لێدوانی ڕۆژنامەوانی

ئەڵمانیا پشتگیری هەوڵەکان بۆ دامرکاندنەوەی پەتای کۆڕۆنا دەکات، و هەروەها بەشداری لە بوژاندنەوەی باری ئابووری لە عێڕاقدا دەکات

٠٣ کانونی یەکەم ٢٠٢٠

بەغدا، ٣ کانونی یەکەم ٢٠٢٠ - حکومەتی ئەڵمانیا، لە ڕێگەی بەنکی گەشەپێدانی ئەڵمانی (KFW)، و هەروەها ڕێکخراوی نێودەوڵەتی کۆچ ڕێکەوتنێکی نوێیان واژوو کرد بۆ دابین کردنی یارمەتی دارایی یەك لاییکەرەوە بۆ وەڵامدانەوەی نیشتیمانی دەربارەی ڤایرۆسی کۆڕۆنا لە عێڕاق. بەنکی گەشەپێدانی ئەڵمانی، لە جیاتی حکومەتی ئەڵمانی، پشتگیری دەکات لە هەوڵ و کۆششە بەردەوامەکانی ڕێکخراوی نێودەوڵەتی کۆچ لە عێڕاق بۆ یارمەتیدانی کۆمەڵگاکان بۆ ئامادەبوون و وەڵامدانەوە دەربارەی کۆڕۆنا، و هەروەها زیاد کردنی پشتگیری بۆ بژێوی ژیان و پەیدابوونی هەلی کار. ئەم بەشداریبوونە پشت دەبەستێت بە هاوبەش بوونی ئێستای نێوان بەنکی گەشەپێدانی ئەڵمانی – و ڕێکخراوی نێودەوڵەتی کۆچ لە عێڕاق، کە جەختی کردۆتە سەر بوژانەوەی باری ئابووری و هەروەها پەیدابوونی هەلی کاری بەردەوام، کە لە ساڵی ٢٠١٨ەوە دەستی پێکردووە.

بەردەست خستنی بەشداربوونەکە ئەنجام دراوە لەلایەن وەزارەتی فیدراڵی ئەڵمانی بۆ هاوکاری ئابووری و گەشەپێدان (BMZ) بە دابین کردنی یارمەتی دارایی لە ڕێگەی بەنکی گەشەپێدانی ئەڵمانی. لە ساڵی ٢٠١٨ەوە، وەزارەتی فیدراڵی ئەڵمانی بۆ هاوکاری ئابووری و گەشەپێدان لە ڕێگەی بەنکی گەشەپێدانی ئەڵمانی، ٣٦ ملیۆن یۆرۆی تەرخان کرد بۆ پشتگیری چالاکیەکانی ڕێکخراوی نێودەوڵەتی کۆچ لە عێڕاق بە مەبەستی بەشداربوون لە بوژانەوەی ئابووری لە ڕێگەی پشتگیری پەیدابوونی هەلی کار و هەروەها دووبارە بنیاتنانەوەی ژێرخانی کۆمەڵگایی سەرەکیی وەکو بازارەکان و هەروەها ناوچەکانی پیشەسازی.

گەشتن بە هەلی ئابووری لە عێڕاقدا لە بەرنگاربوونەوە سەرەکیەکان بوو پێش پەتای کۆڕۆنا. کۆمپانیا بچوکەکان و مامناوەندەکان، کە زۆربەی کرێکارەکانی عێڕاق دادەمەزرێنێت، بە شێوەیەکی بەرچاو کاریگەر بوون بە ناکۆکیەکان لەگەڵ داعش. کۆمپانیاکان بە شێوەیەکی لەسەرخۆ و بەردەوام دەبوژانەوە کاتێك پەتای کۆڕۆنا بڵاوبۆوە، ئەمەش بووە هۆی ئەوەی کە کێشەی کارەکان ئاڵۆزتر بکات و هەروەها کێشەی ئابووری کاری عێڕاقی و کرێکارەکانی زیاتر بکات. ئەم هۆکارانە لەگەڵ قەیرانەکانی تەندروستی گشتی جیهانی و هەروەها کێشەکانی ئابووری پەیوەندیدار، بە شێوەیەکی بەرچاو پێداویستی بۆ پشتگیری کرێکارەکانی عێڕاقی و کارە بچوکەکان زیادکردووە.

لێکۆڵینەوەیەکی هاوبەشی نوێ، لەلایەن ڕێکخراوی نێودەوڵەتی کۆچ، ناوەندی بازرگانی نێودەوڵەتی ( ITC) و هەروەها ڕێکخراوی خۆراك و کشتوکاڵ (FAO) پیشانیان دا کەوا لە مانگی ئەیلولی ٢٠٢٠ەوە، کۆمپانیا بچوکەکان و مامناوەندەکان دووچاری دابەزینی ڕێژەی بەرهەمهێنان بوون بە نزیکی لە ٪٥٣. وەهەروەها ژمارەی دامەزراندنیش لە کاتی ڕاپرسیەکە کەم بۆتەوە، بە تێکڕایی، بە ڕێژەی لە ٪٢٧، کە هەردووك لەو کارمەندانە دەگرێتەوە کە کۆتایی بە کارەکانیان هاتووە و هەروەها ئەو کارمەندانەی کە نێردراونەتە ماڵەوە بە شێوەیەکی کاتی .

