لێدوانی ڕۆژنامەوانی

ڕێکخراوی یونسکۆ، ڕێکخراوی نێودەوڵەتی کۆچ لەگەڵ یەکێتی ئەوڕوپا هاوبەشی دەکەن بۆ ڕەخساندنی هەلێ بژێوی ژیان بە تیشکخستنە سەر کەلەپووری کەلتوری عێڕاقی

٢٢ ئازار ٢٠٢١

بەغدا - ئابووریی عێڕاق تا ئێستا ڕووبەڕووی ئاستەنگیی زۆر دەبێتەو/ ئابووری عێراق بەردەوامە لە ڕووبەروبونەوەی ئاستەنگەکان، کە بەهۆی ململانێی دژ بە داعش وهاتنە ئارای پەتای کۆڕۆنا و هۆکارگەلی ترەوە دروست بوونە. 

ئەم ئاستەنگانە وایان کردووە کە دەستگەیشتن بە خزمەتگوزارییە داراییەکان و دامەزراندنی کارمەندی نوێ بۆ بزنسە بچووک و مامناوەندەکان زەحمەتتر بێت. ئەمە بە تایبەتی لە دۆخی پیشەسازیییە نەریتی و کولتوورییەکاندا ڕاستە، بەهۆی کەمبوونەوەی داخوازی بۆکاڵا نابنچینەییکان لە ئابووری پاش ململانێدا، هەروەها بەرزبوونەوەی خەرجی لەسەر کاڵا بنچینەییەکان.

لەڕێی بەخشینێکی دارایی لەلایەن یەکێتی ئەوروپاوە، ڕێکخراوی پەروەردەیی، زانستی و کولتووریی نەتەوە یەکگرتووەکان (یونسکۆ) لەگەڵ ڕێکخراوی نێودەوڵەتی کۆچ هاوبەشییەکی نوێیان دەستپێکرد کە پشتگیری لە ڕەخساندنی ئەو هەلی کارانە دەکات کە بە شێوەیەکی ڕاستەوخۆ کاریگەریی دەبێت بەسەر گێڕانەوەی کەلەپووری کەلتوری عێڕاقی. چالاکیە بە ئامانج کراوەکان لە شارە کۆنەکانی موسڵ و بەسرە دەگات بەو بزنسە بچوك و مامناوەندانەی کە توانستی ڕەخساندن یان پشتگیری کردنی هەلی کاریان هەیە و توانای پەرەپێدانیان هەیە لە مەودایەکی درێژخایەن. پڕۆژەکە پاڵپشتییەک دەبێت بۆ ئاوارەکان و گەڕاوەکان و ئەندامانی کۆمەڵگا خانەخوێیەکان.

هاوبەشیەکە تیشک دەخاتە سەر نۆژەنکردنەوەی شارستانی و برەودان بەو کالایانەی پەیوەندییان بە کەڵتوورو پیشەسازیە نەریتیەکانەوە هەیە، ئەویش لەڕێگەی میکانیزمی پشتگیریی دارایی ڕێکخراوی نێودەوڵەتی کۆچ لە عێراق - سندوقی گەشەپێدانی پڕۆژەکان (EDF). ئامانجی سندوقی گەشەپێدانی پڕۆژەکان بریتییە لە گێڕانەوەی ژێرخانی ئابووری سەرەکی لە رێگەی دابین کردنی سەرمایەی دارایی بۆ بزنسە بچوك و مامناوەندەکان لە کەرتەکانی ئابووری سەرەکی و لاوەکیدا کە داخوازیی زۆریان هەیە بۆ هێزی کار بۆ دەستپێکردنەوە یان فراوانکردنی کارەکانیان. لەڕێگەی بەئامانج کردنی کەرتە سەرەکیەکان و دابینکردنی یارمەتی دارایی پێویست، سندوقی گەشەپێدانی پڕۆژەکان هانی گێڕانەوەیەکی خێرا یان هەروەها رەخساندنی هەلی کار دەدات کە بۆ بووژانەوەی ئابووریی خۆجێیی پێویستن .

پرۆگرامی سندوقی گەشەپێدانی پڕۆژەکان لە ساڵی ٢٠١٨دا لەلایەن ڕێکخراوی نێودەوڵەتی کۆچەوە پەرەی پێدراوە وەك پەیڕەوێکی داهێنەر بۆ بژێوی ژیان بۆ بەشداریکردن لە بوژانەوەی ئابووری و چالاكکردنی کەرتی تایبەت لە عێڕاقدا. بە شێوەیەکی نموونەیی پڕۆگرامەکە پشتگیری تایبەتمەند دابین دەکات بۆ بزنسە بچوك و مامناوەندەکان لە کەرتەکانی ئابووری سەرەکی و لاوەکیدا کە داواکاری زۆریان بۆ هێزی کار هەیە، بەمەش ئەگەری زۆریان هەیە بۆ فراوانکردن. زیاتر لە ١٢٠ بزنسی بچوك و مامناوەند بەشێوەیەکی ڕاستەوخۆ پشتگیریان لێ دەکرێت لە ڕێگەی بەخشینەکانی سندوقی گەشەپێدانی پڕۆژەکانەوە، بە ئامانجی ڕەخساندن و هێشتنەوەی ٨٥٠ هەلی کار وەك دەرئەنجامێکی ڕاستەوخۆی پشتگیری بەخشینەکانی سندوقی گەشەپێدانی پڕۆژەکان کە لە ڕێگەی ئەم پڕۆگرامەوە دابین کراوە.

پڕۆژەکە بە ناونیشانی "زیندووکردنەوەی شارە کۆنەکانی موسڵ و بەسرە" لەسەرووی ئەو چالاکیە بەردەوامانەوە جێبەجێ دەکرێت کە لەلایەن یونسکۆ لە ئارادایە لە موسڵ و بەسرە،وەکو وەڵامدانەوە بۆ ئەو تاسانە ئابوورییەی کە بەهۆی پەتای کۆڕۆناوە هاتۆتە دێ و هەروەها بۆ پتەوکردنی ئابووریە خۆجێییەکان. ئامانجە گشتیەکانی پرۆژەکە بریتین لە بەشداربوون لە بووژانەوەی ئابووری و یەکگرتنی کۆمەڵایەتی لە ڕێگەی ڕەخساندنی کاری گونجاو، بنایتنانەوەی ناوەندە شارستانییە مێژووییەکان و پشتگیریکردنی بزنسە بچوك و مامناوەندەکان.

 نووسينگه‌ى راگه‌ياندنى رێكخراوى نێوده‌وڵه‌تى كۆچ

نووسينگه‌ى راگه‌ياندنى رێكخراوى نێوده‌وڵه‌تى كۆچ

رێكخراوی نێوده‌وڵه‌تیی كۆچ
Husamaldeen El-Zubi

حوسامه‌ددين ئه‌لزوعبي

رێكخراوی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان بۆ په‌روه‌رده‌ و زانست و رۆشنبیری
به‌رپرسى به‌شى راگه‌ياندن

ڕێکخراوە بەشداربووەکانی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان لەم دەستپێشخەرییە

رێكخراوی نێوده‌وڵه‌تیی كۆچ
رێكخراوی نێوده‌وڵه‌تیی كۆچ
رێكخراوی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان بۆ په‌روه‌رده‌ و زانست و رۆشنبیری
رێكخراوی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان بۆ په‌روه‌رده‌ و زانست و رۆشنبیری

ئەو ئامانجانەی لە ڕێگای ئەم دەستپێشخەریەوە پشتگیریان لێدەکرێت