لێدوانی ڕۆژنامەوانی

ژیانی پەنابەرە سوورییەكان ، لە پاش دە ساڵ دژوارتر دەبێت و دەستكەوتەكانی ڕابردوو لەوانەیە لە دەست بچن

١٥ ئازار ٢٠٢١

دە ساڵ تێپەڕ دەبێت بەسەر هاتنی قەیرانەكانی سووریادا ، ژیان بۆ ژنان، پیاوان، كچان و كوڕانی پەنابەرە سوورییەكان، ئاسانتر نابێت. لە ڕاستیدا لە گەڵ تێپەڕبوونی هەر ساڵیك دا، زیاتر سەخت و قورس دەبێت.

كۆمیسیۆنی باڵای كاروباری پەنابەرانی نەتەوە یەكگرتوەكان (UNHCR) و بەرنامەی خۆراكی جیهانی نەتەوە یەكگرتووەكان (WFP) و سندوقی نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ منداڵان (UNICEF) و سندوقی نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ دانیشتوان (UNFPA) ، پابەندبوونی خۆیان دووپاتدەكەنەوە بۆ پاڵپشتیكردنی پەنابەران و كۆمەڵگە خۆجێیەكان لە عێراق دا و هانی كۆمەڵگەی نێودەوڵەتیش دەدەن بۆ ئەنجام دانی هەمان كار.

بە نوێكردنەوەی پابەندبوونمان ، پەیمان دەدەین لە سەر بەردەوام بوون لە یارمەتیدانی پەنابەران لە عێراق دا بۆ بەدەستهێنانی پاشەڕۆژێكی مانادارو پڕشكۆ ، لە ڕێگەی دەست گەشتن بە پەروەردەو فێركردن، دامەزراندن و كاركردنی فەرمی و هەروەها چاودێری تەندروستییەوە .

نزیكەی چارەكە ملێۆنێك لە پەنابەران و داواكاری پەنابەرێتی سووری، هێشتا لە عێراق دا لە بارودۆخێكی سەخت و دژواردا دەژین، لە كاتی سەرەتای سەرهەڵدنی قەیرانە مرۆییەكانی سووریاوە.

مەترسییەكانی پاراستن، لەوانە كاركردنی مناڵان و هاوسەرگیری پێش وەخت، تەنگاوتر و ئاشكرا تر دەردەكەون، بە تایبەتی لە گەڵ كاریگەریی وێرانكەری پەتای كۆڤید- 19 دا . دەستكەوتەكانی ڕابردوو لە بنیاتنانی پشت بەخۆ بەستنی پەنابەران، لە مەترسی لە ناو چووندایە.

لە هەمان كات دا ، ئەو سەرچاوانەی كە بەردەست بوون بۆ یارمەتی دانیان، مەودای بەرگەگرتن و بەكارهێنانیان تا ئەودیو خاڵی پسان ڕاكێشراو بەكارهێنرا.

لە سەدی 60 خێزانە پەنابەرەكان لە عێراق دا ڕایانگەیاند، كە تێكڕای گشتی خۆراك بەكاربردنیان كەمكردووەتەوە و كەوتوونەتە ژێر قەرزەوە. نزیكەی سێ لە سەر چواری خێزانەكان پشت دەبەستن بە هاوكاریی مرۆیی نەختێنەیی (كاش).

بەردەستبوونی چاودێری تەندروستی سەرەتایی كەمیكردوە، بەتایبەتی چاودێری تەندروستی وەچەخستنەوە بۆ ژنان و كچان، لە كاتێكدا كە ئاستی نەبوونی ئاسایشی خۆراكیی لە بەرزبوونەوەدایە. مەترسی بەدەست نەهێنانی پەروەردەو فێركردنێكی شیاو بۆ منداڵان، مەترسیەكی ئاست بەرزە. فێربوون لە دوورەوە ئاڵنگارییەكی گەورە بوو بۆ منداڵانی پەنابەران. كەمتر لە نیوەی كوڕان و كچانی پەنابەران لە عێراق دا، بەر لە كۆڤید-19 ، لە قوتابخانە سەرەتایی و ناوەندییە فەرمییەكان دا ناونووس كرابوون، بەردەوامن لە خوێندنی قوتابخانەیی لە ماڵەوە لە پاش داخستنی تەواوەتی قوتابخانەكان.

