وه‌زاره‌تی ناوخۆی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان کۆمه‌کی په‌نابه‌ران و ئاواره‌كانى ناوخۆ ده‌کات به هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ کۆمسیاری باڵای نه‌ته‌وه یه‌گرتووه‌کان بۆ کاروباری په‌نابه‌ران
٠٢ کانونی یەکەم ٢٠٢٠
بغداد (2ى كانونى يه‌كه‌مى 2020) - کۆمسیاری باڵای نه‌ته‌وه یه‌گرتووه‌کان بۆ کاروباری په‌نابه‌ران له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی وه‌زاره‌تی ناوخۆی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان ئه‌مڕۆ رێکهوتینی هاوبه‌شیان واژووكرد بۆ دابينكردنى خزمه‌تگوزاری بۆ زیاتر له(٩٤،٥٧٤ په نابه‌ر )و (١٠٢،٨٦٠ ئاواره‌ی ناوخۆ)ی نیشته‌جێ له ٣٥ که‌مپ له‌هه‌رێمی کوردستانی عێراق.
به‌گوێره‌ی ئه‌م رێکه‌وتنه ناوه‌ندى هاوبه‌شى هه‌ماهه‌نگى قه‌يرانه‌كان له وه‌زاره‌تى ناوخۆ به‌ڕێوه‌بردن و ههماههنگيكردنى خزمه‌تگوزاری له بواری ژێرخان و ئاو و ئاوه‌ڕۆ و پاکوخاوێنى له‌گشت که‌مپه‌کانی ئاواره‌ی ناوخۆ و په‌نابه‌ران له هه‌رێمی کوردستان دابین ده‌کات.
به‌ڕێز فیلیپا کاندله‌ر، نوێنه‌ری کۆمسیاری باڵای نه‌ته‌وه یه‌کگرتوه‌كان بۆ کاروباری په‌نابه‌ران له عێراق رايگه‌ياند "واژووکردنی ئه‌م رێککه‌وتنه نيشانه و به‌هێزى هاوبه‌شی درێژخايه‌نى ئێمه له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی ناوخۆ و ناوه‌ندى هاوبه‌شى هه‌ماهه‌نگى قه‌يرانه‌كان له هه‌رێمی کوردستان ده‌خاته‌روو. ئه‌و رێكه‌وتنه كليلى سه‌ره‌كييه بۆ دابینکردنی خزمه‌تگوزاری و کۆمه‌ك بۆ ژماره‌یه‌كی زۆر له خه‌ڵکانی بێ ده‌ره‌تان و پێوست به‌هۆی کاریگه‌ری ده‌ربه‌ده‌ری له سه‌ر ژیانیان. هاوكات په‌يوه‌ندى به‌هێزى كاركردن له نێوان دامه‌زراوه‌كانمان رێگه خۆشکه‌ر ده‌بێت بۆ گه‌ڕان به‌دوای چاره‌سه‌ری درێژخایه‌ن بۆ په‌نابه‌ران و ئاواره‌کانى ناوخۆ له عێراق"
بەڕێز ڕێبەر ئەحمەد ، وەزیری ناوخۆی هەرێمی کوردستان گووتی "ئێمە خۆشحاڵین بەو هاوبەشیيه و هاوكارى بەردەوامی کۆمسیاری باڵای نه‌ته‌وه یه‌کگرتوه‌كان بۆ کاروباری په‌نابه‌ران له عێراق بەرز دەنرخێنین، ئەو هاوکارییە يارمه‌تيده‌ر ده‌بێت بۆ به‌هێزكردنى تواناکانمان بۆ به‌رده‌واميدان به دابینکردنی خزمەتگوزارييه بنهڕهتييهكان بۆ پەنابەر و ئاوارەکان له كه‌مپه‌كان و هاوكات به‌هێزكردنى تواناى دامەزراوەکانمان بۆ باشتركردنى ئه‌و خزمه‌تگوزارييانه بۆ ئه‌و خه‌ڵكه لێقه‌وماو و بێده‌ره‌تانه له كوردستان تاكو بارودۆخى ناوچه‌كانيان رێگه‌يان پێده‌دات به رێز و شكۆوه بگه‌ڕێنه‌وه سه‌ر ماڵه‌كانيان".