لێدوانی ڕۆژنامەوانی

زیاتر لە 1.9 ملیۆن منداڵی عیراقی ل پارێزگا هەرە مەترسیدارەكان پێكوتەی دژە ئیفلیجی منداڵان وەردەگرن

٣٠ تشرینی دووەم ٢٠٢٠

بەغداد، 30ی تشرینی دووەمی 2020 – ئەمڕۆ یەكشەممە دەسەڵاتە تەندروستیەكانی عیراق، بە هاوبەشی لەگەڵ رێكخراوی تەندروستی جیهانی و یونیسێف، دەستیان كرد بە هەڵمەتێكی كوتانی گشتی دژ بە ئیفلیجی منداڵان كە زیاتر لە 1.9 ملیۆن منداڵ خوار تەمەنی پێنج ساڵان بە ئامانج دەگرێت.

هەڵمەتەكە لە سەرتاپای عیراق بەڕێوەدەچێت، سەرەڕای بڵاوبوونەوەی پەتای كۆڤید-19، كە وەكو پەتای نەخۆشیەكانی پێشوو و بارە مرۆییە لەناكاوەكان، بۆتە مایەی لەكاركەوتنی گەیشتنی خزمەتە تەندروستیە بنچینەییەكان، لەوانەش كوتانە رۆتینیەكان. هەڵمەتەكە خواستێكی لەزگینە چونكە تەنانەت دابڕانە كورتەكانیش لە پرۆگرامەكانی كوتان، توێژی منداڵان بەبێ پارێزگاری دەهێلێتەوە، ئەوەش ئەگەری بڵاوبوونەوەی ئەو نەخۆشیانە پتر دەكات كە بۆیهەیە لە رێگەی كوتانەوە خۆی لێبپارێزرێت، وەكو ئیفلیجی منداڵان و سۆریكە.

"ئاڵۆزی دڵنیابوون لە هێشتنەوەی منداڵان لە عیراق بە دوور لەو نەخۆشیانەی كە بۆیهەیە لە رێگەی كوتانەوە خۆی لێ بپارێزرێت، لە ساتەوەختی بە دەنگەوەهاتن بۆ پەتای كۆڤید-19 كارێكی مەزنە، بەڵام دەبێ لە ئەوپەڕی هەوڵی خۆمان بەردەوامبین بۆ پاراستنی منداڵان لەو مەینەتی و مەرگانەی كە دەكرێ بەهۆی كوتانەوە پێشیان لێ بگرین. دكتۆر ئەدهەم ئیسماعیل، نوێنەری رێكخراوی تەندروستی جیهانی لە عیراق گوتی، رێكخراوی تەندروستی جیهانی و هاوبەشەكانی كاردەكەن بۆ زاڵبوون بەسەر ئاڵنگاریەكانی كۆڤید-19 لە رێگەی زامنكردنی بەردەوامیی هەوڵەكان بۆ كوتان دژ بە هەڕەشەكانی منداڵیی وەك ئیفلیجی.

"پێكوتەی زارەكی ئیفلیجی منداڵان بە سەلامەتی دەرگە بە دەرگە دەگەیەنرێت و لە خاڵی جێگیریش لە دامودەزگا تەندروستیەكاندا بەردەست دەبێت، بۆ دڵنیابوون لە گەیشتنمان بە سەرجەم منداڵانی خوار تەمەنی پێنج ساڵی، بە چاوپۆشین لە حالەتی وەرگرتنی پێشووی پێكوتە.

دكتۆر ئەدهەم لە درێژەی قسەكانیدا گوتی: دەمانەوێت دڵنیا بین كە هیچ منداڵێك جێنەهێڵراوە، جا لە هەر كوێیەك بێت".

رێكخراوی تەندروستی جیهانی پشتیوانیكرد لە پەرەپێدانی چەند ووردە پلانێك بۆ رێنماییكردنی ئەو تیمانەی رۆژانە هەڵمەتی كوتانەكە ئەنجام دەدەن، و ئامادەكاری و راهێنانی كرد بە 862 سەرپەرشتیار و پتر لە 4294 لەو كەسانەی كوتانەكە ئەنجام دەدەن تاوەكو هەڵمەتەكە ئەنجام بدەن. لەوەش زیاتر، سەرجەم تێچوونەكانی كوتانەكە لە ئەستۆ دەگرێت لە نێویاندا تێچوونی گواستنەوە، لەگەڵ پاڵنەرەكانی دیكە بۆ دڵنیابوونەوەی لەوەی هەڵمەتەكە سەرجەم منداڵان دەگرێتەوە.

