نوێترين
چیڕۆک
١٩ ئاب ٢٠٢٢
یونامی لە ١٩ مین ساڵیادی تەقینەوەی بارەگای نەتەوە یەکگرتووەکان لە بەغدا باپەندیی خۆی بۆ خەڵکی عیراق دووپات دەکاتەوە
بۆ زانیاری زیاتر
لێدوانی ڕۆژنامەوانی
١٩ ئاب ٢٠٢٢
یونامی لە ١٩ مین ساڵیادی تەقینەوەی بارەگای نەتەوە یەکگرتووەکان لە بەغدا باپەندیی خۆی بۆ خەڵکی عیراق دووپات دەکاتەوە
بۆ زانیاری زیاتر
لێدوانی ڕۆژنامەوانی
١٨ ئاب ٢٠٢٢
لێدوانی ڕێکخەری مرۆیی بۆ عێراق ئیرێنا ڤۆجاکۆڤا-سۆلۆرانۆ لە ڕۆژی مرۆیی جیهانی
بۆ زانیاری زیاتر
نوێترين
ئامانجەکانی گەشەپێدانی بەردەوام له عيراق
ئامانجەکانی گەشەپێدانی بەردەوام بانگەوازێکی نیشتمانین بۆ کارکردن لە پێناو کۆتاییهێنان بە هەژاری و پاراستنی ژینگە و کەشوهەوای گۆی زەوی و هەروەها بۆ دڵنیابوونیش لەوەی کە دانیشتوان لە هەموو شوێنێک لە ئاشتی و خۆشگوزەرانی بەهرەمەندن. ئەمانە ئەو ئامانجانەن کە نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق کاریان لەسەر دەکات.
بڵاوکراوە
٠٦ ئەیلوول ٢٠٢١
United Nations Sustainable Development Cooperation Framework IRAQ (UNSDCF)
For decades, Iraq has suffered political instability caused by armed conflict, waves of internal displacement, and the resulting socio‐economic crises. The decline in the oil prices, on which the Government2is heavily dependent, the proliferation of armed actors operating outside State control, and the COVID‐19 pandemic exacerbated existing vulnerabilities. The youth popular uprisings, which started in October 2019, called for improved governance system, meaningful political reforms, economic growth, accountable political institutions and job opportunities.
1 of 5

چیڕۆک
٢٦ تەمووز ٢٠٢٢
Statement to the Security Council (A.O.B) SRSG Jeanine Hennis-Plasschaert | Tuesday 26 July 2022
Thank you for the opportunity to provide an update on recent tragic events in Zakho District, Dohuk Governorate, resulting in the loss of nine civilian lives and injuring 33 others.
In my most recent briefing to this Council, I questioned - and not for the first time - the use of “shelling and missiles as the new normal for Iraq”, warning that this was a “very risky way to advance interests, and one which further weakens the State of Iraq”.
***
Well, here is what we know so far.
In the early afternoon of 20 July, five rounds of artillery struck Parkha resort. This resort is a well-known tourist destination. And as would be expected at this time of year, it was packed with visitors - including children.
The first round impacted on an unpopulated hillside overlooking Parkha. However, the next rounds hit the centre of the resort, killing - as I said - nine civilians (including three children, one of whom was a one-year-old infant) and injuring 33. Eleven of the injured have reportedly undergone surgery and three remain in critical condition.
Immediately following the attack, Prime Minister Mustafa al-Kadhimi established a committee. The same day, this committee visited the site of the attack to witness the devastation, to collect evidence and to engage with witnesses and local authorities.
Based on its assessment of the evidence collected, the Government of Iraq, in the clearest of terms, attributed the tragic events to Turkish armed forces. In the meantime, the Turkish Foreign Ministry issued a press release, stating that “Türkiye is against all kinds of attacks targeting civilians”, that it “is ready to take all steps to reveal the truth”, inviting “Iraqi government officials not to make statements under the influence of the rhetoric and propaganda of the treacherous terrorist organization and to cooperate in bringing the real perpetrators of this tragic incident into light”.
The next day, on social media, the Turkish Embassy in Baghdad stated, “we join our condolences for our Iraqi brothers who were martyred at the hands of the terrorist organization PKK”.
Meanwhile, also on 20 July, the PKK issued a statement denying presence in the area, blaming Türkiye for the attack.
***
Mr. President,
In response to the tragic events, Iraq’s National Security Council held an emergency session the same day. This Council strongly condemned the “Turkish attack” and rejected the use of Iraqi territory as a base to attack neighbouring countries and “settle accounts”.
Among other directives issued, the Foreign Minister was tasked with preparing an integrated file on the “repeated Turkish attacks” against Iraq as well as to summon the Turkish Ambassador and recall the Iraqi Chargé d'Affaires from Ankara, without sending a new ambassador to Türkiye.
The Ministry of Foreign Affairs noted that Iraq’s government would “resort to the highest levels of diplomatic response”, including the UN Security Council.
On 21 July, Iraqi leaders from across the political spectrum held a high-level meeting and issued a joint statement condemning the “Turkish attack” and “supporting the procedures for international complaints”.
On 23 July, Prime Minister Mustafa al- Kadhimi met with KRG Prime Minister Masrour Barzani. In a joint statement issued after the meeting, the two sides expressed their “strong condemnation of the Turkish aggressions on Iraqi territory”.
Also on 23 July, the Council of Representatives convened to discuss the incident in the presence of the Foreign and Defence Ministers, the Army Chief of Staff as well as the Deputy Commander of Joint Operations.
In his presentation to parliament, the Foreign Minister noted that more than 22,700 Turkish violations of Iraqi sovereignty had been recorded since 2018. He also stated that the Foreign Ministry had submitted 296 memoranda of protest against Turkish “interference” since 2018.
