لێدوانی ڕۆژنامەوانی

هەماهەنگیکاری مرۆیی لە عێراق دڵنەوایی خۆی دەردەبڕێ سەبارەت بە مردنی کارمەندێکی مین هەڵگرتنەوە لە عێراق

١٠ کانوونی دووەم ٢٠٢١

١٠ی کانوونی دووەمی ٢٠٢١، بەغدا: هەماهەنگیکاری مرۆیی لە عێراق، خاتوو. ئێرینا ڤۆجۆکۆڤا سۆلۆرانۆ، هاوخەمی خۆی دەردەبڕێ سەبارەت بە مردنی کارمەندێکی مین هەڵگرەوەی مرۆیی لە عێراق لە ڕێکەوتی ٧ی کانوونی دووەمی ٢٠٢١. 

کۆچکردوو بۆ گروپی ڕاوێژکاری مین هەڵگرتنەوە بۆ ماوەی شەش ساڵ کاری کردووە و لە تەقینەوەیەك لە قەزای تەلعەفەر لە پارێزگای نەینەوا گیانی لەدەستدا. ستافێکی تری گروپی ڕاوێژکاری مین هەڵگرتنەوە و سێ کەسی تریش لە ڕووداوەکە برینداربوون.

بە ناوی نەتەوە یەکگرتووەکان، هەماهەنگیکاری مرۆیی ئەوپەڕی هاوخەمی خۆی بۆ خانەوادە و هاوڕێ و برادەرانی دەردەبڕێت کە بە قوڵی کاریگەری بەسەریانەوە هەبووە بەهۆی ئەم ڕووداوە. هەروەها بەڕێزیان هیوای چاککبوونەوەی خێرایی بۆ برینداربووان خواست.

ئەم ڕووداوە دڵتەزێنە زادەی مەترسیەکانە کە پیسبوونی ناوچەکان بەهۆی تەقەمەنی مەترسیدار بەردەوام لە عێراق دێنە کایەوە. لابردنی ماددە تەقەمەنیەکان بریتی یە لە هەنگاوێکی زۆر پێویست بۆ چاککبوونەوە لە چەندین ساڵەی ململانێ. هیچ ژێرخانێکی گرنگ ناتواندرێت دووبارە بنیات بنرێتەوە، خزمەتگوزاریەکان دووبارە دابین بکرێنەوە، یان خێزانە ئاوارەکان بگەڕێنەوە بۆ ماڵەوەیان بە سەلامەتی هەتا ئەو کاتەی کە چاڵاکیەکانی لابردنی تەقەمەنی ئەنجام دەدرێن. هەماهەنگیکاری مرۆیی دەستخۆشی لە کۆمەڵگای کاری مین هەڵگرتنەوە دەکات لە عێراق بۆ خۆتەرخانکردنیان لە بەجێگەیاندنی ئەم کارە زۆر گرنگ و مەترسیدارە، لە خزمەتکردن بۆ داهاتوویەکی سەلامەتتر بۆ مرۆڤایەتی.

نوسينگه‌ى راگه‌ياندنى يونامى

نێرده‌ى نه‌ته‌وه‌ يه‌كگرتووه‌كان بۆ هاريكارى عيراق

ڕێکخراوە بەشداربووەکانی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان لەم دەستپێشخەرییە

نێرده‌ى نه‌ته‌وه‌ يه‌كگرتووه‌كان بۆ هاريكارى عيراق
نێرده‌ى نه‌ته‌وه‌ يه‌كگرتووه‌كان بۆ هاريكارى عيراق

ئەو ئامانجانەی لە ڕێگای ئەم دەستپێشخەریەوە پشتگیریان لێدەکرێت