تیمەکەمان له ‌عيراق

Jeanine Hennis-Plasschaert

جینین هێنیس-پلاسخارت

نێرده‌ى نه‌ته‌وه‌ يه‌كگرتووه‌كان بۆ هاريكارى عيراق
سەرۆکی نێردەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ هاریکاری عێراق نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتوەکان بۆ عێراق
 
 
خاتو جینین هێنیس- پلاسخارتی بەڕەگەز هۆڵەندی لە ١٧ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٨ وەک نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ عێراق و سەرۆکی نێردەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ هاریکاریی عێراق (یونامی) لە عێراق دەست بەکاربوو.
خاتو هێنیس- پلاسخارت خاوەنی ئەزموونێکی زیاتر لە ٢٠ ساڵەی بواری سیاسی و دیپڵۆماسییە و چەندان پلەوپۆستی باڵاشی لە حکومەت و پەرلەمانی هۆڵەندی هەبووە. ئەو لە نێوان ساڵانی (٢٠١٢-٢٠١٧) وەزیری بەرگریی هۆڵەندا بووە و یەکەم ژن بوو ئەو پلەیەی پێ درا. . ئەو وەک وەزیر، سەرپەرشتی دەستەی ئەرکانی ناوەندی و فەرماندەیی پشتگیری و دەستەی کەرەسەکانی بەرگری و و چوار هێزە چەکدارەکەی شانشینی هۆڵەندا (سوپاو و هێزی ئاوی و هێزی ئاسمانی و پۆلیس و سەربازی سنوور) دەکرد. لە میانەی کارکردنیدا لەو پۆستە ئەو سەرپەرشتی بەشدارییە سەربازییەکانی هۆڵەندای دەکرد لە مالی و ئەفغانستان و عێراق ، لەگەڵ دامەزراندنی هەماهەنگیی پتەو لەگەڵ یەکێتی ئەوروپا و ناتۆ و هاوبەشکارانی نەتەوە یەکگرتووەکان.
خاتوو هێنیس- پلاسخارت وەکو ئەندام پەرلەمانیش لە هەریەک لە ئەنجومەنی نوێنەرانی هۆڵەندا (٢٠١٠-٢٠١٢) و پەرلەمانی ئەوروپی (٢٠٠٤-٢٠١٠) خزمەتی کردووە . هەروەها لە کۆمسیۆنی ئەوروپی لە برۆسل و لە شاری ریگای پایتەختی لاتڤیا کاری کردووە و وێڕای کارکرنی لە بەڕێوەبردنی کاروباری شاری ئەمستردام.
Claudio Cordone

کلاودیۆ کۆردۆنی

نێرده‌ى نه‌ته‌وه‌ يه‌كگرتووه‌كان بۆ هاريكارى عيراق
جێگری نوێنەری تایبەتیی سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ عێراق بۆ کاروباری سیاسی و یارمەتی هەڵبژاردن
 
 
 
لە ١٤ی ئابی ٢٠٢٢دا، بەڕێز کلاودیۆ کۆردۆنی بە رەگەز ئیتاڵی وەک جێگری نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ عێراق بۆ کاروباری سیاسی و هاریکاریی هەڵبژاردنی نێردەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ هاریکاریی عێراق (یونامی) دەست بەکاربوو.
بەڕێز کۆردۆن، کە لە ١١ی تەموزی ٢٠٢٢ لەلایەن سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان، ئەنتۆنیۆ گۆتێرێشەوە، فەرمانی دامەزراندنی بۆ دەرچوو، ئەزموونێکی ٣٥ ساڵەی لە پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکان و مافەکانی مرۆڤ و یاساکانی مرۆیی لەگەڵ خۆیدا دەهێنێت . ئەو لە ساڵی 2017 ەوە بەڕێوەبەری ئاژانسی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ بەهاناوەچوون و کارپێکردنی پەنابەرە فەلەستینییەکان لە ڕۆژهەڵاتی نزیک ((UNRWA) بوو لە لوبنان هەروەها بۆ ماوەیەکی کورتیش ئەو لە لوبنان هەماهەنگیکاری نیشتەجێ و مرۆیی بووە.

پێشتریش لەماوەی نێوان (٢٠١٣-٢٠١٧) پۆستی بەڕێوەبەری بەشی مافەکانی مرۆڤ و دادوەریی ڕاگوزاری و سەروەری یاسای هەبوو لە نێردەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پشتگیریی لیبیا (UNSMIL) و هەروەها نوێنەری کۆمسیاری باڵای مافەکانی مرۆڤیش بووە لە وڵاتدا. پێشتریش ، بەڕێز کۆردۆن لەگەڵ سەنتەری نێودەوڵەتی بۆ داوەریی ڕاگوزاری (ICTJ) کاری کردووە و زیاتر لە ٢٥ ساڵیش لەگەڵ ڕێکخراوی لێبووردنی نێودەوڵەتی کاری کردووە و چەندین پۆستی جۆراوجۆری بەڕێوەبردووە و لە ساڵی ٢٠١٠ ش و بۆ ماوەی شەش مانگ و بە شێوەیەکی کاتی سکرتێری گشتی ئەم ڕێکخراوە بووە. لە ماوەی ١٩٩٧-١٩٩٨، سەرۆکی نووسینگەی مافەکانی مرۆڤ بوو لە نێردەی نەتەوە یەکگرتووەکان لە بۆسنە و هەرزەگۆڤینا(UNMIBH).
بەڕێز کۆردۆنی لە زانکۆی ساپێنزا لە شاری ڕۆما بڕوانامەی لە یاسادا وەدەستهێناوە و لە زانکۆی جۆرج تاون لە شاری واشنتۆن بڕوانامەی ماستەری لە لێکۆڵینەوەی ئەدەبی عەرەبی بەدەست هێناوە. بەڕێز کۆردۆن بە زمانەکانی ئینگلیزی و فەرەنسی و ئیتاڵی و عەرەبی قسە دەکات.
Ghulam Mohammad Isaczai

غولام ئیسحاقزای

وەك جێگری نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان و هەماهەنگکاری نیشتەجێ و هەماهەنگکاری مرۆیی لە عێراق دامەزرا
 
 
بەڕێز غولام محەمەد ئیسحاقزای ئەفغانی لە ١ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٢ەوە وەك جێگری نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان لە نێردەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ هاریکاری عیراق (یونامی) و هەماهەنگکاری نیشتەجێ دەستبەکاربوو. بەڕێز ئیسحاقزای ئەرکی هەماهەنگکاری مرۆیی نەتەوە یەکگرتووەکانیش بەڕێوە دەبات.
بەڕێز ئیسحاقزای لەلایەن سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان، بەڕێز ئەنتۆنیۆ گۆتێرێس، لە ١٩ی تەمموزی ٢٠٢٢ دەستنیشانکراوە و شوێنی ئیرینا ڤۆیاشکۆڤا-سۆلۆرانۆی ئەڵمانی دەگرێتەوە کە سکرتێری گشتیی سوپاسی خۆی بۆ سەرکردایەتیکردن و خزمەتەکەی لە ماوەی دەستبەکاربوونی دەربڕیی.
بەڕێز ئیسحاقزای ئەزموونی زیاتر لە ٢٨ ساڵ لە کاری دیپلۆماسی و بواری مرۆیی سەخت و گەشەپێدان و بووژانەوە و ئاشتی دروستکردن لەگەڵ خۆیدا دەهێنێت.
ئێستا ئەو لە مانگی کانونی یەکەمی ساڵی ٢٠٢٢ وەوە بەشێوەیەکی کاتی وەك هەماهەنگسازی نیشتەجێ و مرۆیی لە ئەردەن کار دەکات. پێشتریش ئەو وەک باڵیۆزی ئەفغانستان و نوێنەری هەمیشەیی لە نەتەوە یەکگرتووەکان لە نیۆرک کاری کردووە. پێش ئەمەش، ئەو وەک هەماهەنگکاری نیشتەجێ لە ئازەربایجان لە ٢٠١٦ بۆ ٢٠٢١ لە کۆریاش لە ساڵی ٢٠١٣ تا ٢٠١٥ کاری کردووە. ئەو هەروەها نوێنەری نیشتەجێی بەرنامەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ گەشەپێدان ( یو ئێن دی پی) و ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ دانیشتوان (یو ئێن ئێف پی ئەی) بووە. لە ساڵی ١٩٩٧ تا ٢٠١٣ لە چەندان پۆستی جۆراوجۆری پەیوەست بە سیاسەتدانان و گەشەپێدان و مرۆیی نەتەوە یەکگرتووەکان لە ئەڵمانیا و نیپال و ئەفغانستان و سوریا و یەمەن و عێراق، وەک بۆ نموونە هەماهەنگکاری نیشتەجێ لە نیپال و هەروەها وەك بەرپرسی بەرنامەی خۆبەخشانی نەتەوە یەکگرتووەکان لە بۆن کاری کردووە.
شایانی باسە، بەڕێزیان بڕوانامەی ماستەری هونەری لە یاسا و دیپلۆماسیی لە قوتابخانەی فلێچەر و زانکۆی توفتس لە بۆستن و هەروەها بەکالۆریۆسی زانستی لە بەڕێوەبردنی کار لە زانکۆی میدلاند بەدەست هێناوە. ئەو زمانەکانی ئینگلیزی و عەرەبی و پوشتۆ و فارسی و ئوردو دەزانێت.
Teams

