لێدوانی ڕۆژنامەوانی

لێتوێژینەیەكی نویی ڕێكخراوی خۆراك و كشتوكاڵی نەتەوە یەكگرتووەكان (FAO) و بەرنامەی خۆراكی جیهانی (WFP) هەلی بەهێزكردنی بەهای زنجیرەیی خۆراكیی لە عێراق دا ئاشكرا دەكات

٣١ ئازار ٢٠٢١

مارس 2021، بەغداد: ڕێكخراوی خۆراك و كشتوكاڵی نەتەوە یەكگرتووەكان (FAO) و بەرنامەی خۆراكی جیهانی نەتەوە یەكگرتووەكان (WFP)، ئەمڕۆ لێتوێژینەوەیەكیان ڕاگەیاند “ لێتوێژینەوەی بەهای زنجیرەی خۆراكیی لە عێراق دا” دەربارەی : خورما،ترێ، تەماتە و گەنم.

ئەم هەڵسەنگاندن و پێداچوونەوە گرنگە، 2019-2020ی گرتەوە، بەئامانجی دەستنیشانكردنی پێداویستییە لە پێشینەییەكان و دەستتێوەردانەكانی پەیوەست بە بووژاندنەوەو وەگەڕخستنەوەی دوورمەودای، توانای بەرامبەركێی سێكتەری كشتوكاڵی لە عێراق ئەنجامدرا، لە ڕێگەی شیكاركردنی، پێكەوەبەستنی بازاڕ و بەربەستە سەرەكییەكانی بەها زنجیرەییەكان.



بەڕێز د. سەلاح حاجی حەسەن نوێنەری ڕێكخراوی خؤراك و كشتوكاڵ لە عێراق ڕایگەیاند:

’’ ئێمە لێتوێژینەوەیەكی گشتگیرمان خولقاند، بۆ ئەو سێكتەرەی كە تێڕوانین و دیدێكی زۆر پێشكەش دەكات سەبارەت بە ئەگەرەكانی داهاتووی سەرمایەگوزاری لە بەهای زنجیرەیی دا. گەشتینە ئەوهەستكردنەی كە دەبێت ڕێبازێكی گشتگیروهەمەلایەنەمان هەبێت ئەگەر بمانەوێت سەركەوتووبین. ئەمەش ئەوەمان لی دەخوازێت، كە ڕەچاوی لاوازییەكان لە تەواوی بەهای زنجیرەییدا بكەین و هاوبەشێتییەكان بەشێوازێك بنیاتبنێین، وەڵامدەرەوەی پێداویستییە هەمەجۆرەكان بێت. بە دڵنیاییەوە ئەمەش، باشترین دەرفەتی سەركەوتنمان پێشكەش دەكات وهەلی كاری بەردەوامیشمان بۆ دەخولقێنێت’’.

بە دەستپێشخەری REACH و پێكەوە لە گەڵ FAO و WFP، شیكارییەك بۆ بازاڕی نیشتیمانی و بەڕەچاوكردنی هەستیاری ڕەگەزیی بەهای زنجیرەیی لە عێراق ئەنجام درا، بە بەكارهێنانی پێداچوونەوە و شیكاركردنی زانیاریی پلە دووی نا سەرەتایی پاڵپشتكراو بە وتووێژە تاكەكەسییەكان ، گروپی چڕی ووتووێژكردن لە گەڵ جووتیاران و هەروەها چاوپێكەوتن لە گەڵ زانیاریدەرو ئەكتەرو شارەزا سەرەكییەكانی هەر بەها زنجیرەییەك. ئەنجامەكانی توێژینەوەكە بریتی بوون لە، پێویستی باشتركردنی خزمەتگوزارییەكانی سێكتەری كشتوكاڵی، دەستنیشانكردنی داخوازی و پێویستییەكان لە قۆناغە جیاوازەكانی سووڕی بەرهەمهێنان و كردنەوەی سەرمایەگوزاری بۆ باشتركردنی نەریت و كردارە كشتوكاڵییەكان، بە مەبەستی زیادكردنی داهات و دەرامەتی جووتیاران و بازرگانان، هەروەها تیشك خستنە سەر گرنگی، بەهێزكردنی هاوكاری و كاری پێكەوەیی لە بازاڕدۆزینەوەو نیشانەو ماركەی بازرگانی و بەستەبەندی و كڕین دا.

بەڕێز عەبدەڕەحمان مەیگاگ نوێنەری بەرنامەی خۆراك جیهانی لە عێراق ڕایگەیاند:

” ئەم شیكارییە هەلەكانی باشتر بازاڕكردن دەستنیشان دەكات و بەهای خۆراكە سەرەكییەكانی خورما، ترێ، تەماتەو گەنم زیاد دەكات لە عێراق دا. ڕێكخراوی خۆراك و كشتوكاڵ FAO و بەرنامەی خۆراكی جیهانی WFP پێكەوە لە گەڵ حكومەت و هاوبەشەكان و كۆمەڵگەكان دا، پاڵپشتی بازاڕی بەربەرەكانێكەری بەهێزی دوورمەودای ئەو چوار خۆراكە دەكات ، كە كاریگەری ئەرێنی و باشی دەبێت لە سەرتاسەری سێكتەری خۆراكیدا ”.

توێژینەوەكە پێشنیازی ناساندن و دیاریكردنی هەلی نوێ دەكات، بۆ هاوبەشیكردنی ستراتیژی لە هەردوو سێكتەری گشتی و تایبەتیدا، بۆ بەدەستهێنانی سەرچاوە ئامانج دارەكان، بۆ پێشخستن و بەرزكردنەوەی سێكتەری كشتوكاڵی لە عێراق دا.

دابەزاندنی ڵێتوێژینەوەی بەهای زنجیرەی كشتوكاڵی لە عێراق لێرە بەردەستە:

http://www.fao.org/documents/card/en/c/CB2132EN

http://wfp.org/countries/iraq

Sharon Rapose

شارۆن راپۆس

به‌رنامه‌ى خۆراكى جيهانى
به‌رپرسى په‌يوه‌ندييه‌كان و راپۆرت

ڕێکخراوە بەشداربووەکانی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان لەم دەستپێشخەرییە

رێكخراوی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان بۆ خۆراك و كشتوكاڵ‌
رێكخراوی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان بۆ خۆراك و كشتوكاڵ‌
به‌رنامه‌ى خۆراكى جيهانى
به‌رنامه‌ى خۆراكى جيهانى

ئەو ئامانجانەی لە ڕێگای ئەم دەستپێشخەریەوە پشتگیریان لێدەکرێت