لێدوانی ڕۆژنامەوانی

عێراق: ڕاپۆرتی نەتەوە یەکگرتووەکان دەربارەی دادگایی کردنەکانی داعش هەوڵەکان بەرز دەنرخێنێت و نیگەرانیش دەردەبڕێت

٢٨ کانوونی دووەم ٢٠٢٠

بەغدا، ٢٨ی کانونی دووەمی ٢٠٢٠ – ئەمڕۆ نەتەوە یەکگرتووەکان ڕاپۆرتێکی دەربارەی دادگاییکردنەکانی داعش، کە بە گوێرەی یاسای نەهێشتنی تیرۆری عێراقی بەڕێوە چوون، بڵاو کردەوە. ڕاپۆرتەکە هەوڵە مەزنەکانی مسۆگەرکردنی لێپێچینەوە لەو کردەوە قێزەونانەی جەنگاوەرانی داعش ئەنجامی داون بەرز دەنرخێنێت و لە هەمان کاتیشدا نیگەرانی زۆر پیشان دەدات دەربارەی دادگایی کردنی ناعادیلانە کە تیایدا تۆمەتباران دەخرێنە بارێکی یەکجار ناهەموار و مەترسیدار.

ڕاپۆرتەکە پشتی بەستووە بە چاودێریکردنی بێلایەنانەی ٧٩٤ دانیشتنی دادگای تاوانەکان بۆ ئەو تۆمەتبارانەی بە شێوەیەکی سەرەکی ئەندامی بە ناو دەوڵەتی ئیسلامی لە عێراق و شام (داعش) بوون ، لە ماوەی نێوان ١ی ئایاری ٢٠١٨ تا ٣١ تشرینی یەکەمی ٢٠١٩ ، ئەمەش بە پالپشتی تەواوی ئەنجومەنی باڵای دادوەری بووە.

ئەو ڕاپۆرتە هاوبەشەی نێردەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ عێراق و نووسینگەی مەفەکانی مرۆڤی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان دان دەنێت بەوەی ڕێوشوێنە دادییەکان بەرامبەر تۆمەتبارانی داعش بە گشتی بە شێوەیەکی باش بەڕێوە چووە و دادوەرەکانیش بەشێوەیەکی ڕۆتینی مامەڵەیان لەگەڵ پەڕاوی لێکۆڵینەوەکان کردووە.

لە ڕاپۆرتەکەدا ئەوەش هاتووە کە پێشێلکاری لە پێوەرەکانی دادگایی کردنێکی عادیلانە هەیە بەوەی تۆمەتباران دەخرێنە بارێکی زۆر ناهەموار بە بەراورد لەگەڵ داواکاری گشتی – لەگەڵ هەبوونی نوێنەرایەتی یاسایی ناکارا و تواناییەکی سنووردار لە پێشکەشکردنی بەڵگەکان و تانە لێگرتنییان . هەروەها لە ڕاپۆرتەکە هاتووە " پشتبەستنی لە ڕادە بەدەر بە دانپێدانانەکان و زۆر دووبارەبوونەوەی بانگەشەی ئەشکەنجەدان کە بە تەواوی چارەسەر نەکراوە – کە ئەمە خۆی لە خۆیدا پێشێلکارییە بۆ سەر مافەکانی مرۆڤ- نیگەرانییەکان زێتر دەکەن."

پەلکێشیکردنە دادگا لە چوارچێوەی یاسایی دژە تیرۆر بە شێوەیەکی سەرەکی جەخت لەسەر "ئەندام بوون" لە ڕێکخراوی تیرۆریستی دەکاتەوە بێ جیاکردنەوە لە نێوان ئەوانەی بەشداربوون لە توندوتیژییەکان و تاوانی نێودەوڵەتییان ئەنجام داوە و لەگەڵ ئەوانەی بۆ مانەوە و رزگاربوون و / یانیش بە ناچاری و بە زۆرە ملێ پەیوەندییان بە داعشەوە کردووە.