سەرەڕای ڕوبەڕوبوونەوەی ئاڵنگارییەكان و سنووربەندییەكان لە 2020 دا، ئێمە لە UNHCR ، , WFP UNICE و UNFPA لە گەڵ هاوبەشەكانمان دا، بەردەوامین لە پێشكەشكردنی هاوكارییە مرۆییەكان بۆ پەنابەران و داواكاری پەنابەرێتییە زۆر هەژارەكان لە عیراق دا. ئێمە كارمان كرد لە پێناو دڵنیابوون لە بەردەوامێتی پێشكەشكردنی هاوكاری و خزمەتگوزارییە گرنگەكان، لەوانەش خزمەتگوزارییەكانی تۆماركردن و پاراستن، خزمەتگوزارییەكانی تەندروستی وەچەخستنەوە، ئاوو خزمەتگوزارییە تەندروستییەكان، بەردەستبوونی فێربوون بۆ منداڵان و هەروەها چالاكییەكانی بەرزكردنەوەی ئاستی هۆشیاری بۆ یارمەتیدان لە پاراستنی تەندروست مانەوەی پەنابەران دا، سەرباری هاوكاریی نەختی زۆر پێویست بۆ كڕینی خۆراك، پاراستنی لە ناكاوو هەروەها بەردەستبوونی كاڵاكانی پاكژیی و خاوێنی كەسیی.

ئاژانسەكانمان ، لە نزیكەوە بەردەوام دەبن لە كاركردن لە گەڵ هاوبەشەكانی حكومەتی فیدڕاڵ و حكومەتی هەرێمی كوردستان بۆ پشتگیری پلانی وەڵامدانەوەی پەتای كۆڤید-19 ، كە دەبێتە سوود گەیاندن بە هەردوو پەنابەران و كۆمەڵگە خۆجێیەكان بە هەمان شێوەی یەكسان. هاوكاری پێشكەشكراو بۆ حكومەت، ئەمانەی لە خۆ دەگرت، یارمەتیی لە دروست كردنی ناوچەكانی تەریككەوتن و فراوانكردنی خەستەخانەكان ، سەرباری پێشكەشكردنی ئامێرو كەرەستە پزیشكییەكان، ماسكەكان، كەرەستەكانی خۆپارێزی و پاراستنی كەسیی و هەروەها كەرەستەی پلاستیكی پزیشكی بۆ بەكارهێنانیان لە بنكە چاودێرییە سەرەتاییە پزیشكیییەكانی كەمپەكان دا و خەستەخانەكان دا.

پاشەڕۆژی تەواوی نەوەیەكی سوورییەكان، هەروەها سووریاو ناوچەكەش، لە هەڕەشەی مەترسیدایە، ئەگەر قەیرانەكانی سووریا بەردەوام بێت و جیهانیش سەرقاڵ و پابەند نەبێت بە یارمەتیدانی پەنابەران و كۆمەڵگە خۆجێیەكان. تاوەكو دۆخی سووریا رێگا دەدات كە پەنابەرانی سووری، خۆبەخشانە بگەڕێنەوە، پارێزراوو بە شكۆ و بەرچاو ڕوون بن ، پێویستە كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی بەردەواو بێت لە یارمەتیدانی پەنابەرانی سووری لە عێراق وسەرانسەری جیهان دا ، بۆ بەردەوام بوونیان لە ژیان و بەدەستخستنی پاشەڕۆژێكی باشتر.

پێشكەشكردنی پارەو پارەداركرن، بە گرنگییەكی زۆر دەمێنێتەوە بۆ دووان و قسەكردن لە سەر گەشەپێدانی پێویستییە مرۆییەكان، لەوانەش پەروەردەو فێركردن بۆ منداڵان و گەنجان، هاوكاری كاش و خۆراكیی، بەردەستبوونی چاودێری تەندروستی و ئاوی پاك، هاوكاری بژێوی و هەروەها خزمەتگوزارییەكانی پاراستن، لەوانەش پاراستن لە دژی توندوتیژی لە سەر بنەمای ڕەگەزی و پاراستنی مناڵ. بە پاڵپشتی و هاوكاری كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی، ئێمە دەتوانین یارمەتی دروستكردنی پاشەرۆژێكی باشتر بدەین بۆ پەنابەرە سوورییەكان لە عێرا قدا.



بەڕێز خاتوو فیلیپا كادلەر، نوێنەری كۆمسیۆنی باڵای كاروباری پەنابەران لە عیراق

بەڕێز عەبدوڕەحمان مەیگاك، نوینەری بەرنامەی خۆراكی جیهانی لە عیراق

بەرێز پاوڵ ئێدوارد، جێگری نوێنەری سندووقی منداڵانی نەتەوە یەكگرتووەكان لە عێراق

بەڕێز د. ڕیتا كۆڵومبیا، نوێنەری سندووقی نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ دانیشتوان لە عێراق

Paul Edward

پۆڵ ئیدوارد

سندووقی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان بۆ منداڵان- یونیسێف
سندوقی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ منداڵان (یونیسێف) نوێنەری یونیسێف بە وەکالەت
بەڕێز پۆڵ ئیدوارد، لە ١٢ی شوباتی ٢٠٢٠ پەیوەندی کرد بە ڕێکخراوی یونیسێف لە عێراق وەکو سەرۆکی ئۆپەراسیۆنە مەیدانییەکان و ئێستاش نوێنەری ڕێکخراوەکەیە بە وەکالەت لە عێراق تا ئەو کاتەی نوێنەری نوێ دەست بەکار دەبێت .
پێش هاتنی بۆ عێراق ، بەڕێز ئێدوارد جێگری نوێنەر بوو بۆ کاروباری پڕۆگرامەکان لە نووسینگەی یونیسێف لە وڵاتی میانمار ، پیشوو تریش لە ساڵانی ٢٠١٢-٢٠١٦ جێگری نوێنەر بوو بۆ کاروباری پڕۆگرامەکان لە نووسینگەی یونیسێف لە تەنزانیا. ئەو شارەزایی لە (WASH = ئاو و پاکوخاوێنی و پاکژی) هەیە ، سەرۆکی بەشی WASH بوو لە بەغدا و گەورە ڕاوێژکاری WASH بوو لە بارەگای نیوێۆرک. ئەو لە ساڵی ١٩٩٩ پەیوەندی بە ڕێکخراوەکە کرد لە دارولسەلام لە تەنزانیا وەک فەرمانبەری WASH . پێش کارکردنیشی لە یونیسێف ئەو لەگەڵ ڕێکخراوێکی ناحکومی بەریتانی بەناوی (WaterAid) لە تەنزانیا کاری دەکرد .
پۆڵ هاوڵاتیەکی بەریتانیەو و هەڵگری بڕوانامەی ماستەرە لە ئەندازیاری تەندروستی گشتی ناوچە خولگەییەکان لە زانکۆی لیدز لە بەریتانیا ، و ئەندازیاری شارستانی متمانە پێکراوە و خێزاندارە و هاوسەرەکەی ناوی ئەلبینایە و خەڵکی تەنزانیایە و چوار منداڵی گەورە و دوو نەوەیان هەیە.
Rita Columbia UNFPA

ریتا کۆلۆمبیا

سندوقی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان بۆ دانیشتوان
سندوقی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ دانیشتووان UNFPA | نوێنەر
دکتۆرە ریتا کۆلۆمبیا لە یەکی تەموزی ٢٠٢٠ ، وەکو نوێنەری سندوقی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ دانیشتووان لە عێراق دەست بەکاربوو . ئەو زیاتر لە بیست ساڵ شارەزایی هەیە لە بوارەکانی تەندروستی گشتی و تەندروستی سێکسی و وەچەخستنەوە هەروەها لە بەڕێوەبردنی بەرنامە و داکۆکی کردن . دکتۆرە کۆلۆمبیا چەندان بەرنامەی هەرێمی و جیهانی بەڕێوەبردووە کاتێک لەگەڵ جەندین حکومەت و ئاژانسی گەشەپێدەر و ڕێکخراوی ناحکومی کاری کردووە. پێش ئەوەی ببێتە نوێنەری سندوقی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ دانیشتووان لە عێراق ، ئەو نوینەری سندوقەکە بوو لە مۆڵدۆڤا و بەڕێوەبەری سندوقەکە بوو لە ئەلبانیا و بەشێکیش بوو لە تیمی بەڕێوەبردنی نووسینگەی هەرێمی ڕۆژهەڵاتی ئەوروپا و ناوەڕاستی ئاسیای سندوقی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ دانیشتووان. دکتۆرە کۆڵۆمبیا ىڕوانامەی پزیشکی هەیە و پسپۆڕییەکەشی لە نەخۆشییەکانی ژنان و مندآڵ بوونە و دوو ىڕوانەمەی ماستەریشی هەیە یەکیان لە بەڕێوەبردنی جەماوەری و ئەوەی تریش لە بەڕێوەبرنی تەندروستی.

ڕێکخراوە بەشداربووەکانی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان لەم دەستپێشخەرییە

سندوقی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان بۆ دانیشتوان
سندوقی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان بۆ دانیشتوان
كۆمیسیاریای باڵای نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان بۆ په‌نابه‌ران
كۆمیسیاریای باڵای نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان بۆ په‌نابه‌ران
سندووقی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان بۆ منداڵان- یونیسێف
سندووقی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان بۆ منداڵان- یونیسێف
به‌رنامه‌ى خۆراكى جيهانى
به‌رنامه‌ى خۆراكى جيهانى

ئەو ئامانجانەی لە ڕێگای ئەم دەستپێشخەریەوە پشتگیریان لێدەکرێت