قەڵای میژوویی هەولێر شوێنێکی سەرنجڕاکێشە بۆ باکگراوندی دوایین ڤیدیۆی "دوا ئامۆژگاری"ی ڕاپەری ئەنبار "مستەر ئەفسانە.
قەڵای میژوویی هەولێر شوێنێکی سەرنجڕاکێشە بۆ باکگراوندی دوایین ڤیدیۆی "دوا ئامۆژگاری"ی ڕاپەری ئەنبار "مستەر ئەفسانە، سەرکردەی ستافی Hip Hop Unleashed (HHU). مستەر ئەفسانە گووتی: "گۆرانیەکەی ئێمە وەبیر هەموان دەهێنێتەوە کە پێویستە سەرکردە بین.
پێویستە بەرانبەر ئەو ئاستەنگەی کۆڤید-١٩ دروستی کردوە هەڵسینەوە." کە ئامۆژگارییەکەی خۆی بەیارمەتی هاوەڵی لە ئەندامی ستافی HHU ، "منداڵئ ئای کیو"، بڵاوبکاتەوە. "کارکردن لەگەل هونەرمەند و تەکنیککارانی داهێنەر لە پارچەکانی ووڵات زۆر ئیلهامبەخش بوو بۆ کارتێکردنی ئەوانی دیکە بە ئاراستەیەکی ئەرێنی لەڕێگەی هونەرەوە.
هۆنراوە و مۆسیقای ئێمە ڕێگەی ئێمەیە لە هاندانی کۆمەلگە بۆ کارکردنی پێکەوەیی لە هەموو هەرێمەکان، فەرهەنگەکان و پاشخانەکان، بۆئەوەی ئەوەی پێویستە بکرێت بۆ بەرەنگاربوونەوەی ئەم نەخۆشییە هەموان بەیەکەوە. پێویستە لە وەلامدانەوەمان بۆ ئەم نەخۆشییە، یەکگربین لەوکاتەی کە پێویستە لەیەکتر دووربکەوینەوە.
پێویستە پاڵپشتی ئەوانە بکەین کە زۆرترین زیانیان بەرکەوتووە بۆ پیادەکردنی مافەکانی مرۆڤ." لە هیتەوە، لە ئەنبار، ڕاپەرەکان کاریان لەگەل تیمێکی وەبەرهێنانی عەرەب و کورد و ئاشوریی لە پارێزگاکانی ئەنبار و هەولێر و نەینەوا کرد بۆ تەواوکردنی ئەم پرۆژەیە کە لەلایەن ئۆفیسی مافەکانی مرۆڤی یونامییەوە پاڵپشتی کرد. لە کاتێکدا کە ژمارەی تووشبووانی کۆڤید-١٩ لە عێراق بەرەو داکشان دەچێت لە زۆر وڵاتاندا بە پێچەوانەوە و بەشێوەیەکی پێوانەیی بەرەو هەڵكشان دەڕوات کە ئەمەش پەیامێکە بۆ ئەوەی ئێمەش هێشتا پێویستە پابەندی رێنماییە تەندروستییەکان بین.