لێدوانی ڕۆژنامەوانی

یەکەم هەڵسەنگاندنی فەرمانڕەوایی کۆچ کردن لە عێڕاق کە تیشك دەخاتە سەر هەنگاوە باشەکان و ئەو بوارانەی کە پێویستیان بە پەرەپێدانی زیاتر هەیە

١٤ ئەیلوول ٢٠٢٠

بەغدا ١٤ى ئەیلول ٢٠٢٠- لە ٢٠٢٠، عێڕاق هەر بەردەوامە لە ڕووبەڕوبونەوەی شێوازی کۆچ کردنی ئاڵۆز. وەك بەشێك لە هەوڵەکانی بوژانەوەی پاش ململانێیەکان، دوابەدوای شکستە هەرێمیەکانی داعش، هەلی پتەو هەیە بۆ پەرەپێدانی فەرمانڕەوایی کۆچ کردن.

لە ساڵی ٢٠١٩ ەوە، سیاسەتی کۆچ کردن لە عێڕاق هەلسەنگاندنی بۆ کرا بەپێی پێنوینەکانی فەرمانڕەوایی کۆچ کردن (MGI). پێنوێنەکانی فەرمانڕەوایی کۆچ کردن بریتیە لە کۆمەڵە پێوەرێكی ٩٠ پێنوێنی کە یارمەتی ووڵاتان دەدات بۆ هەڵسەنگاندنی سیاسەتەکانی کۆچ کردنیان وهەروەها پتەوکردنی گفتوگۆکردن دەربارەی فەرمانڕەوایی باشی کۆچ کردن کە چۆن بە کردار دەردەکەوێت. عێڕاق یەکەم ووڵاتە لە ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باکووری ئەفریقیا کە هەڵسەنگاندنی پێنوێنەکانی فەرمانڕەوایی کۆچ کردنی تەواو کردووە. لێکۆڵینەوەکە ئەنجام دراوە لەلایەن ئەو پسپۆڕانەی کە شارەزاییان هەیە لە بواری یاسای عێڕاقی و نێودەوڵەتی وەك بەشێك لە پڕۆگرامەکە هاوبەشی ڕابەرایەتی کراوە لەلایەن ڕێکخراوی نێودەوڵەتی کۆچ و گروپی کاری تەکنیکی (TWG) دەربارەی کۆچ کردن، کە پێك هاتوون لە نوێنەرانی چەند وەزارەتی حکومی، لەگەڵ پشتگیری کردن لەلایەن یەکێتی ئەوروپاوە.

دەرئەنجامەکانی پرۆفایلی پێنوێنەکانی فەرمانڕەوایی کۆچ کردن ئێستا بڵاوکراوەتەوە لەلایەن ڕێکخراوی نێودەوڵەتی کۆچ لە عێڕاق، کە پوختەی بوارە پەرەپێدراوەکان نیشاندەدات بە شێوەیەکی باش بۆ پێکهاتەکانی فەرمانڕەوایی کۆچ کردنی عێراق وەهەروەها تیشك دەخاتە سەر ئەو بوارانەی کە لەوانەیە پێویستیان بە پەرەپێدانی زیاتر هەبێت.

پڕۆفایلی پێنوێنەکانی فەرمانڕەوایی کۆچ کردن ئاماژە بەوە دەکات، کەوا عێڕاق پەێڕەوێکی تەواوکاری گرتۆتە بەر بۆ بەڕێوەبردنی سنوور، کە باشترین ئەنجامدانە توانراوە بەدەست بهێنرێت لەگەڵ بنیاتنانی کۆمسیۆنی خاڵە سنووریەکان لە ساڵی ٢٠١٦ دا. عێڕاق هەنگاوی بەرجەستەی بەدی هێناوە لەم ساڵانەی دواییدا بۆ پەرەپێدانی ئامرازی یاسایی بۆ نەهێشتنی بازرگانی کردن بە مرۆڤ، کە لە ڕێگەی یاسای دژ بە بازرگانی کردن بە مرۆڤ کە دەرچووە لە ساڵی ٢٠١٢ و یاسای کار کە دەرچووە لە ساڵی ٢٠١٥. وەهەروەها پڕۆفایلی پێنوێنەکانی فەرمانڕەوایی کۆچ کردن ئاشکرای کرد کەوا ئەو کۆچبەرانەی کە بە شێوەیەکی یاسایی نیشتەجێن لە عێڕاق دەتوانن خزمەتگوزاریەکانی چاودێری تەندروستی گشتی، خوێندن وەهەروەها پاراستنی کۆمەڵایەتی بەدەست بهێنن.