لەم بارەیەوە کۆمیسەری باڵای مافەکانی مرۆڤی نەتەوە یەکگرتووەکان خاتوو میشێل باشیلێت وتی " هەبوونی سیستەمێکی دادپەروەو یەکسان بۆ دادوەری تاوانکاری پێکهاتەیەکی سەرەکی ژیانی دیموکراسییانەیەو کلیلی دروستکردنی متمانەو شەرعیەتدان و پتەوکردن و پاراستنی مافەکانی مرۆڤە ئەوانەی بەرپرسن لەو کردەوە قێزەونە فراوانانەی دژ بە گەلی عێراق ئەنجامیان داوە پێویستە لەسەر تاوانەکانیان لێپرسینەوەیان لەگەڵ بکڕێت هەروەها گرنگە قوربانییەکان ببینن دادپەروری بەدەست هاتووە . لەهەمان کاتیشدا ئەوانەی تۆمەتبارن مافی دادگاییکردنێکی دادپەرەوەرانەیان هەبێت وپێویستە ئەم پێوەرانەش بە ووردی جێبەچیبکرێت".

ڕاپۆرتەکە داوا لە دەسەڵاتی دادوەری دەکات پێداچوونەوەیەکی گشتگیر بکات بە پرۆسەکانی دادگاییکردن و دەرچوونی حوکمەکان بە مەبەستی پتەوکردنی ڕێوشوێنەکانی دادگایکردنی تاوانەکان هاوتەریب بێت لەگەڵ دەستوری عێراق و پابەندییەکانی وڵات بە یاسا نێودەوڵەتییەکان

هه‌روها خاتو جێنین هێنیس – پلاسخارت نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ عێراق وتی "پاراستنی توندوتۆڵ بۆ راگرتن و پرۆسه‌ی رێكوپێك و دادگاییكردنی دادپه‌روه‌رانه‌ هه‌ر پابه‌ندیی بۆ دادوه‌رپه‌روه‌ری دابین ناكه‌ن به‌ڵكوو به‌ردی بناغه‌ی هه‌ڵسانه‌وه‌شن. ئێمه‌ زۆر چاك ئاگادارین كه‌ چه‌ندان نادادی به‌گرتنه‌خۆی دادگاییكردنی ناڕه‌وایانه‌ و مامه‌ڵه‌ی نه‌شیاو له‌گه‌ڵ راگێراوان له‌ رابردوودا له‌لایه‌ن رێكخراوی تیرۆریستی داعشه‌وه‌ قۆسترابۆوه‌ بۆ ئه‌نجامدانی كارنامه‌ پڕ توندوتیژییه‌كه‌ی ‌."

کۆتایی

* دەقی تەواوی ڕاپۆرتی " مافەکانی مرۆڤ لە چەسپاندی داد لە عێراق : دادگایی کردن بە یاساکانی بنبڕکردنی تیرۆر و کاریگەرییەکانی لەسەر دادپەروەریی و لێپرسینەوە و شیرازەی کۆمەڵایەتی دوای داعش" بەردەستە لە https://bit.ly/2t2qN7m

 

Samir Ghattas

سه‌مير غه‌تتاس

نێرده‌ى نه‌ته‌وه‌ يه‌كگرتووه‌كان بۆ هاريكارى عيراق
به‌ڕێوه‌به‌رى نوسينگه‌ى راگه‌ياندنى يونامى/وته‌بێژ

ڕێکخراوە بەشداربووەکانی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان لەم دەستپێشخەرییە

نێرده‌ى نه‌ته‌وه‌ يه‌كگرتووه‌كان بۆ هاريكارى عيراق
نێرده‌ى نه‌ته‌وه‌ يه‌كگرتووه‌كان بۆ هاريكارى عيراق

ئەو ئامانجانەی لە ڕێگای ئەم دەستپێشخەریەوە پشتگیریان لێدەکرێت