نووسینگەی هەماهەنگيكارى نیشتەجێ لە عێراق

نووسینگەی ‌هەماهەنگیکاری نیشتەجێ لە عێراق

 بڕیاری ژمارە ٧٢/٢٧٩ ی کۆمەڵەی گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان  تایبەت بە داڕشتنەوەی سیستەمی گەشەپێدانی نەتەوە یەکگرتووەکان  ڕێگا بە گۆڕانکاری ڕیشەیی دەدات بۆ هاتنە پێشێی نەوەیەکی نوێ لە تیمەکانی وڵات ، کە جەخت لە بەرنامە ستراتیجیەکان دەکاتەوە لەگەڵ حکومەت بە سەرکردایەتییەکی سەربەخۆ و بێ لایەن و هەماهەنیگاری نیشتەجێش دەسەڵاتی هەبێت بۆ جێبەجێکردنی پلانی گەشە پێدانی بەردەوامی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ ساڵی ٢٠٣٠ لە پێناو  شکۆمەندیی و خۆشگوزەرانی و ئاشتی لەسەر هەسارەیەکی تەندروست.

نووسینگەی تێکهەڵکێشی جێگری نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتی و هەماهەنگیکاری نیشتەجێ و هەماهەنگیکاری مرۆیی ، هەماهەنگی دەکات لە ئیش و کارەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق دەربارەی ئەرکی پێڕاسپێردراوی گەشە پێدان و مرۆیی و ئاوەدان کردنەوە بۆ پاڵپشتیکردنی کارە پێشینە ستراتیجییەکانی چوارچێوەی کاری نەتەوە یەکگرتووەکان لە بواری گەشەپێدانی بەردەوام(پێشوو تر ، چوارچێوەی کاری نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ هاریکاری گەشە پێدان) لە عێراق بۆ ماوەی نێوان (٢٠٢٠-٢٠٢٤) ، کە بگونجێت لەگەڵ پێشینە نیشتمانییەکانی عێراق و بە گوێرەی پلانی نیشتمانی گەشەپێدان و ئامانجەکانی گەشەپێدانی بەردەوام بێت . ئەم نووسینگەیە کار ئاسانی دەکات بۆ هێنانکایە و جێبەجێکردنی میکانیزمەکان کە بەشداریکردنی تەواوی هەموو ئەندامەکان لە ڕاوێژ و گفتوگۆکانی تیمی وڵات  کردەکانی بڕیار دەرکردن و ئاشنابوون لە میانەی زانیاری گؤڕینەوە  بە شێوەیەکی ڕێک و پێک مسۆگەر دەکات .

 

نووسینگەی هەماهەنگیکاری نیشتەجێی نەتەوە یەکگرتووەکان  لە عێراق بۆ پاڵپشتیکردنی بەرپرسیارەتی هەماهەنگیکاری نیشتەجێ و هەماهەنگیکاری مرۆیی ، ئەم ئەرکە سەرەکیانەی خوارەوە جێبەجێ دەکات :

  • پلاندانانی ستراتیجی
  • هاوبەشیکاریی و  داراییکردنی گەشەپێدان
  • بەڕێوەبردنی داتا و ئەنجامەکان و ئامادەکردنی ڕاپۆرتەکان
  • پەیوەندیکردن و هۆشیاری

ئێستا ، پێنج کارمەندی سەرەکی لە نووسینگەی نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان و هەماهەنگیکاری نیشتەجێ و هەماهەنگیکاری مرۆیی کاردەکەن ، کە هەوڵ دەدەن بۆ پتەوکردنی گونجاندنی نەتەوە یەکگرتووەکان و باشترکردنی کاریگەریی تەواوی بەرنامەکان بۆ وەدئهێنانی باشترینی ئەنجامەکان .

 

  • براین ماو ك سەرۆکی تیم و گەورە بەرپرسی گەشەپێدان

mau@un.org

  • ئێرینا بێرنابیۆ ، بەرپرسی دارایی هاوبەشیکاری و گەشەپێدان

bernabeu@un.org@un.org

  • زەینەب ساڵح ، بەرپرسی پەیوەندییەکان

zainab.salih@un.org

  • ئەحمەد شاکر ،بەڕیوەبردنی داتاکان و هەڵسەنگاندنی ڕاپۆرتەکان

ahmed.shakir@un.org

  • مەیسەم بەرەقدار ، یریدەدەری کارگێڕی

maysam.al-bairaqdar@un.org

Irena Vojackova-Sollorano

ئێرینا ڤۆیاشکۆڤا سۆلۆرانۆ

جێگری نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ عێراق هەماهەنگکاری مرۆیی و نیشتەجێی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق