لێدوانی ڕۆژنامەوانی

نەخۆشخانەی هێڤی فێرکاری: چیرۆکی خزمەتگوزاریی رزگارکردنی ژیانێک

١٤ تشرینی یەکەم ٢٠٢٠

دهۆک، عێراق. رێکەوتی 14 تشرینی یەکەمی ٢٠٢٠: پارێزگای دهۆک لە هەرێمی کوردستانی عێراق رۆڵێکی کارای گێڕاوە بۆ باشترکردنی خزمەتگوزاریی تەندروستی لە ١٩ ساڵی رابردوو، رێکخراوە لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی تەندروستیی پارێزگاکە و پاڵپشتکراوە لەلایەن رێکخراوی تەندروستیی جیهانی و هاوبەشە جێەبجێکارەکانی و بەخشەرە دڵگەورەکان.

یەکێک لەو پرۆژانەی بەم هەوڵە چەکەرەیکرد، بریتیی بوو لە نوێکردنەوەی نەخۆشخانەی هێڤی فێرکاریی منداڵان بە تیشک خستنەسەر فراوانکردنی یەکەی چاودێری چڕی منداڵان و یەکخستن و چاککردنەوەی قاوشی منداڵان لەو نەخۆشخانەیە کەلەبنەڕەتدا ٦ ساڵ بەر لەئێستا دروستکرابوو.

"بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستیی دهۆک زنجیرەیەک پرۆژەی لەخۆگرتووە لەناویاندا مندالان، دروستیی دەروونی، و خزمەتگوزارییە تەندروستییە پێویستەکان. ئەم پرۆژانە جێبەجێکراون بەپێی پلان و تێڕوانینی بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستیی دهۆک و پێشینەیی پێویستییە تەندروستییەکان بۆ کۆمەڵ لە دهۆک کە هێشتا ژمارەیەکی بەرچاوی پەنابەران و ئاوارەی لەخۆگرتووە." در.نزار عیسمەت وایوت، بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی دهۆک.

زیاتر لە دوو ملیۆن سوودمەندبووان سوودیان وەرگرتووە لە پرۆژە جۆراوجۆرەکانی نوێکردنەوە، فراوانکردن، و بنیاتنانەوەی دامەزراوە تەندروستییەکانی تەرخانکراون بۆ بنکە و مەڵبەندە خزمەتگوزارییە تەندروستییەکان لەو پارێزگایە.

"رێکخراوی تەندروستی جیهانی وەبەرهێنانێکی بەرچاوی تەکنیکی و سەرچاوەی دارایی کردووە لە پاڵپشتیکردنی زۆر پرۆژەی تەندروستی لەدهۆک" د.ئەدهەم رەشاد ئیسماعیل رایگەیاند، نوێنەری رێکخراوی تەندروستی جیهانی و سەرۆکی شاند لە عێراق. هەروەها وتی " ئێمە پێزانینی زۆرمان هەیە بۆ بەشدارییە کاریگەرەکانی بەخشەرەکان و هاوبەشە جێبەجێکارەکان و رۆڵی کاریگەری بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی دهۆک لە پێشڕەویکردنی سەرکەوتووانەی هەماهەنگی و رێکخستن و نیشاندانی پێداویستییە یەکەمییەکان بۆ ئەم پارێزگایە"

لەرێکەوتی ٢٠ی ئەیلولی ئەمساڵ، زیاتر لە ٣٢٠٠ نەخۆش لەوانەی کە نەخۆشی بۆماوەیی توندییان هەبووە خەوێندراون لە یەکەی چاودێری ورد و چڕ بۆ خزمەتگوزاری تەندروستی تایبەتمەند. ‌‌هێمان عەدنان تەمەنی ٧ ساڵە، گەیشتە نەخۆشخانەی هێڤی بە هەوکردنێکی مێشک و گەشکەی بەردەوام و بێ وەستان. (کە حاڵەتێکی فریاگوزاری لەناکاوە و پێوستی بەچارەسەری راستەوخۆ هەیە، لەوانەیە ببێتە هۆکاری تێكچوونی تاهەتایی مێشك یان مردن)، بۆ ماوەی سێ هەفتە لە بەشی چاودێری چڕ مایەوە و کەمتر لە مانگێک دەبێت لەنەخۆشخانە دەرچووە بە تەندروستییەکی زۆر باش. " ئێمە بێهیوا و بێچارە بووین" عەدنان فوئاد وای وت، باوکی هێمان. " بەلام کوڕەکەم ژیانی پێ بەخشراوە جارێکی دیکە، زۆر سوپاس بۆ هەولەکانی تیمی تەندروستی و بەرپرسانی تەندروستی بۆ بەردەستکردنی ئەم خزمەتگوزارییانە بۆ هاوشارییانی دهۆک.

