لێدوانی ڕۆژنامەوانی

ڕۆژی جیهانی پەروەردە٢٠٢١: پابەندی هاوبەشمان بۆ دووبارە بنیادنانەوەی هەلی فێربوونی چاکتر لە عیراق

٢٤ کانوونی دووەم ٢٠٢١

٢٤ی کانونی دووەمی ٢٠٢١: پەروەردە مافی مرۆڤە، چاکەیەکی گشتی و بەرپرسیارێتیەکی گشتییە

بەمەبەستی هەستکردنی بەکۆمەڵی حکومەتەکان و کۆمەڵگەی مەدەنی و کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی، بۆ ناساندنی ئەم مافە کۆمەڵەی گشتی نەتەوە یەکگرتوەکان ڕۆژی ٢٤ ی کانونی دووەمی بە ڕۆژی جیهانی پەروەردە داناوە، بۆ ئەوەی بەردەوام گرنگیی پەروەردەمان بخاتەوە یاد لە هەستکردن پێشوەچوونی ئاشتی و سەقامگیریدا.

بابەتی گشتی ئەمساڵیش بریتییە لە " گەڕاندنەوەو بەگەرخستنەوەی پەروەرە بۆ نەوەی پەتای کۆڤید-١٩" لەسەرتاسەری جیهان و عیراقدا. پەتای کۆڤید-١٩ و بوونە هۆکاری داخستنی قوتابخانەکان پیشانی داین کە پڕۆسەی فێربوون چەند گرنگە: بۆ یەکپارچەیی کۆمەڵایەتی و خۆشگوزەرانی و بنیادنانی دوواڕۆژێکی گەش. لەم ڕۆژەدا نوسینگەی کۆمیسیاری باڵای مافەکانی مرۆڤی سەر بە نەتەوە یەکگرتوەکان و ڕێکخراوی یونیسکۆ و یونیسێف و بەرنامەی خۆراکی جیهانی داوا لە حکومەتەکان و کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دەکەن لە عیراق کە بە بەردەوامی وەبەرهێنان لەپێناو سیستەمێکی پەروەردەیی بەردەوام بکەن، گونجاو بێت لەگەڵ پێداویستیەکانی پڕۆسەی پەروەردە لە عیراق. نەتەوە یەکگرتوەکان پابەندی خۆی دووپات دەکاتەوە لە کارو پاڵپشتی بۆ حکۆمەت و هەموو هاوبەشەکان لە هەوڵەکانیان بۆ دڵنیابوونەوە لە تەراهەمکردنی دەرفەتێکی پەروەردەیی باش بۆ هەموو فێرخوازێک.

لەعیراقیش، داخستنی قوتابخانەکان و زانکۆکان و پەیمانگاکانی فێرکردن و ڕاگرتنی زۆرێك لە پڕۆگرامەکانی نەهێشتنی نەخوێندەواری و پڕۆگرامەکانی خوێندنی بەردەوام کاریگەری کردۆتە سەر ١١ ملیۆن فێرخواز لە عیراقدا، ئەمەش بە تەنها کاری نەکردۆتە سەر توانستی فێربوونیان بەڵکو کاری کردۆتە سەر فەراهەمکردنی خۆراك و پلانەکانی پاڵپشتیی تەندروستی تر. لەگەڵ سەرەتای بڵاوبوونەوەی نەخۆشیەکەشدا، نەتەوە یەکگرتوەکان لەنزیکەوە کاریکردووە بۆ پاڵپشتیکردنی هەریەك لە حکومەتی عیراقی فیدرال و حکومەتی هەرێمی کوردستان بە مەبەستی کەمکردنەوەی کاریگەرییەکانی دابڕان لە پەروەردەو دانانی چوارچێوەیەک بۆ کردنەوەی قوتابخانەکان بەشێوەیەکی سەلامەت وەك بەشێك لە هەوڵەکان بۆ دڵنیابوونەوە لە بەڕێوەچوونی پرۆسەی خوێندن بە شێوەیەکی سەلامەت.

