لێدوانی ڕۆژنامەوانی

هەڵمەتی گەڕانەوە بۆ فێربوون دەستی پێکردووە بۆ پێدانی دەرفەتێکی دیکە بە منداڵانی دەرەوەی قوتابخانە، لەنێویاندا منداڵانی پەنابەری سووری، لە پێناوی دەستڕاگەیشتن بە خوێندندا

٢١ ئەیلوول ٢٠٢٢

له‌مساڵه‌وه‌، ئامانجی سیاسه‌تی تێكەڵكردنی په‌روه‌رده‌ و خوێندنی په‌نابه‌ران (REIP) بریتی بوو لە پاڵپشتیكردنی منداڵانی په‌نابه‌رانی سووری بۆ ده‌ستڕاگەیشتن به‌ خوێندنێكی كوالیتی بەرز و گشتگیر و به‌رده‌وام له‌ رێگه‌ی سیستمە گشتییەكەوە، لە پێناو ئاسانكاریكردن بۆ  ئاوێتەكردن و به‌شداریكردنیان له‌ ژیانی كۆمه‌ڵگه‌ له‌ هه‌رێمی كوردستانی عێراقدا.

هەولێر، ٢٠ی ئەیلوولی ٢٠٢٢ - بەبۆنەی ساڵی نوێی خوێندن لە هەرێمی کوردستان، وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بە هاوبەشی لەگەڵ یونیسێف، كۆمیسیاری باڵای نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ پەنابەران، و رێكخراوی منداڵپارێز و  هاوبەشەكانی گروپی خوێندن دەستیكرد بە "هەڵمەتی گەڕانەوە بۆ فێربوون" بۆ رەخساندنی دەرفەت بۆ منداڵانی دەرەوەی قوتابخانە لەنێویاندا منداڵانی پەنابەری سووری بۆ ئەوەی دەستیان بە خوێندن رابگات. هەڵمەتەكە پابەندبوونی هاوبەش و ئاژانسەكانی نەتەوە یەکگرتووەکان دووپات دەكاتەوە بۆ پشتیوانیکردن لە جێبەجێکردنی سیاسەتی تێكەڵكردنی پەروەردە و خوێندن  پەنابەران. كە لە كۆتایی ساڵی 2021دا لەلایەن حكومەتی هەرێمی كوردستانەوە پەسەند كرا. لەژێر دروشمی: "پەروەردە بۆ هەمووان لە پێناو ئایندەیەکی باشتردا!"، چالاکیی دەستپێکردنی هەڵمەتەكە لە قوتابخانەی بەهاری  نوێ لە شاری هەولێر بەڕێوەچوو، کە ئەمساڵ  منداڵانی پەنابەری سووری لەخۆگرتووە.

 

بەڕێز ئالان حەمە سەعید، وەزیری پەروەردەی حکومەتی هەرێمی كوردستان لە چالاکییەکەدا رایگەیاند  "بە پشتیوانی هاوبەشەكانمان، ئێمە پابەندین بە پەیوەندیدكردن بەو منداڵانەی لە باری هەر لاوازیدان بۆ ئەوەی هاوكارییان بكەین تاوەكو خەونەكانیان خۆیان بۆ ئایندەیەكی باشتر بەدی بهێنن"،و  جەختی لەسەر گرنگیی دەستەبەركردنی دەرفەتی یەكسانی خوێندن بۆ سەرجەم منداڵان کردەوە.

 

لەم ساڵەی خوێندنەوە، سەرجەم منداڵانی پەنابەران لە تەمەنی 6بۆ9 ساڵی دەتوانن خۆیان تۆمار بكەن و بخوێنن لە قوتابخانەكانی هەرێمی كوردستانی عێراقدا. وەزارەتی پەروەردەی هەرێمی کوردستان، بە هاوکاریی بەڕێوەبەرایەتییەکانی پەروەردە، و قوتابخانەکان، و هاوبەشەکانی پەروەردە،  زامنی ئەوە دەكات لە كەشێكی فێربوونی پێشوازیكاردا دەرفەتی دەستڕاگەیشتن بە خوێندن بۆ سەرجەم منداڵان  دەستەبەر بكات. منداڵان بە زمانە فەرمیە دانپێدانراوەکانی پرۆگرامی خوێندن (سۆرانی، بادینی، ئاشوری، تورکمانی، ئینگلیزی و عەرەبی) لە حکومەتی هەرێمی کوردستان دەخوێنن. 