ئاجای مادیوالێ

رێكخراوى نه‌ته‌وه‌ يه‌كگرتووه‌كان بۆ ژنان
نوێنەریی ئاژانسی ژنانی نەتەوە یەکگرتووەکانە بۆ ماوەیەکی کاتی لە عێراق
 
 
 
بەڕێز ئاجای مادیوالێ نوێنەریی ئاژانسی ژنانی نەتەوە یەکگرتووەکانە بۆ ماوەیەکی کاتی لە عێراق. پێشتر ڕاوێژکاری ناوچەیی WPS-HA بووە بۆ ئۆفیسی ناوچەیی ژنانی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ وڵاتانی عەرەبی، هەروەها لە ساڵی ٢٠٢١ وەک بەڕێوەبەری بەرنامەی سوریا پەیوەندی بە ئاژانسی ژنانی نەتەوە یەکگرتووەکانەوە کردووە. پێش کارکردن لە ئاژانسی ژنانی نەتەوە یەکگرتووەکان، بەڕێز ئەجای وەک ڕاوێژکاری پلاندانانی ستراتیژی و هاوبەشی لە UNOPS کاری کردووە، پشتگیری لە دامەزراندنی هەشت ئۆفیسی نوێی وڵات و ئامادەبوونی بەرنامەکان لە ئەوروپا و هەرێمی ئاسیای ناوەڕاست کردووە. پێش ئەوەی پەیوەندی بە نەتەوە یەکگرتووەکانەوە بکات، لە فیدراسیۆنی نێودەوڵەتی خاچی سوور و کۆمەڵگاکانی مانگی سوور (IFRC) کاری کردووە، لەوێ سەرکردایەتی کاری سیاسەتی IFRCی کردووە سەبارەت بە خۆجێیکردنی یارمەتییە مرۆییەکان، نوێنەرایەتی IFRCی کردووە لە ئامانجەکانی گەشەپێدانی بەردەوام، COP 21، دارایی بۆ گەشەپێدان، و دانوستانەکانی لوتکەی مرۆیی جیهانی، و هاوبەشییە جیهانییەکانی لەگەڵ دەزگاکانی نەتەوە یەکگرتووەکان و بانکی جیهانی بەڕێوەبرد. ئاجای دەستی بە کارەکانی کردووە لە کۆمەڵگەی مەدەنی هیندستان، بەڵگەنامەکردنی پێشێلکارییەکانی مافی مرۆڤ بۆ گەورەترین ڕێکخراوی ناحکومی یاسایی هیندستان (HRLN)، پێش ئەوەی یەکەم ڕۆڵی نێودەوڵەتی خۆی لە کابول لەگەڵ کۆمیسیۆنی سەربەخۆی مافی مرۆڤی ئەفغانستان لە ساڵی ٢٠٠٨دا بگرێتە ئەستۆ.
بەڕێز ئاجای خاوەنی بڕوانامەی ماستەرە لە توندوتیژی، ململانێ و گەشەپێدان لە قوتابخانەی ڕۆژهەڵات و ئەفریقا (SOAS) لە لەندەن، ماجستێر لە توێژینەوەی سیاسی لە زانکۆی جەوهەرلال نەهرۆ (JNU) لە نیودەلهی، و بەکالۆریۆس لە زانستە سیاسییەکان لە کۆلێژی بارد لە نیویۆرک.
anil Chandrika

ئانیل چاندریکا

نووسينگه‌ى نه‌ته‌وه‌ يه‌كگرتووه‌كان بۆ خزمه‌تگوزاريى پرۆژه‌كان
بەرپرسی نووسینگەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ خزمەتگوزاریی پرۆژەکان(UNOPS) لە عێراق
 
 
 
ئەنیلی بە رەگەز هیندی لە تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣ پەیوەندی بە بەشی هەڵسووڕانی کاروباری یونۆپس کرد لە عەممان وەك بەرپرسی یونۆپس بۆ عێراق. ئەو ئەزموونێکی ٢٥ ساڵەی لە بواری بەڕێوەبردن و پشتگیریکردنی پرۆگرام و چاکسازیی کەرتی گشتی و بەڕێوەبردن و گەشەپێدانی لەگەڵ خۆیدا هێناوە. ئەو بەزۆری لە وڵاتانی شەڕ و قۆناغی دوای شەڕی وەك ئەفغانستان و بەنگلادێش و بۆتان و هیندستان و پاکستان و سوریا لەگەڵ چەندین ئاژانسی جۆراوجۆری وەك بەرنامەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ گەشەپێدان (UNDP) و رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ ژنان و کۆمیسیاری باڵای نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کاروباری پەنابەران کاری کردووە.
بەڕێز ئانیل هەڵگری بڕوانامەی ماستەرە لە بواری فەلسەفە لە پەروەردەدا (لێکۆڵینەوەی گەشەپێدان) و دیبلۆم لە فیدرالیزم و بڕوانامە لە لێکۆڵینەوەی گەشەپێدان و ماستەرێکیش لە کاری کۆمەڵایەتی.
Auke Lootsma

ئاوکی لوتسما

به‌رنامه‌ی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان بۆ په‌ره‌پێدان
نوێنەری نیشتەجێی ئۆفیسی بەرنامەى نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەرپێدان لە عێراق
 
 
ئاوکی لوتسما لە رێکەوتى ‏‎28‎ی تشرینی دووەمی ‏‎2022‎دا بووە نوێنەری نیشتەجێی ئۆفیسی بەرنامەى نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ ‏پەرپێدان لە عێراق، پێش ئەمەش لە ماوەى نێوان شوباتی ‏‎2019‎‏ تا تشرینی دووەمی ‏‎2022‎‏ نوێنەری نیشتەجێی ئۆفیسی بەرنامەى ‏نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەرپێدان بووە لە یەمەن، و‎ ‎لە مانگی ئابی 2016 وەک بەڕێوەبەری گشتى لە یەمەندا دەست بەکاربووە.‏
کارکردنی لەگەڵ بەرنامەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەرەپێدان لە ساڵی ‏‎1994‎دا دەستی پێکردووە. و بەرێزیان چەندین پۆستی ‏هەبووە لەوانە: بەڕێوەبەری گشتى لە ڕواندا، ڕاوێژکاری باڵای چاکبوونەوە لە ئۆکرانیا، جێگری بەڕێوەبەری گشتى بەرنامە لە ‏سودان، و جێگری نوێنەری نیشتەجێى بەرنامە لە ئۆگاندا. بەڕێز لوتسما خاوەنی بروانامەى ماستەرە لە زانستی کارگێڕی بازرگانی و ‏ئابووریی لە پەرەپێداندا.‏
Eric Buchot