هەریەك لە یونیسکۆ و یونیسێف لە هەماهەنگی بەردەوام دابوونە لەگەڵ حکومەت بۆ دامەزراندنی کەناڵی تەلەفزیۆنی پەروەردە ( ETV) لەگەڵ چەندین سەکۆی تری فێربوون لەسەر ئینتەرنێت هەروەها بەرهەمهێنان و پەخشکردنی وانەی تەلەفزیۆنی و ماددەکانی خۆفێرکردن. نزیکەی ٤ ملیۆن منداڵ و هەرزەکار لەنێوێشیاندا هەندێك لە کۆمەڵگە پەراوێزخراوەکان دەستیان بر مافی فێربوون گەتشتووە . هەریەك لە یونیسکۆ و یونیسێف پاڵپشت بوونە بۆ حکومەت و هاوبەشەکان لە ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی بۆ دڵنیابوونەوە لەوەی کە ١٤٤٠٠٠منداڵ لە نێو کەمپەکانی ئاوەراکانی ناوخۆ و ناوچە گەڕاوەکان وە هەروەها منداڵانی دابڕاو لە پارێزگاکانی ئەنبار و هەولێرو دهۆك بەردەوام بن لەخوێندن لەڕێگەی بەرنامەیەکی تێکهەڵکێشراو کە بریتیە لە فێربوونی ڕوو بە ڕوو هەروەها خوێندن لە دوورەوەو فێربوون لە ماڵەوە.

پەتای کۆرۆنا بانگەوازێك بوو بۆ هەڵسانەوە، بۆ ئەوەی سیستمی پەروەردە ئاسانتر بکرێت لە ڕووبەڕووبوونەوەی کێشەکاندا تاکو گشتگیرتر و زیاتر بەردەوام بێت، هەروەها ئەم پەتایە وای کردووە کە سیستمەکە تازەگەری تێدا بکرێت وە مامۆستایانیش خۆیان ڕابهێنن لەسەر فێربوون لە دوورەوەو دایبابانیش هاوکاربن بۆ پڕۆسەی خوێندن لەماڵەوە. لەپاڵ دابینکردنی کەلوپەلی خۆپارێزی وەکو پاکەرەوەو ماسك بۆ قوتابیان لەعیراقدا، ڕێکخراوی یونسکۆ هەوڵی داوە ڕاهێنان بە مامۆستاو ڕا‌هێنەران بکات لەسەر خوێندن لە دوورەوەو پاڵپشتی لە سەکۆکانی خوێندنی ئەلیکترۆنی . لەپاڵ ئەمەشدا وە بە هەستکردن بە کێشەکانی گەیشتن بە ئینتەرنێت و خوێندنی ئینتەرنێت لە ناوچە دوورەدەستەکاندا، یونیسکۆ بەهاوکاری وەزارەتی پەروەردەو هاوبەشەکانی کاردەکات بۆ پێشخستن و پەخشکردنی وانەی تەلەفزیۆنی بۆ پۆلەکانی ١ تا ١٢، هەروەك بەڕێز' پاولۆ فانتای" نوێنەری یونیسکۆ لەعراق ووتی کە توانراوە لە سەرانسەی ووڵاتدا ٩ ملیۆن قوتابی لێی سوودمەندبن.

هەر لەڕۆژی یەکەمەوە یونیسێف هەوڵی داوە بۆ دابینکردنی شێوازی نوێ و تازەگەری کە لەگەڵ پێداویستیەکانی منداڵاندا بگونجێت لە عیراقدا بۆ ئەوەی منداڵان بتوانن بە شێوەیەکی سەلامەت لە پڕۆسەی خوێندندا بەردەوامبن. هەروەها هەڵساوین بە ڕاهێنانی مامۆستایان لەگەڵ دابینکردنی پێداویسی پاککردنەوەو خۆپارێزی بۆ خۆێندن و تاقیکردنەوەکان لە زیاتر لە ٥٠٠٠ قوتابخانە و سەنتەر لە عیراقدا، هەوەك "د. پاولا بولانسیا جێگری نوێنەری یونیسێف لە عیراق ڕوونی کردۆتەوە".

لەگەڵ کردنەوەی دەرگای قوتابخانەکانیشدا، بەرنامەی خۆراکی جیهانی و وەزارەتی پەروەردە لە حەفتەی ڕابردوو هەڵساون بە دوبارە دەستپێکردنەوەی بەرنامەی نیشتیمانی بۆ دابەشکردنی خۆراك لە قوتابخانەکان کە پاڵپشتی دەکات لە ١١ ناوچەی پەراوێزخراو لە سەرتاسەری عیراق. لەڕیگەی بەرنامەی نیشتیمانی بۆ دابەشکردنی خۆراك لە قوتابخانەکان ئامانجی بەرنامەی خۆراکی جیهانی و وەزارەتی پەروەردە زیادکردنی

ڕێژەی گەڕانەوەی قوتابیانی پۆلە سەرەتاییەکانە بۆ ٢٥٥٠٠٠ قوتابی لەگەڵ پێشکەشکردنی هاوکاری بۆ خێزانەکان و کۆمەڵگە لاوازەکان.

