كۆڤید 19 توندوتیژی لە سەر بنەمای جێندەری لە عێراق دا خراپتركردوە
٢٥ تشرینی دووەم ٢٠٢٠
لەم ساڵ دا، كە جیهان یادی 16 ڕۆژەی چالاكی و بەرەنگاربوونەوە دژ بە توندوتیژی لە سەر بنەمای جێندەری زیندوو ڕادەگرێت و یاد دەكاتەوە ، كە لە 25 تشرینی دووەم دا دەست پێدەكات لە بارودۆخیكی بێ هاوتاو شێوەدا بەڕێوەدەچێت.

پەتای كۆڤید 19( ڤایرۆسی كؤرۆنا) ، حكومەتەكانی ناچاركرد بە پێویست بوونی داڕشتن و گرتنەبەری كۆمەڵە رێكارێكی ژیان رزگاركەر بۆ تەندروستی گشتی لەوانە، داخستن، قەدەغەكردنی هاتووچۆ و بەربەستەكانی تری هاموشۆکردنی خەڵكی ،بە مەبەستی زاڵبوون بە سەر بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسەكەدا. هەرچەندە بۆ ژنان و كچان، گرتنەبەری ئەم ڕێكارانە لەوانەیە ببێتە سەرچاوەی زیاتركردنی مەترسی توندوتیژی جێندەری و لە دەستدانی ژیان.
ڕاپؤرتە جیهانی و هەرێمایەتییە نوێیەكان، زیادبوونێكی ترسناك و نیگەرانكار نیشان دەدەن لەدۆزەكانی توندو تیژی لە سەر بنەمای جێندەری لە ماوەی پەتاكەدا، بەتایبەتی توندوتیژی خێزانی .گەڵێك لەو ڕیكارە پێویستانە بۆ كونتڕۆڵ كردنی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسەكە ، كاریگەری گەورەیان هەبوو لە كەمكردنەوەی توانای ڕزگاربووان بۆ پاراستنی خۆیان لە دەستدرێژیی كاران و دەستڕاگەشتنیان بە میكانیزمە كانی پاڵپشتی و یارمەتی.
عێراقیش بەدەر نیە لەمە. سیستەمی بەڕێوەبردنی زانیاری توندوتیژی جێندەری (GBVIMS) ژمارەیەكی زۆر ڕووداوی توندوتیژی ریپۆرتكراوی تۆماركردووە لە ساڵی 2020 دا. لە كۆی تۆماری هەموو ڕووداوو توندوتیژییە جێندەرییەكان سێ بەشی توندوتیژی خێزانی بووە. سەرەڕای ئەوەی كە ژنان و منداڵانی عێراق - بە تایبەت خاوەن پێداویستییە تایبەتەكان – پێشتر و بەر لە پەتاكە، رووبەڕوی ئاستێكی بەرزی مەترسداری توندوتیژی خێزانی بوونەتەوە، ئەم ژمارانە تەنها نیشاندەری لوتكەی كێوەبەفرینەكەی ناو دەریایە و مشتێكە لە خەروارێك، بە ڕەچاوكردنی ئەوەش كە ژمارەیەكی زۆری ئەو ڕووداوانە ڕیپۆرت نەكراون.
ئێمە داوا لە حكومەتی عێراق دەكەین كە چارەسەری ڕیشەیی هۆكارەكانی توندوتیژی دژ بە ژنان و منداڵان بكات و برەوی زیاتر بدات بە ڕۆڵی ژنان لە سەركردایەتی كردن و بەشداریكردنیان لە بڕیاردان دا، لەوانە ش بەشداریكردن و بڕیاردان لە كاتی قەیرانە مرۆییەكان و دۆخەنەخوازراوەكان دا.پێویستە نەهێشتنی توندوتیژی لە سەر بنەمای ڕەگەزى و کەمکردنەوەى مەترسییەكان و وەڵامدانەوە كردارییەكان لە بە بایەخترین ئەولەویەتی كارەكانی حكومەت بێت، چونكە زۆرێك لە ژنان و كچان بەردەوام ئامانجن بۆ توندوتیژی و چەوساندنەوە و خراپ مامەڵەكردن و بە دەست كەمی و نەبوونی ئەو یاسایانەوە دەناڵێنن كە دەیانپارێزن و لێپرسینەوەش لە دەستدرێژكاران دەکەن.
حكومەت و پەرلەمانی عێراقی هان دەدەین بۆ كۆتایی پێهێنانی توندوتیژی لە سەر بنەمای جێندەری وبە سزاگەیاندنی تاوانباران و دروستكردنی شوێن و ژینگەی پارێزراو ، كە ڕزگاربووانی توندوتیژی لە سەر بنەمای جێندەری هەست بە ئاسایش وئارامی و بەتوانایی و گەشەكردنی خۆیان بكەن .
پەیمان دەدەین لە پاراستنی كاركردنی پێكەوەیی دا، وەك یەك دەزگای نەتەوە یەکگرتووەکان كاربكەین ، لە گەڵ حكومەتی عێراق و حكومەتی هەرێمی كوردستان، كۆمەڵگەی مەدەنی ، كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی و هەموو هاوبەشەكان بۆ دڵنیابوون لە پاراستنی ژنان ومنداڵان لە سەرانسەری عێراق دا.
ئێرینا ڤیاچكۆڤا- سۆلارانۆ: ڕێكخەری جێگیری نەتەوە یەكگرتووەكان و ڕێكخەری مرۆیی لە عێراق
د. ریتا كۆڵۆمبیا، نوێنەری سندوقی نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ دانیشتوان UNFPA لە عێراق
دینا زۆربا، نوێنەری ئاژانسی نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ کاروباری ئافرەتان UN Women لە عێراق
زینە عەلی ئەحمەد، نوێنەری جێگیری بەرنامەی گەشەپێدانی نەتەوە یەكگرتووەكان UNDP لە عێراق
فیلیپا كاندلەر، نوێنەری كاروباری پەنابەرانی نەتەوە یەكگرتووەكان UNHCR لە عێراق
حەمیدە لاسێكۆ، نوێنەری ڕیكخراوی یونسێف UNICEF لە عێراق
عەبدەڕەحمان مەیگاگ، نوێنەری بەرنامەی خۆراكی جیهانی WFP لە عێراق
دانیال بێل نوێنەری کۆمیسیاری باڵای مافەکانی مرۆڤی سەر بە نەتەوە یەکگرتوەکان (OHCHR) لە عیراق
موحەمەد عوسمان اکرم ، بەڕێوەبەری ئۆفیسی یونۆپس UNOPS ، سەنتەری چالاكییەكان لە ئەردەن
دانیال بێڵ
خاتوو بێڵ هەڵگری بڕوانامەی ماستەرە لە یاسای نێودەوڵەتی مافەکانی مرۆڤ لە زانکۆی ئۆکسفۆرد ، بەکالۆریۆس و ماستەرێکییشی لە زانکۆی ڤیکتۆریا بەدەستهێناوە.