During the same meeting, the parliamentary Security and Defence committee recommended the expulsion of PKK elements from Iraq, the withdrawal of all Turkish forces, the redeployment of federal forces along the border with Türkiye, the abolition of security agreements - if any - with Türkiye, and a review of the defence budget to enhance its military capabilities.
In essence: while no one wishes for further escalation, Iraq demands that Türkiye withdraws its forces from all Iraqi lands and calls for an investigation.
***
Mr. President,
This horrific attack on a well-known and clearly identifiable tourist site demonstrates a shocking disregard for civilian life and for the universally accepted standards of international humanitarian and human rights law which seek to protect civilians. While all parties to any conflict must take all feasible precautions to avoid harm to civilians at all times, this was clearly not adhered to.
In my conversation with Iraq’s Prime Minister yesterday, he once again emphasized the importance of a transparent and thorough investigation: independent or jointly. It is vital, he said, to put a stop to speculations, denials, misunderstandings and rising tensions. Meanwhile, I do understand that Türkiye is also ready to address the issue jointly, with Iraq, in order to determine exactly what happened.
***
In conclusion, Mr. President, and as I have said many times in past years, Iraq rightfully rejects the notion that it can be treated as an arena for external and regional rivalries - as an arena where neighbours, and any other actor for that matter, routinely, and with impunity, violate its sovereignty and territorial integrity.
Indeed, it is of the greatest importance that all attacks on Iraqi territory cease. Such aggression not only recklessly heightens national and regional tensions but also causes, as we have seen, grave human tragedies.
Thank you, Mr. President.
1 of 5

چیڕۆک
١٧ ئایار ٢٠٢٢
دیالۆگ لەسەر بەرەنگاربونەوەی ووتاری ڕق و کینە و جیاکاری و پەراوێزخستن
ئەمڕۆ، ڕاوێژکاری تایبەتی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ ڕێگریکردن لە جینۆساید، ئەلیس وایریمو ندریتو و دانیێل بێڵ، بەرپرسی نوسینگەی مافی مرۆڤی یونامی بە هاوبەشی ئاسانکارییان بۆ گفتوگۆیەك کرد سەبارەت بە بەرەنگاربوونەوەی ووتاری ڕق و کینە و جیاکاریکردن و پەراوێزخستن.
لە چالاکییەکەدا ١٩ بەشداربوو کە (٥ ژن و ١٤ پیاو) کۆکرانەوە، لەنێویاندا نوێنەرانی پێکهاتەکانی ئەرمەنی وبەهایی و کوردی فەیلی و جوو و کاکەیی وخەڵکی بە ڕەچەڵەک ئەفریقی و قەرەج وسابیئەنی مەندائی و شەبەك وتورکمان و ئێزیدی وزەردەشتیەکان و هەروەها ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی و ڕۆژنامەنووسان وکۆمیسیۆنی باڵای مافەکانی مرۆڤی عێراق و سەندیکای پارێزەرانی عێراق و دەستەی پەیوەندییەکان و ڕاگەیاندن.
ڕاوێژکاری تایبەتی نەتەوە یەکگرتووەکان ندریتو ڕوانگەی جیهانی نەتەوە یەکگرتووەکانی بۆ ووتاری ڕق و کینە هاوبەش کرد و ئاماژەی بەوەدا کە "ووتاری ڕق و کینە و هاندانی ڕق و توندوتیژی دابەشکاریی ڕیشەیی قووڵ بۆسەر بنەما نەتەوەیی و ئایینییەکان دروست دەکات کە فەزای بنیاتنانی متمانە و لێکتێگەیشتنی یەکتر سنووردار دەکات." ئاماژەی بەوەشکردووە، "زۆر گرنگە کە ڕەگ و ڕیشەی ووتاری ڕق و کینە چارەسەر بکرێت و نەك تەنها بە دەرکەوتنی ئۆنلاین و ئۆفلاین." بۆ ئەمەش، راوێژکاری تایبەت ندریتو بەرپرسیارێتیەکانی عێراقی وەك دەوڵەتی ئەندامی رێککەوتننامەی رێگریکردن و سزادانی تاوانی جینۆسایدی ساڵی ١٩٤٨ی بیرخستەوە، هەروەها هانی هەموو پێکهاتەکانی عێراقی دا کە پێکەوە کاربکەن پشتگیری لە پەرەپێدان و جێبەجێکردنی پلانی کارەکان بکەن کە ئامانجیان چارەسەرکردنی ووتەی رق و کینەیە بەجۆرێک کە بە شێوەیەکی کاریگەر ئەنجامی بدات. لە کۆتاییدا وتی: "مرۆڤ توانایەکی بێئەندازەی هەیە بۆ دۆزینەوەی چارەسەر تەنانەت بۆ ئەو کێشانەی کە خۆیان دروستی دەکەن."
هەروەها دانیێل بێل پەرپرسی مافی مرۆڤی یونامی لە دیالۆگی ئەمڕۆدا سەبارەت بە کۆتاییهێنان بە ووتەی ڕق و کینە و جیاکاری و پەراوێزخستن لە عێراقدا ووتی"دیالۆگی گشتگیر و ئەنجام-ئاڕاستەکراو کە هاوتای پابەندبوون و کردەی کۆنکرێتی بنەڕەتییە بۆ کۆتاییهێنان بە نایەکسانی و جیاکارییە درێژخایەنەکان لە عێراقدا"
لە میانی ئەم گفتوگۆ کراوەیەدا، بەشداربووان تیشکیان خستە سەر ئەو پرسە سەرەکیانەی کە ڕووبەڕووی عێراق دەبنەوە، چارەسەرەکانیشیان پێشکەش کرد و هەنگاوەکانی داهاتوویان بۆ چارەسەرکردنی ئەو پرسانە دەستنیشان کرد.