بۆ دڵنیابوونەوەی لەوەی كە رێكاری خۆپارێزی گونجاو گیراوەتەبەر بۆ بەرپێگرتن و كۆنترۆڵكردنی بڵاوبونەوەی كۆڤید-19 لە كاتی هەڵمەتەكەدا، ئەوا یونیسێف راهێنانی لە بواری كارامەییەكانی پەیوەست بەرپێگرتن و كۆنترۆڵكردنی بڵاوبونەوەی پەتاكەی ئەنجامدا بەو كەسانەی كە هەڵمەتی كوتانەكە ئەنجام دەدەن و كەلوپەلی خۆپارێزی تایبەتی بۆ تەرخان كردن بۆ دڵنیابوونەوە لە سەلامەتی خۆیان و سەلامەتی كۆمەڵگە بە ئامانجگیراوەكان.

لەوەش زیاتر، یونیسێف تەواوی كۆگای پێكوتەی ئیفلیجی منداڵی بەخشی بە هەڵمەتەكە و كەلوپەلی پێویستی دەستەبەركرد بۆ هەڵگرتنی ژەمەكانی پێكوتەكە لە پلەی گەرمی گونجاودا، كە ئەمەش دەبێتەهۆی ئەوەی دڵنیابینەوە لە كاریگەرییەكەیان. هەروەها پەرەیدا بە چەند بابەتی پەروەردەكاری وەك ڤیدیۆ و پۆستەی پڕ لە زانیاری لە پێناو بەرزكردنەوەی ئاستی هۆشیاری لەبارەی گرنگی دروستكردنی بەرگری لەش و هاندانی ئەو كەسانەی چاودێری پێشكەش دەكەن تاوەكو منداڵان بكوتن. لەوەش زیاتر، یونیسێف راهێنانی ئەنجامداوە بە 400 خۆبەخشی نێو كۆمەڵگە بۆ بەرزكردنەوەی ئاستی هۆشیاری، بەدواداچوونی پروپاگەندەكان، و بەرەنگاربونەوەی زانیاریی ناڕاست بە خستنەڕوی زانیاری دروست لەبارەی پێكوتەكە و سوودەكانییەوە.

خاتوو حەمیدە لاسێكۆ، نوێنەری یونیسێف لە عێراق روونی كردەوە كە

"شان بە شانی هاوبەشەكانمان لە حكومەت، ئێمە بەرپرسیارێتیمان لە ئەستۆیە بۆ دڵنیابوون لەوەی بەشداری بە كۆمەڵگەكان دەكرێت و هۆشیار دەبن لەوەی كە پێكوتەكان سەلامەتترین و كاراترین رێگان بۆ پاراستنی منداڵان لە زۆرێك لە نەخۆشییەكان، و ئەوان ساز و ئامادەن بۆ بەشداریكردن لە جێبەجێكردنی پرۆگرامەكانی دەستەبەركردنی پێكوتە. هەموو منداڵێك مافی بەسەربردنی ژیانێكی تەندروستی هەیە،"

هەڵمەتە پێنج رۆژییەكە منداڵانی 46ی قەزا لە شانزە پارێزگادا دەكاتە ئامانج، لە نێویاندا بەغدا( بەغدا-رەسافە- و بەغدا-كەرخ)، بابل، ئەنبار، دهۆك، هەولێر، كەربەلا، كەركوك، میسان، موسەننا، زیقار، نەجەف، نەینەوا، سەڵاحەددین، سلێمانی، واسیت و بەسرە. هەڵبژاردنی شوێنەكانیش لەسەر چەند بنەمایەك بووە كە بریتین لە مەترسییە تەندروستییەكانی سەر منداڵان، ئاماژەكانی چاودێری پەیوەست بە ئیفلیجی منداڵەوە، پرۆفایلەكانی بەهێزكردنی بەرگری لەشی منداڵان و ئەو كەلێنانەی لەم بوارانەدا لە ئارادان. ئەو فاكتەرانەی دیكە كە لەبەرچاوگیراون ژمارەی دانیشتوان، جوگرافیا و مەترسییە ژینگەییەكان دەگرنەوە.

 

Ajyal Sultany

ئەجیال سوڵتانی

رێكخراوى ته‌ندروستى جيهانى
بەرپرسی پەیوەنديیەکان
Innocent Kafembe

ئينۆسێنت كافمبێ

سندووقی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان بۆ منداڵان- یونیسێف
پسپۆڕى كارى ديجيتاڵى

پاولين ئه‌جيلۆ

رێكخراوى ته‌ندروستى جيهانى
به‌رپرسى په‌يوه‌ندييه‌كان

زينه‌ عه‌وواد

سندووقی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان بۆ منداڵان- یونیسێف
سه‌رۆكى په‌يوه‌ندييه‌كان

ڕێکخراوە بەشداربووەکانی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان لەم دەستپێشخەرییە

سندووقی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان بۆ منداڵان- یونیسێف
سندووقی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان بۆ منداڵان- یونیسێف
رێكخراوى ته‌ندروستى جيهانى
رێكخراوى ته‌ندروستى جيهانى

ئەو ئامانجانەی لە ڕێگای ئەم دەستپێشخەریەوە پشتگیریان لێدەکرێت