ئێریک بوچۆت

بنكه‌ى بازرگانى نێوده‌وڵه‌تى
سەنتەری بازرگانی نێودەوڵەتی ITC | نوێنەر – سەرۆکی به‌رنامه‌
ئێریک بوچۆت سەرکردایەتی ئۆپەراسیۆنەکانی سەنتەری بازرگانی نێودەوڵەتی دەکات لە عێراق ، کە بە شێوەیەکی سەرەکی تیشک دەخاتە سەر بەهێزکردنی زنجیرەی بەها بازرگانیە کشتوکاڵیەکان و برەودان بە سیاسەتەکانی بازرگانی . بە شارەزایی دوو دەیە لە کەرتی تایبەت و گشتی بۆ پاڵپشتیکردنی توانای کێبڕکێکردن و گەشەپێدان ، بەڕێز بوچۆت لەسەر چەندین پڕۆژەی کەرتی ئابووری جیا لە زیاتر لە ٤٠ وڵات کاری کردووە . ئەو سەرکردایەتی چەند دەستپێشخەرییەکی گەورەی سەنتەری بازرگانی نێودەوڵەتی بۆ یارمەتیدانی تەکنیکی پەیوەست بە بازرگانی کردووە لە ژینگە ئاڵۆزەکان و دوای ململانێکان . ئەم دەستپێشخەریانە ستراتیژییەکانی بازرگانی نیشتمانی ئێران و ئەفغانستانی لەخۆ گرتبوو.
ئێریک بوچۆت ، پێش ساڵی ٢٠٠٦ ، پێش پەیوەندیکردنی بە سەنتەری بازرگانی نێودەوڵەتی لە بەشی خزمەتگوزارییەکانی ڕاوێژکاری وەبەرهێنان لە کۆنگرەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ بازرگانی و گەشەپێدان و هەروەها وەک بەڕێوەبەری یەکەی بازرگانی لە کۆمپانیایەکی جیهانی کاری کردووە . بەڕێز بۆچۆت پرۆفیسۆری یاریدەدەرە لە بەشی لێکۆڵینەوە ئەوروپی و نێودەوڵەتییەکانی فاکەڵتی ئابووری زانکۆی گرێنۆبل ئەلپس.
Tawfiq El-Zabri

تۆفیق ئەلزەبری

IFAD
بەڕێوەبەری سندوقی نێودەوڵەتی گەشەپێدانی کشتوکاڵی IFAD لە عێراق و یەمەن
 
بەڕێز تۆفیق ئەلزەبری لە مانگی تشرینی یەکەمی ساڵی 2022 ەوە بۆتە بەڕێوەبەری سندوقی نێودەوڵەتی گەشەپێدانی کشتوکاڵی IFAD لە عێراق و یەمەن. لە پێش گرتنە ئەستۆی ئم ئەرکەی ، تۆفیق بەڕێوەبەری بەرنامەکانی سندوقەکە بوو لە دوورگەکانی زەریای هێمن و فلیپین و پاکستان و ئەردەن و سۆماڵ و خاکە داگیرکراوەکانی فەلەستین. ئەو ئەزموونی کردەنی لە بواری گەشەپێدانی جیهانی لەگەڵ خۆی دەهێنێ، کە لە ٣٥ وڵات لە ناوچەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و قۆچی ئەفریقیا و ئەوروپای ڕۆژهەڵات و باشور و ڕۆژهەڵاتی ئاسیا و زەریای هێمن، وێڕای هێنانی پەیوەندییەکانی لەگەڵ بانکی جیهانیی و سندوقی نەختینەی نێودەوڵەتی و پەیمانگای نێودەوڵەتی توێژینەوەکانی سیاسەتی خۆراکی. بوارەکانی شارەزایی ئەو بریتیە لە پەرەپێدانی لادێی و زنجیرەکانی کاڵای کشتوکاڵی و خزمەتگوزاری ڕاوێژکاری کشتوکاڵی و خزمەتگوزاری دارایی گشتگیر و کۆچ و ناردنی پارە و بنیاتنانی توانای ڕێکخراوەیی و بەڕێوەبردنی خۆگونجاندن لە پڕۆژەکانی گەیاندنی خزمەتگوزاری. ئەو لە نووسینگەی فرە وڵاتی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باکوری ئەفریقیای سندوقی نێودەوڵەتی گەشەپێدانی کشتوکاڵی لە قاهیرە کارەکانی بەڕێوە دەبات.
Georges Alfred Ki-Zerbo (Prof.)

جۆرج ئەلفرێد کی زێربۆ

رێكخراوى ته‌ندروستى جيهانى
نوێنەر و سەرۆکی نێردەی ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی لە عێراق
دکتۆر جۆرج ئەلفرێد کی زێربۆ خەڵکی شاری بورکینافاسۆ و پسپۆڕی نەخۆشییە درمیەکان و پەتاناسی وە گرنگی تایبەت بە بە گەشەپێدانی تەندروستی ونێودەوڵەتی دەدات. دکتۆر کی-زێربۆ لەماوەی دەیان ساڵە کاری بەرچاوی ئەنجام داوە، شارەزایی خۆی لە بواری تەندروستی، پەروەردە، فریاگوزاری و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی و مرۆیی نیشانداوە.
لە دوایین ڕۆڵی خۆیدا وەک بەڕێوەبەری ئۆفیسی ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی لە یەکێتی ئەفریقا، کۆمیسیۆنی ئابووری نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ ئەفریقا (UN-ECA) لە ئەدیس ئەبابا، ئەسیوپیا (ئۆکتۆبەری ٢٠٢١-کانوونی دووەمی ٢٠٢٣)، دکتۆر کی-زێربۆ ڕۆڵێکی سەرەکی بینی لە پێشخستنی دەستپێشخەرییە تەندروستیی جیهانی و کیشوەرییەکان. لە پێش ئەمەش لە مانگی کانوونی دووەمی ٢٠١٦ تا ئۆکتۆبەری ٢٠٢١ وەک نوێنەری ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی لە کۆماری گینیا لە کۆناکری کاری کردووە. بەشدارییەکانی لەم بوارەدا زیاتر دەگەریتەوە بۆ پێشتر، لە ساڵی ٢٠٠٤ تا ٢٠١٦ چەند پۆستی سەرەکی لە ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی WHO/AFRO وەرگرتووە، لەوانە بەرپرسێ پزیشکی بۆ ئایدز، ڕاوێژکاری ناوچەیی بۆ مەلاریا، ڕێکخەری بەرنامەی نەخۆشییە گوازراوەکان، و ڕێکخەری تیمی پشتگیری نیشتمانی بۆ ئەفریقای ناوەڕاست.
لە کاتی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی ئیبۆلا لە ڕۆژئاوای ئەفریقا لە تەمموزی ٢٠١٤، دکتۆر کی-زێربۆ سەرکردایەتییەکی ناوازەی نیشان دا بە هەماهەنگیکردنی دامەزراندنی سەنتەری ئۆپەراسیۆنی فریاگوزاری تەندروستی گشتی ناوچەیی لاوەکی (PHEOC) لە کۆناکری، گینیا. هەوڵەکانی ڕۆڵی سەرەکی بوون لە پێدانی کورتەی زانیاری بۆلایەنە پەیوەندیدارە سەرەکییەکان، لەوانە بەڕێوەبەری هەرێم، بەڕێوەبەری گشتی ، ڕێکخەری نیشتەجێی نەتەوە یەکگرتووەکان، گروپی گەشەپێدانی بەردەوامی ناوچەیی (R-UNSDG)، و ئەنجومەنی وەڵامدانەوەی سەرۆکی وڵاتانی ئیبۆلا.
لە تشرینی دووەمی ٢٠١٨ تا مانگی ئایاری ٢٠٢٠، دکتۆر کی-زێربۆ ڕۆڵی ڕێکخەری نیشتەجێی نەتەوە یەکگرتووەکان بە وەکالەت (RC) لە گینیا وەرگرت، کە گشتگیری و پابەندبوونی خۆی بە ڕووبەڕووبوونەوەی ئاستەنگەکانی تەندروستی و گەشەپێدان لەسەر هەردوو ئاستی ناوچەیی و جیهانی پیشان دا.
دکتۆر جۆرج ک. زێربۆ بە توندی داکۆکی لە ڕووماڵکردنی تەندروستی گشتگیر، ئاسایشی مرۆیی، پەرەپێدانی سەرمایەی مرۆیی، و پێشخستنی تەندروستی و خۆشگوزەرانی دەکات بە درێژایی خوولی ژیان بۆ خێراکردنی ئامانجەکانی گەشەپێدانی بەردەوام. خۆبەخشییەکەی بۆ ئەم بنەمایانە لە کارە بەردەوامەکانیدا ڕەنگدەداتەوە وەک نوێنەری ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی و بەرپرسی نوێنەرایەتی لە عێراقدا.
Giorgi Gigauri

