لێدوانی ڕۆژنامەوانی

هاوبەشیی بەرنامەی خۆراكی جیهانی و بانكی جیهانی لە توێژینەوەی كۆمەڵایەتی و ئابووریی لە عێراق دا

٠٨ شوبات ٢٠٢١

بەغداد،8 فێبرایەر2021 : بەرنامەی خۆراكی جیهانی سەر بە نەتەوە یەكگرتووەكان (WFP) و بانكی جیهانی هاوبەشی دەكەن لە كۆكردنەوەی داتای سەرەكیی وگرنگ ، دەربارەی كاریگەرییەكانی كۆڤید-19 لە سەر خێزانەكان، خەڵكانی ئاوارە، لە كەمپەكان و ئەوانەش دەگرێتەوە كە گەڕاونەتەوە ناوچەكانی خۆیان ، هەروەها كۆمەڵگە خانەخوێیەكانیش.

ڕوپێوی و شیكارییەكان، سیستەمی نەخشە كێشان و شیكاریی گەڕۆكی WFP بە كاردەهێنێت و دوورتر لە نا سەقامگیری و نەبوونی ئاسایشی خۆراكیی دەڕوانێت و ، زانیارییە زۆر گرنگ و بە بایەخەكان لە سەر بازاڕەكانی كارو دەستڕاگەشتن بە خزمەتگوزارییە تەندروستییەكان و پەروەردەو فێركردنی منداڵ بە شێوەیەكی ڕێك و پێك كۆدەكاتەوەو، وێنەیەك پێشكەش دەكات كە دوا دۆخی گؤڕانكارییە كۆمەڵایەتی و ئابوورییەكانی خەڵكی، لە سەر ئەرزی واقیع و لە ماوەی پەتاكەدا، نمایش بكات. بەتەنیشت هەماهەنگی كردن لە دیزاین و نەخشەدانانی توێژینەوەكەدا، بانكی جیهانی كۆمەكی داراییشی پێشكەش كرد بۆ بەردەوامیدان بە كۆكردنەوەی داتا و زانیارییەكان.

ڕەمزی نوعمان، نوێنەری بانكی جیهانی لە عێراق، ڕایگەیاند :

“قەیرانە هەمەلایەنەكانی عێراق ، كاریگەری سەخت و دژواری لە سەر بژێوی خەڵكانی عێراقی دروست كردوە“. “بەردەوامبوونی ئەم توێژینەوەیە، تێگەیشتنێكی باشتری كاریگەرییە كۆمەڵایەتی و ئابوورییەكانی قەیرانەكان فەراهەم دەكات، لە سەر دۆخی خێزانەكان ، بەم شێوەیەش زانیاری و ئاگایی بەرنامە كانی پاراستنی كۆمەڵایەتی باشتر دەبێت ، كە ئامانجیان خێرا گەیاندنی یارمەتییە بۆ ئەوانەی كە زۆرترین هەژارییان هەیە “.

لە گەڵ بەردەوامبوونی فشارە ئابوورییەكان ولە ئەنجامی دابەزینی بەهای دراوی عێراقی، نرخی هەندێك شمەكی خۆراكی سەرەكی بەرزبووەتەوەو خێزانەكانیش كاریگەری زیاتریان كەوتوەتە سەر.

 

توێژینەوەكە هەمەلایەنەو بۆ زۆر مەبەست بەكاردەهێنرێت و زانیاری دەداتە حكومەت، كۆمەڵگە مرۆیی و پەرەپێدەرەكان، بۆ بڕیاردان لە سەر بنەمای بەڵگەیی، لە وەڵامدانەوەكانیان بۆپەتاكەدا و هەروەها بۆ هاوكاریكردنی خێزانە زۆر هەژارەكان. سەرەڕای ئەمەش، توێژینەوەكە پاڵپشتی سیستەمێكی بەردەوام دەكات، بۆ یارمەتیدان لە چاودێریكردنی گۆڕانكارییە كۆمەڵایەتییە – ئابوورییەكان و پیویستییەكانی خێزان دا.

كە شیكاركردن تەواوبوو، داتا و ئەنجامەكانی توێژینەوەكە، بنچینەیەك پێكدەهێنن بۆ بڵاوكراوە سەرەكییەكان و ڕاپۆرتەكان، لە وێنەی بڵاوكراوە زنجیرەییە بەردەوامەكانی بەرنامەی خۆراكی جیهانی WFP و بانكی نێودەوڵەتی ، بە هاوبەشێتی لە گەڵ ڕێكخراوی خۆراك و كشتوكاڵی نەتەوە یەكگرتووەكان (FAO) و هەروەها سندوقی نێودەوڵەتی بۆ پەرەپێدانی كشتوكاڵی (IFAD) .

عەبدوڕەحمان مەیگاگ، نوێنەری بەرنامەی خۆراكی جیهانی ووتی :

“بەرنامەی خۆراكی جیهانی سوپاسی بانكی جیهانی دەكات بۆ كۆمەكە بەخشندەو دڵفراوانەكەی بۆ ئەم توێژینەوە هاوبەشە گرنگە ، كە پاڵپشتی پلاندانان دەكات بە بەرچاوڕوونی و هەروەها پاڵپشتی بڕیاردانی ئەكتەرە سەرەكییەكان دەبێت لە عێراق دا. زانینی زیاتر واتە توانینی ئەنجامدانی كرداری زیاتر، بە شێوەیەكی ڕاست و دروست. كاركردنی پێكەوەییمان، دەتوانێت یارمەتی خێزانە هەژارەكان بدات ، بە كاریگەرترین ڕێگەی شیاو “ .

هەردوو بەرنامەی خۆراكی جیهانی و بانكی جیهانی بەردەوامن لە كاركردن لە گەڵ حكومەت دا، لە سەر هەوڵەكانی پاراستنی كۆمەڵایەتی و هەروەها دیزاین و نەخشەكێشانی چاكسازیكردنی گەورە لە سێكتەرەكەدا، بۆ دابینكردنی پێداویستی خێزانەكان بە باشترین شێوە، لە ئێستا و لە مەودای دوور تریش دا .

دواترین داتای WFP لەم بەستەرەی خوارەوەدا دابەزێنە :

https://dataviz.vam.wfp.org/Dashboards/Hunger-Snapshots-Countries

 

Sharon Rapose

شارۆن راپۆس

به‌رنامه‌ى خۆراكى جيهانى
به‌رپرسى په‌يوه‌ندييه‌كان و راپۆرت

ڕێکخراوە بەشداربووەکانی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان لەم دەستپێشخەرییە

به‌رنامه‌ى خۆراكى جيهانى
به‌رنامه‌ى خۆراكى جيهانى

ڕێکخراوه‌كانى تری بەشدار بوو لەم دەستپێشخەرییە

World Bank
بانکی نێودەوڵەتی

ئەو ئامانجانەی لە ڕێگای ئەم دەستپێشخەریەوە پشتگیریان لێدەکرێت