1 of 5

چیڕۆک
٠٥ نیسان ٢٠٢٢
نوسینگەی مافەکانی مرۆڤ/یونامی بەهاوکاری لەگەڵ تۆڕی عیراقی بۆ تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان هەڵسان بە ڕێکخستنی دانیشتنێکی گفتوگۆئامێز دەربارەی مافە دیجیتالیەکان و ئاسایشی دیجیتالی
بەغدا ٥ ی نیسانی ٢٠٢٢، نوسینگەی مافەکانی مرۆڤ/یونامی بەهاوکاری لەگەڵ تۆڕی عیراقی بۆ تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان هەڵسان بە ڕێکخستنی دانیشتنێکی گفتوگۆئامێز دەربارەی مافە دیجیتالیەکان و ئاسایشی دیجیتالی بۆ نەتەوە یەکگرتوەکان لەسەرانسەری جیهاندا. لە کانوونی یەکەمی 2021 تا ئازاری 2022 نوسینگەی مافی مرۆڤی یونامی بە هاوکاری تۆڕی عیراقی بۆ تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان پڕۆژەیەکی جێبەجێ کرد بۆ بەهێزکردنی پاراستنی کارکردن لەسەر ئینتەرنێت بۆ بەرگریکارانی مافی مرۆڤی عێراق و بلۆگەر و ڕۆژنامەنووسان و چالاکوانان لە ڕێگەی زنجیرەیەك ڕاهێنان لەسەر مافە دیجیتالیەکان و ئاسایشی دیجیتالی بۆ ٢٠٠ بەشداربوو، لەگەڵ دابین کردنی ڕێنیشاندەری ئاسایشی دیجیتاڵ و دێسکی یارمەتی دیجیتاڵ و هەڵسەنگاندنی ئاسایشی دیجیتاڵی دروستکراو بۆ ڕێکخراوە ناحکومیەکانی عێراق. هەروەها پڕۆژەکە پلاتفۆرمێکی بۆ دیالۆگی نێوان دەسەڵاتدارانی عێراق و کۆمپانیا تایبەتەکان و نوێنەرانی کۆمەڵگەی مەدەنی دابینکرد بۆ خستنەڕووی هەنگاوەکانی پتەوکردنی مافەکان لە فەزای ئۆنلایندا. جێبەجێکردنی ئەم پڕۆژەیە بەبایەخێکی زۆرەوە لەلایەن کۆمەڵگەی مەدەنییەوە بەدیکرا، بەلەبەرچاوگرتنی ڕۆڵی زیادەی فەزای سایبەر لەچاودێری و ڕاپۆرت و داکۆکی لەمافەکانی مرۆڤدا، بە داننان بە گرنگی بۆ کەمکردنەوەی مەترسیەکانی سەر ئینتەرنێت و باشترکردنی پاراستنی داتاو پەیوەندی ئۆنلاین نوسینگەی مافەکانی مرۆڤ/یونامی و تۆڕی عیراقی بۆ تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان چەند وانەیەکیان پێشکەش کرد و هەنگاوەکانیان خستەڕوو لەسەر چۆنیەتی فراوانکردنی چالاکیەکان لەسەر مافەکانی دیجیتاڵ لە عێراق. 21 بەشداربوو لە نێردەی جۆراوجۆری مەیدانی نەتەوە یەکگرتووەکان و نوسینگەکانی کۆمیسیاری باڵای مافەکانی مرۆڤ بەشداری کۆبوونەوەکەیان کرد و ئەزمونی خۆیاننیان خستەڕوو، هەروەها تیشکیان خستە سەر گرنگی بواری خێرا گەشەسەندووی ئاسایشی دیجیتاڵ بۆ پاراستن و بەهێزکردنی مافەکانی مرۆڤ.
1 of 5

وێنە
٠١ نیسان ٢٠٢٢
کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان و یونامی کۆتاییان هێنا بە سەکۆیکارێك دەربارەی وانەوەرگرتن لە ئەزموونەکان
کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان و یونامی کۆتاییان هێنا بە سەکۆیکارێك دەربارەی وانەوەرگرتن لە ئەزموونەکان
1 of 5
https://www.flickr.com/photos/uniraq/albums/72177720297755918
چیڕۆک
١٩ ئاب ٢٠٢٢
یونامی لە ١٩ مین ساڵیادی تەقینەوەی بارەگای نەتەوە یەکگرتووەکان لە بەغدا باپەندیی خۆی بۆ خەڵکی عیراق دووپات دەکاتەوە
١٩ی مانگی ئاب یادەوەرێکی تاڵی هەمیشە زیندووە بۆ تەواوی نەتەوە یەکگرتووەکان. لە ڕۆژێکی وەک ئەمڕۆی ساڵی ٢٠٠٣دا بارەگای نەتەوە یەکگرتووەکان لە بەغدا تەقێندرایەوە کە بووە مایەی کوژرانی ٢٢ کارمەند بە نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکانی ئەوساشەوە، سێرجیۆ دیمیلیۆ، لەگەڵ برینداربوونی ١٥٠ی تر.
هەموو قوربانییەکانیش کارمەندی نەتەوە یەکگرتووەکان بوون کە کاریان دەکرد بۆ هەڵسانەوەی دوای شەڕی وڵات. لە ساڵی ٢٠٠٩ شەوە، ئەم رۆژە وەک "رۆژی مرۆیی" دەستنیشانکرا و هەموو ساڵێکیش یادی دەکرێتەوە بۆ رێزگرتن لە کاری گرینگی مرۆیی لەسەرتاسەری جیهاندا.
