لێدوانی ڕۆژنامەوانی

فەڕەنسا پاڵپشتی پرۆژە كشتوكاڵییەكانی بەرنامەی خۆراكی جیهانی دەكات بۆ بنیاتنانی توانای بەرگەگرتن و نەچەمانەوە لە باشووری عێراق دا

٠٨ نیسان ٢٠٢١

بەغداد: بەرنامەی خۆراكی جیهانی نەتەوە یەكگرتووەكان (WFP) ، پێشوازیكرد لە كۆمەكێكی فەڕەنسا بە بڕی 250000 یۆرۆ، بۆ چالاكییە كشتوكاڵییەكانی بنیاتنانی توانای بەرگەگرتن و نەچەمانەوە لە پارێزگای بەسرە ی باشووری عێراق دا، كە دەبێتە هۆی یارمەتیدانی 7500 كەس و خێزانەكانیشیان.

ئەمە یەكەمین هاوكاری فەڕەنسایە بۆ كارەكانی بەرنامەی خۆراكی جیهانی لە باشووری عێراق، بەمەبەستی بەهێزكردن وباشتركردنی پشت بە خۆبەستنی دوورمەوداو ناڕاستەوخۆ، پاڵپشتی كردنی دەیان هەزار كەس لە كۆمەڵگە هەژارو لاوازەكان دا، كە ئاسایشی خۆراكییان نیە. ئەم دەستپێشخەرییانەش زۆر گرنگ و پێویستن بەتایبەتی لە كاتی پەتا جیهانییەكەدا.

هەروەها پرۆژەكە سەرمایەیەكی لە لایەن وەزارەتی فیدڕاڵی ئەڵمانی بۆ هاوكاری ئابووری و گەشەكردن (BMZ) ەوە، بۆ تەرخان كرا و بە هاوكاری شارەوانی بەسرە و كۆمەڵگە خۆجێیەكان و ڕێكخراوی نا حكومی هاوبەش (ئەكشن ئەگەینست هەنگە) جێبەجێكرا .

بەڕێز برۆنۆ ئۆبێر باڵیۆزی فەڕەنسا لە عێراق رایگەیاند:

“عێراق بەشێوەیەكی تایبەتی كاریگەر بووە بە گۆڕانی كەش وهەوا، لە رێگەی ووشكەساڵی و سوێراوبوونی ئاوی ئاودێرییەوە، بە بەشی باشووری ووڵاتەكەشەوە. پێویستییەكی هەنووكەیی و بەپەلە و گرنگ هەیە بۆ كاركردن و كردار. لەم چوارچێوەو پاشخانەوە، فەڕەنسا بە توندی و بەهێزەوە پابەندە بە پشتگیریكردنی كەرتی كشتوكاڵی لە عێراق دا، لە ڕێگەی بەرنامەی خۆراكی جیهانییەوە. ناشتنی دارخورماكان، ڕۆڵێكی گرنگی دەبێت لە دژایەتی كردنی بە بیابانبوون داو یارمەتی و پاڵپشتیكردنی داهاتی جووتیارە عێراقییەكانیش دەدات “.

زیاتر لە نیوەی بەشداربووان ئافرەتن و هەروەها پرۆژەكە دەرماڵە بۆ 50 كاری بازرگانی دابین دەكات بۆ ئافرەتانی ڕاهێنراو، بۆ یارمەتی دانیان لە كردنەوەی وردەكاری بازرگانیدا. لەنێویشیان دا، رێنماییكردن لە بەرهەمهێنانی خۆراك، بە بازاڕكردن و فرۆشتن لە بازاڕە خۆجێیەكان دا، بەهێزكردن و باشتركردنی پەیوەندییەكان و یارمەتیدان لە دروستكردنی داهاتە بەردەوامەكان دا.

بەڕێز عەبدوڕەحمان مەیگاك نوێنەری بەرنامەی خۆراكی جیهانی لە عێراق ڕایگەیاند:

“بەرنامەی خۆراكی جیهانی پێشوازی لەم كۆمەكە بەخشندەو دڵفراوانەی فەڕەنسا دەكات، كە یارمەتی دروست كردن و بەدیهێنانی هەلی كاری نوێ دەدات و هەروەها دەبێتە هۆی سووكتركردنی كاریگەرییەكانی گۆڕانی كەش و هەوا لە سەر سەرچاوە سروشتییەكان. هاوبەشێتی بەهێزی WFP و فەڕەنسا سەبارەت بە هاوكاریی و كۆمەككردن لە گەشەپێدان دا، كاریگەری ئەرێنی هەبووە لە سەر كۆمەڵگە خۆجێیەكان، باشتركردنی بەرهەمی كشوكاڵی و هەروەها بەردەستبوونی ئاو بۆ دانیشتوان وخەڵكی. بەشداربووەكان هەروەها دەتوانن كە ووردە كاری بازرگانی و بەها زنجیرەییەكان بۆ ئەو خۆراكەی بەرهەمی دەهێنن بنیات بنێن، لە باشووری عێراق دا ” .

ترۆمپا ئاوییەكان لە ئاودێری دا، كە بە تیشكی خۆر ئیش دەكەن، یەكێكی تر بوو لە چارەسەرە نوێیەكان كە لە پرۆژەكەدا ناسێنرا، لە گەڵ مەشقكردن و ڕاهێنانی بەشداربووان لە سەر زانستی كەش – كشتوكاڵی، كە ئاستێكی نزمی چالاكیی و ڕاهێنانە كردارییەكانی دەگرتەوە لە سەر، كاریگەرییكانی كەش و هەوا. لەم رێگەیەشەوە، دەستپێشخەرییەكان یارمەتی

باشتركردنی بەردەوامیی بژێوییان دەدا، لە ڕووی ژینگەیی و ئابووریییەوە.

 

Sharon Rapose

شارۆن راپۆس

به‌رنامه‌ى خۆراكى جيهانى
به‌رپرسى په‌يوه‌ندييه‌كان و راپۆرت

ڕێکخراوە بەشداربووەکانی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان لەم دەستپێشخەرییە

به‌رنامه‌ى خۆراكى جيهانى
به‌رنامه‌ى خۆراكى جيهانى

ئەو ئامانجانەی لە ڕێگای ئەم دەستپێشخەریەوە پشتگیریان لێدەکرێت