لێدوانی ڕۆژنامەوانی

سکرتێری گشتیی خاتو ئینگیبجۆرک سۆلروون گیسلادۆتیری ئیسلەندی وەک جێگری تازەی نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق دادەمەزرێنێت

٠٨ ئازار ٢٠٢١

ئەمڕۆ ئەنتۆنیۆ گوتێرسی سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان دامەزراندنی ئینگیبجۆرک سۆلروون گیسلادۆتیری وەک جێگری تازەی نوێنەری تایبەتیی سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ عێراق بۆ کاروباری ڕامیاری و یارمەتیدانی هەڵبژاردنی نێردەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ هاریکاریی عێراق (یونامی) راگەیاند.

خاتو ئینگیبجۆرک شوێنی ئالیس وۆلپۆلی بەریتانی دەگرێتەوە کە کارەکەی لە کۆتایی مانگی شوباتی ٢٠٢١ کۆتایی دێت. لای خۆشیەوە، سکرتێری گشتیی سوپاسی خاتو ئالیسی کرد بۆ خزمەتەکەی بۆ نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق لە ساڵی ٢٠١٧ ەوە.

شایانی باسە خاتو ئینگیبجۆرک ئەزموونێکی زۆروزەوەندی دیپڵۆماسی و ڕامیاری لەگەڵ خۆیدا دەهێنێت بەگرتنەخۆی لەنێوان چەندان بەرپرسیارییدا دوا رۆڵی وەک بەڕێوەبەری نوسینگەی پەیمانگا دیموکراتییەکان و مافەکانی مرۆڤ و رێکخراوی ئاسایش و هاریکاری لە ئەوروپا و دواترینیشیان سەرۆکی نێردەی چاودێریکردنی هەڵبژاردن لە ئۆکرانیا.

ئەو هەروەها بەڕێوەبەری هەرێمایەتیی ڕێکخراوی ژنانی نەتەوە یەکگرتووەکانیش بووە لە ئەوروپا و ئاسیای ناوەڕاستدا و هەروەها وەک نوێنەری وڵات لە تورکیا و ئەفغانستانیش کاری کردووە. ئەو لە ٢٠٠٧-٢٠٠٩ وەزیری کاروباری دەرەوەی ئایسلاند بووە و بۆ ماوەی ٧ ساڵیش ئەندام پەرلەمان بووە ٩ ساڵیش پارێزگاری رێیکجاڤیک بووە. ئەو هەروەها ئەندامی تۆڕی میانگیریی ژنانی ئەسکەندەنافیاش بووە . خاتو ئینگیبجۆرک ماستەری لە زانکۆی ئایسلەندا لە مێژوو و ئەدەبدا هەیە و دواییش لە زانکۆی کۆبنهاگن لە بواری مێژوو داوە پەرەی بە خوێندن داوە.

نیۆیۆرک، ١٥ی کانوونی دووەمی ٢٠٢١

ڕێکخراوە بەشداربووەکانی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان لەم دەستپێشخەرییە

نێرده‌ى نه‌ته‌وه‌ يه‌كگرتووه‌كان بۆ هاريكارى عيراق
نێرده‌ى نه‌ته‌وه‌ يه‌كگرتووه‌كان بۆ هاريكارى عيراق

ئەو ئامانجانەی لە ڕێگای ئەم دەستپێشخەریەوە پشتگیریان لێدەکرێت