ئێمە لە نێردەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ هاریکاریی عێراق (یونامی) یادی ئەوانە دەکەینەوە کە گیانیان بەخت کرد و ئەوانەش کە بریندار بوون و هەروەها ئەو خانەوادانەش کە تا ئێستا بەدەست ئاسەواری ئەم کارەساتەوە دەناڵێنن. ئێمە هەروەها یادی ئەو ئامانجانەش دەکەینەوە کە ئەوان گیانی خۆیانیان بۆ کردە قوربانی کە هەمان ئەو ئامانجانەن کە ئێمە ئەمڕۆ دووپاتیان دەکەینەوە کە بریتییە لە هاریکاریکردنی خەڵکی عیراقە.
لەراستیدا، عێراق لەم ساڵانەی دواییدا بەدەست چەندین کێشەوە دەناڵێنێت بەو قەیرانەی ئێستاشەوە کە زۆر درێژەی کێشاوە. بەڵام هیچ لەم قەیرانانەی ئێستا ئی ئەوەن کە چار نەکرێن و نە ئی ئەوەشن بخرێنە پێش بەرژەوەندیی نیشتمانییەوە.
ئەو هەموو قوربانییەی کە بۆ بەهێزبوونی عێراق دراوە نابێت بەفیڕۆ بچن بەڵکو هەوڵەکان پێویستە بۆ گفتوگۆ و چارەسەر بن لەپێناو بەرژەوەندیی گشتیی عێراقدا.
1 of 5

چیڕۆک
٠٧ ئاب ٢٠٢٢
نووسینگەی هاوکاری هەڵبژاردن (OEA) سەکۆیکارێکی بۆ کارمەندانی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان لە نووسینگەی هەڵبژاردنی پارێزگای موسڵ ئەنجامدا سەربارەت بە ڕەچاوکردنی چەمکی جێندەر لە هەڵبژاردنەکان.
ڕاوێژکارانی نووسینگەی مەیدانی هاوکاری هەڵبژاردن سەکۆیکارێکیان بە ناونیشانی "ڕەچاوکردنی چەمکی جێندەر لە هەڵبژاردنەکان" لە موسڵ پێشکەش کرد. وۆرکشۆپەکە چەندین بابەتی گرنگی سەبارەت بە جێندەر لە هەڵبژاردنەکان لەخۆگرت بووە وەک یەکسانی و دادپەروەری و جێندەر بە گشتی، یاسای هەڵبژاردن، کۆتای ئافرەتان و توندوتیژی ئەنجامدراو بەرامبەر بە ئافرەتان لە هەڵبژاردنەکان. لە ماوەی ئەم ڕاهێنانەدا، بەشداربووان زانیاری و تێگەیشتنیان لە سەر ئەزموونەکانی پیاوان و ئافرەتان وەرگرت لە پرۆسەکانی هەڵبژاردن، بە جەختکردنە سەر گرنگی بەشداری ئافرەتان لە پرۆسەکانی هەڵبژارن و بنیاتنانی دیموکراسیەت، پێشکەشکردنی ئامرازەكان بۆ کارمەندانی نووسینگەی هەڵبژاردنی پارێزگاکان بۆ شیکردنەوەی پرۆسەی هەڵبژاردن و هەڵبژاردنەکان لە دیدیکێکی جێندەریەوە. بەشداربووان گفتوگۆی گرنگی یونامی (UNAMI)ـیان کرد بۆ بەشداری پێکردنی پارتە سیاسیەکان و ڕێکخستنی سەکۆیکار بۆ پێشکەشکردنی جێندەر لە سیاقی چوارچێوەیی یاسایی. دوازدە بەشداربوو لە سەکۆیکارە بەشداربوو بوون سێیان ئافرەت بوون . کارمەندانی نووسینگەی هەڵبژاردنی پارێزگای کۆمسیۆن، بەڕێوەبەری نووسینگەی هەڵبژاردنی پارێزگا، سەرۆکی بەشی ڕاهێنان و ڕاگەیاندن، کارمەندانی بەشی پارتە سیاسیەکان لە وۆرکشۆپەکە بەشدار بوون.
1 of 5

چیڕۆک
٠٧ ئاب ٢٠٢٢
نووسینگەی هاوکاری هەڵبژاردن (OEA) سەکۆیکارێکی بۆ کارمەندانی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان دەربارەی ڕەچاوکردنی چەمکی جێندەر لە هەڵبژاردنەکان لە نووسینگەی هەڵبژاردنی پارێزگای کەرکوک ئەنجامدا
نووسینگەی مەیدانی هاوکاری هەڵبژاردن لە کەرکوک سەکۆیکارێکی دوو ڕۆژەیان بە ناونیشانی 'ڕەچاوکردنی چەمکی جێندەر لە هەڵبژاردنەکان' لە کەرکوک ڕێکخست.
ئەو بابەتە تایبەتانەی لە سەکۆیکارەکە گفتوگۆیان لە سەرکرا هۆکاری جێندەر بوو لە هەڵبژاردنەکان و یاسای هەڵبژاردن، کۆتای ئافرەتان و توندوتیژی ئەنجامدراو بەرامبەر بە ئافرەتان لە هەڵبژاردنەکان.
بەشداربووانی سەکۆیکارەکە فێری جیاوازیەکان بوون لە سەر ئەزموونەکانی پیاوان و ئافرەتان لە پرۆسەکانی هەڵبژاردن، بە جەختکردنە سەر گرنگی بەشداری ئافرەتان لە پرۆسەکانی هەڵبژارن و بنیاتنانی دیموکراسیەت، پێشکەشکردنی ئامرازەكان بۆ کارمەندانی نووسینگەی هەڵبژاردنی پارێزگاکان بۆ شیکردنەوەی پرۆسەی هەڵبژاردن و هەڵبژاردنەکان لە دیدیکێکی جێندەریەوە.