لەم بارەیەوە، سەرۆکی نێردەی ڕێکخراوی نێودەوڵەتی کۆچ لە عێڕاق، گێرارد وایت گووتی، " پەتای کۆڕۆنا قەیرانێکی تەندروستی گشتی سەختی دروست کرد سەرەڕای چەندین تەگەری ئابووری، لە وڵاتێکدا کە سەرقاڵە بە چاکبوونەوە لە ناکۆکیەکانی لەگەڵ داعش ". و هەروەها گووتی، "ڕێکخراوەکەمان هاوبەشیەکی درێژخایەنی هەیە لە گەڵ حکومەت وهەروەها خۆشحاڵە بۆ فراوان کردنی پشتگیریەکەی بۆ دانیشتوانی عێڕاق لە کاتی ئەم بەڕەنگاریە نوێیانەدا. هەروەها ڕێکخراوەکەمان سوپاسگوزارە بۆ پشتگیری بەردەوامی ئەڵمانیا لە ڕێگەی بەنکی گەشەپێدانی ئەڵمانی، وەهەروەها بۆ ئەو هاوکاریەی کە لە ئێستەوە ئەنجامی ئەرێنی بەخشیوە ."

ڕێککەوتنە نوێیەکەی نێوان بەنکی گەشەپێدانی ئەڵمانی و ڕێکخراوی نێودەوڵەتی کۆچ لە عێڕاق یارمەتی دارایی تەواوکەر دابین دەکات بۆ پشتگیری کردنی ئەو کۆمپانیا بچوك و مامناوەند و هەرە بچوکانەی کە کە کاریان تێکراوە بە هۆی پەتای کۆڕۆناوە، بە شێوەیەکی سەرەکی لە ڕێگەی میکانیزمی سەندوقی گەشەپێدانی پڕۆژەکان (EDF). هەروەها ڕێکخراوی نێودەوڵەتی کۆچ پشتگیری تاکەکانیش دەکات لە ڕێگەی دابین کردنی خولی مەشق پێکردن بۆ باشتر کردنی توانای دامەزراندنیان وهەروەها گەشەپێدانی کارامەییەکانی پێویست بۆ وەڵامدانەوە دەربارەی پەتای کۆڕۆنا. سەرەڕای ئەمە یارمەتی داراییەکە ڕێگە دەدات بە ڕێکخراوی نێودەوڵەتی کۆچ بۆ جێبەجێ کردنی چالاکیەکانی نەخت بەرامبەر کار (CFW ) بۆ سنووردارکردنی ڤایرۆسی کۆڕۆنا لە سەر ئاستی خۆجێی وەهەروەها دابین کردنی یارمەتی نەختی خێرا بۆ ئەو تاکانەی کە هەژارن. لە کۆتاییدا، ڕێکخراوی نێودەوڵەتی کۆچ ژێرخانی کۆمەڵگەیی و خزمەتگوزاریە سەرەکیەکانی وەکو ئاو و ئاوەڕۆ و هەروەها ناوەندەکانی چاودێری تەندروستی سەرەکی دووبارە بنیات دەنێتەوە.

دکتۆر ئانە یانكی، بەڕێوەبەری ووڵات لە نووسینگەی بەنکی گەشەپێدانی ئەڵمانی لە عێڕاق، گووتی، "لە جیاتی حکومەتی ئەڵمانیا، بەنکی گەشەپێدانی ئەڵمانی خۆشحاڵە بە پشتگیری کردنی عێڕاق لە هەوڵ و کۆششەکانی کە ئەنجامی دەدات بۆ ڕووبەرووبوونەوەی بەڕەنگاریەکانی ئابووری و کۆمەڵایەتی کە ئاڵۆز بوون بەهۆی پەتای کۆڕۆناوە لە مەودای نزیك و هەروەها مام ناوەندا ". هەروەها گووتی، "یارمەتی دارایی زیاتر دابین کراوە لە ڕێگەی بەنکی گەشەپێدانی ئەڵمانی لە چوارچێوەی ئەم هاوبەشیە، چالاکیەکانی ئێستای تەواو دەکات وە ئامانجی کەم کردنەوەی کاریگەریەکانی نەرێنی ئابووریە و هەروەها پشتگیری کردنی وەڵامدانەوەی گشتیە دەربارەی پەتای کۆڕۆنا.".

لە مانگی کانوونی یەکەمی ساڵی ٢٠١٨، ئەڵمانیا و ڕێکخراوی نێودەوڵەتی کۆچ پشتگیری لە تێکڕای ١٩٩ کۆمپانیای بچوك و مامناوەندی کردووە لە ڕێگەی سەندوقی گەشەپێدانی پڕۆژەکان ( EDF )، کە بووە هۆی دروستبوونی ١,٠٣٧ هەلی کار. هەروەها ٨٨٦ کەس پاکێجی پشتگیریان وەرگرتووە بۆ کۆمپانیا هەرە بچوکەکان یان مەشق پێکردنی پیشەیی، و ٦٦٥ کەس بەشداریان کردووە لە چالاکیەکانی نەخت بەرامبەر کار کە ئامانج لێی باشترکردنی ئاسایشی داراییە.

 نووسينگه‌ى راگه‌ياندنى رێكخراوى نێوده‌وڵه‌تى كۆچ

نووسينگه‌ى راگه‌ياندنى رێكخراوى نێوده‌وڵه‌تى كۆچ

رێكخراوی نێوده‌وڵه‌تیی كۆچ

ڕێکخراوە بەشداربووەکانی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان لەم دەستپێشخەرییە

رێكخراوی نێوده‌وڵه‌تیی كۆچ
رێكخراوی نێوده‌وڵه‌تیی كۆچ

ئەو ئامانجانەی لە ڕێگای ئەم دەستپێشخەریەوە پشتگیریان لێدەکرێت