ئامانجه‌كانى گه‌شه‌پێدانى به‌رده‌وام
17

هاوبه‌شكارى بۆ به‌ده‌ستهێنانى ئامانجه‌كان

به‌هێزكردنى هۆكاره‌كانى جێبه‌جێكردن و چالاككردنى هاوبه‌شكاريى جيهانى له‌پێناو گه‌شه‌ى درێژخايه‌ندا

بوژاندنەوەی هاوبەشی جیهانی بۆ گەشەپێدانی دوورمەوداو بەردەوام

وەدیهێنانى ئامانجەکانى گەشەپێدانى بەردەوام و دوورمەودا، تەنیا لە میانى چەند هاوبەشییەک و هاوکارییەکى بەهێزى جیهانییەوە دەبێت.

ئەجینداى گەشەپێدانێکى سەرکەوتوو، پێویستى بە چەند هاوبەشییەکى سەرانسەرى هەیە- لەسەر ئاستى جیهانى و هەرێمى و نیشتمانى و خۆجێیی- کە دەبێ لەسەر چەند بنەما و بەها و بۆچوون و دونیابینییەکى هاوبەش و ئامانجى هاوبەشەوە بنیادنرابێت و مرۆڤ و هەسارەکەمان بخاتە چەقى گرنگیدانەکانى.

زۆرێک لە دەوڵەتان بۆ هاندانى گەشەکردن و بازرگانى، پێویستیان بە یارمەتییەکى ڕەسمیی گەشەپێدەر هەیە . بەڵام ئاستەکانى یارمەتییەکە دابەزی ووڵاتانی بەخشەریش بەڵێنەکانى خۆیان – بەزیاترکردنى پارەبەخشین بۆ گەشەپێدان- نەبردە سەر.

هەروەها بەهۆى پەتاى کۆڤید-19، پێشبینى دەکرێ ئابووریی جیهانیی بە ڕێژەی 3%- لە ساڵى 2020 دا پاشەکشە بکات، چونکە خراپترین وەستان و چەقبەستن بەخۆیەوە دەبینێ لە سەردەمى بێبازاڕییە گەورەکەوە تا ئێستا.

لەبەرئەوە، دەوڵەتان بۆ دەستەبەرکردنى ئەوەى کە دەستیان بە هۆکارەکانى ڕزگاربوون لە پەتایەکە و دووبارە بنیادنانەوەیەکى باشتر و وەدیهێنانى ئامانجەکانى گەشەپێدانى بەردەوام و دوور مەودا ڕابگات، لە ئێستەدا و لە هەر کاتێکى دیکە زیاتر، هەنووکە پێویستییەکى زۆر هەیە بۆ هاوکارییەکى بەهێزى نێودەوڵەتى.

کاردانەوە لەهەنبەر کۆڤید-19

هیچ وڵاتێک، بەتەنیا ناتوانێ بەسەر ئەم پەتایەدا زاڵبێت. لەبەرئەوە، هاوکارى و دەستگیرۆیی جیهانى نەک هەر ئەرکێکى ئەخلاقییانەیە، بەڵکو بەرژەوەندیی هەمووانىشی تیادایە.

سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان زنجیرەیەک سیاسەتى پوختکراوەى دەرکرد تیایدا ئەو بۆچوون و گۆشەنیگایە دیارى دەکات کە وەڵامى ئەم پرسە دەداتەوە: کۆمەڵگەى نێودەوڵەتى چۆن دەتوانێ کاردانەوەیەکى کارا و ڕێکخراو و سیستماتیکییانەى لەهەنبەر پەتاى کۆڤید-19 دا هەبێت، لەگەڵ دەستەبەرکردنى مانەوەى دانیشتووانانى کەمدەرامەت و زۆر هەژار لە ڕیزى پێشەوە و نێوەڕاستى گرنگپێدانەکانەوە. پوختەى ئەو سیاسەتانە چەند شیکردنەوەیەک لە سەرانسەرى سیستەمی نەتەوە یەکگرتووەکان کۆدەکەنەوە و چەند هزرێکى هەستپێکراو و کارا سەبارەت بە چۆنییەتیی چارەسەرکردنى دەرئەنجامەکان دەبەخشێتە وڵاتانی ئەندام ، لە هەمان کاتیشدا چەند هزرێک سەبارەت بە قۆستنەوەى دەرفەتەکانى نێو خودى قەیرانەکەش دەخاتە ڕوو.

