دوا سەکۆیکار لەو زنجیرە سەکۆیکارانەی کە لەسەرتاسەری عێراق بە مەبەستی بەهێزکردنی رۆڵی سیاسی و گشتیی ژنان ئەنجام دران لە بەغدا کۆتایی هات.
بەغدا، ٧ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٠:- ئەمڕۆ دوا سەکۆیکار لەو زنجیرە سەکۆیکارانەی کە لەسەرتاسەری عێراق بە مەبەستی بەهێزکردنی رۆڵی سیاسی و گشتیی ژنان ئەنجام دران لە بەغدا کۆتایی هات. کۆتا سەکۆیکارەکەی بەغدا سەبارەت بە ڕاهێنانی ژنان بوو لە بوارەکانی سەرکردایەتیکردن و پەیوەندی و داکۆکیدا کە یەکێکیش بوو لە ڕاسپاردەکانی ئەو توێژینەوەیەی کە سەبارەت بە پێویستی و ئاڵنگارییەکانی ئەو ژنە عێراقییانەی کە دەیانەوێت خۆیان بۆ دامودەزگاکانی عێراق بەربژێر بکەن لە بیستەمین ساڵیادی دەرچوونی بڕیاری ژمارە ١٣٢٥ی ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان لە ٣١ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٠ راگەیەندرابوو.
توێژینەوەکە لەلایەن پەیمانگای عێراقیەوە و بە هاوکاریی نێردەی نەتەوەیەکگرتووەکان بۆ هاریکاریی عێراق (یونامی) راگەیاندرا لەڕێگەی چەند سەکۆیکارێکەوە کە لە ٢ مانگی رابردوودا لە پارێزگایەکانی بەغدا و دیوانیە و سەلاحەددین و کەرکوک و بەسرە و نەجەف و نەینەوادا ئەنجام دران و بوونە مایەی بەیەکەوە کۆکردنەوەی ٦٧ی ژنی تەمەن لەنێوان ٢٥ تا ٣٥ بە مەبەستی تاوتوێکردنی ئەوەی کە چۆن بتوانن پیشەکانیان بە باشترین شێوە لە دامودەزگا گشتییەکاندا پەرە پێ بدەن.
لە وتارەکەیدا، جێگری نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان، خاتو ئالیس وۆلپۆل، وتی "من هیوادارم کە لە کۆتایی ئەم راهێنانە ٤ رۆژییەدا ئێوە، وەک هەوێنی گۆڕانکاریی ئەرێنییانە بۆ داهاتوو، بتوانن باشتر توانایی بۆ سەرکردایەتیکردن بۆ بەهرەی بەرجەستە بگۆڕن کە، گەر خوا حەز بکات، ببێتە مایەی یارمەتیدانیشتان لەسەر چوونە ناو سیاسەت و بوارە گشتییەکانی ترەوە."
باڵیۆزی پێشووی عێراق لە ئەمریکا و بەرپرسی پەیمانگای عێراق کە هەر خۆشی لە توێژینەوە هاوبەشەکەی یونامی و "ئێسکوا" دا بەشدار بوو، خاتو رەند رەحیم، وتی "راهێنانەکە وەڵامدانەوەی ئەو داواکارییانەیە کە توێژینەوەکە دەستنیشانی کردبوون لەپێناو بەهێزکردنی بەهرە و توانای رۆڵی ژنی گەنج بۆ گرتنەبەری سەرکردایەتیکردن لە بواری سیاس و ژیانی گشتیدا."
شایانی باسە، هەر لەو سەکۆیکارەدا بەڕێوەبەری گشتیی بەڕێوەبەرایەتی بەتواناکردنی ژنان بە وەکالەت، دکتۆر یوسرا کەریم موحسین ئامادە بوو.
رەنا، کە یەکێک بوو لە بەشداربووانی سەکۆیکارەکەی بەغدا، باسی لە گرینگیی کاتی راهێنانەکە کرد بەو پێیەی کە وڵات خۆی بۆ هەڵبژاردنی پێشوەختەی ٢٠٢١ ئامادە دەکات و ئەمەو جگە لە باسکردنی سوودی تەکنیکی و بەهای سەکۆیکارەکە لە بەهێزکردنی باوەڕبەخۆبووندا. ئەو هەروەها وتیشی کە "بەشداریکردن کردن لە ژیانی گشتیدا مەحاڵ نییە چونکە من گەنجم و خاوەنی حەزێکی زۆرم بۆ بواری سیاسی."
لە سەکۆیکارەکەی دیوانییەشدا، یەکێک لە بەشداربووان بە ناوی عەبیر وتی کە ڕاهێنانەکە هەلێکی زێڕین بوو بۆ فێربوونی بەهرەی تازە و کۆکردنەوەی زانیاری و ئەزموونی تازە لەبەر ڕۆشنایی ئەم بارودۆخەی ئێستا و ئەو ئاڵنگارییە سەختانەی کە ڕوبەڕووی ژنان دەبنەوە. ئەو هەروەها لەمبارەیەوە وتی "نەبوونی راهێنان و چالاکی لە پارێزگایەکاندا بە شێوەیەکی نەرێنی کاری کردووەتە سەر ئێمە. ڕاهێنانەکە هیوای بۆ گێڕاینەوە."