جۆرجی گیگواری

رێكخراوی نێوده‌وڵه‌تیی كۆچ
نێردەی گشتی ڕێکخراوی نێودەوڵەتی کۆچ لە عێراق
 
 
جۆرجی گیگواری لە ساڵی ٢٠٠٤ دا هاتە ڕێکخراوی نێودەڵەتی کۆچ (IOM). لەوەتەی مانگی تشرینی یەکەمی ٢٠٢١ەوە بووەتە نێردەی گشتی ڕێکخراوی نێودەوڵەتی کۆچ لە عێراق، هەروەها ناوبراو ڕێکخەری تۆڕی کۆچ ی نەتەوە یەکگرتووەکانە و هاوسەرۆکی بەشی چارەسەرە هەمیشەییەکانی نەتەوە یەکگرتوەکانیشە.
بەر لەوەرگرتنی ئەم ئەرکەی ئێستای، بەڕێز جۆرجی گیگواری، کە خۆی هاوڵاتیەکی جۆرجیە، نێردەی گشتی ڕێکخراوی نێودەوڵەتی کۆچ بوو لە وڵاتی بەنگلادیش و ڕێکخەری کاروباری پەنابەرانی ڕۆهانیگای سەر بەنەتەوە یەکگرتووەکان بوو، لەگەڵ ئەمەشدا، بەهاوبەشی بەرپرسی خاڵە سەرەکییەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ وەڵامدانەوەی بارە تەندروستییە لە ناکاو و فریاگوزارییەکانی پەیوەست بە کۆڤید-١٩ە بوو. جێگەی باسە ناوبراو وەکو نێردەی گشتی ڕێکخراوی نێودەوڵەتی کۆچ لە پاپوا گینیای نوێ خزمەتیکردووە لە سەقامگیری کۆمەڵگە و هێنانەکایەی ئاشتەوایی، فریاگوزارییە مرۆییەکان لەوانەش قەیرانی وشکەساڵی لە ٢٠١٥ دا.
بەڕێز جۆرجی گیگوارپۆستی جۆراوجۆری لە وڵاتانی ئاسیای و زەریای هێمن و وڵاتانی رۆژهەڵاتی ئەوروپا هەبووە، جەخت و فۆکەسیشی خۆستۆتە سەر هاوکارییە مرۆییەکان، پاراستن و گەشەپێدانی بەردەوام و جێگیر. هەڵگری بڕوانامەی ماستەرە لە زانکۆی ئۆکسفۆرد و سێ زمان دەزانێت.
UNHCR Jean-Nicolas Beuze

جۆن نیکۆلاس به ز

كۆمیسیاریای باڵای نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان بۆ په‌نابه‌ران
نوێنه ری کۆمسیاری بالای نه ته وه یه کگرتوه کان بۆ کارووباری په نابه ران UNHCR له عێراق.
جۆن نیکۆلاس به ز ئه زمونی زیاتره له ٢٣ سال کارکدنی له نه ته وه یه کگرتوه کان هه یه له بواری مافی مرۆڤ(OHCHR)، ئاشته وایی(DPKO) و پاراستنی مافی مندال و بواری په روه رده ((UNICEF له با ره گای سه ره کی و هه روه ها له ولاته کانی (کامیرۆن، کۆماری دیمۆکراتی کۆنگۆ، یوگاندا، ئه فغانستان، رۆژهه لاتی ناوه راست و باکووری ئه فریقا. پێش ئه وه ی له گه ل کۆمسیاری بالای نه ته وه یه کگرتوه کان بۆ کارووباری په نابه ران له ولاتی لوبنان وه ك جێگیری نێوێنه ری کۆمسیاری بالا بۆ پاراستنی مافی په نابه ران و هه ماهه نگی نێوان رێکخراوه کان (٢٠١٣-٢٠١٦). پێش کارکردن له گه ل کۆمسیاری بالا، ئه و ئه زمۆنی کارکردنی هه بو له گه ل رێکخراوی یونیسێف وه ك راوێژکاری پاراستنی مافی مندال له ناوچه ی رۆژهه لاتی ناوه راست و باکووری ئه فریقا (٢٠١٠-٢٠١٣) به ر له و کاته ش کاری کردوه له به رواری (٢٠٠٨-٢٠١٠) وه ك جێگری به رێوه به ری به شی مافی مرۆڤ له نێرده ی نه ته وه یه کگرتوه کان بۆ پاراستنی ئاشته وایی له ولاتی ئه فغانستان. پێشتر کاریکردوه وه ك به رێوه به ری توێژینه وه له سه نته رێکی توێژینه وه ی مافی مرۆڤ (ئه نجوومه نی نێوده ولی بۆ سیاسه تی مافه کانی مرۆڤ) پێش ئه وه ی له عێراق ده ست به کار بێت وه ك نوێنه ری کۆمسیاری بالا ئه و له ولاتی یه مه ن نوێنه ری کۆمسیاری بالا بوه (٢٠٢٠/٢٠٢١) وه هه روه ها له ولاتی که نه دا (٢٠١٧/٢٠١٩).
جۆن نیکۆلاس به ز هه لگری بروانامه ی ماسته ره له یاسایی نێوده ولی مافی مرۆڤ له دانیشگای ئه سێکس، ولاتی به ریتانیا و بروانامه ی ماسته ری هه یه له په یوه ندیه نێوده وله یکان له جنێڤ، ولاتی سویسرا.
Office

دیمیتەر چالێڤ

نووسینگه‌ی كۆمیسیاری باڵای نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان بۆ مافه‌كانی مرۆڤ
بەرپرسی نووسینگەی مافی مرۆڤی یونامی
 
بەڕێز چالێڤ خاوەنی ئەزموونێکی زۆرە لە بواری مافی مرۆڤدا کە لە ئەنجامی کارکردنی لە بارەگا سەرەکییەکان و شوێنەکانی تر و هەروەها کارکردنی لە کۆمیسیۆنی باڵای مافی مرۆڤدا بەدەستی هێناوە.
Sami Dimassi

سامی دیماسی

به‌رنامه‌ی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان بۆ ژینگه
بەرنامەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ ژینگە UNEP | بەڕێوەبەری هەرێمیی و نوێنەری بەرنامە لە ڕۆژئاوای ئاسیا
 
بەڕێز دیماسی ئەزموونی زیاتر لە ٢٠ ساڵی هەیە لە بواری کارگێڕی ، ئەو شارەزاییەکی فراوانی هەیە لە پەیوەندییە هەمەلایەنەکان و پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکان و چاکسازی کۆمپانیاکان و سیاوسەتەکان و حەوکەمەتی نێودەوڵەتی و داڕشتنی ستراتیژیەکان و بەشداریکردنی کەرتی تایبەت. بەڕێز سامی دیماسی لە ساڵی ٢٠١٧ وەک بەڕێوەبەر و نوێنەری هەرێمی لە نووسینگەی هەرێمی بەرنامەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ ژینگە لە ڕۆژئاوای ئاسیا دامەزرا. ئەو لە سیستەمی نەتەوە یەکگرتووەکان و بەرنامەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ ژینگە چەندین پۆستی باڵای بینیوە وەک گەورە ڕاوێژکاری تەکنۆلۆژیای زانیاری و پەیوەندیکردن و سەرۆکی لقی داهێنان و جێگری بەڕێوەبەری بەشی زانستەکان و بەڕێوەبەری کەرتی تایبەت و پەیوەندییەکانی هاوبەشان و بەڕێوەبەری خزمەتگوزاری کۆمپانیاکان بە وەکالەت. بەڕێز دیماسی هاوڵاتییەکی لوبنانی کەنەدیە و بڕوانامەی بەکالۆریۆسی لە تەکنۆلۆجیای زانیارییەکان لە زانکۆی ئۆتاوا و ماستەر لە کارگێڕی لە زانکۆی واتەرلۆ لە کەنەدا بەدەست هێناون.
Sandra Lattouf