هەر مناڵێکیش کە بەشێك بێت لە بەرنامەی خۆراکی قوتابخانەکان ئەوا ژەمێکی خۆراکی پێدەدرێت لە سەرەتای ڕۆژەکەدا. لە مانگی ڕەمەزانیشدا کاتێك دەرگای قوتابخانەکان داخران، بەرنامەی خۆراکی جیهانی و وەزارەتی پەروەردەو فێرکردن هەڵسان بە ڕێکخستنی سەبەتەی خۆراك بۆ منداڵەکان و خێزانەکانیان تاکو بگات بە زیاتر لە ١٣٨،٠٠٠کەس.

لە ساڵی ٢٠٢٠ دا یونیسێف و بەرنامەی خۆراکی جیهانی پلانێکی کاری هاوبەشیان واژو کرد بۆ کۆکردنەوەی پسپۆڕی و پاڵپشتی لە پێناو چاکترکردنی پەروەردەو پرۆسەی فێربوون و خۆراك و تەندروستی بۆ منداڵانی تەمەنی قوتابخانە. ئەم بەرنامە هاوبەشە کار بۆ زیاتر خۆشگوزەرانی خوێندکاران دەکات لە عیراقدا. بەهاوکاری بەڕێوبەرایەتی پەروەردە لە بەسرا، بەرنامەی خۆراکی جیهانی و یونیسێف هەماهەنگ دەبن لە پڕۆژەیەکی ئەزمونی بۆ یارمەتیدان لە گواستنەوەی ٢٥٠٠ کچ لە خوێندنی سەرەتاییەوە بۆ خوێندنی ناوەندی. عبدالرحمن مایگاگ نوێنەری بەرنامەی خۆراکی جیهانی لە عیراق دەڵێت" پەروەردەو تەندروستی بەیەکەوە لکاون، کاتێك پاڵپستی لە فرەڕەهەندی و فرە تایبەتمەندیەکانی پێداویستیەکانی منداڵ دەکەین دەتوانین هاوکاریان بین لە دەرخستنی تواناکانیان لە ٨٠٠٠ ڕؤژی سەرەتای ژیانیاندا".

بەبۆنەی ڕۆژی جیهانیی پەروەردەشەوە، کۆمیسیاری باڵای مەفاکانی مرۆڤی سەر بە نەتەوە یەکگرتوەکان ڕاپۆرتی دووەمی خۆی بڵاوکردەوە لە زنجیرەیەك بە ناونیشانی مافی پەروەردە لە عیراق : بەربەستەکانی پەروەردەی کچان لەدوای داعش، ڕاپۆرتەکە تیشك دەخاتە سەر ڕۆڵی فەرامؤشنەکراوی کچانی خوێندەوار لە سەقامگیری و راگوزەرو چاکبونەوە لەدووای ململانێکان، هەروەها پیشانی دەدات کە چۆن ڕۆل و پێوەرە تەقلیدیەکانی هەردوو ڕەگەز و ئاستی ڕۆشنبیری خێزان و هەژاری و ترسە پێشبینیکراوەکانی پەیوەست بە پاراستن و شۆکی دەرونی بەردەوام بەربەست دروست دەکەن لەبەردەم گەیشتنی کچان بەمافی پەروەردە.

خاتوو دانیال بێل نوێنەری کۆمیسیاری باڵای مافەکانی مرۆڤ لە عیراق ووتی ' ئەو ڕێوشوێنانەی کە گیراوەتەبەر بۆ دڵنیابوونەوە لەوەی کە هەموو کەس بەیەکسانی بگات بەمافی پەروەردە دەستکەوتی چاکی دەبێت لەبواری مەفاکانی مرۆڤدا لەنێو کۆمەڵگا بەگشتی، لەنێویشیدا ئاشتی و سەقامگیریەکی درێژخایەن. ڕاپۆرتەکە چەندین ڕاسپاردەی پراکتیکی دەخاتە بەردەست بۆ چارەسەرکردنی بەربەستە دامەزراوەیی و کۆمەڵگەیەکان کە دێنە بەردەم کچان لە گەیشتن بە مافی پەروەردە، هەروەها ئامانجی ئەم ڕاپۆرتە برەودانە بە پەروەردەیەکی گشگیرو دادپەروەرانە بۆ گشت منداڵانی عیراق.'