 

تیجا ڤاڵاندینگهام بەرپرسی بەشی پەروەردە لە یونیسێف لە عێراقدا رایگەیاند كە“هەموو منداڵێک مافی خوێندنی هەیە، خوێندنی فەرمی، و نافەرمی، و خوێندنی ئۆنلاین یان  تاكەکەسی، بە چاوپۆشین لەوەی چ پاشخانێكی هەیە یان لە چ بارودۆخێدایە. یونیسێف دەیەوێت سەرجەم منداڵان بچنە قوتابخانە و فێربوون بەدەست بهێنن. ئەمە پەنابەرانیش دەگرێتەوە، و لەم روانگەیەوە، جێبەجێکردنی سیاسەتی  تێكەڵكردنی  پەروەردە و خوێندنی پەنابەران داهاتوویەکی گەشتر دەستەبەر دەكات بۆ منداڵە پەنابەرەكان . یونیسێف بەردەوام دەبێت لە پشتگیریکردنی وەزارەتی پەروەردە بۆ جێبەجێکردنی ئەم سیاسەتە، و پابەند دەبێت بە دەستەبەركردنی خوێندنی كواڵیتی بەرز بۆ هەموو منداڵان، و  ئاوێتەكردنی منداڵانی پەنابەر لە سیستەمی پەروەردەدا هەنگاوێکە بەرەو بەدیهێنانی کۆمەڵگایەکی گشتگیر“.

 

جین نیكۆلاس بێوز، نوێنەری كۆمیسیاری باڵای نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ پەنابەران لە عێراق رایگەیاند: "ئەركی هاوبەشی ئێمە ئەوەیە هەموو هەوڵێك بخەینەگەڕ بۆ رێگەخۆشكردن بۆ بەدیهێنانی ئایندەیەكی باشتر بۆ منداڵانی ئاوارە. وەزارەتی پەروەردەی حكومەتی هەرێمی كوردستان پێشەنگی و سەركردایەتیەكی گەورە پیشان دەدات لە رووی دەرفەتدان بە منداڵە پەنابەرەكان بۆ ئەوەی لە قوتابخانە گشتییەكاندا بخوێنن و رێگەدان بە مامۆستا پەنابەرە بەتواناكان بۆ ئەوەی بەشداری لەم كۆششە پەروەردەییانەدا بكەن. هەرێمی كوردستانی عێراق ئەوەی بۆ ناوچەكە روون كردۆتەوە كە پێشوازیكردن لە پەنابەران چۆن دەبێت. زۆرێك لە منداڵە پەنابەرەكانی هەرێمی كوردستانی عێراق لێرە لەدایك بوونە، واتە دوای ئەوەی دە ساڵ پێش ئێستا دایكان و باوكانیان لە ووڵاتی خۆیان هەڵاتن. فێربوونیان هاوشان بە هاوڕێ كوردە عێراقییەكانیان دەرفەتی زیاتریان بۆ دەستەبەر دەكات بۆ دروستكردنی ئەو پەیوەندییانە پارێزگاری لە شیرازەی كۆمەڵگەكان دەكەن."

 

رزگار ئەل جاف، بەڕێوبەری  نیشتیمانی بە وەكالەتی رێكخراوی منداڵپارێز لە عێراق، رایگەیاند:

"منداڵان ئایندەی ووڵاتی ئێمەن و ئەركی سەرشانمانە كە زامنی ئەوە بكەین هیچ منداڵێك بێبەش نەبێت لە مافی بەدەستهێنانی ئایندەیەكی توانادار و مسۆگەر، كە دەكرێت توانادار بكرێن لە رێگەی هێنانیان بۆ قوتابخانەكان و ناوەندەكانی فێربوون لە رێی ئەم هەڵمەتەوە كە برتییە لە هەڵمەتی گەڕانەوە بۆ فێربوون. وەك ئاژانسێكی پێشەنگی بواری مافەكانی منداڵان، رێكخراوی منداڵپارێز باوەڕی وایە كە خوێندنی مافێكی بنەڕەتی منداڵانە، بە چاوپۆشین لە رەچەڵەكی ئیتنی و ئاینییان و باری كۆچبەرییان، و باری تواناداری/پەككەوتەییان و رەگەزیان بە تێپەڕبوونی ساڵان، رێكخراوی منداڵپارێز پشتیوانی مافی خوێندنی بۆ هەزاران منداڵ كردووە لە نێویاندا پەنابەران، و كۆمەڵگە پێشوازیكارەكان و ئاوارە ناوخۆییەكان، رێكخراوی منداڵپارێز لە رێی وەزارەتی پەروەردەی حكومەتی هەرێمی كوردستانەوە، داوا لە حكومەتی عێراق دەكات زامنی گەڕانەوەیەكی سەلامەتی منداڵان بۆ قوتابخانە و فێربوون بكات. هەروەها داوا لە هەموو لایەنە پەیوەندیدارەكان بە بواری پەروەردەوە دەكەن، لە نێویاندا ئاژانسەكانی نەتەوە یەكگرتووەكان، رێكخراوە ناحكومییە نەتەوەیی و نێودەوڵەتییەكان بۆ برەودان بە كارنامەی هەڵمەتی گەڕانەوە بۆ فێربوون و درێژەدان بە هەماهەنگی لە نێوانیاندا بۆ لەخۆگرتنی سەرجەم منداڵان لە هەموو گۆشە و كەنارێك و سەرخستنی ئەم هەڵمەتە."