دينا زۆربا
خاتوو زۆربا لە مانگی شوباتی ٢٠١٧ ەوە ، نوێنەری ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکانە بۆ ژنان لە عێراق و لە مانگی کانونی یەکەمی ٢٠١٤ەشەوە بەرپرسی نووسینگە و نوێنەری ڕێکخراوەکەیە لە یەمەن. پێش ئەوە لە ساڵانی ٢٠٠٥-٢٠١٤ لە چەندین پۆستی سەرکردایەتی لەگەڵ سندوقی گەشەپێدانی ژنانی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان و سندوقی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ دانیشتووان و ڕێکخراوی یۆنیسکۆ کاری کردووە .
خاتوو زۆربا ، پێش ئەوەی پەیوەندی بە نەتەوە یەکگرتوووەکان بکات میدیاکار و ڕاهێنەرێکی سەرکوتووی ئەو بوارە بوو و داکۆکیکارێکی ئازادی میدیایی و سەرنووسەر و وەشانکەری گۆڤاری شەرقیە بوو کە لە ئەردەن دەردەچوو. ئەو لەگەڵ چەندین ڕێکخراوی هەرێمی و نێودەوڵەتی و نەتەوە یەکگرتووەکان و ڕێکخراوی تری قازانج نەویست کاری کردووە و پشتگیریی تەکنیکی و ڕاهێنانی پێشکەش بە ڕۆژنامەوان و داکۆکیکەرانی مافی مرۆڤ کردووە لە سەرتاسەری دونیا.
خاتوو زۆربا هەڵگری بڕوانامەی ماستەرە لە بواری کارگێڕی و بەڕێوەبردنی کار لە زانکۆی ئینتەرکۆنتێنتالی ئەمریکی لە ئیلینۆیس و بەکالۆریۆسیشی لە ئابووری لە زانکۆی ئەمریکی لە قاهیرە بەدەست هێناوە.

ئێرینا ڤۆیاشکۆڤا سۆلۆرانۆ

موحەمەد عوسمان ئەکرەم

فیلیپا کاندلەر
خاتو کاندلەر پێش ٢٥ ساڵ لە شاری کانبێرا لە ئوستڕالیا پەیوەندی بە کۆمسیۆنی باڵای نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەنابەران کردووە. ئەو لەوەتەی لەگەڵ کۆمسیۆنە زیاتر لە شوێنە مەیدانییەکان کار دەکات وەک مۆزەمبیق و ئەندۆنوسیا و ئێریتێریا و کینیا و سودان و ئەنگۆلا. هەروەها ئەو لە بارەگاکانی کۆمسیۆنیش لە ژنێڤا و برۆسڵ کاری کردووە. خاتوو کاندلەر چەندین ئەرکی جیاوازی ڕاپەڕاندووە زۆربەیان لە بواری پاراستنی پەناهەندەکان بوو. هەروەها ئەو لەگەڵ نووسینگەی پشکنەری گشتی کۆمسێۆن کاری کردووە. پێش هاتنیشی بۆ عێراق ، خاتو کاندلەر نوینەری کۆمسێۆن بووە لە ئەنگۆلا . خاتو کاندلەر بەکالۆریۆسی لە یاسا هەیە و لە زانکۆی لەندەن لە سکوڵی توێژینەوە ڕۆژهەڵاتی و ئەفریقیایی ودواتریش ماستەری لە یاسا و گەشە پێدان بە دەستهێنا.
