لێدوانی ڕۆژنامەوانی

نەتەوە یەکگرتووەکان واژۆی رێککەوتنێکی دارایی دابینکردن دەکات لەگەڵ یەکێتی ئەوروپا بۆ پشتگیریکردنی هاوکاریی هەڵبژاردن لە عێراقدا

١٢ نیسان ٢٠٢١

بەغدا، ١٢ نیسانی ٢٠٢١:- نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق دەسخۆشی لە هاوکاریی یەکییەتی ئەوروپا بە بڕی ٥،٥١ ملیۆن یۆرۆ دەکات بۆ پڕۆژەیەک کە نەتەوە یەکگرتووەکان سەرپەرشتی دەکات بۆ پەرەدان بە توانای کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان. ئەو هاوکارییە هەروەها دەبێتە مایەی دامەزراندنی راوێژکارانی هەڵبژاردنی نەتەوە یەکگرتووەکانیش بەو پێیەی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان ئێستا سەرقاڵی خۆ ئامادەکردنە بۆ هەڵبژاردنی نیشتمانیی ئەمساڵ.

لەمبارەوە، باڵیۆزی یەکییەتی ئەوروپا، مارتین هووس، وتی

"بەشداریی زۆری دەنگدەران لە هەڵبژاردنەكاندا بەردی بناغەی پەرلەمان و حکومەتە کە ئەوانیش نوێنەرایەتی هەموو عیراق دەکەن. یەکییەتی ئەوروپا هیوادارە لە رێگەی هاوکاریکردنی ڕێکخراوەکانی هەڵبژاردنەوە بتوانێت متمانە لەنێوان عێراقییەکان دروست بکات لەسەر هەڵبژاردنەکان و هەروەها هاوکاریی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانیش بکات بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنێکی ئازاد و بێگەرد و گشتگیر کە شایستەی متمانەیان بێت. "

وێڕای هاوکاریی یەکییەتی ئەوروپا بۆ پڕۆژەی هەڵبژاردنی نەتەوە یەکگرتووەکان، هەر یەکە لە ئەڵمانیا و هۆڵەندا و فەڕەنساش تەرخانی داراییان بۆ ئەم مەبەستە دابین کردووە بەمە تێکڕای بڕی تەرخانکراوی یەکییەتی ئەوروپا و وڵاتە ئەندامەکانی دەگاتە ١٨،٦ ملیۆن دۆلاری ئەمریکی.

لە ٨ی نیسان، بەرنامەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ گەشەپێدان لە بری نێردەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ هاریکاری عێراق(یونامی) رێککەوتنەکەی لەگەڵ یەکییەتی ئەوروپا واژۆ کرد سەبارەت بە دابینکردنی دارایی و بەڕێوەبردنی پڕۆژەکە. لای خۆشیەوە، یونامی دەسخۆشی لەم هاوکارییە داراییە دەکات کە دەبێتە مايەی بەهێزکردنی توانای عێراق بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنێکی پاک و بێگەرد و ئازاد و واڵا لە عێراقدا.

Samir Ghattas

سه‌مير غه‌تتاس

نێرده‌ى نه‌ته‌وه‌ يه‌كگرتووه‌كان بۆ هاريكارى عيراق
وته‌بێژ / به‌ڕێوه‌به‌رى نووسینگەی پەیوەندییە ستراتیژییەکان و ڕاگەیاندن

نوسينگه‌ى راگه‌ياندنى يونامى

نێرده‌ى نه‌ته‌وه‌ يه‌كگرتووه‌كان بۆ هاريكارى عيراق

ڕێکخراوە بەشداربووەکانی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان لەم دەستپێشخەرییە

نێرده‌ى نه‌ته‌وه‌ يه‌كگرتووه‌كان بۆ هاريكارى عيراق
نێرده‌ى نه‌ته‌وه‌ يه‌كگرتووه‌كان بۆ هاريكارى عيراق

ئەو ئامانجانەی لە ڕێگای ئەم دەستپێشخەریەوە پشتگیریان لێدەکرێت