لێدوانی ڕۆژنامەوانی

ڕێکخراوی نێودەوڵەتی کۆچ و نووسینگەی ڕاوێژکاری ئاسایشی نەتەوەیی عێراق ڕێککەوتننامەیەکی هاریکاری واژوو دەکەن بۆ ڕێگرتن لە توندڕەویی توندوتیژ

٢٠ کانونی یەکەم ٢٠٢١

بەغدا – چوار ساڵ دوای شکستی سەربازیی ڕێکخراوی داعش لە عێراق، ڕێگرتن لە توندڕەویی توندوتیژ وەک یەکێک لە ئەولەویەتە سەرەکییەکان دەمێنێتەوە بۆ بووژانەوە و سەقامگیری عێراق لە قۆناغی دوای ململانێدا.

لە ١٦ کانونی یەکەمی ٢٠٢١دا، ڕێکخراوی نێودەوڵەتی کۆچ ڕێککەوتننامەیەکی هاریکاریی واژوو کرد لەگەڵ نووسینگەی ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتیمانی بۆ جێبەجێکردنی ستراتیجیی نیشتیمانی بۆ نەهێشتنی توندڕەویی توندوتیژ. مەراسیمی ڕێککەوتنەکە لە باڵەخانەی نووسینگەی ڕاوێژکاریی ئاسایشی نیشتیمانی لە بەغدا بەڕێوە چوو بەئامادەبوونی سەرۆکی نێردەی ڕێکخراوی نێودەوڵەتی کۆچ لە عێراق بەڕێز گیۆرگی گیگاوری و ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتیمانی عێراق ڕێزدار قاسم ئەل ئەعرەجی.

ئەم ڕێککەوتننامەیە دەبێتە بناغەی پاڵپشتییەکانی ڕێکخراوی نێودەوڵەتی کۆچ بۆ هەوڵە نیشتیمانییەکانی عێراق لە ڕێگرتن لە توندڕەویی توندوتیژ. ڕێککەوتننامەکە چوارچێوەیەک دابین دەکات بۆ چەندان بواری هاریکاری لەنێوان رێکخراوی نێودەوڵەتی کۆچ و حکوومەتی عێراقی، لەوانەش پاڵپشتی بۆ داڕشتنی سیاسەت، تواناسازی، دروستکردنی پلانی کرداری تایبەت بە بوارەکان بۆ جێبەجێکردنی ستراتیجیی نیشتیمانی بۆ ڕێگرتن لە توندڕەوی توندوتیژ ، هەروەها ئالوگۆڕکردنی پسپۆری لەبارەی ڕێگریکردن لە توندڕەویی توندوتیژ لە ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باکووری ئەفریقیا.

واژووکردنەکە لە پەراوێزی وۆرکشۆپێکی دوو ڕۆژەدا هات لەبارەی ڕێگرتن لە توندڕەویی توندوتیژ لە بەغدا کە بە هاوبەشی لە نێوان هەریەک لە ڕێکخراوی نێودەوڵەتی کۆچ لە عێراق و لێژنەی دیالۆگ و ئاشتیی کۆمەڵایەتی لە نووسینگەی سەرۆک وەزیران و سکرتاریەتی گشتیی ئەنجوومەنی وەزیران، بە پاڵپشتیی حکوومەتی شانشینیی هۆڵەندا. وەکو ئاماژەیەک بۆ پابەندیی حکوومەتی عێراقی بە ڕووبەڕووبوونەوەی ڕەوتە ئایدیۆلۆجییە توندڕەوەکان و برەودان بە ئاشتی لە عێراقدا، سەرۆک وەزیرانی عێراقی ڕێزدار مستەفا کازمی لە دەستپێکی کۆنفرانسەکەدا لەبەر دەم جەماوەرێک کە پێک هاتبوو لە بەرپرسانی حکوومی و سەرکردە عەشایرییەکان و پیاوانی ئاینی کە ئەوانیش بەشدار بوون لە تاوتوێکردنی بابەتگەلێک لەنێویشیاندا ڕۆلی جێندەر لە توندڕەویی توندوتیژدا.

"لە عێراقدا چەندان نموونەمان لە خراپترین حالەتەکان بینیوە کە دەکرێ توندڕەویی توندوتیژ بەرهەمی بهێنێت." بەڕێز گیگاوری وای گوت. "ئەرکی ڕێکخراوی نێودەوڵەتی کۆچ ئەوەیە کە هاوکاریی کۆچبەران و ئاوارە بێدەسەلاتەکان و خەڵکانی کاریگەر بوو بە ململانێکان بکات، ئەمەش مانای تەنها ئەوە نییە تەنیا دابینکردنی پێویستییە مرۆییەکان لە دۆخی قەیراندا و ئاسانکاریکردن بێت بۆ دەستگەیشتنیان بە چارەسەری درێژخایەن؛ بەڵکو مانای ئەوەشی هەیە کە کار بکەین بۆ دەستنیشانکردن و کارکردن لەسەر هۆکارەکانی کۆچکردنی نایاسایی. ڕێگرتن لە توندڕەویی توندوتیژ توخمێکی سەرەکییە لەو هاوبەشییەی نێوان ڕێکخراوی نێودەوڵەتیی کۆچ و حکوومەتی عێراقی و نوووسینگەی ڕاوێژکاری ئاسایشی نەتەوەیی."

لەمیانەی ڕێوڕەسمی واژووکردنەکەدا هەردوو لا جەختیان کردەوە لە پابەندیی خۆیان بە مسۆگەرکردنی ئەوەی کە مافەکانی مرۆڤ و پرەنسیپی زیاننەگەیاندن بناغەی هەموو هاریکارییەکی داهاتووی هەردوو لا بێت. ڕێزدار قاسم ئەل ئەعرەجی هەروەها جەختی لە گرینگیی هەماهەنگیی نێوان کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی و حکوومەتی عێراقی کردەوە لە ڕووبەڕووبوونەوەی توندڕەویی توندوتیژ وەکو ئالنگارییەکی نێونەتەوەییی.

ڕێکخراوی نێودەوڵەتی کۆچ و نووسینگەی ڕاوێژکاری ئاسایشی نەتەوەیی عێراق ڕێککەوتننامەیەکی هاریکاری واژوو دەکەن بۆ ڕێگرتن لە توندڕەویی توندوتیژ

 نووسينگه‌ى راگه‌ياندنى رێكخراوى نێوده‌وڵه‌تى كۆچ

نووسينگه‌ى راگه‌ياندنى رێكخراوى نێوده‌وڵه‌تى كۆچ

رێكخراوی نێوده‌وڵه‌تیی كۆچ

ڕێکخراوە بەشداربووەکانی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان لەم دەستپێشخەرییە

رێكخراوی نێوده‌وڵه‌تیی كۆچ
رێكخراوی نێوده‌وڵه‌تیی كۆچ

ئەو ئامانجانەی لە ڕێگای ئەم دەستپێشخەریەوە پشتگیریان لێدەکرێت