ساندرا لەتوف

سندووقی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان بۆ منداڵان- یونیسێف
نوێنەری ڕێکخراوی یونیسێف لە عێراق
 
 
لە مانگی تەمموزی ٢٠٢٠ تا مانگی حوزەیرانی ٢٠٢٣ خاتوو لەتوف نوێنەری یونیسێف بووە لە بورکینافاسۆ. پێشتر نوێنەری یونیسێف بووە لە گامبیا (٢٠١٧-٢٠٢٠) و جێگری نوێنەری یونسێف بووە لە سیرالیۆن (٢٠١٥-٢٠١٧). هەروەها چەندین پۆستی لە یونیسێفدا هەبووە، لەنێویاندا لە بارەگا سەرەکییەکان لە نیویۆرک، هەروەها لە ئۆفیسی یونیسێف لە وڵاتان و بنکە مەیدانییەکان، بەتایبەتی لە هایتی و سودان و کۆماری دیموکراتیی کۆنگۆ (DRC).
خاتوو لاتۆف پێش ئەوەی دەست بە کارکردن لە گەل یونیسێف بکات، لە ڕێکخراوی ناحکومی نێودەوڵەتی سۆلیداریتێس (١٩٩٩-٢٠٠٢) وەک ڕێکخەری بەرنامەی خۆراک کاری کردووە و لە ناوچەی جیاواز خزمەتی کردووە؛ لەنێویاندا بوجومبورا لە بوروندی، گۆما لە کۆماری دیموکراتیکی کۆنگۆ، و پاریس لە فەرەنسا.
خاتوو لەتوف خەڵکی لوبنانە. خاوەنی بڕوانامەی باڵای زانکۆییە لە بواری خۆراک و ئاسایشی خۆراک لە زانکۆی مۆنپیلیە لە فەرەنسا و هەروەها بڕوانامەی ماستەر لە بایۆکیمیا و بەکالۆریۆس لە کیمیا لە زانکۆی زانست و تەکنیک لە تۆرس لە فەرەنسا وەرگرتووە.
نوێنەری نوێ ڕۆڵێکی گرنگی دەبێت لە ئاراستەکردنی ئۆفیسی یونیسێف لە عێراق بۆ پاڵپشتیکردنی حکومەتی عێراق لە بە جێگەیاندنی پابەندبوونیان بە ڕێککەوتننامەی مافەکانی منداڵ؛ ئەمەش بە هاوبەشی لەگەڵ هاوبەشەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان و لایەنە پەیوەندیدارەکانی دیکە و بە گرنگیدان بە کەمدەسترین منداڵ.
Salah Elhajjhassan

سەڵاح ئەلحاج حەسەن

رێكخراوی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان بۆ خۆراك و كشتوكاڵ‌
ڕێکخراوی خۆراک و کشتوکاڵ FAO | نوێنەر
 
بەڕێز حاجی حەسەن لوبنانیە و بڕوانامەی دکتۆرای لە بەرهەمە ڕووەکییەکان هەیە لە کۆلێژی کشتوکاڵی زانکۆی دیمەشق لە سوریا. بڕوانامەی ماستەر لە بەرهەمە ڕووەکییەکان و بەکالۆریۆس لە ئەندازیاری کشتوکالی لە زانکۆی ئەمریکی لە بەیروت بەدەستهێناوە .
ئەو لە ساڵی ١٩٨٤ بە ناونیشانی یاریدەدەری توێژەری پێشکەوتوو لە سەنتەری توێژینەوە و پەروەدەکردنی کشتوکالی لە زانکۆی ئەمریکی لە بەیروت دامەزراوە . لە ساڵی ١٩٨٧ تا ١٩٩١ هەماهەنگیکاری بەرنامەی ڕاهێنانی فێرخوازان و هەروەها مامۆستای کشتوکال و باخداری بوو لە فاکوڵتی کشتوکاڵ لە زانکۆی لوبنانی . لە ساڵی ١٩٩١-١٩٩٥ ئەندازیاری کشتوکاڵی بوو لە وەزارەتی کشتوکالی لوبنان لە نووسینگەی بیقاعی هەرێمی لە زەحلە و لەوێش گواسترایەوە بۆ پەیمانگای توێژینەوەی کشتوکاڵی لە وێستگەی تەل عەمارە و بوو بە بەڕێوەبەری بەشی بەروبوومەکان و دواتریش بوو بە برپرسی تاقیگەی بەرهەمە ڕووەکییەکان . لە ساڵی ٢٠٠٢-٢٠٠٦ بەڕێوەبەری وێستگەی توێژینەوەی کەفردان بوو و لە ساڵی ٢٠٠٨ پلەی (زانای سەردانکەر) ی لە سەنتەری نێودەوڵەتی چاکترکرنی گەنمەشامی و گەنم وەرگرت و بووە هەماهەنگیکاری پرۆژەیەک لەگەڵ سەنتەری نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی لە ڤیەنا.
لە ساڵی ٢٠١٠ بووە ڕاوژێکاری وەزیری کشتوکاڵی لوبنان و لە ساڵی ٢٠١١ بوو بە سەرۆکی لێژنەی زانستی دەرمانی قەڵاچۆکردنی ئافاتەکان ، هەروەها سەرۆکی لێژنەی پلازما ڕووەکییەکان و بەڕێوەبەری بەرنامەی گەشەپێدانی کشتوکاڵ و لادێکان بوو ( یەکێتی ئەوروپا خەرجییەکانی بۆ دابین کردبوو) . لە ٢٠١٠- ٢٠١٣ نوینەری لوبنان بوو لە وتووێژەکان لەگەڵ یەکێتی ئەوروپا و میسر و ئەردەن و عێراق. هەروەها بەرێز حاجی حەسەن لە ماوەی کارکردنیدا چەندین ئەرکی بەجێ گەیاندووە ، ئەو نوێنەری پەیمانگای لوبنانی بۆ توێژینەوەی کشتوکاڵی بوو لە چەندین بەرنامە لەگەڵ سەنتەری نێودەوڵەتی توێژینەوەی کشتوکاڵی لە ناوچە وشکەکان و لەگەڵ زانکۆی ئەمریکی لە بەیروت . بەڕێزیان هەماهەنگیکاری پڕۆژەی مەشریق \ مەغریب بوو لەگەڵ سەنتەری نێودەوڵەتی توێژینەوەی کشتوکاڵی لە ناوچە وشکەکان و هەروەها نوێنەرایەتی لوبنانی کردووە لە لێژنەی ئاراستە کردن و هەروەها سەرۆکی لێژنەکانی وەرگرتنی شەکری چەوەندەر و وەگرتنی ئارد بوو. بۆ چەند ساڵێک بەڕێز حاجی حەسەن لە ئامادەکردنی پرۆژەکانی بەرنامەی هەماهەنگی تەکنیکی ڕێکخراوی خۆراک و کشتوکاڵ (FAO TCP) کاری کردووە وەک بەڕێوەبەری نیشتمانی پرۆژەی (FAO TCP) . ئەو لە مانگی کانونی یەکەمی ٢٠١٤ وەکو نوێنەری ڕێکخراوی خۆراک و کشتوکاڵ لە یەمەن دەست بەکار بوو . بەڕێز حاجی حەسەن لە شوێنی بەڕێز ئەلزوعبی بووە نوێنەری ڕێکخراوەکە لە عێراق.
Ally-Raza Qureshi

