بەردەوامى ژینگەى عێراق خراوەتە پێشینەى کارەوە لە ڕێککەوتنێکى نوێى نێوان بهرنامهى نهتهوه یهكگرتووهكان بۆ ژینگه و بەرنامەی نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ پەرەپێدان
٢٢ تشرینی یەکەم ٢٠٢٠
نوسینگەی هەرێمى بهرنامهى نهتهوه یهكگرتووهكان بۆ ژینگه بۆ ڕۆژئاوای ئاسیا و بەرنامەی نەتەوەیەکگرتووەکان بۆ پەرەپێدان لە عێراقدا هەوڵەکانیان یەکدەخەن بۆ خێراکردنی جێبەجێکردنی ئەجێندای پەرەسەندنى بەردەوامى 2030 ى عێراق.
بهرنامهى نهتهوه یهكگرتووهكان بۆ ژینگه و بەرنامەی نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ پەرەپێدان کار لەسەر سیاسەتی ژینگەیی و هەمەچەشنێتی و سیستەمی ژینگەیی و پیسبوون و گۆڕانکاری کەشوهەوا دەکەن بۆ بەرەوپێشبردنی بەردەوامیپێدراوێتیی ژینگەیی لە عێراقدا.
مەنامە، بەغدا، 22 تشرینی یەکەم، 2020- نوسینگەی هەرێمى بهرنامهى نهتهوه یهكگرتووهكان بۆ ژینگه بۆ ڕۆژئاوای ئاسیا کە بنکەکەی لە مەنامەیە لە بەحرەین، و بەرنامەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەرەپێدان لە عێراق ئەمڕۆ هێز و هەوڵەکانیان لەڕێی واژۆکردنی یاداشتنامەیەکی لێك تێگەشتنی چوار ساڵە یەکخست کە ئامانج لێى خێراکردنی جێبەجێکردنی ئەجێندای 2030 بۆ پەرەپێدانی بەردەوام و بەدیاریكراوی ئامانجی تایبەت بە بواری ژینگەیی لە ئامانجەكانی پەرەپێدانی بەدەوامدا.
ئەم یاداشتنامەیە چەند بوارێکی ئەولەویەتی دەستنیشان کردووە کە بهرنامهى نهتهوه یهكگرتووهكان بۆ ژینگه و بەرنامەی نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ پەرەپێدان پێکەوە دەیخەنە ڕوو لەوانە: سیاسەتی ژینگەیی، هەمەچەشنێتی و سیستەمی ژینگەیی، پیسبوون و بەڕێوەبردنی پاشەڕۆ، گۆڕانکاری کەشوهەوا و پشتیوانیکردن لە حکومەتی عێراق لە بەدەنگەوەچوونیدا بۆ دۆخی پاش ڤایرۆسی كۆرۆنا لەو بوارانەدا کە پەیوەندیان هەیە بە بەردەوامی ژینگەوە.
بهرنامهى نهتهوه یهكگرتووهكان بۆ ژینگه و بەرنامەی نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ پەرەپێدان مێژوویەکی سەرکەوتوویان هەیە لە هەماهەنگیکردن لەسەر پڕۆژە و دەستپێشخەریەکان لە ئاستی جیهانی و هەرێمى و ناوچەییدا. لە کۆتاییەکانی 2019 دا ئەم دوو ڕێکخراوە هاوبەشێیەکى ستراتیژیی جیهانییان واژۆ کرد کە پێکەوەکارکردن و هەماهەنگییان لەسەر ئاستی دامەزراوەیی بەهێزکرد.
بهرنامهى نهتهوه یهكگرتووهكان بۆ ژینگه و بەرنامەی نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ پەرەپێدان تایبەتمەندی دەگمەن و تەواوکاریان هەیە. بەرنامەی نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ پەرەپێدان لەڕووی ئامادەبوونەوە لە وڵاتەکەدا بەهێزە و پەیوەندییەکى پتەوى لەگەڵ بەرژەوەندیداران و سیاسەتە کەرتییەکاندا هەیە. بهرنامهى نهتهوه یهكگرتووهكان بۆ ژینگه دەسەڵاتێکی ژینگەیی جیهانی پێشڕەویان هەیە کە ئەجێندای ژینگەیى جیهانی دادەنێت و بنچینەیەکی پتەوی زانستی هەیە لەگەڵ فەرمانێکی پێوەریی بەهێز کە برەو بە جێبەجێکردنی تەواوەتی لایەنی ژینگەیی لە پەرەپێدانی بەردەوامدا دەدات.
لە ساڵی 2009 ەوە، بهرنامهى نهتهوه یهكگرتووهكان بۆ ژینگه لە ئاسیای ڕۆژئاوا و بەرنامەی نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ پەرەپێدان لە عێراق، کاریان لەسەر ژمارەیەکی زۆر لە پڕۆژە کردووە، لە نێویشیاندا پشتیوانیکردنی عێراق بۆ پابەندبوونى بە پێدانى زانیاری لەژێر ڕێککەوتننامە چوارچێوەییەکەى نەتەوە یەکگرتووەکان کە تایبەتە بە گۆڕانى کەش و هەوا و پرۆتۆکۆلی کیۆتۆ و هەروەها پەرەپێدانی ستراتیژیەتی ژینگەیی و پلانی کارى نیشتیمانی کە سنوری مەودای خراپبوونی ژینگەیی لە عێراقدا دیاریکردووە لەگەڵ هۆکار و کاریگەریەکانی و ئەو هەنگاوانەى کە پێویستە بنرێن. وەکو یەکێك لە لایەنە واژۆکارەکانی ڕێککەوتنامەی پاریس 2016، عێراق بەردەوامە لە بەئەولەویەتکردنی ڕێکاریەکانی خۆگونجاندن و کەمکردنەوەی کاریگەریەکانی گۆڕانکاری کەشوهەوا لە پلانە ژینگەییەکانیدا و پابەندە بە لەخۆگرتنی دیدێکی ژینگە دۆست و جێبەجێکردنی بەرنامە ژینگە دۆستەکان.
ڕێکەوتننامەکەی ئەمڕۆ هەردوو ڕێکخراوی بهرنامهى نهتهوه یهكگرتووهكان بۆ ژینگه و بەرنامەی نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ پەرەپێدان دەخاتە سەر ڕێچکەی پشتیوانیکردن لە بەرەوپێشچوونی عێراق بۆ بەدەستهێنانی ئەجێندای پەرەپێدانی بەردەوام 2030.
لەلای خۆشیەوە، بەڕێوەبەری هەرێمى و نوێنەری بهرنامهى نهتهوه یهكگرتووهكان بۆ ژینگه لە ڕۆژئاوای ئاسیا، بەڕێز سامی دیماسی گوتی: "بهرنامهى نهتهوه یهكگرتووهكان بۆ ژینگه پابەندە بە بەردەوامیدان بە هەماهەنگیەکی بەهێز لەگەڵ بەرنامەی نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ پەرەپێدان لە عێراقدا بۆ پشتیوانی کردن لە وڵاتەکە لە خستنەڕووی ئاستەنگە ژینگەییەکان و لە هەمان کاتدا پشتیوانی کردن لە حکومەت و خەڵكی عێراق بۆ بنیادنانەوەیەکی باشتر لە پاش پەتای ڤایرۆسی كۆرۆنا. بەرنامەی نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ پەرەپێدان تۆمارێکی سەرکەوتووانەی هەیە لە عێراقدا و ئەمڕۆ من خۆشحاڵم هەوڵ و هێزەکانمان یەکخستووە لەگەڵیاندا بەرەو بەدەیهێنانی ژینگەیەکی بەردەوام بۆ هەمووان."
نوێنەری نیشتەجێی بەرنامەی نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ پەرەپێدان لە عێراق، خاتوو زێنە عەلی ئەحمەد گوتی: "عێراق دووچاری ئاستەنگێکى ژینگەیى زۆر بووەتەوە، هەر لە کەمی ئاو و بەرزبونەوەی پلەی گەرماوە تا پیسبوون و خراپبوونی ژینگە بەهۆی ململانێ و پشتگوێخستنی چەندان ساڵەوە. مامەڵەکردن لەگەڵ ئەم ئاستەنگیانەدا لە هەلومەرجێکی ئاڵۆزی وەکو عێراقدا ناکرێت بە تەنها ئەنجام بدرێت، لەبەر ئەوە ئێمە سەربەرزین بە یەکخستنی هێزەکانمان لەگەڵ بهرنامهى نهتهوه یهكگرتووهكان بۆ ژینگه و پشتیوانیکردنی حکومەتی عێراق لە زامنکردنی ژینگەیەکی تەندروست و بەردەوام بۆ نەوەکانی ئێستا و داهاتوو."
هەماهەنکاری نیشتەجێ لە عێراق، خاتوو ئێرینا ڤۆیاکۆڤا-سۆلۆڕانۆ گوتی: "بەبێ زیادکردنی هەوڵەکان بۆ کەمکردنەوەی قەیرانی کەشوهەوا، دانیشتوانی عیراق ناتوانن بە خۆشی لە داهاتوودا بژین. ئامانجەكانی پەرەپێدانی بەردەوام لە پشتگوێ نەخستنی کەس بە تایبەتی ئامانجی ژمارە 6 دەربارەی ئاوی پاك و پاکوخاوێنی و ئامانجی ژمارە 7 کە دەربارەی وزەی پاك و هەرزانە و ئامانجی ژمارە 13 کەدەربارەی ڕێوشوێنهكانە بۆ گۆڕانی کەش وههوا، هەموویان وەکو یەك گرنگن بۆ عێراق. من دڵخۆشم دەبینم بهرنامهى نهتهوه یهكگرتووهكان بۆ ژینگه و بەرنامەی نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ پەرەپێدان بە مەبەستی یارمەتیدانی عێراق و دانیشتوانەکەی چالاکیەکانیان زیاد دەکەن."
دەربارەی بەرنامەی نەتەوەیەکگرتووەکان بۆ ژینگە:
بەرنامەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ ژینگە لایەنێکی پێشەنگى جیهانیی بوارى ژینگەیە و سەرکردایەتی دابین دەکات و هانی هاوبەشی دەدات بۆ بایەخدان بە ژینگە لەڕیی جۆشدان و زانیاری پێدان و توانادارکردنی نەتەوەکانەوە بۆ باشترکردنی جۆرایەتی ژیانیان بەبێ ئەوەی نەوەکانی داهاتوو بخەنە مەترسییەوە.
دەربارەی بەرنامەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەرەپێدان:
بەرنامەی نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ پەرەپێدان ڕێکخراوی سەرەکیە لە نەتەوە یەکگرتووەکاندا كە هەوڵ و كۆشش دەكات بۆ کۆتایی هێنان بە نادادپەروەرى و هەژاری و نایەکسانی و گۆڕانکاریەكان لە کەشوهەوادا. بە کارکردنمان لە تۆڕێکی فراوانی شارەزایان وهاوبەشاندا لە 170 وڵاتدا، ئێمە یارمەتیدەرین لە بنیادنانی چارەسەری یەکخراو و ماوە درێژ بۆ خەڵكی و هەسارەکەشمان.