لێدوانی ڕۆژنامەوانی

نامیلکەی پزیشکی بۆ چاودێریی تەندروستیی ژنانی بەرکەوتەی توند و تیژی لەعێڕاق ڕادەگەیەنرێت

١٨ کانوونی دووەم ٢٠٢١

بەغداد، عێڕاق لە 18 کانوونی دووەمی ٢٠٢١: ڕێکخراوی تەندروستیی جیهانی بەهەماهەنگی لەگەڵ وەزارەتی تەندروستیی عێڕاق لەسەر ئاستی ناوەند و هەرێمی کوردستان، نامیلکەیەکی پزیشکی ڕاگەیاند کە گونجاندنێکی نامیلکەی پزیشکیی ڕێكخراوی تەندروستیی جیهانییە بۆ چاودێریی تەندروستیی ژنانی بەرکەوتەی توند و تیژی.

بۆنەکە بە ئامادەبوونی زیاتر لە ٨٠ بەشداربوو لە هەریەک لە بەشەکانی تەندروستی و پاراستن و لەگەڵ خزمەتگوزارانی تەندروستی و ڕێکخراوە ناحکومییەکان و ڕێکخراوە نێودەوڵەتییە ناحکومییەکان و ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی و چاڵاکوانان بەڕێوەچوو. هەروەها ئاماژە بەو هەوڵانە درا کە لەسەر ئاستی نیشتیمانی هەن بۆ بەهەندوەرگرتن و دەستنیشانکردنی توند و تیژی دژی ژنان و کچان بەشێوازی جیاواز کە مەترسییان لەسەرە لە ژینگەی عێڕاق.

"توند و تیژی بەگشتی و بەتایبەت دژی کۆمەڵەیەک کە مەترسییان لەسەرە وەکو ژنان و کچان و منداڵان، لەسەر ئاستی جیهان زۆر بە هەند وەردەگیرێت و ئێستاش سەرنجێکی گەورەی خراوەتە سەر لەلایەن بەرپرسانی نیشتیمانی لەعێڕاق" د. وائیل حەتاحیت وایگووت، سەرۆکی تیمی فریاکەوتن و نوێنەری ڕێکخراوی تەندروستیی جیهانی لەعێڕاق. هەروەها گووتی "تیمی ڕووبەڕووبونەوەی توند و تیژی لەسەر بنەمای جێندەری لە ڕێکخراوی تەندروستیی جیهانی لەعێراق بەهاوکاری لەگەڵ ڕێنموونیکارانمان لە نووسینگەی ناوچەکە، پاڵپشتی هەوڵە جیاوازەکان دەکەن بۆ دەستنیشانکردن و باسکردنی بابەتەکە بە شێوازێکی زانستی و سەرنج بخرێتە سەر گرنگیی کەرتی تەندروستی وەکو هاوبەشێکی سەرەکی لە ڕێگریکردن و زوو دەستنیشانکردنی توند و تیژی لە وڵات".

"نامیلکەکە ئامرازی کارکردنی تۆکمە لەخۆدەگرێت کە گونجاوە بۆ ژینگەی عێڕاق،" د.مەها ئەلعەداوی، سەرۆکی بەشی تەندروستیی هاوڵاتییان لە ئۆفیسی ڕێکخراوی تەندروستیی جیهانی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ئەم پەیامەی گەیاند لەکاتی ڕاگەیاندنی نامیلکەکە. هەروەها گووتی "پێشبینی دەکەین ئەم نامیلکەیە پاڵپشتییەکی بەهێز بێت بۆ کەرتی تەندروستی لە ڕووبەڕووبوونەوەی توند و تیژی دژی ژنان و پێشکەشکردنی ڕێنمایی سەلمێنراو بە بەڵگەی زانستی بۆ باشترکردنی خزمەتگوزاریی تەندروستی بۆ ئەم کۆمەڵەیەی کە مەترسییان لەسەرە".

توند و تیژی دژی ژنان و منداڵان لە عێڕاق بابەتێکی گرنگی تەندروستیی کۆمەڵە و کاریگەری زۆری هەیە لەسەر ئەم گرووپانەی کە باسکران، بەتایبەت لەکاتی پەتای جیهانیی کۆڤید – ١٩ کە بەشێوەیەکی ڕاستەوخۆ کاردەکاتە سەر تەندروستیی گشتی و سەلامەتییان و سەرەڕای سنوردارکردنی تواناکانییان بۆ گەیشتنییان بە خزمەتگوزارییە پێویستییەکان ژیان.

"زۆر گرنگە دڵنیابینەوە لەوەی ڕزگاربووانی توندوتیژی بەسەلامەتی دەگەنە دامەزراوەیەکی تەندروستی"، د.لانە فوئاد وایگوت، پسپۆڕی دروستیی دەروونی کە بەشداریکردبوو لە بۆنەکە. هەروەها گووتی " بڕێکی یەکجار زۆر لە توند و تیژییەکان و کەمی پێداویستییە سەرەتاییەکانی ڕزگاربووان تۆمارناکرێن و بەردەست نابن بەتایبەت لە بارە لەناکاوەکانی وەکو کۆڤید – ١٩ کە فشاری زیاتری خستۆتە سەرکەرتی تەندروستیی لە عێڕاق".

لەلایەکی دیکەوە د.حوسام شەریف، پزیشکی کۆمەڵ لە وەزارەتی تەندروستیی عێڕاق و هەروەها وەکو بەشداربوویەک لەو بۆنەیە گوتی "وەزارەتی تەندروستیی عێراق بە پاڵپشتی ڕێکخراوی تەندروستیی جیهانی، هەوڵەکانی بەردەوام دەبێت بۆ چەسپاندنی نامیکەی پزیشکی نیشتیمانی لەساڵی ٢٠٢١ بە سەرنج خستنە سەر ڕاهێنانی خزمەتگوزارانی تەندروستی و هەڵسەنگاندنی ئاستی خزمەتگوزارییەکان لە دامەزراوە تەندروستییەکان بۆ دەستنیشانکردنی ئەو هاوکارییانەی پێویستن و دڵنیابینەوە لە دابینکردنی ئاستی خزمەتگوزاری پێویست بۆ ژنان و کچانی ڕزگاربووی توند و تیژی".

Ajyal Sultany

ئەجیال سوڵتانی

رێكخراوى ته‌ندروستى جيهانى
بەرپرسی پەیوەنديیەکان

ڕێکخراوە بەشداربووەکانی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان لەم دەستپێشخەرییە

رێكخراوى ته‌ندروستى جيهانى
رێكخراوى ته‌ندروستى جيهانى

ئەو ئامانجانەی لە ڕێگای ئەم دەستپێشخەریەوە پشتگیریان لێدەکرێت