16 کارمەندی نووسینگەی هەڵبژاردنی پارێزگای کۆمسیۆن لە سەکۆیکارەکە 16 بەشدار بوون ، شەشیان ئافرەت بوون. بەشداربووان هەر یەک لە بەڕێوەبەری نووسینگەی هەڵبژاردنی پارێزگا و جێگرەکانی لەخۆگرت بوو لەگەڵ نوێنەرانی بەشی ڕاهێنان، دارایی، تۆمارکردنی دەنگدەران، سەرچاوە مرۆییەكان، لۆجستی، ڕاگەیاندن و ئاسایش.
1 of 5

چیڕۆک
٠٧ ئاب ٢٠٢٢
نووسینگەی هاوکاری هەڵبژاردن (OEA) سەکۆیکارێکی بۆ کارمەندانی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان لە نووسینگەی پارێزگاکانی هەولێر، دهۆک و سلێمانی لە سەر بابەتی جێندەر لە هەڵبژاردنەکان ڕێکخست.
ڕاوێژکارانی نووسینگەی مەیدانی هاوکاری هەڵبژاردن سەکۆیکارێکی دوو ڕۆژەیان بە ناونیشانی 'چەمکی جێندەر لە هەڵبژاردنەکان' لە هەولێر ڕێکخست لە ڕێکەوتی 1 بۆ 2 ـی ئاب. سەکۆیکارەکە چەندین بابەتی گرنگی سەبارەت بە جێندەر لە هەڵبژاردنەکان لەخۆگرت بووە وەک یەکسانی و دادپەروەری و جێندەر بە گشتی، یاسای هەڵبژاردن، کۆتای ئافرەتان و توندوتیژیی ئەنجامدراو بەرامبەر بە ئافرەتان لە هەڵبژاردنەکان. لە ماوەی ئەم ڕاهێنانەدا، بەشداربووان زانیاری و تێگەیشتنیان لە سەر ئەزموونەکانی پیاوان و ئافرەتان لە پرۆسەکانی هەڵبژاردن وەرگرت ، بە جەختکردنە سەر گرنگی بەشداری ئافرەتان لە پرۆسەکانی هەڵبژارن و بنیاتنانی دیموکراسیەت، پێشکەشکردنی ئامرازەكان بۆ کارمەندانی نووسینگەی هەڵبژاردنی پارێزگاکان بۆ شیکردنەوەی پرۆسەی هەڵبژاردن و هەڵبژاردنەکان لە دیدیکێکی جێندەرییەوە. شازدە بەشداربوو لە سەکۆیکارەکە بەشداربوو بوون ، شەشیان ئافرەت بوون. کارمەندانی نووسینگەی هەڵبژاردنی پارێزگاکانی کۆمسیۆن هەر یەک لە بەڕێوەبەری نووسینگەی هەڵبژاردنی پارێزگا، سەرۆکی بەشی ڕاهێنان و کارمەندی ڕاگەیاندنی لەخۆ گرت بوو. هەروەها، پێنج بەرپرسی هەماهەنگی مەیدانی لە نووسینگەی نیشتیمانی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان و دوو کارمەندی نووسینگەی هەرێمی کوردستانی کۆمسیۆن ئامادەی ڕاهێنانەکە بوون.
1 of 5

چیڕۆک
٠٤ ئاب ٢٠٢٢
نووسینگەی هاریکاریی هەڵبژاردنی یونامی ڕاهێنانی بۆ کارمەندانی نووسینگەی نیشتیمانی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان و کارمەندانی نووسینگەی هەڵبژاردنی پارێزگاکانی کۆمسیۆن ئەنجام دەدات سەبارەت بە چوارچێوەی یاسایی هەڵبژاردن و چارەسەرکردنی ناکۆکییەکانی پەی
ڕاوێژکارانی نووسینگەی هاریکاریی هەڵبژاردنی یونامی ڕاهێنانێکی چوار ڕۆژییان لەسەر چوارچێوەی یاسایی هەڵبژاردن و چارەسەرکردنی ناکۆکییەکانی هەڵبژاردن بۆ بەرپرسانی یاسایی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان، یاریدەدەری بەڕێوەبەری نووسینگەی هەڵبژاردنی پارێزگا و کارمەندانی بەشی یاسایی و ڕێکارەکانی نووسینگەی نیشتیمانی کۆمسیۆن و نووسینگەی هەڵبژاردنی پارێزگاکانی کۆمسیۆن ئەنجام دا. بەشداربووان تێگەیشتنیان فراوانتر دەکەن بۆ چوارچێوەی یاسایی هەڵبژاردن، ئەرکە نێودەوڵەتییە سەرەکیەکان، سووڕی هەڵبژاردن، هەڕەم و ئاستەکانی چوارچێوەیی یاسایی، دادپەروەریی هەڵبژاردن، پێوەرە نێودەوڵەتییەکان و چارەسەرکردنی ناکۆکییەکانی هەڵبژاردن، جۆر و میکانیزمەکانی سیستەمەکانی چارەسەرکردنی ناکۆکی، پێوەری بەڵگە و سەلماندن، لێکۆڵینەوەی کاریگەر، مافەکان، و قەرەبوو و هۆشیارکردنەوەی پەیوەندداران لەبارەی چارەسەرکردنی ناکۆکییەکانی هەڵبژاردن.
1 of 5

لێدوانی ڕۆژنامەوانی
١٩ ئاب ٢٠٢٢
یونامی لە ١٩ مین ساڵیادی تەقینەوەی بارەگای نەتەوە یەکگرتووەکان لە بەغدا باپەندیی خۆی بۆ خەڵکی عیراق دووپات دەکاتەوە
هەموو قوربانییەکانیش کارمەندی نەتەوە یەکگرتووەکان بوون کە کاریان دەکرد بۆ هەڵسانەوەی دوای شەڕی وڵات. لە ساڵی ٢٠٠٩ شەوە، ئەم رۆژە وەک "رۆژی مرۆیی" دەستنیشانکرا و هەموو ساڵێکیش یادی دەکرێتەوە بۆ رێزگرتن لە کاری گرینگی مرۆیی لەسەرتاسەری جیهاندا.
