لێدوانی ڕۆژنامەوانی

لەسەروبەندی بەردەوامی ناڕەزایی و توندوتیژییەکان ، نەتەوە یەکگرتووەکان داوای چڕکردنەوەی هەنگاوەکان دەکات بە مەبەستی شکاندنی بەستەڵەکی سیاسی

٣٠ کانوونی دووەم ٢٠٢٠

بەغدا، ٣٠ی کانونی دووەمی 2020- لەگەڵ بەردەوامی توندوتیژییەکان و هەڵکشانی ژمارەی قوربانیان لە میانەی ناڕەزاییەکان و بەر لە خۆپێشاندنی زیاتری پلان بۆ دانراو، نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق، خاتوو جینین هێنیس-پلاسخارت داوای چڕکردنەوەی هەنگاوەکان دەکات بە مەبەستی شکاندنی بەستەڵەکی سیاسی داوای بەرەوپێش چوونی هەنگاوەکانی چاکسازییە بەردەوامەکان دەکات و هۆشدارێش دەدات لەوەی بەکارهێنانی لە ڕادەبەدەری ‌هێز قوربانی گیانیی لێدەکەوێتەوە و کۆتایش بە قەیرانەکە ناهێنێت.

نوێنەری تایبەت دڵگرانیی خۆی دەربڕی و وتی" بەردەوامی گیان لەدەستدانی گەنجان و خوێنڕشتنی رۆژانە کارێکە نابێت چاوپۆشی لێ بکرێت . لە ١ی تشرینی یەکەمەوە تا ئێستا بە لایەنی کەم ٤٦٧ کەس کوژراون و زیاتر لە ٩٠٠٠ کەسیش بریندار بوون."

" زیاد بەکارهێنانی ئەمدواییەی فیشەکی ڕاستەقینە لە لایەن هێزە ئەمنییەکان و تەقەکردنی چەکدارانی نەناسراو لە خۆپێشاندەران و بەردەوامی کوشتنی بە ئامانجکراوی خۆپێشاندەران و چالاکوانانی مافی مرۆڤ پرسەگەلێکن زەنگی مەترسی لێدەدن. پێویستە دەسەڵاتە عێراقییەکان مافەکانی خۆپێشاندەرە ئاشتیخوازەکان بپارێزن و دڵنیاش بن لەوەی گشت جۆرەکانی بەکارهێنانی هێز لەگەڵ پێوەرە نێودەوڵەتییەکان یەکدەگرێتەوە. بەهەمان شێوەش دیاریکردنی لایەنی بەرپرسیار گرنگی هەیە : پێویستە ئەوانەی کردەی کوشتنی بە ناهەق و هێرشی ناڕەوایان ئەنجام داوە پەلکێشی دادوەریی بکرێن"

نوێنەری تایبەت بە دووپاتکردنەوەوە وتی "کەشێکی ترس ئامێز و نەمانی متمانە تەنها زیانی زیاتر بە دوای خۆی دەهێنێ. پێویستە کاری سیاسی و پێشوەچوون لە گەڕان بەدوای چارەسەریی شوێنی پابەند نەبوون بە بەڵێن و نیەتە زۆرەکان بگرێتەوە. بونیاتنانی خۆڕاگریی لە سەر هەردوو ئاستی دەوڵەت و کۆمەڵگا تاکە ڕێگایە بۆ بەرەو پێشچوون بۆ ڕزگارکردنی خەڵک لە نائومێدی بەخشینی هیوای نوێ پێیان"

" خەڵکانێکی زۆر قوربانیان بە هەموو شتێک داوە بۆ ئەوەی دەنگیان ببیسترێ. پێویستییەکی زۆر بۆ چارەسەرکردنەکان هەیە. عێراق توانای بەرگەگرتنی توندوتیژیی بەردەوامی سەخت و ئیفلیج بوونی سیاسی و ئابووری نییە."

