لێدوانی ڕۆژنامەوانی

لەدوای ئۆپەڕاسیۆنی ئەنبار، گەڕانەوەی ئارەزومەندانەی پشتگیریکراوی خێزانە ئاوارەکان بەردەوامە لە نەینەوا

١٠ ئەیلوول ٢٠٢٠

پارێزگای نەینەوا ١٠ى ئەیلول ٢٠٢٠ - دوێنێ ٩ی ئەیلول، نۆ خێزان لە کەمپی سەلامیە کە بۆ ئاوارەکانە پشتگیری کران تاوەکو کەمپەکە بەجێبهێڵن وە ئارەزومەندانە بگەڕێنەوە بۆ شوێنی ڕەسەنیان لە پارێزگای نەینەوای باکووری عێڕاق، وە ٢٦ خێزانی تر ئەمڕۆ ١٠ی ئەیلول کەمپیان بەجێهێشت.

ئەم خێزانانە یەکەم گروپن لەنێو ١٢٠ خێزان کە کەمپ بەجێ دەهێڵن کەوا پێشبینی دەکرێت بگەڕێنەوە بۆ شوێنیە ڕەسەنەکانیان لە ڕێگەی دەست پێشخەریەك کە ڕێکخراوە لەلایەن ڕێکخراوی نێودەوڵەتی کۆچ (IOM)، بە پشتگیری و بە هاوبەشی لەگەڵ وەزارەتی کۆچ و کۆچبەران (MoMD ) ی حکومەتی عێڕاقی.

لە ماوەی ململانێیەکانی داعش، زیاتر لە شەش ملیۆن عێڕاقی ئاوارەبوون لە شوێنی ڕەسەنیان. نەینەوا بە شێوەیەکی سەخت زیانی بەرکەوت لە ماوەی قەیرانی داعش، کە ناوەندەکەی شاری موسڵە کە بە دووەم گەورەترین شار دادەنرێت لە عێڕاق، لە مانگی حوزەیرانی ٢٠١٤دا داگیر کرا.

بە نزیکی سێ ساڵ پاش شکست هێنانی داعش، سەدان هەزار خێزان لەسەرتاسەری ووڵاتەکەدا گەڕانەوە بۆ شوێنی ڕەسەنیان، وە وا خەمڵێنراوە کەوا ١.٣ ملیۆن کەس هێشتا ئاوارەن. ئەم چالاکیەی گەڕانەوەی ئارەزومەندانە پشتگیری کراوە، بە یەکەم جۆر دادەنرێت لە عێڕاق کە ڕووی داوە لە پاش ململانێیەکان.

لەم بوارەیە، گێرارد وایت سەرۆکی نێردەی ڕێکخراوی نێودەوڵەتی کۆچ لە عێڕاق گوتی، "ئەم گەڕانەوەیە ئارەزومەندانە لە نەینەوا پشت دەبەستێت بە ئەزموونەکانی پێشوو لە ئەنبار لە مانگی تەمموز، کە هەردوو حکومەت و ئاژانسەکانی نێودەوڵەتی هاوبەش بوون بۆ پشتگیری کردنی چارەسەری بەردەوام بۆ ئاوارەبوون. ئەمانە بەشێكن لە بەرنامەیەکی گەورەتر بۆ پشتگیری کردنی کۆمەڵگای ئاوارەکان، کە بەرنامەیەكە هیوادارین بەردەوام بێت لە فراوان بوون". وەهەروەها گوتی، "ئەم چالاکیانە جەخت دەکاتە سەر بنەماکانی سەلامەتی، خۆبەخشین وهەروەها شکۆمەندی ئاوارەکان، کە کار دەکەن بەرەو ئاراستەی بوژانەوەی دوای ململانێیەکان و هەروەها لە کۆتاییدا بۆ بەدی هێنانی سەقامگیریەکی مەزنتر لە عێڕاق."

بەرێز نەجم جبوری، پارێزگاری نەینەوا گوتی، "پارێزگای نەینەوا هەوڵی کۆششی زیاتر دەدات بۆ یارمەتیدانی ئاوارەکان کە بگەڕێنەوە بۆ شوێنی ڕەسەنیان، بەهۆی دابین کردنی خزمەتگوزاریەکان و پێداویستیە لۆجیستیەکان بۆ خەڵك لە ڕێگەی هاوکاری کردن و پەیوەندی کردن لەگەڵ حکومەتی فیدراڵی، ڕێکخراوی نێودەوڵەتی کۆچ و ڕێکخراوەکانی تر." وە لە کۆتاییدا گوتی، "ئێمە هەوڵە نایابەکانی وەزارەتە پەیوەندیدارەکان و ڕێکخراوی نێودەوڵەتی کۆچ بەرز دەنرخێنین بۆ زامن کردنی ئەوەی کە ژیانێکی نوێ هەیە بۆ ئاوارەکان لە ڕێگەی گەڕانەوەی ئارەزومەندانەیان بۆ ناوچەکانیان."