 

 

ئامانجی هەڵمەتی گەڕانەوە بۆ فێربوون چارەسەرکردنی ئەو هۆکارە سەرەکیانەیە  كە بوونەتەهۆی ئەوەی منداڵان قوتابخانە  جێبهێڵن.  یەكەم ئامانجیش بریتییە لە دڵنیابوون  لە دەستنیشانكردنی منداڵان و هەرزەکارانی دەرەوەی قوتابخانە  و دەستڕاگەیشتنیان بە دامەزراوە/ناوەندەكانی فێربوونی راستەوخۆ و دوور بە دوور لە چوارچێوەی پەروەردەی فەرمی یان نافەرمیدا. دواتر هەڵمەتەكە  چارەسەری ئەو پرسە کۆمەڵایەتی، و کولتووری، و ئابووری، و سیاسی، و ڕەفتاری یان کەسییانە دەکات کە ڕێگری دەكەن لە دەستڕاگەیشتنیان بە خوێندن . دەسەڵاتدارانی کەرتی پەروەردە ئاگادار دەکرێنەوە لەو پرسانەی كە كە نوێن و سەریانهەڵداوە و  کاریگەرییان لەسەر منداڵان هەبووە و لە ئەنجامدا بوونەتەهۆی ئەوەی لە دەرەوەی قوتابخانە بمێننەوە. بۆ بەدواداچوونی ئەم دەستکەوتانە، سیستەمێکی ئۆنلاین زانیاری پێویست تۆمار دەكات سەبارەت بەم منداڵان و هەرزەکارانە، و هۆکارەکانی جێهێشتنی قوتابخانە، و ئەو پێشکەوتنانەی کە لە پشتگیریکردنی منداڵەکاندا بەدەست هاتوون تا ناونوسکردن لە خوێندنی فەرمی یان نافەرمی. ئامانجەكە ئەوەیە لەم ساڵدا و لە ماوەی هەڵمەتەكەدا پەیوەندی بكرێت بە نزیکەی ٣٣ هەزار منداڵ و هەرزەکاری دەرەوەی قوتابخانەوە.

 

بۆ پڕکردنەوەی ئەم بۆشایی فێربوونە، هاوبەش و ئاژانسەكانی نەتەوە یەکگرتووەکان بەردەوام دەبن لە پشتیوانیکردن لە وەزارەتی پەروەردەی هەرێمی کوردستان بۆ دابینکردنی دەستڕاگەیشتن بە خوێندن بۆ سەرجەم منداڵان، لە نێویاندا منداڵان و هەرزەکارانی پەنابەری سووری.

 

### 

سەرنجێك بۆ سەرنووسەران:

 

لەبارەی یونیسێفەوە

یونیسێف لە هەندێ لە دژوارترین شوێنەكانی جیهاندا كار دەكات، تاوەكو بەو منداڵانەی جیهان بگات كە دووچاری زۆرترین بێبەشبوون بوونەتەوە. لە زیاتر لە 190 وڵات و ناوچەدا، كار بۆ هەموو منداڵێك دەكەین لە هەموو شوێنێك، ئەویش لە پێناو بنیاتنانی جیهانێكی باشتر بۆ هەمووان.

بۆ زانیاری زیاتر لەبارەی یونیسێف و كارەكانییەوە سەردانی ئەم لینكە بكەن: www.unicef.org

بەدواداچوون بكەن بۆ یونیسێف لە ئینستگرام،  تویتەر  و  فەیسبووك  و یوتیوب

 

بۆ زانیاری زیاتر، تكایە پەیوەندی بكە بە:

 میگیل ماتیوس مونۆز

بەرپرسی بەشی راگەیاندن و داكۆكیكردن

نووسینگەی یونیسێف، عێراق

mmateosmunoz@unicef.org 

 

+964 7827820238

 

مۆنیكا عەواد، تایبەتمەندی پەیوەندییەكان، نووسینگەی یونیسێف، عێراق، تەلەفۆن: +964 7809258545,

 

mawad@unicef.org

 

دەربارەی كۆمیساری باڵای نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ پەنابەران

دەربارەی كۆمیساری باڵای نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ پەنابەران، كە ئاژانسێكی سەر بە نەتەوە یەكگرتووەكانە، پارێزگاری لەو خەڵكانە دەكات كە ناچاركراون لە ووڵاتی خۆیان هەڵبێن بەهۆی شەڕ و ستەمكارییەوە. ئێمە لە پتر لە 130 ووڵاتدا كار دەكەین، پارێزگاری لە ملیۆنان كەس دەكەین لە رێی ئەو وەڵامدانانەوەی رزگاركردنی ژیان لە خۆدەگرن، لەگەڵ پاراستنی مافە بنەڕەتییەكانی مرۆڤ و هاوكارییكردنیان بۆ بنیاتنانی ئایندەیەكی باشتر.