نووسینگەی مافەکانی مرۆڤی نێردەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ هاریکاری عێراق بە بەردەوامی چاودێری مافەکانی مرۆڤی کردووە لە کاتی خۆپێشاندانەکان. هەر لەسەرەتای دەستپێکردنی خۆپێشاندانەکان لە مانگی تشرینی یەکەم نووسینگەکە ٣ ڕاپۆرتی ىڵاوکردۆتەوە و پێشێلکارییەکانی مافەکانی مرۆڤی لە ماوەی نێوان ١ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٩ تا ٩ی کانوونی دووەمی ٢٠١٩ تێدا تۆمارکردووە و ڕاسپاردەشی پێشکەش دەسەڵاتداران کردووە. و لە ١٧ی کانونی دووەمی ٢٠٢٠ ەوە تا ئێستا نێردەی یونامی کوژرانی 19 خۆپێشاندەر و برینداربوونی ٤٠٠ تری لە بەغداو بەسرا و زیقار و دیالە و دیوانیە و کەربەلا و واسیت تۆمار کردووە کە لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە پێکراون. زانیارییە سەرەتاییەکان زۆربەی زۆری گیان لەدەستان و برینداربوونەکان بۆ بەکارهێنانی فیشەکی ڕاستەقینە و کاریگەریەکانی گازی فرمێسک ڕێژ دەگەڕێنێتەوە و لە کاتێکدا ژمارەی برینداران بە هۆی ئەوەی هێزە ئەمنییەکان بە کوتەک لە خۆپێشاندەرەکانیان دەدا زیادی کردووە. زۆربەی زۆری ئەم توندوتیژیانە کە لە لایەن هێزە ئەمنییەکان بەکاردەهات لە میانەی هەوڵەکانیان بوو بۆ کردنەوەی ڕێگاکان و لادانی بەربەستەکان بوو یانیش بۆ بڵاوەپێکردنی خۆپێشاندەران بوو.

لە بەغدا ، هەوڵەکانی هێزە ئەمنییەکان بۆ کردنەوەی ڕێگای خێرای موحەمەد قاسم و ناوچەکانی نزیک گۆڕەپانی تەحریر بە بەکارهێنانی فیشەکی ڕاستەقینە و گازی فرمێسک ڕێژ بە لایەنی کەم بووە هۆی کوژرانی ١١ کەس و برینداربوونی ٥٣ کەسی دیکە. لە زیقار لە ٢٥ و ٢٦ کانوونی دووەم هێزە ئەمنییەکان فیشەکی ڕاستەقینە و گازی فرمێسک ڕێژیان بەکارهێنا و بەلایەنی کەم بوونە هۆی کوژرانی سێ کەس و برینداربوونی ١٠٠ ی تر لە خۆپێشاندەران. بە هەمان شێوەش لە بەسڕا ، لە بەرەبەیانێکی زووی ٢٥ی کانونی دووەم ، هێزە ئەمنییەکان زیاتر لە ٢٠ خێوەتیان تێکدا ، کە لەلایەن خۆپێشاندەران هەڵدرا بوون بۆ مانەوە تێیاندا و خۆپێشاندەرانیشیان لە ناوچەکە دەرکرد. هەروەها لە کەربەلا هێزە ئەمنییەکان توندویژییان بەرامبەر خۆپێشاندەران بەکارهێنا کە بە لایەنی کەم بووە هۆی کوژرانی چوار کەس و برینداربوونی زیاتر لە ١٥٠ ی تر. لە دیالەش بەکارهێنانی فیشەکی ڕاستەقینە لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە یەکەمین حاڵەتی کوشتن بەم هۆیەی لەو پارێزگایە لێکەوتەوە و بەلایەنی کەمیش چوار کەسی تر بریندار بوون.

چەندین حەڵەتی تەقە کردن لە خۆپێشاندەران لە لایەن چەکدارە نەناسراوەکان هەبووە. ئەمەش لە بەسڕا لە چوار شەوی یەک بەدوای یەکی ماوەی نێوان ٢١ تا ٢٥ی کانونی دووەم ڕویدا و بوونە هۆی کوژرانی دوو خۆپێشاندەر و برینداربوونی نۆی تر. لە ناسریەش لە شەوی ٢٦ لەسەر ٢٧ی کانونی دووەم ، کۆمەڵێک لە چەکدارانی نەناسراو بە فیشەکی ڕاستەقینە لە گۆڕەپانی حەبوبی تەقەیان خۆپێشاندەران کرد و بەلایەنی کەم یەکێکیان کوشت و چواری تریشیان بریندار کرد و ئاگریشیان لە زۆربەی خێوەتەکانی خۆپێشاندەران بەردا.

