پەیامی نوێنەری تایبەتیی سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان، خاتو جینین هێنیس پلاسخارت، بە بۆنەی نەورۆزەوە : هیوا دوای ساڵێکی سەخت و دژوار
٢٠ ئازار ٢٠٢١
نەورۆز، کە ئاماژەی تازەبوونەوە ژیانە، هاوکاتە لەگەڵ هاتنی وەرزی بەهار و هێنانی هیوا دوای ساڵێکی سەخت و دژوار.
لە کاتێکدا کە پەتای ڤایرۆسی کۆرۆنای کۆڤید ١٩ بەسەختی سەرتاپای جیهانی داگرتووە، هەڵمەتێکی جیهانی پێکوتە (ڤاکسین)یش دەستی پێکردووە.
لەم مانگەدا پاپا فرانسیسی پاپای ڤاتیکان سەردانێکی مێژوویی بۆ عێراق ئەنجامدا و پەیامی ئاشتی و هیوا و لێبوردەیی و پێکەوەژیانی بۆ وڵاتێک راگەیاند کە دەوڵەمەندە بە فرەیی ئاینی بەڵام بریندار بەهۆی شەڕ و توندوتیژییەوە.
ئەم هیوا تازەیە دەبێ لەگەڵ هەوڵەکان بۆ ئایندەیەکی باشتر ئاوێتە بکرێت. بەدڵنیاییەوە چارەسەر بە گیانی یەکڕیزیی نیشتمانی و بڕیاری شێلگیرانەی ڕاستەقینەی تێکەڵ بە ویستی سیاسیی تەواوەوە دەکرێ و بگرە پێویستیشە بەدەست بێت.
کاتی ئاهەنگگێڕانە بەڵام بە پابەندبوونی تەواوەوە بە رێکارە خۆپارێزییەکانی کۆڤید-١٩ کە خۆی لە بەستنی دەمامک و دوورپارێزی کۆمەڵایەتی و پەیڕەوکردنی پاکڕاگرتنی تەندروستیی و شۆردنی دەست خۆی دەبینێتەوە.
لە ساڵی ٢٠١٠، رۆژی جیهانیی نەورۆز لەلایەن ئەنجوومەنی گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکانەوە راگەیەندرا. شایانی باسە، نەورۆز بۆ ئەو گەل و نەتەوانەی یادی دەکەنەوە مێژوویەکی کاتئاسای دوورودرێژ و کۆنی هەیە.
من بەم بۆنەیەوە گەرمترین پیرۆزبایی خۆم ئاراستەی خەڵکی کورد و هەموو ئەو گەلانە دەکەم کە ئەم یادە دەکەنەوە.
نەورۆزتان پیرۆز بێت