سکرتێرى گشتی سەرکۆنەی تەقینەوە خۆکوژییە خوێناوییەکەی بەغدا دەکات کە بازاڕێکی پڕ مەدەنی شاری بەغدای کردە ئامانج. ئەو سەرەخۆشی گەرمی خۆی ئاراستەی خانەوادەی قوربانییان و حکوومەت و خەڵکی عێراق دەکات و هیوای هەرچی زوو چاکبوونەوەش بۆ بریندارەکان دەخوازێت.
ئەو هەروەها داوا لە خەڵکی عێراق دەکات کە هەر جۆرە هەوڵێک بۆ بڵاوکردنەوەی ترس و توندوتیژی بەتوندی رەت بکەنەوە کە مەبەست لێیان تێکدانی ئاشتی و ئارامی و یەکڕیزییە. ئەو داوا لە حکومەتیش دەکات کە بەزوویی دەستنیشانی تاوانباران بکات و پەلکێشی دادگایان بکات. ئەو هەروەها دوپاتی پابەندبوونی نەتەوە یەکگرتووەکان دەکاتەوە بۆ پشتگیریکردنی هەوڵەکانی خەڵک و حکومەتی عێراق بۆ پتەوکردنی ئاشتی.
ستێفان دوجاریک
وتەبێژی سکرتێری گشتی
نیۆرک، ٢١ی کانوونی دووەمی ٢٠٢١