لێدوانی ڕۆژنامەوانی

كتێبی چێشتلێنانی عێراقی بە ناونیشانى “یەکگرتن لەڕێی خواردنەوە” لەڕۆژی ئاشتی و دیالۆگی عێراقیدا بڵاوکرایەوە

١٦ حوزەیران ٢٠٢٢

بەغدا،عێراق ١٥ ی حوزەیرانی ٢٠٢٢- ئەمڕۆ بەرنامەی نەتەوە یەكگرتوەكان بۆ پەرەپێدان بەهاوبەشی لەگەڵ لیژنەی دیالۆگ وئاشتی كۆمەڵایەتی لە نووسینگەی سەرۆك وەزیران ئاهەنگی بۆنەی ڕۆژی دیالۆگ وئاشتی عێراقی لەبەغدا ڕێکخست، كە ئامانجی لێى بەرزنرخاندنی فرەییە ناوازەکەی کۆمەڵگاى عێراقییە.

هونەرمەندانی نماییشی كلتوری وموزیکی لە سەرتاسەری عێراقەوە بەشدارییان لە ئاهەنگەکە کرد کە نوێنەرایەتی چەندین پێکهاتەی ئیتنیکی وئاینییان دەکرد و بە ژەنیاری عود مستەفا زایر وئۆركێستراکەی (ئۆرکێسترای ئاشتی) دەستی پێكرد. یەکگرتن لە ڕێی خواردنەوە ، كە کتێبێکی چێشتلێنان ومێژووی عێراقە، بڵاوکرایەوە، کە سەرنج دەخاتە سەر خواردن وەكو هاندەرێک بۆ یەكگرتن وپێکەوە ژیانی كۆمەڵایەتی لەعێراقدا. کتێبەکە لەڕێی ئینتەرنیتەوە بەردەستە وكورتەیەكی مێژوویی دەربارەی هەر ١٨ پارێزگاكەی عێراق دەخاتەڕوو لەگەڵ پێکهاتە وشێوازی دروستکردنی ئەو خواردنانەى تایبەتن بە هەر ناوچەیەك.

ئاهەنگی ڕۆژی دیالۆگ وئاشتی عێراق، كە یەكەمین ئاهەنگی لەو جۆرە بوو، لە پێشانگای نێودەوڵەتی بەغدا سازکرا و نوێنەرانی لەسەرانسەرى پارێزگاكانی عێراق وئامادەبوونی دیپلۆماتکاران ولێپرسراوانی حكومەت و ڕێكخراوە ناحكومییەكان وئاژانسەكانی نەتەوە یەكگرتووەكان ومیدیا وهونەرمەندان و كەسایەتییە كاریگەرە عێراقییەکانی لەخۆگرت.

نوێنەری نیشتەجێی بەرنامەی نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ پەرەپێدان لە عێراق، زێنە عەلی ئەحمەد، دەڵێت، " ئەم بۆنەیەی ڕۆژی دیالۆگ وئاشتی عێراق دەرفەتێكە بۆ گروپە جیاوازەكان تا لەیەکتر نزیك ببنەوە ونەریتی كلتووریی هەمەچەشن وناوازەیان بەرز بنرخێنن كە عێراقیەكان  لەیەکتر نزیك دەکاتەوە. من خۆشحاڵم کە بڵاوبوونەوەى یەكگرتین لەڕێی خواردنەوە ڕابگەیەنم، كە  پڕۆژەیەکە گرنگیی میواندۆستی وبەخشندەیی کۆمەڵگا لە  كلتوری عێراقییدا بەرجەستە دەكات".

بە گوتەی د.هیشام داود، ڕاوێژکارى سەرۆک وەزیران و  سەرۆکى لیژنەی دیالۆگ و لێژنەى ئاشتی كۆمەڵگا “ئەم بۆنەیە ئاهەنگ گێڕانە بەبۆنەى ئاشتییەوە. سەدان کەس لە سەرانسەرى پارێزگاکانى عێراقەوە ئەم بانگهێشتنامەیەیان قبوڵ کرد و بەیەکەوە کۆبوونەوە بەمەبەستى ئاهەنگ گێڕان بە میوزیک و گوزارشتى هونەرى و خوان. کۆمەڵگا واتا هونەر و کلتوور و گۆانى گوتن و خۆشى بینین و پاش چەندین دەیەش عێراقییەکان شایانى ئەوەن خۆشى ببینن. ”

بەرنامە پێنج ساڵییەكەی بەرنامەى نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەرەپێدان لە عێراق لە مانگی كانونی دووەمی  ٢٠٢٠ دا دەستی پێکرد بۆ پێشخستنی کۆمەڵگایەکی بەهێزتر وئاشتیخوازتر و یەکگرتووتر لە هەموو ناوچەکانی عێراقدا.

 

كتێبی چێشتلێنانی عێراقی بە ناونیشانى “یەکگرتن لەڕێی خواردنەوە” لەڕۆژی ئاشتی و دیالۆگی عێراقیدا بڵاوکرایەوە

مەریەم پینۆ

به‌رنامه‌ی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان بۆ په‌ره‌پێدان
ڕاوێژكاری پڕۆژە لەبواری ڕاگەیاندن و داكۆكی

ڕێکخراوە بەشداربووەکانی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان لەم دەستپێشخەرییە

به‌رنامه‌ی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان بۆ په‌ره‌پێدان
به‌رنامه‌ی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان بۆ په‌ره‌پێدان

ئەو ئامانجانەی لە ڕێگای ئەم دەستپێشخەریەوە پشتگیریان لێدەکرێت