ڕووداوێکى ئاستبەرز لە 28ى مایۆدا کە لەسەر بنەماى داواکاریی کەنەدا و جامایکا و نەتەوە یەکگرتووەکانەوە بووە، حکوومەتەکان و ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکانى کۆکردەوە بۆ گەڵاڵەکردن و خێراترکردنى کاردانەوەى جیهانیمان لەهەنبەر شوێنەوار و کاریگەرییە گرنگەکانى پەتاى کۆڤید- 19 لەسەر لایەنى ئابوورى و مرۆیی و پێشکەشکردنى چارەسەرى هەستپێکراو بۆ دۆخە کتوپڕەکانى بوارى گەشەپێدان.

زۆربەى وڵاتانى تازەگەشەسەندوو سەرچاوەى پێویستى خۆجێیی و تواناى دارایی ئەوتۆیان نییە بۆ ئەوەى پارە و دارایی لەپێناو ڕێکارەکانى کاردانەوە و ڕێکارە گونجاوەکانى بوژانەوەى هەنبەر پەتاى کۆڤید-19، تەرخان بکەن، لەبەرئەوە، هاوکاری و دەستگیرۆییی نێودەوڵەتى و پارەبەخشینى دەرەکى، دوو مەسەلەى یەکلاکەرەوەن.

ئەوەى بەشێوەیەکى تایبەتیش جێگەى نیگەرانییە، ئەو ئەگەرە هەیە قەیرانێکى نوێی قەرز دروست ببێت کەوا لەوانەیە بەهۆى دابەزینى نرخى نەوت و کەرەستە سەرەکییەکانى دیکەوە زیاتر تەشەنە بکات، ئەمەیش زۆر بەتوندى کاریگەریی بەسەر ئەو دەوڵەتانەوە دەبێت کە گەشەکردنیان لە ئاستێکى نزمتردایە و بەهۆى دۆخە ڕووگیرەکانى قەرزدارییەوە، بەڕاستی ڕووبەڕووى مەترسیی گەورە ببوونەوە. نەتەوە یەکگرتووەکان داواى مافە تایبەتەکانى ڕاکێشانەوە و سووککردنەوەى بارى قوڕسى قەرزە ڕووگیرەکان و فراوانکردنى وەستاندنى قەرزدانەوە دەکات، بۆ ئەوەى گشت وڵاتانى گەشەسەندوو بگرێتەوە.

ڕاپۆرتى پارەبەخشینى بوارى گەشەپێدانى بەردەوام بۆ ساڵى 2020 چەند ڕێکارێکى دەستنیشان کردووە بۆ چارەسەرکردنى کاریگەریی بێبازاڕیی جیهانى و تێکچوونى دارایی کەوا خۆى زەق دەکاتەوە – بەتایبەتیش لە هەژارترین وڵاتانى جیهاندا، ئەمەیش بە پشتبەستن بە لێکۆڵینەوە و شیکردنەوەى هاوبەش لەلایەن زیاتر لە 60 ئاژانسى سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان و دامەزراوەی نێودەوڵەتى.

جا بۆ پاڵپشتیکردنى هەوڵەکانى ئەو وڵاتانەى کە دەرامەتیان نزم و مامناوەندییە، ئەمیندارى گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان سندووقێکى ئیئتمانى بۆ کاردانەوە و بوژاندنەوە ڕاگەیاندووە.

جگە لەمانەیش، نەتەوە یەکگرتووەکان پلانى کاردانەوەى مرۆیی جیهانى  بۆ دانیشتووانانى زۆر هەژار داناوە، بە پەنابەران و ئاوارەی نێوخۆییشەوە.

