لێدوانی ڕۆژنامەوانی

ڕاپرسیەکی نوێ دەربارەی کۆمپانیا مامناوەند و بچووکەکان چەند بەرچاوڕوونیەک دەخاتە ڕوو دەربارەی باری ئابووری عێڕاق لە ماوەی پەتای کۆڕۆنادا

٢٤ ئەیلوول ٢٠٢٠

هەولێر ٢٤ى ئەیلول ٢٠٢٠ - گرتنەبەری ڕێکارەکان بۆ سنوردارکردنی بڵاوبوونەوەی پەتای کۆڕۆنا بووە مایەی کەم کردنەوەی ماوەی کاتی کارکردن یان داخستنی زۆربەی کۆمپانیا مام ناوەندو بچووکەکان (SMEs) لە عێراقدا. پێشبینی دەکرێت کە کاریگەریە ئابووریەکانی پەتایەکە زۆر سەخت بێت.

بۆ پێوانی زەرەرەکان و هەروەها ڵێکۆڵینەوە بۆ چۆنیەتی مامەڵە کردنی کۆمپانیا مامناوەند و بچووکەکان لەگەڵ سنووردارکردنی هاتوچۆ، ڕێکخراوی نێودەوڵەتی کۆچ، ڕێکخراوی کشتوکاڵ و خۆراك (FAO)، وەهەروەها ناوەندی بازرگانی نێودەوڵەتی (ITC) پانێلێکی لێکۆڵینەوەیان دەستپێکرد بۆ ٨٩٣ کۆمپانیا لە ١٥ پارێزگای عێڕاقدا.

گەڕی یەکەمی کۆکردنەوەی داتاکان لە ٢٢ی حوزەیرانەوە تاکو ٧ی تەمموزی ٢٠٢٠ ئەنجام درا و سەرنجی خستەسەر ١٦ کەرتی ئابووری. ئەنجامەکان دەریانخستوە کە پەتایەکە بە شێوەیەکی سەخت کاری کردۆتە سەر توانای کۆمپانیاکان بۆ هێشتنەوەی کارمەندەکان. بە گشتی بە ڕێژەی سەدا ٢٧ کەمبوونەوە ڕوویداوە لە دامەزراندنی تەواوی کاتژمێرەکانی ڕۆژ لە مانگی شوباتەوە کە پێش جێبەجێ کردنی ڕێکارەکانی قەدەغەی هاتوچۆ بوو، تاکو مانگی حوزەیران. هەروەها پەتایەکە بووە هۆی بەرزبوونەوەی لەسەدا ٣٠ لە بۆشایی نێوان دامەزراندنی هەردوو ڕەگەز؛ لە مانگی شوبات دا، ڕێژەی ئافرەتان بۆ پیاوان دەربارەی کار بە تێکڕایی ١ بۆ ١٣ بوو، کە ئەم ڕێژەیە بەرزبۆوە لە مانگی حوزەیران بە تێکڕایی ١ بۆ ١٧.

قەیرانی پەتای کۆڕۆنا بە شێوەیەکی نەرێنی کاری کردە سەر ئاستی بەرهەمهێنانی کۆمپانیا مامناوەندو بچووکەکان لە عێڕاقدا، بە نزمبوونەوە بە ڕێژەی لەسەدا ٦٧ لەسەرتاسەری کەرتەکان. هەموو پارێزگاکان وەکوو یەک کاریگەریان لێکراوە، هیچ پارێزگایەك نزمبوونەوەی بەرهەمهێنانی لە ڕێژەی سەدا ٥٠ کەمتر نەبووە. هەروەها کۆمپانیا مامناوەند و بچووکەکان ڕووبەڕووی نزمبوونەوە هاتوون بە ڕێژەی لەسەدا ٦٥ لە داهاتی مانگانەدا. ڕێژەی لەسەدا ٨٦ کۆمپانیا مامناوەند و بچووکەکانی ڕاپرسی کرابوون بە شێوەیەکی کاتیی داخراون بۆ ئەوەی بتوانن مامەڵە بکەن لەگەڵ ئاستەنگیەکانی ئابووری پەتای کۆڕۆنا، هەروەها ڕێژەی لەسەدا ٦٣ ڕایانگەیاندووە کەوا لە مەترسیدان بە شێوەیەکی هەمیشەیی دابخرێن.

بۆ مامەڵە کردن لەگەڵ کاریگەری ئابووری پەتای کۆڕۆنا، لە نێوان مانگی شوبات و مانگی حوزەیراندا کۆمپانیا مامناوندو بچووکەکان هەندێک ستراتیجییان بەکارهێنا، وەکوو: کەم کردنەوەی کاتیی دامەزراندن، کە بریتیە لە نەدانی لە ( %٣٤)ی ڕێژەی مووچە، داواکردنی ئاسانکاریی بۆ پێدانی بەرپرسیارێتیە داراییەکان لە (%٢٥)، وەهەروەها ناردنی کارمەندان بۆ ماڵەوەیان لەگەڵ کەم کردنەوەی ڕێژەی لە (%١٥)ی مووچەکانیان. کۆمپانیا مامناوەند و بچووکەکان ڕایانگەیاندوە کە باشترین شێوەی پشتگیریکردنی حکومەت بۆ مامەڵە کردن لەگەڵ کاریگەریەکانی کۆڕۆنا ئەوەیە کە دەبێت ڕێکارەکانی قەدەغەی هاتوچۆ کردن کەم بکرێتەوە بۆ هەندێ لە کەرتەکان (% ٦٨)، دابین کردنی یارمەتی دارایی بۆ کرێدان (%٥٧)، هەروەها پشتگیری کردنی ئەو کەسانەی کە خۆ دامەزراون بە ڕێژەی لە (% ٤٥).

ڕاپۆرتەکە بەرچاوڕوونی زیاتر پێشکەش دەکات دەربارەی کاریگەری داخستنی سنوورەکان لەسەر کۆمپانیا مامناوەند و بچووکەکان، تواناکانیان بۆ هاوردەکردن و هەناردەکردنی کاڵا، هەروەها ڕاسپاردنی هەندێک سیاسەتی گشتی بۆ یارمەتیدانی کۆمپانیا مامناوەند و بچووکەکان لە بەردەوامبوونیان. یارمەتی مووچەدان و هەروەها ڕاگرتنی وەرگرتنی باج ڕێگە بە کۆمپانیا مامناوەندو بچووکەکان دەدات بۆ هێشتنەوەی کارمەندەکان و کەمکردنەی لەدەست دانی کار. هاندانی چارەسەرەکانی تەکنەلۆجی - بۆ نمونە لە ڕێگەی بنیاتنانی توانستی کۆمپانیا مامناوەند و بچووکەکان بۆ خوێندەواری دیجیتاڵ لەوانەیە بتوانێت بازاڕەکان بگۆڕێت و هەروەها ڕێگە بە کۆمپانیاکان بدات بۆ ئەوەی بەردەوام بن لە فرۆشتن. هەروەها زیاد کردنی دەرماڵەی کار لە ماڵەوە دەتوانێت کارمەندەکان بە سەڵامەتی بهێڵێتەوە بەهۆی کەم کردنەوەی ئەگەری بەرکەوتنیان بە کۆڕۆناوە. بەدواداچوونی کاریگەری پەتایەکە لەسەر کۆمپانیاکان دەتوانێت یارمەتیدەر بێت بۆ دیاری کردنی پێداویستیە پەلەکان؛ وەڵامدانەوە بە یارمەتیدانێکی دارایی ئاراستەکراو لە کاتی گونجاودا دەتوانێت یارمەتی کۆمپانیا مامناوەندو بچووکەکان بدات بۆ ئەوەی لە کارەکانیان بەردەوامبن.

دوو گەڕی ڕاپرسیی تر لەگەڵ هەمان ٨٩٣ کۆمپانیا ئەنجام دەدرێت لە مانگی ئەیلول و مانگی کانونی یەکەمی ٢٠٢٠دا بۆ بەردەوامبوونی چاودێری کردن و شیکردنەوەی کاریگەری قەیرانی کۆڕۆنا لەسەر بەرهەمهێنان، کرێکاری، داهاتەکان و هەروەها گەیشتن بە کاڵای پێویست، هەروەها ڕێکارەکانی کۆمپانیا مامناوەندە و بچووکەکان لەم ڕەوشەدا. ئەم داتایە ڕۆشنایی دەخاتە سەر گرفتەکانی کە ڕووبەڕووی خاوەنی کۆمپانیا مامناوەند و بچووکەکان دەبێتەوە، و هەروەها دیاری کردنی ئەو ئامرازانەی کە دەتوانرێت پەرەی پێبدرێت بۆ یارمەتی دانیان بۆ تێپەڕبوون لە قەیرانی پەتای کۆڕۆنادا.

ئەم ڕاپرسیە دەستەبەر کراوە لە لایەن نوسینگەی دانیشتوان، پەنابەر و کۆچکردنی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا، لەگەڵ یەکێتی ئەوروپا.

 نووسينگه‌ى راگه‌ياندنى رێكخراوى نێوده‌وڵه‌تى كۆچ

نووسينگه‌ى راگه‌ياندنى رێكخراوى نێوده‌وڵه‌تى كۆچ

رێكخراوی نێوده‌وڵه‌تیی كۆچ

ڕێکخراوە بەشداربووەکانی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان لەم دەستپێشخەرییە

رێكخراوی نێوده‌وڵه‌تیی كۆچ
رێكخراوی نێوده‌وڵه‌تیی كۆچ

ئەو ئامانجانەی لە ڕێگای ئەم دەستپێشخەریەوە پشتگیریان لێدەکرێت