بۆ زانیاری زیاتر دەربارەی دەربارەی كۆمیساری باڵای نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ پەنابەران تكایە سەردانی ئەم لینكە بكە: 

http://www.unhcr.org

 

بۆ زانیاری زیاتر لەبارەی خزمەتگوزارییە پەروەردەییەكانی تایبەت بە پەنابەران لە عێراقدا، تكایە سەردانی ئەم لینكە بكە:

https://help.unhcr.org/iraq/en/rights-and-obligations/education/

بەدواداچووون بكەن بۆ كۆمیساری باڵای نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ پەنابەران لە رێی  (فەیسبووك) و (ئینستیگرام) و @UNHCRIraq))

 

بۆ زانیاری زیاتر تكایە پەیوەندی بكە بە:

فیراس ئەل خەتیب، ووتەبێژ و بەرپرسی پەیوەندییەكان، كۆمیساری باڵای نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ پەنابەران لە عێراق،

khateeb@unhcr.org

شەزا شەكفە، یاریدەدەری بەرپرسی پەیوەندییەكان، كۆمیساری باڵای نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ پەنابەران لە عێراق

تەلەفۆن:+964 770 494 6384

ئیمەیڵ:

shekfehs@unhcr.org

 

لەبارەی  رێكخراوی منداڵپارێزەوە

رێكخراوی منداڵپارێز لە ساڵی 1991وە لە عێراقدا كار دەكات. ئێمە یەكێكین لە گەورەترین رێكخراوە ناحكومییە نێودەوڵەتییەكان كە زیاتر لە 100 وڵاتدا كار دەكەین لە جیهاندا، و وەڵامدەرەوەی پێداویستییە مرۆییەكانی  و پێداویستییەكانی پەیوەست بە چاكبوونەوە و پەرەپێدانی منداڵان و خێزانەكانیانین و باوەڕمان وایە هەموو منداڵێك شایستەی ئەوەیە ئایندەیەكی پڕ لە دەرفەتی هەبێت.

 

ئێمە ئەو پرۆگرامە تەواكارییانە بەگەڕ دەخەین كە جەخت لەسەر منداڵان دەكەنەوە لە نەینەوا، و دهۆك، و كەركوك، و سەڵاحەددین و ئەنبار، و بەسرە و دیالە، و بەغداد.

بۆ زانیاری زیاتر لەبارەی رێكخراوی منداڵپارێز لە عێراقدا سەردانی ئەم لینكە بكە:  www.iraq.savethechildren.net)

نوور موسا، رێكخەری هەڵمەت و پشتیوانی، رێكخراوی منداڵپارێز لە عێراقدا.

Noor.Mousa@savethechildren.org

009647511240100

 

نیرالی مێهتا، بەڕێوەبەری پرۆگرامی پەرەپێدان، كواڵیتی-عێراق. رێكخراوی منداڵپارێز لە عێراقدا.

nirali.mehta@savethechildren.org

+964 751 124 0235

 

Firas Al-Khateeb

فيراس ئه‌لخه‌تيب

كۆمیسیاریای باڵای نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان بۆ په‌نابه‌ران
به‌رپرسى راگه‌ياندن
Miguel Mateos Muñoz

ميگێل ماتيۆس مونۆس

سندووقی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان بۆ منداڵان- یونیسێف
سه‌رۆكى تيمى په‌يوه‌ندييه‌كان

Monica Awad

سندووقی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان بۆ منداڵان- یونیسێف
Communication Specialist

Shaza Shekfeh

كۆمیسیاریای باڵای نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان بۆ په‌نابه‌ران

ڕێکخراوە بەشداربووەکانی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان لەم دەستپێشخەرییە

كۆمیسیاریای باڵای نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان بۆ په‌نابه‌ران
كۆمیسیاریای باڵای نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان بۆ په‌نابه‌ران
سندووقی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان بۆ منداڵان- یونیسێف
سندووقی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان بۆ منداڵان- یونیسێف

ڕێکخراوه‌كانى تری بەشدار بوو لەم دەستپێشخەرییە

SCI
Save the Children

ئەو ئامانجانەی لە ڕێگای ئەم دەستپێشخەریەوە پشتگیریان لێدەکرێت