لێدوانی ڕۆژنامەوانی

دهۆک یەکەم کێڵگەى ووزەى خۆر بنیات دەنێت

٠٤ شوبات ٢٠٢٠

دهۆک، ٤ ى شوباتى ٢٠٢٠- شارى دهۆک بەم زووانە و بۆ یەکەم جار دەبێتە خاوەمى یەکەمین کێڵگەى ووزەى خۆر وەک هەنگاویگى مەزن بەرەو بوون بە پارێزگایەکى خاوێنتر لە ڕووى ڕێژەى کاربۆنەوە و گوزارشت لە نمونەیەک لە ووزەى نوێبووەوە و بەردەوام دەدات بۆئەوەى لە سەرانسەرى عێراقدا جێبەجێ بکرێت.

لە ٤ ى شوباتى ٢٠٢٠ دا، بەرنامەى نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەرەپیدان هەستا بە واژۆکردنى ڕێککەوتننامەیەک لەگەڵ پارێزگاى دهۆکدا بەمەبەستى بنیاتنانى کێڵگەیەکى ووزەى خۆر کە بەلایەنى کەمەوە دوو مێگاوات کارەبا بەرهەم دەهێنێت لە ماوەى دووساڵدا. یەکیتى ئەوروپا بڕى ٢ ملیۆن دۆلارى وەک کۆمەک بەخشیوە بەم پڕۆژەیە کە لەچوارچێوەى “پشتیوانیکردنى چاکبوونەوە و سەقامگیرى لە عێراقدا لەڕێگەى پەرەپێدانى دەسەڵاتە نیوخۆییەکانەوە”ى سەر بە بەرنامەى نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەرەپیداندا ئەنجام دەدرێت.

پاریزگارى دهۆک، بەڕێز فەرهاد ئەتروشى، گوتى: “ئێمە لەهەموو کاتێک زیاتر پابەندین بە ئەنجامدانى کارى ژینگەیى و دابینکردنى ووزەى پاک و هەرزان بۆ هاوڵاتیان و پڕکردنەوەى کورتهینانى ووزەى کارەبا لە شارەکەدا. لەژێر ڕۆشنایى پلانى کارى ووزەى بەردەوامى پاریزگاى دهۆکدا، بەڵێنمان داوە بڕى دەرهاویشتەى گازە گەرمەکان تاکو ساڵى ٢٠٣٠ کەم بکەینەوە. بنیاتنانى یەکەم پارکى ووزەى خۆر لە شارى دهۆکدا پاڵپشت دەبێت لە بەدیهینانى ئەم ئامانجەدا و پێداویستییەکانى بازاڕ پڕ دەکاتەوە. ئیمە سوپاسگوزارى یەکیتى ئەوروپا و بەرنامەى نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەرەپێدانین کە هاوکارییان کردین بۆ بەدیهێنانى ئەم ئامانجە. هەروەها هیوادارین هاوبەشییەکى بەرهەمدار لەگەڵ کەرتى تایبەتدا دروست بکەین بەمەبەستى دابینکردنى ووزەى خاوێن و ژینگەدۆست بۆ نەوەى ئێستا و داهاتوومان”.

شارى دهۆک بەدەست کەمى کارەباوە دەناڵێنیت و زیاتر لە ١٠٠٠ مۆلیدەى بەرهەمهینانى کارەباى تێدایە کە هەوا و ئارامى شاریان زۆر پیس کردووە. تایبەت بە پلانى کارى ووزەى بەردەوام کە لەچوارچێوەى دووەم بەرنامەى پەرەپێدانى ناوچە نیوخۆییەکاندا پەرەی پێدراوە، شارى دهۆک چاوەڕێ دەکات کۆمەڵێک پارکى ووزەى خۆر بنیات بنێت کە تاکو ساڵى ٢٠٣٠ بتوانێت ٤٠ مێگا وات کارەباى خاوێن بەرهەم بهێنێت.

سەرۆکى شاندى یەکێتى ئەوروپا بۆ عێراق، بەڕێز مارتن هوث، گوتى: “ئەم دەستپێشخەریە نابێتە هۆى تەنها باشترکردنى فەراهەمبوونى ووزە بۆ دانیشتوان بەڵکو لەهەمان کاتدا هەوڵى دەستخستنى ووزەیەکى خاوێن دەدات. ئێمە لە ئەوروپا سورین لەسەر ڕووبەڕووبوونەوەى گۆڕانى کەش و هەوا و لەو ڕێککەوتنە ژینگە دۆستییەى (ڕێککەوتنى سەوز) ئەم دوواییەماندا سەرکەوتوو بووینە و تاکو ساڵى ٢٠٥٠ دەبین بە کیشوەرێک کە ژینگەیەکى تەواو خاوێنى دەبێت و پیس ناکرێت. هەروەها دەمەوێت بڵێم کە زۆر دڵخۆشم بەوەى کە دەتوانین هاریکارى هەرێمى کوردستانى عێراق بکەین لەو پلانەى خۆیدا کە بۆ ووزەى بەردەوام هەیەتى.”

نوێنەرى نیشتەجێى بەرنامەى نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەرەپێدان لە عێراقدا، خاتو زێنە عەلی ئەحمەد، گوتى: “ پابەندبوونى پارێزگاى دهۆک بە کەمکردنەوەى کاربۆنى دەرهاویشتوو و دابینکردنى ووزەى خاوێن بۆ هاونیشتیمانییەکانى زیاتر هانمان دەدات. بنیاتنانى کێڵگەیەکى ووزەى خۆر دەبێتە هۆى چاڵاککلادنى زیاترى ئابوورى لەڕێگەى وەبەرهێنانى کەرتى تایبەت و ڕەخساندنى هەلى کارى زیاتر لە ئابوورى ژینگەدۆستى و لەسەرو هەمووشیانەوە کەمکدنەوەى پیسبوونى ژینگەدا. ئەم پڕۆژەیەش گوزارشت دەبێت لە سەرهەڵدانى سەرچاوەیەکى لەو چەشنەى ووزەى خۆر لە سەرانسەرى عێراقدا.”

ئامانجى بەرنامەى پشتیوانیکردنى چاکبوونەوە و سەقامگیرى لە عێراقدا لەڕێگەى پەرەپێدانى دەسەڵاتە نێوخۆییەکانەوە بریتییە لە برەودان بە پەرەسەندنى سەقامگیرى و ئابوورى کۆمەڵایەتى لە عێراقدا لە ڕێگەى باشترکردنى حوکومڕانییەکى دیموکراسیانە لەسەر ئاستى نێوخۆییدا. هەروەها کار بۆ بەرزکردنەوەى تواناى پارێزگا دەستیشانکراوەکان دەکات لە بەڕێوەبردنێکى کاراى دەسەڵاتە نێوخۆییەکان و خزمەتگوزارییە گشتییەکاندا. گەشەى ئابوورى و ڕەخساندنى هەلى کار خراونەتە پێشینەى کارەوە، هەروەها جەختکردنەوە لەسەر پڕۆژە سەوزەکان و بەشداریپێکردنى لاوان و ئافرەتان و باشترکردنى دۆخى ژیانى ئاوارە گەڕاوەکان و لەو ناوچانەدا کە کەوتوونەتە بەر کاریگەرى ڕووبەڕووبوونەوەکان.

***

دەتوانیت پوختەى پڕۆگرامەکە لەم بەستەرەوە دابەزینیت:

https://bit.ly/2Wlw17e

 

ئەلسادق ئەلعەدیلی

بەرپرسی میدیا و راگەیاندن | یەکێتی ئەوروپا لە عیراق

Nidaa Hilal

به‌رنامه‌ی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان بۆ په‌ره‌پێدان
Senior Communications Specialist

ڕێکخراوە بەشداربووەکانی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان لەم دەستپێشخەرییە

به‌رنامه‌ی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان بۆ په‌ره‌پێدان
به‌رنامه‌ی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان بۆ په‌ره‌پێدان

ئەو ئامانجانەی لە ڕێگای ئەم دەستپێشخەریەوە پشتگیریان لێدەکرێت