هەرچەندە، لە ئێستادا عێڕاق ستراتیژیەتی نیشتیمانی نیە بۆ بەڕێوبردنی کۆچ کردن، بەڵام وەك یەکێك لە واژووکەرەکانی واژوونامەی جیهانی کۆچ کردن، عێڕاق پابەندە بە زامن کردنی کۆچ کردنێکی سەلامەت، ڕێك و پێك وهەروەها شکۆمەندانە.

ئەحمەد ڕەحیم حەسەن، لێپرسراوی لایەنی پەیوەندی کردنی نیشتیمانی بۆ واژوونامەی جیهانی کۆچ کردن لە وەزارەتی کۆچ و کۆچبەران گوتی، "هەڵسەنگاندنی پێنوێنەکانی فەرمانڕەوایی کۆچ کردن یارمەتی دیاری کردنی هەنگاوە سەرەکیەکانی دا بۆ جێبەجێ کردنی واژوونامەی جیهانی بۆ کۆچ کردن لە عێڕاق". پشتگیری کردنی جێبەجێ کردنی واژوونامەی جیهانی بۆ کۆچ کردن، بە یەکێك لە ئامانجە سەرەکیەکان دادەنرێت بۆ هەڵسەنگاندن.

سەرەڕای پشتگیری کردنی جێبەجێکردنی واژوونامەی جیهانی بۆ کۆچ کردن، هەڵسەنگاندنەکە هەوڵەکانیش پڕ دەکاتەوە بۆ بەدەستهێنانی ئامانجی ١٠.٧ی ئامانجکانی پەرەپێدانی بەردەوام – "[ئاسان کردنی] کۆچ کردن و هاتوچۆکردنی خەڵك بە شێوەیەکی ڕێك وپێك، سەلامەت، ڕێکخراوو هەروەها لێپرسراوانە، کە سیاسەتەکانی کۆچ کردن لە ڕێگەی جێبەجێکردنی پلانی دارێژراوو و بەڕێوبردن بە شێوەیەکی باشیش لەخۆدەگرێت."

لەم بوارەیە، سەرۆکی نێردەی ڕێکخراوی نێودەوڵەتی کۆچ لە عێڕاق، گێرارد وایت گوتی، "ڕاپۆرتی پێنوێنەکانی فەرمانڕەوایی کۆچ کردن بۆمان ڕوون دەکات کەوا عێڕاق بلۆکی بنیاتنەری هەیە بۆ بەڕێوەبردنێکی باش بۆ کۆچ کردن. وەهەروەها گوتی، "هەنگاوی دواتر ئەوەیە کە ئەم دەرئەنجامانە بەکار بێن بۆ پەرەپێدانی ستراتیژیەتی نیشتیمانی بۆ کۆچ کردن کە ئامانجەکانی واژوونامەی جیهانی بۆ کۆچ کردن پتەو دەکات لە عێڕاق وەهەروەها بەشداری دەکات لە ئامانجەکانی پەرەپێدانی نیشتیمانی عێڕاقی."

ستراتیژی نیشتیمانی، کە ئێستا لە ژێر ئامادەکردن دایە بە پشتگیری ڕێکخراوی نێودەوڵەتی کۆچ لە عێڕاق، ڕابەرایەتی زۆربەی ڕێکارە پێك بەستراوە پێویستەکان دەکات بۆ بەدەستهێنانی ئەمە.