ڕێکخراوی نێودەوڵەتی کۆچ لە عێڕاق و وەزارەتی کۆچ و کۆچبەران لە نزیکەوە کاریان کردووە لەگەڵ کۆمسیۆنی باڵای نەتەوە یەکگرتوەکان بۆ پەنابەران ( UNHCR) بۆ ئاسان کردنی ئۆپەڕاسیۆنەکە لە کەمپی سەلامیە، بە پشتگیری بەرێوبەرایەتی کەمپ لەلایەن ئەژانسی یارمەتیدان بۆ هاوکاری کردن و پەرەپێدانی تەکنیکی (ACTED). (Premiere Urgence Internationale)، ئەو چاڵاکیانە دەگرێتە خۆی کە پەیوەندیان هەیە بە بواری تەندروستیەوە، لەکاتێکدا لێژنەی ڕزگارکردنی نێودەوڵەتی (IRC) سەرپەرەشتی پاراستنی خێزانە گەڕاوەکانی کرد لەڕیگەدا. هەروەها ڕێکخراوی INTERSOS - ڕێکخراوێکە بۆ یارمەتیدانی مرۆییە کار دەکات بۆ یارمەتیدانی قوربانیانی کارەساتە سروشتیەکان و ململانێیە چەکداریەکان - و هاوبەشانی تر پشتگیری پاراستن وهەروەها خزمەتگوزاری تری پشتگیریکراو پێشکەش دەکەن بۆ هەر یەك لە کەمپەکان و کۆمەڵگاکانی ڕەسەنی خێزانەکان. چاڵاکیەکانی پرۆژەکە پێك دێت لە دوو قۆناغ - پێش جێهێشتن و گواستنەوە - کە باس لە هەنگاوەکان دەکات لە کەمپ وهەروەها پشتگیری کردن لە ناوچەکانی گەڕانەوە. جۆرەکانی یارمەتیدان بریتین لە نیشتەجێبوون و پشتگیری بژێوی ژیان، گواستنەوە، یارمەتیدانی نەختی لە شێوەی بەخشینی جێهێشتن و دووبارە سەقامگیری، بوژانەوەی خزمەتگوزاریە سەرەکیەکان، وەهەروەها پشتگیری کردنی دووبارە تێکەڵاوبوونەوەی دوای گەڕانەوە.

ئۆپەڕاسیۆنەکەی نەینەوا بەدوای چالاکیەکی هاوشێوە دێت کە ڕوویداوە لە پارێزگای ئەنبار لە مانگی تەمموزدا، کاتێك ٤٠ خێزان کەمپی عامریەت ئەلفەلوجەیان جێهێشت و گەڕانەوە بۆ شوێنی ڕەسەنیان لە ئەنبار بە ماوەی دوو ڕۆژ. هەردوو ئۆپەڕاسیۆنەکە بەشێکن لە دەست پێشخەریەکی گەورەترە کە ڕێکخراوە لەلایەن ڕێکخراوی نێودەوڵەتی کۆچ لە عێڕاق - کە ئەندامیێکی پێشەوای تۆڕی چارەسەرە درێژخایەنەکانە - و وەزارەتی کۆچ و کۆچبەران. وا پێشبینی دەکرێت کە ژمارەی خێزانەکان بگاتە ٢,٤٠٠ خێزانی ئاوارە کە تۆمارکراوە بۆ وەەرگرتنی پشتگیری گەڕانەوەی ئارەزومەندانە لەم پارێزگایانەدا.

گرنگی گەڕانەوەیەکی سەلامەت و شکۆمەندانە زیاترە لە چاو ئەو مەترسیەی کە کۆڕۆنا دروستی دەکات، ئەمەش پەیوەندی هەیە بە تووش بوونی ئەم پەتایە لە کەمپ، سەرەڕای هەوڵەکان بۆ باشترکردنی خزمەتگوزاریەکان و بارودۆخەکان لە ناوچەکانی گەڕانەوە. ڕێکخراوی نێودەوڵەتی کۆچ لە عێڕاق ڕێکاری پاراستنی گرنگی داناوە بۆ ڕێگە گرتن لە بڵاوبوونەوەی پەتای کۆڕۆنا لە ماوەی چالاکیەکانی گەڕانەوە، کە بریتین لە هاوبەش کردنی ڕێنمایی زانیاری نوێ کراوە و ئەو زانیاریانەی کە پەیوەندیان بە گەڕانەوە هەیە.

هەوڵەکانی ڕێکخراوی نێودەوڵەتی کۆچ لە عێڕاق بۆ پتەو کردنی چارەسەری خۆبەخشانە، سەلامەت، شکۆمەندانە و ڕاگەیەنراو بۆ ئاوارەکان پشتگیری لێدەکرێت لەلایەن ژمارەیەك لە هاوبەشەکانی نێودەوڵەتی، لە هەموویان زیاتر جێی سەرنج بێت نووسینگەی ولایەتە یەکگرتووەکان بۆ دانیشتوان و پەنابەرو کۆچکردنە (PRM).

ڕێکخراوی نێودەوڵەتی کۆچ وەهەروەها چەندین هاوبەشی نێودەوڵەتی بەشداری دەکەن، کە کۆمسیۆنی باڵای نەتەوە یەکگرتوەکان بۆ پەنابەران (UNHCR )، پرۆگرامی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ گەشەپێدان (UNDP)، نووسینگەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ هەماهەنگی کردنی کاروبارە مرۆییەکان (OCHA) وەهەروەها نێردەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ یارمەتیدانی عێڕاق (UNAMI) دەگرێتەوە، کە بەشداری دەکەن لە چالاکیە جۆراوجۆرەکان بۆ پشتگیری کردن لە پێداویستیەکانی ئاوارەکان، گەڕاوەکان، کۆمەڵگا خانەخوێیەکان وەهەروەها لێقەومەوانی تر لە عێڕاق.

 نووسينگه‌ى راگه‌ياندنى رێكخراوى نێوده‌وڵه‌تى كۆچ

نووسينگه‌ى راگه‌ياندنى رێكخراوى نێوده‌وڵه‌تى كۆچ

رێكخراوی نێوده‌وڵه‌تیی كۆچ

ڕێکخراوە بەشداربووەکانی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان لەم دەستپێشخەرییە

رێكخراوی نێوده‌وڵه‌تیی كۆچ
رێكخراوی نێوده‌وڵه‌تیی كۆچ

ئەو ئامانجانەی لە ڕێگای ئەم دەستپێشخەریەوە پشتگیریان لێدەکرێت