لێدوانی ڕۆژنامەوانی

بەیاننامەیەک لەلایەن سەندوقی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ دانیشتوان (UNFPA) و ئاژانسی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کاروباری ئافرەتان (UN Women) بە بۆنەی رۆژی جیهانی بۆ بنبڕکردنی خەتەنە کردنی مێینە

٠٧ شوبات ٢٠٢٠

ژیانگوزەراندن لە جیهانێکی بێ توند و تیژی مافی هەموو تاکێکە، زیاتر لە 200 ملیۆن لە کچان و ژانان لە سەرتاسەری دونیا ملکەچ کراون بە چەشتنی ئازاری پیادە کردنی کاری خەتەنەکردن. خەتەنەکردنی مێینە تەنیا کردارێک نیە کە هەڵقولاوی نایەکسانی جێندەری بێت ، بەڵکو کردارێکە بۆتە بەربەست بۆ کەمکردنەوەی گەیشتنی کچان و ئافرەتان بە مافەکانیان لە تەندروستی و فێرکردن و داهات.

لە تشرینی دووەمی 2019 سەرکردەکانی جیهان لە کۆنفراسی نێو دەوڵەتی بۆ دانیشتووان و گەشە پێدان کۆبوونەوە ، بۆ پێشکەشکردنی چەند پەیاماننامەیکی بوێرانە بۆ وەچەرخانی جیهان لەرێگای نەهێشتنی مردنی دایکان بە شێوەیەکی گشتی ، وکاری نەخوازراو بۆ رێکخستنی خێزان و توندوتیژییەکانی لە سەر بنەمای جێندەر و کردارە خراپەکان تا ساڵی 2030. شەش لە کۆی گشتی دە پابەند بوون دارێژرا بۆ نەهێشتنی توندوتیژییەکانی لە سەر بنەمای جێندەر و کردارە خراپەکان کە یەکێک لەوانە بنبڕکردنی خەتەنەکردنی مێینە بوو .

هەروەها لە ساڵی 2020، 4.1 ملیۆن کچ لە ژێر هەرەشەی ئەوەن کە خەتەنە بکرێن .

لە عێراق بە تایبەتیش لە هەرێمی کوردستان UNFPA خەملاندنی ئەوەی کرد کە 10% کچان لە تەمەنی خوار 14 ساڵان لە ساڵی 2018 خەتەنە کراون و تێکرای ناوەندی تەمەنیش پێنج ساڵان بوو . سەرەڕای ئەمانە کە کارێکی نەخوازراو پڕژانە، لە هەمان کاتدا هیچ سوودێکی تەندروستی بۆ رەگەزی مێینە نیە . لە ڕاستیدا کچان لە کرداری خەتەنەکردن سەرەڕای ئەوەی کە تووشی ئازارو خوێن بەربوون و هەوکردن و کێشە تەندروستیەکانی میزەرۆ دەبن بۆ ماوەیەکی کورت بەڵام بۆ ماوەیەکی درێژ دەرئەنجامێکی نەرێنی دەبێت لەسەر تەندروستی سێکسی و منداڵبوون و دەروونی.

تەنیا دە سالێک ماوە بە بە دەستهێنانی ئامانجەکانی سەقامگیری گەشەپێدانSDG ژمارە 5.3 ، کە بانگەواز دەکات بۆ نەهێشتنی هەموو کردارێکی بە ئازارو خراپ لە وانەش پیادە کردنی کاری خەتەنەکردنی مێینە تا ساڵی 2030. ئێمە پێویستمان بەوەیە کە جیهان هانبدەین بە خێراکردنی تواناکان بۆ بنبڕکردنی خەتەنەکردنی مێینە.

ئەمرۆ لە رۆژی جیهانی بۆ بنبڕکردنی خەتەنە کردنی مێینە (International Day of Zero Tolerance for Female Genital Mutilation)، ئێمە داواکاریمان دووپات دەکەینەوە بۆ لایەنی پەیوەندیدار لە عێراق و بە تایبەتی هەرێمی کوردستانی عێراق بۆ کارکردن شانبەشانی یەکتر بۆ نەهێشتنی خەتەنەکردنی مێینە لەرێگای جێبەجێکردنی پلانی COMBI کە بریتییە لە پلانی گۆرینی هەڵسوکەوت بۆ نەهێشتنی خەتەنکردنی مێینە لە هەرێمی کوردستانی عێراق . بنبڕکردنی خەتەنەکردنی مێینە واتا بەهێزکردنی کچان و ژنان بۆ ئەوەی تەندروست بن ، بەردەوام بن لە خوێندنگاکان ، هەلًبژاردەیان هەبێت و بەشداربن لە گەشەپێدانی ئابووری.

Salwa Moussa

سه‌لوا موسا

سندوقی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان بۆ دانیشتوان
پسپۆڕى په‌يوه‌ندييه‌كان

Samir Barhoum

رێكخراوى نه‌ته‌وه‌ يه‌كگرتووه‌كان بۆ ژنان
Communication Officer

ڕێکخراوە بەشداربووەکانی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان لەم دەستپێشخەرییە

رێكخراوى نه‌ته‌وه‌ يه‌كگرتووه‌كان بۆ ژنان
رێكخراوى نه‌ته‌وه‌ يه‌كگرتووه‌كان بۆ ژنان
سندوقی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان بۆ دانیشتوان
سندوقی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان بۆ دانیشتوان

ئەو ئامانجانەی لە ڕێگای ئەم دەستپێشخەریەوە پشتگیریان لێدەکرێت