عه‌لى ره‌زا قوڕه‌يشى

به‌رنامه‌ى خۆراكى جيهانى
نوێنه‌ر
 
عەلی ڕەزا قورەیشی پەیوەندی كرد بە تیمی بەرنامەی خۆراكی جیهانی لە عێراق دا، پاش پیشەیەكی دوور و درێژ لە بواری كاری مرۆیی و وەڵامدانەوەی قەیرانی لە ناكاو، پەرەپێدان و هەروەها لە كەرتی تایبەت دا. ئەو هاووڵاتییەكی پاكستانییە و ژیانی پیشەگەرییانەی خۆی بە ژمێریاری مۆڵەتپێدراوی یاسایی دەستپێكردوە. عەلی 20 ساڵ كاری كردوە بۆ بەرنامەی خۆراكی جیهانی، بە ووردبینیكاری ناوخۆیی دەستیپێكرد لە بەشی چاودێری و پاشان بەڕێوەبەری ئۆفیسی ناوچەیی ئەلفاشیری دارفوور بووە لە سودان، جێگری نوێنەری بەرنامەی خۆراكی جیهانی لە بەنگلادیش و هەروەها لە بارەگای سەرەكیش، جێگری بەڕێوەبەر بووە بۆ بەڕێوەبردنی سەرچاوە و پرۆگرامەگان، جێگری بەرێوەبەری، پرۆژەی گۆڕینی دەزگایی هاوبەش – نەخشە ڕێگای تەواوكار و هەورەها جێگری بەریوەبەری، پلاندانانی هاوبەش و بەڕێوەبردنی ئەرك بەجێگەیاندن بووە بە وەكالەت. بەمنزیكانەش جێگری نوێنەری بەرنامەی خۆراكی جیهانی بوو لە یەمەن، كە سەركەوتووانە ڕێبەرایەتی فراوانكردنی پرۆگرام و بەرنامەكانی كرد بۆ پاڵپشتی كردنی زیاتر لە 13 ملیۆن هاووڵاتی یەمەنی. عەلی بە پەرۆشە بۆ یارمەتیدانی كۆمەڵگەكان لە رێگەی پرۆگرامە بژێوییەكان و پرۆگرامەكانی نەچەمانەوە و خۆڕاگریی و هەروەها لە ڕێگەی سیستەمەكانی پاراستنی كۆمەڵایەتییەوە، كە دەرخەر و دەستەبەركەری پێویستییەكانیان بێت. لایەنگر و داكۆكیكارێكی ژینگە پارێزیی و ووزەی سەوز و بەگژداچوونەوەی گۆڕانی كەش و هەوایە.
Ali Elbereir

عەلی ئەلبێرێر

نووسينگه‌ى نه‌ته‌وه‌ يه‌كگرتووه‌كانى په‌يوه‌ست به‌ تاوان و مادده‌ هۆشبه‌ره‌كان
گەورە هەماهەنگسازی بەرنامە و بەرپرسی نووسینگە
 
عەلی ئەلبێرێر گەورە هەماهەنگسازی بەرنامە و بەرپرسی نووسینگەی نەتەوە یەکگرتووەکانە بۆ ماددە هۆشبەرەکان و تاوان لە بەغدا لە عێراق. ئەو خاوەنی ئەزموونێکی زۆرە لە بوارەکانی بەڕێوەبردن و گەشەپێدان و ئەنجامدانی دایەلۆگ و جێبەجێکردن و چاودێریکردنی هاوکاریی تەکنیکی و دروستکردنی هاوبەشکاریی چڕوپڕ لەگەڵ پەیوەندداران لە حکومەت و کەرتی تایبەت و ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی.
بەڕێز ئەلبێریر لە ساڵی ٢٠١٤ پەیوەندی کردووە بە نووسینگەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ ماددە هۆشبەرەکان و تاوان وەکو هەماهەنگسازی بەرنامە و بەرپرسی بەرنامە لە نووسینگەی لاوەکی وڵاتانی مەغریبی لە شاری تەڕابلسی وڵاتی لیبیا سەر بە نووسینگەی هەرێمی ڕۆژهەڵاتی ناوین و باکوری ئەفریقیا ، لەو کاتەوە لە چەندین پۆستی جۆراوجۆر خزمەتی کردووە وەک جێگری نوێنەری هەرێمیی نووسینگەی هەرێمیی ڕۆژهەڵاتی ناوین و باکوری ئەفریقیا.
پێش هاتنی بۆ ئەم نووسینگەیە ئەو لە چەندین شوێندا کاری کردووە وەک : کارمەندی مافی مرۆڤ لە نێردەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پشتگیری کردنی لیبیا و هەروەها وەک کارمەندی مافی مرۆڤ و لێکۆڵەر لە نووسینگەی کۆمیساری باڵای مافەکانی مرۆڤی نەتەوە یەکگرتووەکانی لە ژنێڤ و وەک بەرپرسی کاروباری یاسا و دادوەری لە نێردەی نەتەوەیەکگرتووەکان لە سودان و هەروەها لەگەڵ دەسەڵاتی دادوەری و کەرتی تایبەت و ڕێکخراوە ناحکومییەکانی سودان کاری کردووە . ئەو هەڵگری بڕوانامەی بەرزە لە بواری مافی مرۆڤ لە زانکۆی خەرتووم لە سودان. ئەو بە هەردوو زوبانی ئینگلیزی و عەرەبی بە ڕەوانی قسە دەکات.
Gazi Shbaikat

غازی شبەیکات

IMF
نوێنەری نیشتەجێ
 
 
 
غازی شبەیکات نوێنەری نیشتەجێی سندوقی دراوی نێودەوڵەتییە لە عیراق و یەمەن لەوەتەی مانگی کانونی دووەمی ٢٠٢١ەوە. پێشتریش لە ساڵی ٢٠١٠ەوە بەڕێز شبەیکات لەسەر چەندان وڵات کاریکردووە لە بەشی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ئاسیای ناوەڕاست لە سندوقی دراوی نێودەوڵەتی. بەڕێزیان هەروەها لە حکومەتی ئوردەنیش وەك سەرۆکی بەشی ئاماری نیشتیمانی و وەزیری کار کاریکردووە لەنێوان ساڵانی ٢٠٠٦ تا ٢٠٠٩. بەڕێز شبەیکات هەڵگری بڕوانامەی دکتۆرایە لە ئابوریدا.
Team

غالیە فەرەج

رێكخراوی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان بۆ په‌ره‌پێدانی پیشه‌سازیی
رێكخراوی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان بۆ په‌ره‌پێدانی پیشه‌سازی (UNIDO) | بەرپرسی بەرنامە
 
غالیە فەرەج بەرپرسی بەرنامەیە لە نووسینگەی وڵاتانی عەرەبی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ گەشپێدانی پیشەسازی. ئەو خەڵکی کوێتە و لەوێ لەدیک بووە و گەورە بووە و بروانامەیەکی بەرزیشی هەیە لە بواری کارگێڕی جیهانی لە زانکۆی سان فرانسیسکۆ. ئەو خاتوونە لە ساڵی ٢٠١٥ پەیوەندی بە با بارەگاکانی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ گەشپێدانی پیشەسازی کرد لە ڤیەنا وەکو بەرپرسی بەرنامە لە کوەیت لە بەشی پەیوەندییەکانی کۆمەک بەخشان ، دواتر لە ساڵی ٢٠١٨ گوازرایەوە بۆ نووسینگەی وڵاتە عەرەبییەکان.
Mustafa Al-Kadhimi

مستەفا ئەلکادیمی

UNV
رێكخه‌رى پرۆگرامی خۆبەخشان له‌ وڵات
 
مستەفا ئەلکادیمی لە ساڵی ٢٠٢٣ ڕۆڵی هەماهەنگی لەسەر ئاستی وڵات دەگرێت بۆ پرۆگرامی خۆبەخشانی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق، بە ئەزموونی ١٨ ساڵ لە کەرتی پیشەیی, بەڕێز ئەلکادیمی شارەزایی لە بەڕێوەبردنی پڕۆگرام، بەشی کڕین، دارایی، کارگێڕی، سەرچاوە مرۆییەکان هه يه, لەم دوایەدا وەکو کارمەندی سەرچاوە مرۆییەکان لەگەڵ ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەرەپێدان بۆماوەی ٨ ساڵ کاری کردووە. هەروەها ئەو پێشتر وەک کارمەندی باڵای کارگێڕی و داریی لە ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کۆچبەران بۆ ماوەی ٨ ساڵ کاری کردوە. موستەفا هەڵگری بڕوانامەی بەکالۆریۆسە لە بواری شیکار ی تەکنیکی لە زانکۆی تەکنیکی بەغداد – عێراق.
Muslim Qazimi_Head of UN-Habitat ad interim

