لێدوانی ڕۆژنامەوانی

کارەکانی نۆژەنکردنەوەی نەخۆشخانەی فریاکەوتنی ڕۆژهەڵات تەواوبوو و خزمەتگوزرییەکان بۆ نەخۆشەکان بەردەستبوونەوە

٢٤ تشرینی دووەم ٢٠٢٠

هەولێر، عێڕاق، ٢٤ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٠: ڕێکخراوی تەندروستیی جیهانی بەهاوکاری لەگەڵ وەزارەتی تەندروستی لە هەرێمی کوردستانی عێڕاق، ئەمڕۆ تەواوبوونی کارەکانی نۆژەنکردنەوەی نەخۆشخانەی فریاکەوتنی ڕۆژهەڵاتی لە پارێزگای هەولێر ڕاگەیاند.

نەخۆشخانەکە کارەکانی دەستپێکردەوە وەکو دامەزاروەیەکی تەندروستیی دووەمی و پێشکەوتوو لەهەولێر بۆ دابینکردنی خزمەتگوزاریی پزیشکی و تەندروستیی کوالیتی بەرز بۆ هآوشارییان کە ژمارەیان نزیکەی ملیۆنێکە، لەناویاندا پەنابەران و ئاوارەکانیش کە کۆمەڵ لەخۆی گرتوون.

"هەماهەنگییەکانی ڕێکخراوی تەندروستیی جیهانی لە عێڕاق لەگەڵ بەرپرسانی تەندروستی هەمیشە بەرهەمداربووە، ئەمەش لەکۆمەڵێک پرۆژەی دروستکردن و نۆژەنکردنەوە و بووژاندنەوەی دامەزراوە تەندروستییەکان لەناوچەکە ڕەنگیداوەتەوە". د.ئەدهەم ئیسماعیل وایگوت، نوێنەر و سەرۆکی ڕێکخراوی تەندروستیی جیهانی لەعێڕاق.

هەروەها گوتی"ئەم پرۆژەی ئەمڕۆ بەهاوبەشی دەیکەینەوە بۆ ئەوەی لەڕێی ئەم نۆژەنکردنەوە بتوانێ هەموو تواناکانی بەدەستبهێنێتەوە، پاڵپشتییەکی یەکجار گەورەی کەسانی خاوەن پێویستی دەکات بۆ گەیشتنیان بە خزمەتگوزاریی تایبەتمەندیی پزیشکی وتەندروستی. ئێمە باوەڕیشمان وایە کە ئەم دامەزراوەیە بۆشاییەکی گەورە پڕدەکاتەوە کە دروستبووە لە بەشێک لە شوێنەکانی کەرتی تەندروستی بەهۆی چارەسەرکردنی حاڵەتەکانی کۆڤید-١٩ ".

دەرکەوتنی کۆڤید-١٩ لە وڵاتدا، سیستەمی تەندروستی ماندووکردووە لە عێڕاق بەگشتی و لەکوردستانیش بەتایبەت بەهۆی هەبوونی ژمارەیەکی زۆر لە ئاوارە و پەنابەران کە هێشتا کۆمەڵگا لەخۆیگرتوون. ئەمە هاوتەریب لەگەڵ زیادبوونی داواکاریی خزمەتگوزاریی تەندروستیی پێشکەوتوو، وایکردووە کە هەموو هەوڵ و سەرچاوەکان بخرێنەگەڕ بۆ بەردەوام باشترکردنی دامەزراوە تەندروستییەکان لەڕووی بینا و لەڕووی کارکردنەوە.

ئەم پرۆژەیەی نۆژەنکردنەوە پاڵپشتکراوە لەلایەن ڕێکخراوی تەندروستیی جیهانی بەهۆی بەخشینی ویلایەتەیەکگرتووەکان، نووسینگەی هاووڵاتییان و پەنابەران و کۆچکردووان (BPRM). ئەمەش بەئامانجی بووژاندنەوەی ئەو بەشانەی هەڵبژێردراون لەو دامەزراوەیە بەپێی ستانداردە نێودەوڵەتییەکان و بەپێی ڕێنماییە پەسندکراوە پزیشکییەکان بۆ پێشکەشکردنی باشترین کوالیتیی خزمەتگوزاری.

قاوشی خەواندنی نەخۆش و چاودێری چڕی نەخۆشخانەکە ٥٧ یەکەی قەرەوێلەیی لەباری درێژی تێدا دانراوە بە پێداویستییەکانەوە وەکو کەرەستەکان و سیستەمی ئۆکسجین و گازی پزیشکی و سیستەمی مژۆک بۆ باشترکردنی چارەسەری ڕۆژانە و توانای خەواندن بۆ ١٠٠٠ و ٦٠ نەخۆش یەک بەدوای یەک.

ڕێکخراوی تەندروستیی جیهانی سوپاس و پێزانینی خۆی ئاڕاستەی ویلایەتەیەکگرتووەکان، نووسینگەی هاووڵاتییان و پەنابەران و کۆچکردووان (BPRM) دەکات بۆ بەشدارییان لە پاڵپشتیکردنی ئەم نۆژەنکردنەوە و ڕێکخراوی هێڤیی لۆکاڵی وەکو هاوبەشی جێبەجێکار لە کاری نۆژەنکردنەوەکە.

Ajyal Sultany

ئەجیال سوڵتانی

رێكخراوى ته‌ندروستى جيهانى
بەرپرسی پەیوەنديیەکان

پاولين ئه‌جيلۆ

رێكخراوى ته‌ندروستى جيهانى
به‌رپرسى په‌يوه‌ندييه‌كان

ڕێکخراوە بەشداربووەکانی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان لەم دەستپێشخەرییە

رێكخراوى ته‌ندروستى جيهانى
رێكخراوى ته‌ندروستى جيهانى

ئەو ئامانجانەی لە ڕێگای ئەم دەستپێشخەریەوە پشتگیریان لێدەکرێت