ئێمە لە نێردەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ هاریکاریی عێراق (یونامی) یادی ئەوانە دەکەینەوە کە گیانیان بەخت کرد و ئەوانەش کە بریندار بوون و هەروەها ئەو خانەوادانەش کە تا ئێستا بەدەست ئاسەواری ئەم کارەساتەوە دەناڵێنن. ئێمە هەروەها یادی ئەو ئامانجانەش دەکەینەوە کە ئەوان گیانی خۆیانیان بۆ کردە قوربانی کە هەمان ئەو ئامانجانەن کە ئێمە ئەمڕۆ دووپاتیان دەکەینەوە کە بریتییە لە هاریکاریکردنی خەڵکی عیراقە.
لەراستیدا، عێراق لەم ساڵانەی دواییدا بەدەست چەندین کێشەوە دەناڵێنێت بەو قەیرانەی ئێستاشەوە کە زۆر درێژەی کێشاوە. بەڵام هیچ لەم قەیرانانەی ئێستا ئی ئەوەن کە چار نەکرێن و نە ئی ئەوەشن بخرێنە پێش بەرژەوەندیی نیشتمانییەوە.
ئەو هەموو قوربانییەی کە بۆ بەهێزبوونی عێراق دراوە نابێت بەفیڕۆ بچن بەڵکو هەوڵەکان پێویستە بۆ گفتوگۆ و چارەسەر بن لەپێناو بەرژەوەندیی گشتیی عێراقدا.
1 of 5
لێدوانی ڕۆژنامەوانی
١٨ ئاب ٢٠٢٢
لێدوانی ڕێکخەری مرۆیی بۆ عێراق ئیرێنا ڤۆجاکۆڤا-سۆلۆرانۆ لە ڕۆژی مرۆیی جیهانی
لەگەڵ کەمبوونەوەی پێداویستییە مرۆییەکان، هاوکارانی مرۆیی لە ناو عێراق بە هاوبەشی لەگەڵ حکومەتی عێراق و حکومەتی هەرێمی کوردستان کاردەکەن بۆ دەستەبەرکردنی گواستنەوەیەکی بێ کێشە لە هاوکاری مرۆییەوە بەرەو هەوڵەکانی چارەسەری بەردەوام لە چوارچێوەی هاوکاری پەرەپێدانی بەردەوامی نەتەوە یەکگرتووەکان کە حکومەتی عێراق و تیمی نەتەوە یەکگرتووەکان لە ووڵات پێوەی پابەندن.
ڕۆژی مرۆیی جیهانی ڕێز لە کارمەدانی مرۆیی جیهان دەگرێت کە ماندوو نەناسانە یارمەتی ڕزگارکەری ژیان پێشکەش بەو کەسانە دەکەن کە پێویستیانە. ساڵانە یادی ئەو ٢٢ هاوکارە دەکرێتەوە کە لە هێرشەکەی سەر بارەگای نەتەوە یەکگرتووەکان لە بەغدا لە ١٩ی ئابی ٢٠٠٣دا گیانیان لەدەستدا.
1 of 5
لێدوانی ڕۆژنامەوانی
١٤ ئاب ٢٠٢٢
سەرکردە ئاینییەکان لە گروپێکی هەمەچەشنی ئایینەکان لە پارێزگای کەرکوك یەکدەگرن بۆ پشتگیریکردنی پێکەوەژیانی کۆمەڵایەتیی لە عێراق
ئەو کۆنفرانسە کە دوو رۆژی خایاند پێنجەمین کۆنفرانس بوو لە زنجیرەیەك کۆنفرانسدا کە تایبەتکراون بە پارێزگا ئازادکراوەکان پاش لەناوبردنی داعش. هەموو تائیفە ئاینییە سەرەکییە جیاوازەکانی کەرکوك نوێنەرایەتیان هەبوو، لەوانە موسڵمانانی سوننە وشیعە ومەسیحییەکان وسابیئە مەنداییەکان وکاکەییەکان وبەهائییەکان. سەرکردە ئاینییەکان رێککەوتن لەسەر پشتگیریکردنی ئامادەیی جڤاکە خۆجێییەکان بۆ یەکخستنەوەی خێزانە ئاوارەبووەکان وپێکەوە کارکردن وپێکهێنانی تۆڕێکی هاوبەش لە پێناو ڕێگرییکردن لە توندوتیژیی وتوندڕەویی لە پارێزگای کەرکوك.
پێشتر کۆنفرانسی سەرکردە ئاینییەکان لە پارێزگاکانی ئەنبار ودیالە ونەینەوا وسەڵاحەدین لە هەر دوو ساڵی 2021 و 2022 دا ئەنجامدران لە چوارچێوەی بەرنامەی سەركردە ئایینیەكان سەر بە بەرنامەی نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ پەرەپێدان، بە پشتیوانی دانیمارك وئەڵمانیا، بە مەبەستی برودان بە بەدهێنانی ئامانجی 16 لە ئامانجەكانی پەرەپێدانی بەردەوام تایبەت بە ئاشتیی ودادپەروەریی ودامەزراوەی بەهێز.
لەو بارەیەوە نوێنەری نیشتەجێی بەرنامەی نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ پەرەپێدان لە عێراق، خاتوو زێنە عەلی ئەحمەد گوتی: "ئەم کۆنفرانسە ستایشی هەمەچەشنیی دەکات وهانی هەستکردن بە یەکڕیزیی دەدات لە تەواوی پارێزگای کەرکوکدا. هاوبەشیی بەرنامەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەرەپێدان لەگەڵ حکومەتی عێراق بۆ پتەوکردنی پێکەوەژیانی کۆمەڵایەتیی وڕێگریکردن لە توندڕەویی وتوندوتیژیی لە سەرتاسەری ئەم پارێزگایانەدا و لە نێوان کەسایەتییە سەرەکییەکانی کۆمەڵگادا زۆر گرنگە بۆ دەستەبەرکردنی ژینگەیەکی لەبار بۆ پێکەوەژیان ویەکخستنەوەی بەردەوام".
