لێدوانی ڕۆژنامەوانی

بە دروشمی " بەشداریکردنی ژنان وەکو زامنکردنێکی ئاشتی و سەقامگیری" عێراق یادی ڕۆژی جیهانیی ژنان دەکاتەوە

٠٨ ئازار ٢٠٢١

بەغدا،٨ی ئاداری ٢٠٢١ – خانەوادەی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق بەشداری کرد لە یادکردنەوەی ڕۆژی جیهانیی ژنان کە فەرمانگەی بەتواناکردنی ژنانی سەر بە ئەمیندارێتی گشتی ئەنجومەنی وەزیران ڕێکی خستبوو. ئەم یادکردنەوەیە ، کە بە شێوەی سەرهێڵ ئەنجامدرابوو و دروشمە نیشتمانیەکاشی "بەشداریکردنی ژنان وەکو زامنکردنێکی ئاشتی و سەقامگیری" بوو.

لەم یادکردنەوەدا ، چەندین بەرپرسی حکومی بەشداربوون لەوانە : دکتۆر حەمید ئەلغەزی ، ئەمینداری گشتی ئەنجومەنی وەزیران و دکتۆرە یوسرا موحسین، بەڕێوەبەری گشتی بەتواناکردنی ژنان و دکتۆرە خانزاد ئەحمەد، سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای کاروباری خانمان لە هەرێمی کوردستان و خاتوو مەیسون ئەلساعیدی ، سەرۆکی لێژنەی ژنان و خێزان و منداڵان لە ئەنجومانی نوێنەرانی عێراق و خاتوو هەناء ئەدوەر و دکتۆرە نیبراس ئەلمەعموری ، نوێنەرانی کۆمەلگای مەدەنی . هەروەها نوێنەرانی ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگای مەدەنی چەندین پارێزگا و کۆمەڵگای نێودەوڵەتی و قەوارەکانی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکانیش لە عێراق بەشدار بوون.



ئیرینا ڤۆیاشکۆڤا-سۆلیۆرانۆ ،جێگری نوێنەری تایبەت و هەماهانگیکاری نیشتەجێ و هەماهەنگیکاری مرۆیی لە بری نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق وتەیەکی پێشکەش کرد و ‌هێڵە گشتیەکانی کۆشش و چالاکیەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان لە پشتگیریکردنی پرسەکانی ژنان لە عێراق دیارکرد.



جێگری نوێنەری تایبەت و هەماهانگیکاری نیشتەجێ و هەماهەنگیکاری مرۆیی لە عێراق دەستخۆشی لە ژنانی عێراق کرد بۆ ئەو ڕۆڵە سەرەکییەی لە ڕووبەڕووبوونەوەی پەتای کۆڤید-١٩ دەیگێڕن ئەویش بە کارکردنیان وەکو کارمەندانی چاودێری تەندروستی لە هێڵەکانی پێشەوە و لە بەرەی ناوخۆشدا. هەروەها ئەو دەستخۆشی لە پەرلەمانی عێراق کرد بۆ پەسەندکردنی یاسای ژنانی ئێزیدی ڕزگاربوو لە ١ی ئادار هەروەها دەسستخۆشی لە حکومەتیش کرد بۆ پەسەندکردنی دووەمین پلانی کرداری نیشتمانی سەبارەت بە بڕیاری ١٣٢٥ی ئەنجومەنی ئاسایش، لە کانونی یەکەمی ڕابردوو.



خاتوو ڤۆیاشکۆڤا-سۆلیۆرانۆ، بەلێنی دا نەتەوە یەکگرتووەکان بەردەوام دەبێت لە پشتگیریکردنی ژنان و حکومەتی عێراق لە جیبەجێکردنی پابەندییەکان بە گوێرەی ئەجێنداکانی ژنان و ئاشتی و ئاسایش سەرەڕای پرسەکانی پەیوەست بە پێنجەمین ئامانجی گەشەپێدانی بەردەوام کە تایبەتە بەتواناکردنی ژنان و کچان.

A full text of the speech of DSRSG/RC/HC

 

team

زه‌ينه‌ب ساڵح

RCO
به‌رپرسى په‌يوه‌ندييه‌كان

ڕێکخراوە بەشداربووەکانی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان لەم دەستپێشخەرییە

نێرده‌ى نه‌ته‌وه‌ يه‌كگرتووه‌كان بۆ هاريكارى عيراق
نێرده‌ى نه‌ته‌وه‌ يه‌كگرتووه‌كان بۆ هاريكارى عيراق

ئەو ئامانجانەی لە ڕێگای ئەم دەستپێشخەریەوە پشتگیریان لێدەکرێت