لێدوانی ڕۆژنامەوانی

رێکخراوی تەندروستیی جیهانی هەموو هەوڵێکی دەخاتە گەڕ بۆ بەرزکردنەوەی ئاستی وشیاریی تەندروستیی لە رووبەڕووبوونەوەی کۆڤید-١٩ لەهەرێمی کوردستانی عێراق

٠٨ تشرینی دووەم ٢٠٢٠

هەولێر، عێراق لە ٧ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٠: ئەمڕۆ رێکخراوی تەندروستیی جیهانیی بەهەماهەنگی لەگەڵ وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەعێراق، کەمپەینی رووبەرووبوونەوە و بەرزکردنەوەی ئاستی وشیاریی تەندروستی و خۆپارێزییان راگەیاند دژی پەتای کۆڤید-١٩ لە هەردوو پارێزگاکانی هەولێر و دهۆک، ئەمەش بەهۆی بەرزبوونەوەی ئەم ژمارانەی دوایی تووشبووانە.

کەمپەینەکە، کە پێنجەم کەمپەینە، ئامانج تیایدا٤ ملیۆن هاوڵاتیی دانیشتووی پارێزگاکانی هەولێرو دهۆکە کە پەیامەکانی خۆپارێزی و گرنگی بەستنی دەمامک و پاکو خاوێنی دەستەکان و گرنگیدان بە خۆبەدوورگرتن لەهەموو شوێنێک.

"کۆمەڵگە پێویستە ئاگاداری بەرپرسیارییەتەکانی و تواناکانی بێت بۆ ئەوەی بڵاوبووبوونەوەی ئەم ڤایرۆسە سنوردار بکرێت و ئاستی تووشبووان لەناو پارێزگاکان بە کەمی بهێڵرێتەوە. ئەمەش بۆ پاراستنی کەسانی ئازیز و خێزانەکانییان" د.ئەدهەم ئیسماعیل وای گوت، نوێنەر و سەرۆکی رێکخراوی تەندروستیی جیهانی لە عیراق.

هەروەها وتی " رێکخراوی تەندروستیی جیهانی و بەرپرسانی تەندروستیی ئەم ناوچەیە ئێستا بەچاوێکی گرنگتر سەیری بابەتەکە دەکەن چونکە بەرزبوونەوەی ژمارەی تووشبووانی ڤایرۆسەکە لەسەر ئاستی هەموو جیهان پێویستی بە وەڵامدانەوەی خێرا هەیە لە بەرزکردنەوەی وشیاریی تەندروستیی گشتی و گۆڕینی هەندێک خووی باو کە بەشێوەیەکی نەرێنی کاریگەری دەبێت لەسەر تەندروستییان و ئەگەری تووشبوونیان بەو ڤایرۆسە زیاتر دەکات".

کەمپەینە یەک هەفتەییەکە لەهەولێر دەستپێدەکات و پاشان دەچێتە دهۆک بۆ هەفتەیەکی دیکەی پڕ لە چاڵاکی. زیاتر لە ٢٠ شوێن بە ئاگاداری تەواو هەڵبژێردراون لەگەڵیشیان کەمپی ئاوارەکان و پەنابەران لەهەردوو پارێزگاکە.

جگەلەوەش، زیاتر لە ١٥٠ خۆبەخش راهێنراون و دابەشبوون بە شوێنە جیاوازەکان بۆ گەیاندنی پاکێجی دەمامک و پۆستەری وشیاریی تەندروستی و فلایەر و باننەر و پەیامی جیاوازی خۆپارێزی لەماڵەوە و لەنەخۆشخانەکان و هەروەها وەڵامدانەوەی کۆمەڵێک هەڵەتێگەیشتن دەربارەی کۆڤید-١٩.

مێزی جێگیر نەکراو لە چوونەوە ژوورەوەی شوێنە گشتییەکان، هەروەها کلینیکی گەڕۆک دەخولێنەوە لەناو بازاڕ و شوێنە قەرەباڵغەکان. ئەمە سەرەڕای شاشەی جوڵاو کە ڤیدیۆی روونکردنەوەکانی رێکخراوی تەندروستی جیهانیی تێدایە بۆ ئەوەی دڵنیاببینەوە لەوەی کە دەگەین بە هەموو هاوڵاتییانی ئەوناوچانەی باسکران.

رێکخراوی تەندروستیی جیهانی لە عێراق سوپاس و پێزانینی خۆی ئاراستەی بەخشەرەکان دەکات بۆ ئەو بەشدارییە کارایەی کردوویانە لە بڵاوکردنەوەی وشیاریی تەندروستی لە هەموو پارێزگاکانی عێراق. کەمپینی پێنجەمی بەرزکردنەوەی ئاستی وشیاریی تەندروستی و خۆپارێزی لە کۆڤید-١٩ جێبەجێکراوە بە هاوکاری هاوڵاتییان و حکومەتی ئەڵمانی.

Ajyal Sultany

ئەجیال سوڵتانی

رێكخراوى ته‌ندروستى جيهانى
بەرپرسی پەیوەنديیەکان

پاولين ئه‌جيلۆ

رێكخراوى ته‌ندروستى جيهانى
به‌رپرسى په‌يوه‌ندييه‌كان

ڕێکخراوە بەشداربووەکانی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان لەم دەستپێشخەرییە

رێكخراوى ته‌ندروستى جيهانى
رێكخراوى ته‌ندروستى جيهانى

ئەو ئامانجانەی لە ڕێگای ئەم دەستپێشخەریەوە پشتگیریان لێدەکرێت