بە گوتەی دکتۆر عەبدولکەریم کازم عەجیل، نوێنەری سکرتاریەتی گشتی ئەنجومەنی وەزیران، گوتی: "کۆنفرانسی ئەمڕۆ تیشك دەخاتە سەر رۆڵی سەرەکی پیاوانی ئایینی لە گەڕاندنەوەی ئارامی بۆ کۆمەڵگا و بڵاوکردنەوەی لێبوردەیی و ڕەتکردنەوەی توندوتیژی لە پارێزگای کەرکوک. ئەمەش بە پاڵپشتی دەنگە میانڕەوەکانیان، و زۆرێک لە ئاوارەکان كە توانیویانە بگەڕێنەوە شوێنەكانیان. "
لەلای خۆیەوە، عەلی عەباس جیهانگیر، بەڕێوەبەری گشتی بەشەكانی وەزارەتی كۆچ و كۆچبەران، گوتی: "كۆمەڵگەی عێراق نوێنەرایەتی چەندین مەزهەبی جۆراوجۆر دەكات، هەر بۆیە پێویستە ئێمە لەگەڵ سەركردە ئاینییەكان و زانایان كۆببینەوە و رۆڵی ئەوان تاوتوێ بكەین بۆ پشتگیریکردن لە سەقامگیری و چارەسەرکردنی ئەو کێشانەی کە لە ئەنجامی ئاوارەبوونی ژمارەیەکی زۆری خێزانەکان دروست بووە. "
هەروەها بەڕێز عەلی حەماددی عەبد، یاریدەدەری تەکنیکی پارێزگاری کەرکوک، گوتی: "پێویستە جەخت بکەینە سەر بەهێزکردنی یەكڕیزی کۆمەڵایەتی بۆ بەرزکردنەوەی گیانی پێکەوەژیان، بەتایبەتی لەنێوان کۆمەڵگەی هەمەچەشنی پارێزگاری کەرکوک. پێشبینی دەکەین ئەم هەماهەنگییە هانەدرەێكی زیاتر بێت بۆ برودان بە پێكەوەژیانی كۆمەڵایەتی."
لە ساڵی 2020 دا، بەرنامەی نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ پەرەپێدان لە عێراق بەرنامەیەکی پێنج ساڵەی بەگەڕخست تایبەت بە پێکەوەژیانی کۆمەڵایەتی بۆ برەودان بە کۆمەڵگەی بەهێزتر وئاشتیخوازتر ویەکگرتووتر لە هەموو ناوچەکانی عێراقدا.
1 of 5
لێدوانی ڕۆژنامەوانی
٠٣ ئاب ٢٠٢٢
یونامی پێشوازی لە بانگەوازەکانی گفتوگۆی نیشتمانی دەکات: سەرکردەکان دەبێت بەرژەوەندی نیشتمانی لە پێشینە دابنێن بۆ دۆزینەوەی چارەسەری بەپەلە بۆ قەیرانەکان
دیالۆگی مانادار لە نێوان هەموو لایەنە عێراقییەکان ئێستا لە جاران بەپەلەترە، چونکە ڕووداوەکانی ئەم دواییە مەترسی خێرای پەرەسەندنی لەم کەشوهەوای سیاسییە ئاڵۆزەدا نیشانداوە. لە کاتێکدا حیزبەکان جەخت لەسەر گرنگیی بنەما دیموکراسییەکانی وەك پابەندبوون بە دەستوور و ڕێزگرتن لە دامەزراوەکانی دەوڵەت دەکەنەوە، بەڵام ئەمانە تادێت ڕەچاو ناکرێت. شکستهێنانیان لە پێشکەوتنیان کاریگەری نەرێنی ڕوونی لەسەر متمانەی گشتی هەبووە.
هیچ حیزب و گروپێك ناتوانێ بانگەشەی ئەوە بکات کە قەیرانەکە ئەوانی تێدا نییە و کاریگەرییان لەسەر نییە. پێویستی دۆزینەوەی چارەسەر لە ڕێگەی دیالۆگێکی گشتگیرەوە ڕوونە. لە نەبوونی دیالۆگدا، دەوڵەتی عێراق بەردەوام لەژێر کاریگەریی زاڵبوونی بەرژەوەندییە کێبڕکێکارەکان دەمێنێتەوە، کە دەبێتە هۆی ناسەقامگیری زیاتر، خەڵك باجەکەی دەدەن. سیناریۆیەکی لەو جۆرە بەرگە ناگیرێت. لەم چوارچێوەیەدا، یونامی پێشوازی لە بانگەوازەکانی ئەم دواییە بۆ گفتوگۆی نیشتمانی دەکات و دەستخۆشی لە دەربڕینەکانی پشتیوانی لە هەموو لایەنە سیاسی دەکات. داوا لە هەموو لایەنەکان دەکەین کە بەبێ دواکەوتن پابەندبن و چالاکانە بەشداری بکەن و لەسەر چارەسەرەکان ڕێکبکەون.
جگە لەوەش، لە ئێستا گۆڕینی وشە بۆ کردەوە زۆر گرنگە. عێراق ناتوانێت دیالۆگێکی دیکەی نیشتمانی بەخۆڕایی بڕوات. عێراقییەکان پێویستیان بە بەردەوامی ململانێی دەسەڵات و ڕووبەڕووبوونەوە نییە. ئەوان پێویستیان بە چارەسەر و پابەندبوونە بە جێبەجێکردنیان، بۆ ئەوەی وڵاتەکەیان لە قەیرانی سیاسی دەربهێنن.