موسلیم كازمی

به‌رنامه‌ی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان بۆ نیشته‌جێكردنی مرۆیی
بەرپرسی کاتیى بەرنامەی نیشتەجێ مرۆییەکانی نەتەوە یەکگرتووەکانە (یو ئێن هابیتات)
بەڕێز موسلیم كازمی (کۆسۆڤۆ) لە ئەیلوولی ٢٠٢٣وە بەرپرسی کاتیى بەرنامەی نیشتەجێ مرۆییەکانی نەتەوە یەکگرتووەکانە (یو ئێن هابیتات)، پێشتر وەک جێگری بەرپرسی (یو ئێن هابیتات) لە عێراق کاری کردووە. لە ساڵی ٢٠١٨ لەگەڵ (یو ئێن هابیتات) دەست به كار بووە وەک سەرۆکی سێکتەرەکانی نیشتەجێبوون و زەوی و زار و موڵکایەتی لە ژێر پڕۆگرمەکانی وەڵامدانەوەی قەیرانی مرۆیی و هەروەها وەک بەڕێوەبەری پرۆگرامی چەندەها پڕۆژەی جۆراو جۆر. خاوەنی بڕوانامەی خوێندنی باڵایە / ماستەرە لە کارگێڕی گشتی و زانستە سیاسییەکان.
Mounir Tabet

مونیر تابت

UN ESCWA
جێگری سکرتێری جێبەجێکاری کۆمسیۆنی ئابووری و کۆمەڵایەتی ڕۆژئاوای ئاسیا
 
بەرێز مونیر تابت خەڵکی کەنەدایە و لە ئەرکی فەرمی وەك جێگری سکرتێری باڵای کۆمسیۆنی ئابوری و کۆمەڵایەتی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ ڕۆژئاوای ئاسیا لە بەرواری ٧ی ئەیلولی ٢٠١٨دا دەستبەکاربووە. پێش ئەم پۆستە، بەڕێز تابت وەك بەرێوەبەری رێکخراوی UNDP لە عیراق کاریکردووە لە نێوان ساڵانی ٢٠١٦ تا ٢٠١٨ کە لەم پۆستەیدا سەرپەرشتی بەرنامەی سەقامگیری و ڕاگوزەری کردووە.
لە ساڵی ٢٠١٣ تا ساڵی ٢٠١٦، بەڕێز تابت وەك هەماهەنگیکاری جێنشینی نەتەو ەیەکگرتووەکان و رێکخراوی UNDP لە تونس کاریکردووە و پاڵپشتی قۆناغی ڕاگوزەریی کردووە بە پاڵپشتی هەڵبژاردن و ئامادەکردنی دەستوور و کارامەیی پەڕلەمانی و ڕووبەڕووبوونەوەی گەندەڵی.

لە پێشتردا، بەڕێز تابت بەڕێوەبەری ڕێکخراوی UNDP بووە لە وڵاتی میسڕ لە ساڵی ٢٠١٣ تا ساڵی ٢٠١٧ کە ڕابەڕایەتی پاڵپشتیی هەوڵەکانی پەرەپێدانی کردووە. لە ساڵی ٢٠٠٤ تا ساڵی ٢٠٠٧ وەك ڕاوێژکاری باڵا لە نوسینگەی هەرێمیی بۆ وڵاتە عەرەبییەکان لە نووسینگەی سەرەکی رێکخراوی UNDP لە شاری نیویۆرك کاریکردووە.
لە پێشتریشدا، بەڕێز تابت وەك بەربژێرێکی پڕۆگرامی ئێدوارد س. مەیسن لە کۆلیژی حوکمڕانی کێنیدی لە زانکۆی هارڤەرد خوێندوویەتی و تیایدا بڕوانامەی ماستەری لە کارگێڕی حکومی بەدەست هێناوە. بەڕێزیان هەروەها هەڵگری بڕوانامەی ماستەرە لە بواری ئابوری لە زانکۆی ئۆتاوا.
لە نێوان ساڵانی ١٩٨٩ تا ساڵی ٢٠٠٣، بەڕێز تابت چەندان پۆستی لەسەر ئاستی وڵاتیی و نوسینگەی سەرەکی لە ڕێکخراوی UNDP وەرگرتووە. پێش هاتنی بۆ ڕێکخراوی UNDP، بەڕێز تابت لەگەڵ پەیمانگای نۆرس ساوس و سەنتەری لێکۆڵینەوەی پەرەپێدانی نێودەوڵەتی کاریکردووە لە ئۆتاوا و زانکۆی ئۆتاوا.
MS team

مۆنیک مەعانی

نووسینگه‌ی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان بۆ هه‌ماهه‌نگسازیی كاروباره‌ مرۆییه‌كان
سه‌رۆكى نووسینگەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ هەماهەنگی کاروباری مرۆیی (OCHA)
 
مۆنیک مەعانی هەڵگری بڕوانامەی ماستەرە لە سۆسیۆلۆژی و شارەزاییەکی فراوانیشی لە کاروباری مرۆیی و ناوچەکە هەیە. مۆنیک لە ساڵانی (٢٠١٩-٢٠٢٢) به‌ڕێوه‌به‌رى یەکەی هەماهەنگی مەیدانی بوو لە نووسینگەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ هەماهەنگی کاروباری مرۆیی (OCHA) لە سوریا و لە ساڵانی (٢٠٠٩-٢٠١١) لە نێردەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ هاریکاری عێراق (UNAMI) و لە (٢٠١٣-٢٠١٨) ش لە بەرنامەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ گەشەپێدان (UNDP) لە عێراق کاری کردووە. هەروەها لە (٢٠١٢-٢٠١٣) وەکو پسپۆڕ لە کاروباری هەماهەنگی لە (UNDP)ی لیبیا کاری کردووە و لە (٢٠٠٦-٢٠٠٨) لە جوبا – سودانی باشور وەکو بەرپرسی کاروباری مرۆیی لە فەرمانگەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کاروباری مین (UNAMS) کاری کردووە.
Maha Katta

مەها قەتتاع

رێكخراوى نێوده‌وڵه‌تى كار
ڕێکخراوی نێودەوڵەتی کار هەماهەنگیکاری وڵات
دکتۆرە مەها قەتتاع هەماهەنگیکاری ڕێکخراوی نێودەوڵەتی کارە لە عێراق و چاودێری کۆمەڵە پڕۆژەیەک و جێبەچیکردنی بەرنامەی کاری شایستە دەکات لە وڵاتەکەدا. هەروەها دکتۆرە قەتتاع گەورە پسپۆری خۆڕاگری و وەڵامدانەوەی قەیرانەکانە لە نووسینگەی هەرێمی ڕێکخراوی نێودەوڵەتی کار بۆ پشتگییکردنی ولاتە عەرەبییەکانی ئەردەن و لوبنان و یەمەن و سوریا و هەروەها عێراقیش .
دکتۆرە قەتتاع ، لە نێوان ساڵانی ٢٠١٣-٢٠١٨ دا ، وەڵامدانەوەی ڕێکخراوی نێودەوڵەتی کاری لە هەمبەر قەیرانی پەناهەندەکان لە ئەردەن بەڕێوە دەبرد ، کە وەڵامدانەوەیەکە جەخت لە گەشەپیدان دەکاتەوە و پشتیش بە دامەزراندن دەبەستێت و ئامانجیش لێی ئاسانکردنی یەکسانی گەیشتنە بە بازاڕی کار و برەودانە بە کاری شایستە بۆ هەمووان .
دکتۆرە قەتتاع ، لە ساڵی ٢٠٠٩ پەیوەندی بە رێکخراوی نێودەوڵەتی کار کرد ، ئەمەش لە دوای ١٢ ساڵ شارەزایی پیشەیی لە بواری ئەکادیمی و حکومی ، چوار ساڵیان لە دەستەی پلاندانانی دەوڵەتی سوریا و هەشت ساڵیش لە بەڕێوەبردنی پڕۆژە کورت و درێژ مەوداکان لەگەڵ یەکیتی ئەوروپا و بەرنامەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ گەشەپیدان . ئەو بروانامەی دکتۆرای هەیە لە یاسای نێودەوڵەتی و ماستەریشی هەیە لە پەیوەندییە ئابورییە نێودەوڵەتییەکان و لە ساڵانی ٢٠٠٤-٢٠١٣ پرۆفیسۆری یاریدەدەر بوو لە زانکۆکانی حەلەب و دیمەشق.
Nestor Owomuhangi

نێستۆر ئۆموهانجی

سندوقی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان بۆ دانیشتوان
نوێنەری سندوقی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ دانیشتوان لە عێراق
 
 
بەڕێز نێستۆر ئۆموهانجی، کە بە ڕەگەز ئۆگاندییە، لە کۆتایی مانگی شوباتى 2023 وە وەک نوێنەری سندوقی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ دانیشتوان لە عێراق دەستی بە کار کرد. پێش هاتنی بۆ عێراق، وەک جێگری نوێنەر و نوێنەری ئۆفیسی سندوقی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ دانیشتوان لە وڵاتی یەمەن خزمەتی کردووە. لە یەمەن، بەڕێز ئۆموهانجی توانی سەرکەوتوو بێت لە ناساندنی سندوقی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ دانیشتوان وەک ئەکتەرێکی کارای سەرەکی و مرۆڤدۆست، ئەوەش زامنی بەڕێوەبردنی میکانیزمی وەڵامدانەوەی خێرایە کە سندووقی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ دانیشتوان پەیڕەوی دەکات و لە رێگایەوە هاوکارییە فریاگوزارییەکان لە هێڵی پێشەوە بۆ خەڵکی هەڵاتوو لە شەڕ و کارەساتی سروشتی، لە لایەن نەتەوە یەکگرتووەکانەوە پێشکەش دەکرێت.
بەڕێز ئۆموهانجی نامۆ نییە بە عێراق، لە ساڵی 2014 تا 2018 وەک جێگری نوێنەری سندوقی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ دانیشتوان لە عێراق خزمەتی کردووە. لەم ئەرکەیدا، دەستی باڵای هەبووە لە فراوانکردن و بەڕێوەبردنی وەڵامدانەوەی ئاڵۆزی مرۆیی و گەشەپێدان بە تایبەتی بۆ ڕزگارکردنی شاری موسڵ. پێش هاتنیشتی بۆ عێراق، لە ساڵی 2008 تا 2014 وەک پسپۆڕی پرۆگرامی نێودەوڵەتی بۆ ئۆفیسی سندوقی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ دانیشتوان لە لیسۆتۆ کاری کردووە، لە ساڵی 1999وە، وەک بەرپرسی بەرنامەی نەتەوەیی لە نووسینگەی سندوقی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ دانیشتوان لە ئۆگاندا کاری کردووە.
بەڕێز ئۆموهانجی زیاتر لە 28 ساڵ ئەزموونی لە بواری مرۆیی و پەرەپێدان هەیە کە بەشێکی زۆری لە ناو سیستمی نەتەوە یەکگرتووەکان و بە تایبەتیش سندوقی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ دانیشتواندا بووە. ئەو خاوەنی بڕوانامەی ماستەرە لە دانیشتوان و تەندروستی زایندەیی لە زانکۆی ماکرێرێ، کامپالا، ئوگاندا.
Paolo Fontani

پاولۆ فۆنتانی

رێكخراوی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان بۆ په‌روه‌رده‌ و زانست و رۆشنبیری
ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەروەردە و زانست و کەلتور(یونیسکۆ) بەڕێوەبەر و نوێنەر
 
پاولۆ فۆنتانی شارازاییەکی دەوڵەمەندی هەیە لە کارکردن لەگەڵ ڕێکخراوی یونیسکۆ ، ئەو بەڕێوەبەری نووسینگەی ڕێکخراوەکە بوو لە ئەفغانستان و هەروەها بەڕێوەبەری نووسینگەی پەیوەندیەکان بوو لە برۆسێل و هەروەها نوێنەری ڕێکخراوەکە بوو لە یەکێتی ئەوروپا. پاوڵۆ پشت بە هاریکاری لە مێژینەی یونسکۆ لەگەڵ عێراق دەبەستیت بۆ ئەوەی بە سەرکەوتوویی یەکێک لە بەرنامە هەرە هیواخوازەکانی وڵاتەکە بەڕێوە بات ، لە ڕووی جزدانە جیهانییەکەی کە پشتیگری کراوە بە کۆمەڵێک پابەندی دارایی قەبە لەلایەن کۆمەڵگەی بەخشەران.
Pehr Lodhammar

پێر لۆدهامەر

فه‌رمانگه‌ى نه‌ته‌وه‌ يه‌كگرتووه‌كان بۆ كاروباره‌كانى تايبه‌ت به‌ مين
فەرمانگەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کاروباری مین گەورە بەڕێوەبەری بەرنامە
پێر لۆدهامەر گەورە بەڕێوەبەری بەرنامەیە لە فەرمانگەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کاروباری مین لە عێراق ، ئەو کاروباری کارمەندە نێودەوڵەتی و خۆجێیەکان لە بەرنامەکە بەڕێوەدەبات وێڕای بەڕێوەبردنی پەوەندییەکانی کۆمەکبەخشان و کۆکردنەوەی سەرچاوەکان . وەکو داکۆکیکارێکی سەرەکی لە کەرتی کاروباری مین لە عێراق ، ئەو زۆر جار بەشداری دەکات لە هەماهەنگیکردن لەگەڵ بەرپرسانی باڵای حکومەتی عێراق و نوێنەرایەتی فەرمانگەکەشی دەکات لە کۆڕ و کۆبوونەوە نێودەوڵەتییەکان. بەڕێز لۆدهامەر هەڵگری بڕوانامەی ماستەرە لە هەماهەنگی نێودەوڵەتی و یارمەتی مرۆیی و سی و یەک ساڵ شارەزاییشی هەیە لە بواری کاروباری سەربازی و مرۆیی پەیوەست بە مین.
Christian Ritscher

کریستیان ریتچەر

تیمی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ لێکۆڵینەوە لە تاوانەکانی داعش
ڕاوێژکاری تایبەت و سەرۆکی تیمی لێکۆڵینەوە
 
 
 
کریستیان ریتچەر یەکێکە لە یاریدەدەرەکانی سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان و ڕاوێژکاری تایبەت و سەرۆکی تیمی لێکۆڵینەوەیە، کە بە بڕیاری ژمارە ٢٣٧٩ ساڵی ٢٠١٧ ی ئەنجومەنی ئاسایش دامەزراوە ، بۆ برەو دان بە کۆششەکانی لێپێچینەوە لە تاوانەکانی کۆمەڵکوژیی و تاوانەکانی دژ بە مرۆڤایەتی و تاوانەکانی جەنگ ئەوانەی داعش ئەنجامی داوە.
بەڕێز ڕیتچەر پێشوو تر داواکاری گشتی فیدڕالی بوو لە دادگای دادی فیدڕاڵی ئەڵمانی و شارەزایی پیشەیی زیاتر لە سی ساڵی هەیە لە بەدواداچوون و لێکؤڵینەوە لە یاسا نێودەوڵەتی و نێوخۆییەکانی تاوانەکان. ئەو سەرۆکی یەکەی S4 ی تایبەت بە تاوانە جەنگییەکانی ئەڵمانیایە ، کە بەرپرسیارە لە دادگاییکردن و تۆمەتبار کردنی ئەو ئەڵمانیانەی لە تاوانی نێودەوڵەتی تێوەگڵاون کە لە وانەیە لە شوێنی تری وەک عێراق و سوریا ئەنجام درابن. ئەمەش دادگایی کردنی کەسانێکی گرتەوە ،کە گوومان دەکرا ئەندامی داعش بن بە تۆمەتی کۆمەڵکوژیی دژ بە جڤاکی ئێزدی لە عێراق لە ساڵی ٢٠١٤ وێڕای تۆمەتی تری ئەنجامدانی تاوانی نێودەوڵەتی.
بەڕێز ڕیتچەر هەڵگری مۆڵەتی یاسایە لە زانکۆی پاساو و هەروەها هەڵگری بڕوانامەی یاسایە لە هەرێمی باڤاریای ئازاد.