ئەو وەبەرهێنانەی کە حکومەتی عیراق و هاوبەشەکانی کاری بۆ دەکەن لە دابینکردی بەرنامەی خوێندن لە دوورەوەو وەڵامدانەوە بۆ پەتای کۆڤید-١٩ بە هەلێك دادەنرێت بۆ سیستمی پەروەردە کە خۆی بگۆڕێت بۆ سیستمێکی ئاسانترو بەردەوام، کە ژینگەیەکی پەروەردەیی گشگیرو دادپەروەر درێژخایەن فەراهەم دەکات بۆ هەموو منداڵان و فێرخوازانی عیراق. نەتەوە یەکگرتوەکانیش لە عیراق بەردەوامی لە پاڵپشتی خۆی دووپات دەکاتەوە بۆ ئەم پڕۆسەیە.

Danielle Bell

دانیال بێڵ

نووسینگه‌ی كۆمیسیاری باڵای نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان بۆ مافه‌كانی مرۆڤ
نووسینگەی کۆمسیاری باڵای مافەکانی مرۆڤ OHCHR | بەرپرسی نووسینگەی مافەکانی مرۆڤە لە یونامی
خاتو دانیال بێڵ بەرپرسی نووسینگەی مافەکانی مرۆڤە لە نێردەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ هاریکاری عێراق و لە ساڵی ٢٠١٨ شەوە نوێنەری نووسینگەی کۆمسیاری باڵای مافەکانی مرۆڤی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکانە. ئەو زیاتر لە دوو دەیەی بەسەر بردووە لە پێناو برەودان بە مافەکانی مرۆڤ لە سەر ئاستی جیهان و ڕابەرایەتی تیمەکانی مافی مرۆڤ دەکات لە کاتی جەنگ و لە دوای کۆتایی هاتنیشی هەروەک لە ئەفغانستان و کۆماری ئەفریقیای ناوەراست و عێراق و باشوری سودان و سودان و تەیموری رؤژهەڵات. لە ئێستادا خاتو بێڵ ڕابەرایەتی تیمێکی ٥٠ کەسی دەکات ، کە کارمەندی خۆجێی و نێودەوڵەتی مافەکانی مرۆڤن ، بۆ جێبەجێکردنی ئەو چالاکیانەی مافەکانی مرۆڤ کە بە بڕیاری ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان ژمارە ٢٥٢٢ ی ساڵی ٢٠٢٠ پێیسپێردراوە . کە بریتین لە ئاگادارکردنەوەی پێشوەختە و ڕێگری لێکردن و پاراستنی مافەکانی مرۆڤ لە کاتی ململانێکاندا و ناسەقامگیری و پتەوکردنی سەروەری یاسا و لێپێچینەوە لە پێشێلکارییەکان و پاراستنی منداڵ و توندوتیژیی سێکسی پەیوەست بە ململانێ و زیاترکردنی یەکسانی و بەگژداچوونەوەی جیاکاری و بەهێزکردن و پاراستنی پانتایی مەدەنی و بەشداریکردنی هاوڵاتیان .
خاتوو بێڵ هەڵگری بڕوانامەی ماستەرە لە یاسای نێودەوڵەتی مافەکانی مرۆڤ لە زانکۆی ئۆکسفۆرد ، بەکالۆریۆس و ماستەرێکییشی لە زانکۆی ڤیکتۆریا بەدەستهێناوە.
Husamaldeen El-Zubi

حوسامه‌ددين ئه‌لزوعبي

رێكخراوی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان بۆ په‌روه‌رده‌ و زانست و رۆشنبیری
به‌رپرسى به‌شى راگه‌ياندن
Sharon Rapose

شارۆن راپۆس

به‌رنامه‌ى خۆراكى جيهانى
به‌رپرسى په‌يوه‌ندييه‌كان و راپۆرت

زينه‌ عه‌وواد

سندووقی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان بۆ منداڵان- یونیسێف
سه‌رۆكى په‌يوه‌ندييه‌كان

ڕێکخراوە بەشداربووەکانی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان لەم دەستپێشخەرییە

نووسینگه‌ی كۆمیسیاری باڵای نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان بۆ مافه‌كانی مرۆڤ
نووسینگه‌ی كۆمیسیاری باڵای نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان بۆ مافه‌كانی مرۆڤ
رێكخراوی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان بۆ په‌روه‌رده‌ و زانست و رۆشنبیری
رێكخراوی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان بۆ په‌روه‌رده‌ و زانست و رۆشنبیری
سندووقی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان بۆ منداڵان- یونیسێف
سندووقی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان بۆ منداڵان- یونیسێف
به‌رنامه‌ى خۆراكى جيهانى
به‌رنامه‌ى خۆراكى جيهانى

ئەو ئامانجانەی لە ڕێگای ئەم دەستپێشخەریەوە پشتگیریان لێدەکرێت