لێدوانی ڕۆژنامەوانی

ڕێکخراوی نێودەوڵەتی کