لێدوانی ڕۆژنامەوانی

رێککەوتنێکی نەتەوە یەکگرتووەکان و فەرەنسا بۆ پشتگیریکردنی توانای گەشەپێدانی هەڵبژاردن لە عێراق

١٠ تشرینی دووەم ٢٠٢٠

بەغدا، ١٠ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٠:- نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق دەسخۆشی لە فەرەنسا دەکات بۆ تەرخانکردنی ١ ملیۆن یۆرۆ بۆ پڕۆژەی پشتگیریکردن و یارمەتیدانی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان لە عێراق کە نەتەوە یەکگرتووەکان سەرپەرشتی دەکات.

ئەم کۆمەکە دەبێتە مایەی بەتواناکردنی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ دامەزراندنی راوێژکار لەکاتێکدا که کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان خەریکی خۆئامادەکردنە بۆ هەڵبژاردنی داهاتوو.

لەمبارەیەوە باڵیۆزی فەرەنسا لە عێراق، بورونۆ ئوبێرت، وتی "هەڵبژاردنی داهاتوو هەلێکە بۆ ئەوەی عێراقییەکان دەنگی خۆیان بگەیەنن و ئەم کۆمەکەش پشتگیریی بەردەوامی فەرەنسا نیشان دەدات بۆ عێراق."

ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ گەشەپێدان لەجیاتی یونامی رێککەوتنێکی لەگەڵ حکومەتی فەڕەنسا واژۆ کرد بۆ بەڕێوەبردنی پڕۆژەکە لەڕووی دارایی و ئیدارییەوە کە بە وتەی نوێنەری تایبەتیی سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ عێراق، خاتو جینین هێنیس پلاسخارت،"دەرخەری گرینگیی بەهاناوەهاتنی هەمەلایەنانەی نێودەوڵەتییە بۆ پێویستییەکانی هەڵبژاردن لە عێراقدا."

لای خۆشیەوە، نوێنەری نشینگەی رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ گەشەپێدان لە عێراق، زینە عەلی ئەحمەد، وتی "لە ڕاستیدا عێراقییەکان شایستەی پرۆسەیەکی هەڵبژاردنی بێگەرد و واڵان کە بتوانێت ببێتە مایەی بیستنی دەنگیان و جێبەجێکردنی داواکارییەکانیان. "

Samir Ghattas

سه‌مير غه‌تتاس

نێرده‌ى نه‌ته‌وه‌ يه‌كگرتووه‌كان بۆ هاريكارى عيراق
وته‌بێژ / به‌ڕێوه‌به‌رى نووسینگەی پەیوەندییە ستراتیژییەکان و ڕاگەیاندن

نوسينگه‌ى راگه‌ياندنى يونامى

نێرده‌ى نه‌ته‌وه‌ يه‌كگرتووه‌كان بۆ هاريكارى عيراق

ڕێکخراوە بەشداربووەکانی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان لەم دەستپێشخەرییە

نێرده‌ى نه‌ته‌وه‌ يه‌كگرتووه‌كان بۆ هاريكارى عيراق
نێرده‌ى نه‌ته‌وه‌ يه‌كگرتووه‌كان بۆ هاريكارى عيراق

ئەو ئامانجانەی لە ڕێگای ئەم دەستپێشخەریەوە پشتگیریان لێدەکرێت