کوشتنی بە ئامانجی خۆپێشاندەران و چالاکوانان بەردەوامە . لە ١ی تشرینی یەکەمەوە تا ئێستا بە لایەنی کەم ٢٨ ڕوداو ڕویانداوە و تیایدا ئەو کەسانە بەئامانج کراون کە پەیوەندییان بە خۆپێشاندانەکانەوە هەیە چ وەک بەشداربوو یانیش وەک ڕۆژنامەوان ڕووماڵی خۆپێساندانەکان دەکەن یانیش چالاکوانی دیار بوون بە ئامانج کردنەکانیش یان لە ڕێگای چەکدارانەوە بووە یانێش بە تەقەمەنی چێندراو بووە کە بوونەتە هۆی کوژرانی ١٨ کەس و برینداربوونی ١٣ی تر کە ٢ لە کوژراوەکان ڕاگەیاندنکاربوون لە کەناڵی تەلەفزیۆنی دیجلە و لە ١٠ی کانوونی دووەم بە ئامانج گیران و کوژران. بە تەنیا لە پارێزگای میسان ڕاپۆرتە متمانە پێکراوەکان ئاماژە بە ڕوودانی حەوت حاڵەتی تەقەکردن لە چالاکوانانی کۆمەڵگای مەدەنی دەکەن و بە هۆیانەوە دوو کەس کوژراون و پێنجی تریش بریندار بوون.

یونامی بەردەوام دەبێت لە بەدواداچوون وچاودێریکردنی ڕاپۆرتەکانی پەیوەست بە دەستدرێژییە جەستەییەکانی سەر خۆپێشاندەران بە کردەکانی چەقۆ لێدان و کەیسەکانی وونبوونی خۆپێشاندەران و چالاکوانان و کەیسەکانی ‌هەڕەشە لێکردن و ترساندیشەوە .

‌هێنیس- پلاسخارتی نوێنەری تایبەت جەختی لە بێ پەروایی توندوتیژیی لە وەڵامی خۆپێشاندانەکاندا کردەوە وتی " پێویستە لە بری ئەوە هەموو هەوڵەکان ڕوو لە تەواوی جێبەجێکردنی چاکسازییەکان بن و دەست بە گفتوگۆی بونیاتنەرانە بکرێت لە پێناو چارەسەرکردنی کێشەکانی وڵات بە گیانی یەکڕیزی."

" ئێستا کاتی گەڕانەوەی متمانەیە بە خۆلادان لە تەرەفگیری بۆ حیزب و لە سەر بەژەوەندییەکانی خەڵک و وڵات کار بکرێت کاری سەخت و نیەتی باش دەنگدانەوەی باشی لای خەڵک دەبێ و بە خۆشحاڵییەوە پێشوازی لێدەکرێ و توانای وڵاتەکەش لە خۆڕاگری بەرەو هەستانەوەی بە هێز لە قەیرانەکان پتەو دەکات".

Samir Ghattas

سه‌مير غه‌تتاس

نێرده‌ى نه‌ته‌وه‌ يه‌كگرتووه‌كان بۆ هاريكارى عيراق
به‌ڕێوه‌به‌رى نوسينگه‌ى راگه‌ياندنى يونامى/وته‌بێژ

ڕێکخراوە بەشداربووەکانی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان لەم دەستپێشخەرییە

نێرده‌ى نه‌ته‌وه‌ يه‌كگرتووه‌كان بۆ هاريكارى عيراق
نێرده‌ى نه‌ته‌وه‌ يه‌كگرتووه‌كان بۆ هاريكارى عيراق

ئەو ئامانجانەی لە ڕێگای ئەم دەستپێشخەریەوە پشتگیریان لێدەکرێت