لێدوانی ڕۆژنامەوانی

لێدوانی رۆژنامەوانیی ئەنجومەنی ئاسایش سەبارەت بە عێراق و کوێت

٢٥ تشرینی دووەم ٢٠٢٠

ئەندامانی ئەنجومەنی ئاسایش دەسخۆشی لە هەماهەنگیی ئێستای نێوان عێراق و کوێت دەکەن سەبارەت بە گەڕان بە دوای بێسەروشوێنانی کوێت و وڵاتانی تردا. ئەوان ئاماژە بە ناردنەوەی ئێسکو پروسکی ئەوانە دەکەن کە گوایە کوێتین لەلایەن حكومەتی عێراقەوە بۆ حکومەتی کوێت لە ١٦ی ئەیلوولی ٢٠٢٠ و ٨ی ئابی ٢٠١٩دا.

ئەوان هەروەها سوپاسی نێردەی نەتەوە یەکگرتوەکان (یونامی)شیان کرد بۆ دابینکردنی هاوکاریی لۆژیستی. ئەوان سوپاسی ڕێکخراوی خاچی سوور نێودەوڵەتی و "میکانیزمی سێ لایەنە" یان کرد بۆ رۆڵیان لە جێبەجێکردنی بڕیاری ژمارە ٢١٠٧ی ساڵی ٢٠١٣ بە مەبەستی چارەسەرکردنی پرسە هەڵواسراوەکانی پەیوەست بە بێسەروشوێنە کوێتییەکان و خەڵکی وڵاتانی تر. ئەوان دەسخۆشییان لە حکومەتی عێراقیش کرد بۆ گەڕاندنەوەی هەموو کەلوپەلەکانی کوێت و داواشیان لێکرد بۆ درێژەدان بە گەڕانی بۆ کەلوپەلە ونبووەکان بەتایبەتیش بۆ ئەرشیفی نیشتمانیی کوێت.

ئەندامانی ئەنجومەنی ئاسایش هاوسۆزیی زۆری خۆیان بۆ خانەوادەی بێسەروشوێنان دەربڕی لەگەڵ دەربڕینی سەرخۆشیشیان بۆ خانەوادەی قوربانییان. ئەوان دەسخۆشییان لە دەستنیشانکردنی ئەمدواییەی دەسەڵاتە پەیوەندارەکانی کوێتیش کرد بۆ ئێسکو پروسکی ٧ بێسەروشوێنی کوێتی لەگەڵ دەربڕینی هیواشیان بۆ تیمی پزیشکیی توێکاریی کوێت بۆ بەزوویی دەستنیشانکردنی تەواوەتی هەموو ئەو ئێسکوپروسکانەی کە لە لایەن عێراقەوە بۆ کوێت نێردراونەتنەوە لەپێناو فەراهەمکردنی دڵنەوایی بۆ خانەوادەی بێسەروشوێنان.

هەروەها، ئەندامانی ئەنجومەنی ئاسایش سوپاس و پێزانینی خۆیان بۆ حکومەتی عێراقیش دەربڕی لە نانی هەنگاو بۆ جێبەجێکردنی پابەندییەکانی بەگوێرەی بڕیارە پەیوەنددارەکانی ئەنجومەنی ئاسایش.

٢٤ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٠

نوسينگه‌ى راگه‌ياندنى يونامى

نێرده‌ى نه‌ته‌وه‌ يه‌كگرتووه‌كان بۆ هاريكارى عيراق

ڕێکخراوە بەشداربووەکانی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان لەم دەستپێشخەرییە

UN
نه‌ته‌وه‌ يه‌كگرتووه‌كان

ئەو ئامانجانەی لە ڕێگای ئەم دەستپێشخەریەوە پشتگیریان لێدەکرێت