یارا سالم لە لایەکی دیکەوە، دەیناڵاند بەدەست خێرا تەشەنەکردنی کۆنیشانەکانی 'گولیام بێری' (ناڕێکییەکی دەگمەنە کە کۆئەندامی بەرگری هێرش دەکاتە سەر دەمارەکان). تووشی ئیفلیجی تەواو بوو بوو لە ماسولکەکانی هەناسەدانی. یارا بۆماوەی شەش هەفتە لەژێر ئامێری هەناسەدانی دەستکرد مایەوە و شەش هەفتەی دیکەش بەکارهێنانی کانیولای لووتی فشاری بەرز، بەڵام لەنەخۆشخانە دەرچوو بە تەندروستییەکی باشتر لە ئاداری ٢٠٢٠. دوای بەدواداچوونمان لەگەڵ خێزانەکەی، بۆمان دەرکەوت کە کچە چوار ساڵانەکە بەتەواوی چاکبووەتەوە.

چیرۆکی مرۆڤەکان دەربارەی هەوڵە سەرکەوتووەکانی کە نراوە بۆ تەواوکردنی ئەم پرۆژە زیندووە لە دهۆک یەکجار زۆرن. زۆر ژیانی گەنج رزگار کراون و زۆری دیکەش چاک دەبنەوە بۆ ئەوەی دووبارە تام لە ژیان بکەنەوە، ئەمەش بەهۆکاری بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی دهۆک، رێکخراوی تەندروستی جیهانی و بەشدارییە دڵسۆزەکانی بەخشەران وەکو فریاگوزاری مرۆیی و پاراستنی شارستانی ئەوروپی (ECHO)؛ هاوبەشی جێبەجێکار دەستەی ئیتاڵی بۆ پێکەوە ژیانی نەتەوەکان (AISPO) ؛ AICS، ئاژانسی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەرەپێدانی نێودەوڵەتی (USAID)؛ نووسینگەی دانیشتووان و ئاواران و کۆچکردن لە ویلایەتە یەکگرتووەکان؛ و هەروەها حکومەت و هاووڵاتییانی ئەڵمانیا و یابان.

د،ئیسماعیل لەکۆتایی دا وتی "رێکخراوی تەندروستی جیهانی بەرپرسیاریەتی ئەخلاقی و پزیشکی لەسەرە بەرامبەر خەڵکانی خاوەن پێداویستی لە پەنابەران یان کەمپی ئاوارەکان یان لە کۆمەڵ بە گشتی. ئێمە شانازی دەکەین بەو نموونەیەی لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی دهۆکەوە رێبەری کراوە و بەردەوام دەبین لە هاوکاریکردنی ئەم پارێزگایە بۆ دابینکردنی خزمەتگوزاری تایبەتمەندی پزیشکی رزگارکەری ژیان".

Ajyal Sultany

ئەجیال سوڵتانی

رێكخراوى ته‌ندروستى جيهانى
بەرپرسی پەیوەنديیەکان

پاولين ئه‌جيلۆ

رێكخراوى ته‌ندروستى جيهانى
به‌رپرسى په‌يوه‌ندييه‌كان

ڕێکخراوە بەشداربووەکانی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان لەم دەستپێشخەرییە

رێكخراوى ته‌ندروستى جيهانى
رێكخراوى ته‌ندروستى جيهانى

ئەو ئامانجانەی لە ڕێگای ئەم دەستپێشخەریەوە پشتگیریان لێدەکرێت