لێدوانی ڕۆژنامەوانی

نەتەوە یەکگرتووەکان ڕێوشوێنی دەستبەجێ دووپات دەکاتەوە بۆ سووکردنی مەینەتییەکانی خەڵکی شەنگال

١٠ کانوونی دووەم ٢٠٢١

شەنگال، عێراق، ١٠ی کانونی دووەمی ٢٠٢١- بە گیانێکی هاوکارییانەی بەردەوام لەگەڵ دانیشتوانی شەنگاڵ ، جێنین هێنیس-پلاسخارت ، نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق ئەمڕۆ سەردانی قەزاکەی کرد . مەبەستی سەردانەکە بە دواداچوونی جێبەجێکردنی ڕێکەوتنی ئەمدواییەی بەغدا و هەولێر بوو کە ئامانج لێی خولقاندنی بارودۆخێکی سەقامگیر و ئارام و خۆشگوزاران بوو بۆ دانیشتوانەکەی. خاتوو ڤۆیاکۆڤا سۆلۆریانۆی جێگری و هەماهەنگیکاری نێشتەجێی و مرۆیی لە عێراق یاوەری سەردانەکەی بوو. شاندی نەتەوە یەکگرتووەکان جەختیان لە پێویستی کاری زیاتر کردووە – بە یەکگرتوویی و خێراتر- لە پێناو سووکردنی سەختییەکانی ئێستا.

خاتوو هێنیس – پلاسخارت گوتی" حکومڕانیەکی کارا لە ڕێگای ئیدارەیەکی یەکگرتوو و ستراکچەرە سەقامگیرەکانی ئاسایش بنەمای سەرەکین بۆ هەر شێوەیەکی پێشوەچوون. ئەوەی تا ئێستا بەدەستهاتووە دەکرێت ببنە ڕێگا خۆشکەر بۆ باشترکردنی بارودۆخی گوزەران بە شێوەیەکی مەزنتر، بەڵام بۆ ئەوەی ئەمە ڕوو بدات پێویستە گشت لایەنەکان بە یەکگرتوویی و هاوکاری کار بکەن."

ئەم سەردانە مەیدانیە دوای ئەو کۆبوونەوەیە هات کە لە مانگی تشرینی دووەمی ٢٠٢٠ خاتوو هێنیس- پلاسخارت لەگەڵ پارێزگاری نەینەوا و هەموو پێکهاتەکانی شەنگاڵ کردی و داوای جێبەجێکردنی ڕێکەوتنامەکەی لێکردن. لە سەردانەکەی ئەمڕۆدا، هەریەک لە بەڕێزان حەسەن زەنون ئەلعەلاف ، جێگری پارێزگاری نەینەوا و لیوا ڕوکن جەبار تائی فەرماندەی ئۆپەراسیۆنەکانی ڕۆژئاوای نەینەوا و هەروەها چەند فەرماندەیەکی سەربازی و ئەمنی بەرپرسیار کورتەیەکیان دەربارەی بارودۆخەکە پێشکەشی شاندی نەتەوە یەکگرتووەکان کرد. شاندەکە لە میانی کۆبوونەوەی لەگەڵ جڤاک و سەرکردەکانی پارتە سیاسییەکانی ناوچەکە گوێی لە داواکاری و نیگەرانییەکانیان گرت.

نوێنەری تایبەتی نەتەوە یەکگرتووەکان دەستخۆشی لە ڕێکەوتنەکە کردو داوای کرداری زیاتری کرد و گوتی" پێویستە پەلە بکرێت لە تەواوکردنی ڕێوشوێنە ئەمنییەکان و لە جێبەجێکردنی بەشەکانی تری ڕێکەوتنەکە ، بۆ ئەوەی بتوانرێ دەست بە کارە گرنگەکانی دووبارە ئاودانکردنەوە بکرێت و هەروەها خێراش بکرێت. پێویستە بە شێوەیەکی خێرا بارودۆخ لە سەر ئەرزی واقیع باشتر بکرێ بۆ ئاسانکردنی گەڕانەوەی ئارەزوومەندانەی شکۆدار" .

هەروەها شاندەکە سەردانی شەنگاڵی کۆنیان کرد کە لە جەنگی دژ بە داعش (٢٠١٤-٢٠١٧) خاپوور کرا وێڕای سەردانیکردنی گوندی تەل ئەلباناتی سەر بە قەزاکە کە تیایدا زیاتر لە ٦٠٠ خانەوادە گەڕاونەتەوە سەر زێدی خۆیان،زۆربەشیان ئێزیدین . ئاوارەکانی خەلکی شەنگال باسیان لە نیگەرانییەکانیان کرد و داوای هاریکاری زیاتریان کرد بۆ جڤاکە لۆکاڵییە لاوازەکان کە بەم دواییە لە کەمپەکانی ئاوارەکان گەڕاونەتەوە.

هەوەها خاتوو ڤۆیۆشکۆڤا- سۆلۆریانۆ ،جێگری نوێنەری تایبەت /هەماهەنگیکاری نیشتەجێ / هەماهەنگیکاری کاروباری مرۆیی گوتی " نێردەی نەتەوە یەکگرتووەکان و ئاژانس و سندوق و بەرنامەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان چالاکن لە پشتگیریکردنی کۆششەکانی حکومەت و بەردەوام دەبن لە کارکردن لەگەڵ دەسەلاتە خۆجێییەکان بۆ چڕکردنەوەی پرۆژەکانی دووبارە سەقامگیریی و شیاندنەوە.بۆ ئەوەی شەنگالیان وا هەست بکەن کەوا دیسان لە ولاتەکەی خۆیانن"

نوسينگه‌ى راگه‌ياندنى يونامى

نێرده‌ى نه‌ته‌وه‌ يه‌كگرتووه‌كان بۆ هاريكارى عيراق

ڕێکخراوە بەشداربووەکانی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان لەم دەستپێشخەرییە

نێرده‌ى نه‌ته‌وه‌ يه‌كگرتووه‌كان بۆ هاريكارى عيراق
نێرده‌ى نه‌ته‌وه‌ يه‌كگرتووه‌كان بۆ هاريكارى عيراق

ئەو ئامانجانەی لە ڕێگای ئەم دەستپێشخەریەوە پشتگیریان لێدەکرێت