تالیب عەسکەر دوسا، سەرۆکی کاروباری کۆچ کردن لە وەزارەتی کۆچ و کۆچبەران گوتی، "لە کۆتاییدا، کارەکانمان دەربارەی سیاسەتی کۆچ کردن بە شێوەیەکی ڕاستەوخۆ سوود دەگەیەنێت بە کۆچبەران لەناوەو دەرەوەی ووڵات لە ڕێگەی زامن کردنی مافەکانیان و شکۆمەندیان."

تاکو ساڵی ٢٠٠٣، کاتێك وەزارەتی کۆچ و کۆچبەران دامەزرا، عێڕاق هیچ مێژوویەکی دەزگای فەرمانڕەوایی ناوەندی لەگەڵ دەسەڵاتی فەرمانی کۆچ کردنی نەبوو. لە ساڵی ڕابردوو، عێڕاق بووە یەکەم ووڵات لە ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باکووری ئەفریقیا کە هەریەك لە هەڵسەنگاندنی پێنوێنەکانی فەرمانڕەوایی کۆچ کردن و پرۆفایلی کۆچ کردنی تەواو کرد - کە تاکو ئێستا یەکەم تێڕوانینی گشتی ئاماریی کۆچ کردنە لە عێڕاق. دەرئەنجامەکانی پڕۆفایلی کۆچ کردن لە مانگی کانونی یەکەمی ٢٠١٩ دا دەرچووە، وە ئێستا کۆپی تەواو بە زمانی ئینگلیزی تەواو کراوە.

لە سەرەتای ٢٠٢٠دا، ڕاستی ئەنجامەکانی هەڵسەنگاندنی پێنوێنەکانی فەرمانڕەوایی کۆچ کردن سەلمێندرا لە ڕێگەی نوێنەرانی فەرمی وەزارەتەکان لەلایەن حکومەتی عێڕاقی وهەروەها حکومەتی هەرێمی کوردستان. گروپی کاری تەکنیکی هەڵسا بە ئەنجامدانی چڕکردنەوەی دەرئەنجامەکانی هەڵسەنگاندنەکە بۆ چوار سیاسەتی بابەتیی لەپێشینە کە بریتین لە: داتای کۆچ کردن، گەڕانەوەو دووبارە تێکەڵاوبوونەوە، چوارچێوەکانی یاسایی وەهەروەها کاروبارەکانی ئابووری.

ڕێکخراوی نێودەوڵەتی کۆچ پشتگیری تەکنیکی بەردەوام پێشکەش دەکات بۆ وەزارەتی کۆچ و کۆچبەران، وەزارەتی پلان دانان، وەزارەتی ناوخۆ، وەهەروەها دەزگاکانی حکومی تر کە ئەندامن لە گروپی کاری تەکنیکی.

هەڵسەنگاندنەکەی پێنوێنەکانی فەرمانڕەوایی کۆچ کردن ئەنجام درا بە پشتگیری کردن لەلایەن بەڕێوبەرایەتی گشتی یەکێتی ئەوروپا بۆ هاوکاری کردنی نێودەوڵەتی و پەرەپێدان. لێکۆڵینەوە بۆ پرۆفایلی کۆچ کردن پشتگیری لێکرا لەلایەن حکومەتی هۆڵەندا.

 نووسينگه‌ى راگه‌ياندنى رێكخراوى نێوده‌وڵه‌تى كۆچ

نووسينگه‌ى راگه‌ياندنى رێكخراوى نێوده‌وڵه‌تى كۆچ

رێكخراوی نێوده‌وڵه‌تیی كۆچ

ڕێکخراوە بەشداربووەکانی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان لەم دەستپێشخەرییە

رێكخراوی نێوده‌وڵه‌تیی كۆچ
رێكخراوی نێوده‌وڵه‌تیی كۆچ

ئەو ئامانجانەی لە ڕێگای ئەم دەستپێشخەریەوە پشتگیریان لێدەکرێت