عێراق ڕووبەڕووی لیستێکی بەرفراوانی پرسە ناوخۆییە هەڵپەسێردراوەکان بووەتەوە: زۆر پێویستی بە چاکسازی ئابووری و پێشکەشکردنی خزمەتگوزارییە گشتییە کاریگەرەکان و هەروەها بودجەیەکی فیدراڵی هەیە – کە ئەمانە بەشێکن لە کێشەکان. لێرەوە کاتی ئەوە هاتووە لایەنە پەیوەندیدارە سیاسییەکان بەرپرسیارێتی خۆیان لە ئەستۆ بگرن و لە بەرژەوەندی نەتەوەیی کار بکەن.
نەتەوە یەکگرتووەکان وەك هەمیشە ئامادەیە بۆ پشتگیریکردن و هاوکاریکردن.
1 of 5
لێدوانی ڕۆژنامەوانی
٠٣ ئاب ٢٠٢٢
نەتەوە یەکگرتووەکان لە عیراق سەبارەت بە یادکردنەوەی کردارە دڕندەییەکانی ساڵی ٢٠١٤ دژی ئێزدییەکان لە شنگال: ئاشتی وگەشەپێدان و لێپرسینەوە کلیلی گەشەسەندنی کۆمەڵگایە
هێشتا هەزاران ئێزدی نەگەڕاونەتەوە ناو خێزان و ئازیزانیان. تائێستاش شوێنیان نادیارە. زۆرێك لە بەرکەوتەکان لە دوای چەندین ساڵ لە دیلبوون و ئەشکەنجەدان و توندوتیژی سێکسی و کۆیلایەتی و هەروەها مامەڵەی ئەو پەڕی نامرۆڤانە بەردەوام بەدەست ئازاری دەروونییەوە دەناڵێنن. ژمارەیەکی زۆری تریش هێشتا بەسەر ئازاری لەدەستدانی ئەندامێکی خێزانی خۆشەویستیان، یان تەواوی خێزانەکەیان، زاڵنەبوونە. هاوکات زۆرێك لە ئێزدییەکان لە شوێنی ڕەسەنی خۆیان ئاوارە بوونە. بەهۆی بەردەوامی گرژییەکان، زێدی باوباپیرانیان لە شنگال هێشتا بێبەشە لەو سەقامگیرییە جەوهەرییەی کە پێویستە بۆ ئاوەدانکردنەوەی ژیانیان، دوور لە ترس و تۆقاندن.
دەبێت ئەوە ڕوون بێت کە ئەرکی هەمووانە کە بێوچان کار بکەن بۆ ئەوەی دەستبەجێ کۆتایی بە دۆخی نالەباری بەردەوامی ئێزدییەکان بێت، هەروەها هەموو هەوڵێك دەدرێت بۆ ئەوەی دەرفەت بۆ داهاتوویەکی باشتر بۆ خەڵکی شنگال بڕەخسێت. دەوڵەت چەترێکە بۆ هەمووان و دەبێت دەسەڵاتەکەی گەرەنتی بە هەموو هاووڵاتییەکی ئەم وڵاتە بدات، بەبێ گوێدانە لایەنگیری سیاسی و ئایینی و نەتەوەیی. هیچ ئێزیدییەك، و هیچ عێراقییەکی تریش، نابێت ببێتە قۆچی قوربانی کێبڕکێی دەسەڵاتی ناوخۆیی یان هەرێمی.
هەر لەبەر ئەمەشە دەبێت ڕێککەوتنی شەنگال بە تەواوی جێبەجێ بکرێت، بەبێ دواکەوتنی زیاتر. حوکمڕانی جێگیر و پێکهاتەی ئاسایش زۆر گرنگە. ڕێگە بە ئاوارەکان دەدات دواجار بگەڕێنەوە ماڵەوە، هەوڵەکانی ئاوەدانکردنەوە خێراتر بکرێت، پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری گشتی باشتر بکرێت.
نەتەوە یەکگرتووەکان بەردەوام دەبێت لە پەرەپێدان بە ڕێکارەکانی لێپرسینەوە لە تاوانەکانی داعش دژی ئێزدییەکان بۆ گەڕاندنەوەی دادپەروەری بۆ هەموو ئەوانەی بەدەست ئەم تاوانە قێزەونەوە دەناڵێن. ئازادی و دادپەروەری شانبەشانی ئاشتی و گەشەکردن دەڕوات.
ئێمە دەستخۆشی لە خۆڕاگری ئێزدییەکان دەکەین لە پاراستنی کولتوور و میراتەکەیان سەرەڕای هەوڵەکانی داعش بۆ سڕینەوەیان، و سەرەڕای ئەو ئاڵنگارییە بێشومارانەی کە کۆمەڵگاکە بەردەوام ڕووبەڕووی دەبێتەوە. ئەوانەش لەبیر ناکەین کە کوژراون یان بریندار بوون یان زەبریان بەرکەوتووە، هەروەها ئەوانەش کە بێسەروشوێنن: گەڕان بەدوایاندا دەبێت بەردەوام بێت تا ئەم بابەتە بە ئازارە کۆتایی پێدێت.
لە کاتێکدا یادی ئەم لاپەڕە زەبربەخشەی مێژووی عێراق دەکەینەوە، پابەندیی خۆمان بە ئارامی و سەقامگیری بۆ ئێزیدییەکان و خەڵکی شنگال نوێ دەکەینەوە.
1 of 5
نوێترين سهرچاوهكان
1 / 11
سەرچاوەکان
٢٢ کانونی یەکەم ٢٠٢١
سەرچاوەکان
٠٣ تشرینی یەکەم ٢٠٢١
سەرچاوەکان
٠١ تشرینی یەکەم ٢٠٢١
سەرچاوەکان
١١ ئاب ٢٠٢١
1 / 11