لێدوانی ڕۆژنامەوانی

پۆڵەندا دووپاتى هاوبەشى لەگەڵ بەرنامەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەرەپێدان دەکاتەوە بۆ هاریکاریکردنى هاوڵاتییە دۆخناسکەکانی عێراق

١٩ کانوونی دووەم ٢٠٢٢

 هەولێر، 19ی کانوونی دووەمی 2022- بەرنامەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەرەپێدان لە عێراقدا بڕى 1 ملیۆن زلۆتی پۆلەندی (نزیکەی 244 هەزار دۆلاری ئەمریکی) وەکو بەشداریکردنی حکومەتی پۆلەندا بۆ دەزگای کۆمەکیکردن بۆ سەقامگیری،کە بەرنامەیەکی گەورەی بەرنامەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەرەپێدانە، پێگەیشت.

ئەم پشتیوانییە گرینگە جەخت دەخاتە سەر سەقامگیرکردنی پێنج پارێزگای ئازادکراو لە دەستى داعش بۆ ئاسانکاری گەڕانەوەی سەلامەت و شکۆمەندانەی ئاوارە عێراقییەکان و دانانی بناغە بۆ چاککردنەوە و زامنکردنی کۆمەڵگاکان لە سەرهەڵدانەوەی توندڕەوی توندوتیژ.

ئەم بەخشینە بۆ ئەم دامەزراوەیە کۆی بەخشینەکانی پۆڵەندا دەگەیەنێتە زیاتر لە 2.7 ملیۆن دۆلاری ئەمریکی، لە دامەزراندنی دامەزراوەکەوە لە 2015 دا.

نوێنەری نیشتەجێی بەرنامەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەرەپێدان لە عێراقدا، زێنە عەلی ئەحمەد، گوتى: "ئەم مانگە دەبێتە چوار ساڵ کە عێراق بە فەرمی لە دەستی داعش ئازاد کراوە. بەڵام هێشتا زیاتر لە 1ملیۆن عێراقی ئاوارن. پشتیوانییەکەمان بۆ دەسەڵاتداران و هاوڵاتیانی مەدەنی عێراقی بۆ پڕکردنەوەی پێویستیەکانی ئاوارە نێوخۆییەکان لە گەڕانەوەیاندا بۆ شوێنەکانی خۆیان زۆر گرینگە."

هەروەها گوتیشى "ئێمە زۆر سوپاسگوزاری پۆلەنداین بۆ ئەم بەخشینە گرینگە و پشتیوانییە بەردەوامەکەی بۆ سەقامگیری لە عێراقدا."

باڵیۆز مارسین کوبەیک، بالیۆزی تایبەت و نوێنەری کۆماری پۆڵەندا لە کۆماری عێراق، گوتى: "کۆماری پۆڵەندا پابەندە بە پرۆسەی گێڕاندنەوەی سەقامگیری و ئاشتی و خۆشگوزەرانی لە کۆماری عێراقدا. پابەندبوونەکەمان بەخشینی پارەش لەخۆ دەگرێت بۆ ئەو بەرنامانەی لەلایەن دامەزراوەکانی یەکێتی ئەوروپاوە جێبەجێ دەکرێن، هەروەها بەخشینی راستەوخۆش بۆ هاریکاری ڕێکخراوەکان لە پۆڵەنداوە بۆ وڵاتانی تری یەکێتی ئەوروپا کە بەرنامەکانیان لە عێراقدا جێبەجێ دەکەن، هەروەها پڕۆژەی تریش کە ڕاستەوخۆ لەلایەن نێردەی دیبلۆماسی پۆڵەندییەوە لە عێراقدا جێبەجێ دەکرێن. بەخشینەکە لە چوارچێوەی هاوبەشى لەگەڵ بەرنامەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەرەپێدان لە عێراقدا لە بواری چالاکیەکانی پۆلەندا لە کۆماری عێراق و رۆژهەڵاتی ناوەڕاستدایە."

لەسەر بنەماى ئەولەویەتەکانی سەقامگیری کە لەلایەن هاوتا نیشتیمانیەکانەوە دەستنیشانکراوە ، دامەزراوەی کۆمەکیکردن بۆ سەقامگیری بە خێرایی ژێرخانی گشتی گرنگی خستووەتەوە کار و دەرفەتی کاری ماوە کورتی دابین کردووە و ئابوری و گوزەرانی ناوخۆیی باشتر کردووە و پشتیوانی توانست دەکات و ئاشتکردنەوەی ئاشتیانەی کۆمەڵگا ئازادکراوەکان لە داعش ئاسان دەکات.

بە پشتیوانی لەلایەن 30 هاوبەشەوە، بە پۆڵەنداشەوە، ئەم دامەزراوەیە زیاتر لە 3000 پرۆژەی سەقامگیرکردنەوەی لە ئەنبار و دیالە و کەرکوک و سەڵاحەدیندا جێبەجێ کردووە کە سودی بە نزیکەی 6.6 ملیۆن کەس گەیاندووە.

پۆڵەندا دووپاتى هاوبەشى لەگەڵ بەرنامەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەرەپێدان دەکاتەوە بۆ هاریکاریکردنى هاوڵاتییە دۆخناسکەکانی عێراق

مرينالينى سانتانام

به‌رنامه‌ی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان بۆ په‌ره‌پێدان
پسپۆڕى په‌يوه‌ندييه‌كان

ڕێکخراوە بەشداربووەکانی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان لەم دەستپێشخەرییە

به‌رنامه‌ی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان بۆ په‌ره‌پێدان
به‌رنامه‌ی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان بۆ په‌ره‌پێدان

ئەو ئامانجانەی لە ڕێگای ئەم دەستپێشخەریەوە پشتگیریان لێدەکرێت