هەروەها ڕێکخراوى تەندروستیی جیهانى و دەزگای نەتەوە یەکگرتووەکان و هاوبەشانى، سندووقى کاردانەوەیان بۆ هاوکارى دامەزراندووە، ئەمەیش جۆرێکى بێهاوتایە، لەپێناو ئەوەیە دەرفەت بۆ کۆمپانیاو تاکەکەسەکان خۆش بکات لەهەنبەر پەتاى کۆڤید-19 بەشێوەیەکى ڕاستەوخۆ بەشدارى لە کاردانەوەى ڕێکخراوى تەندروستیی جیهانیدا بکەن.

  هەروەها بۆ چارەسەرکردنى پرسەکانى گەیشتنە بە داتایە گرنگەکان بەبێ هیچ کۆتوبەندێک و لە کاتى گونجاودا، کەوا حکوومەتەکان و گشت کەرتەکانى جڤاک  بۆ کاردانەوەى هەنبەر قەیرانی جیهانیی کۆڤید- 19 پێویستییانە، دەروازەى نەتەوە یەکگرتووەکان ئەم پانتاییە بۆ کۆمەڵگەى ئاماریی جیهانى دەستەبەر دەکات کە لەپێناو ئاڵوێرکردنى ئاراستەکارى و ڕێنمایی و ڕێکارەکان و ئامرازەکان و باشترین کارکردى لەپێناو دەستەبەرکردنى بەردەوامیی وەگەڕخەرى بۆ بەرنامەکانى داتایەکان لەلایەن نووسینگە نیشتمانییەکانى ئامارییەوەیە.

جا بۆ بەرەنگاربوونەوەى ئەو مەترسییەى کە لە ئەنجامى زانیاریی هەڵەى تایبەت بە کۆڤید-19 لەزیادبووندایە، نەتەوە یەکگرتووەکان دەستپێشخەرییەکى ڕاگەیاندووە بەناوى " لێى دڵنیا بووینەتەوە"، ئەمەیش دەستپێشخەرییەکە بۆ زیاترکردنى قەبارە و  چوارچێوەى زانیارییە متمانەپێکراو و وردەکانى تایبەت بە سێ بابەت: زانست ( ڕزگارکردنى گیانەکان)، هاوکارى ( پتەوکردنى هاوکاریی خۆجێیی و جیهانى)، چارەسەر ( داواکارى بۆ پاڵپشتى).

قەوارەکان

رێكخراوی نێوده‌وڵه‌تیی كۆچ
رێكخراوی نێوده‌وڵه‌تیی كۆچ
به‌رنامه‌ی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان بۆ په‌ره‌پێدان
به‌رنامه‌ی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان بۆ په‌ره‌پێدان
سندوقی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان بۆ دانیشتوان
سندوقی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان بۆ دانیشتوان
سندووقی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان بۆ منداڵان- یونیسێف
سندووقی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان بۆ منداڵان- یونیسێف
فه‌رمانگه‌ى نه‌ته‌وه‌ يه‌كگرتووه‌كان بۆ كاروباره‌كانى تايبه‌ت به‌ مين
فه‌رمانگه‌ى نه‌ته‌وه‌ يه‌كگرتووه‌كان بۆ كاروباره‌كانى تايبه‌ت به‌ مين
به‌رنامه‌ى خۆراكى جيهانى
به‌رنامه‌ى خۆراكى جيهانى
رێكخراوى ته‌ندروستى جيهانى
رێكخراوى ته‌ندروستى جيهانى

هاوبەشیکارە جێبەجێکارەکان

Direct implementation
Ministry of Construction, Housing and Public Municipalities
Caritas
OXFAM
World Vision
Samaritans Purse
Sulaimaniyah University
RIRP
GOAL
Human Appeal

هاوبەشیکارە وەبەرهێنەرەکان

ECHO
Multilateral Donor
USAID
Germany-KFW
The United Nations Development Programme
Adaptation Fund
Sweden
Germany
US OFDA
Netherlands

شوێنەکانی چالاکییە سەرەکیەکانمان کە پەیوەستن بە ئامانجەکانی گەشە پێدانی بەردەوام

کارەکانمان لە SDG 17 پەیوەندییان بەم ئامانجە گەشەپێدانە به‌رده‌وامانه‌وه‌ هەیە: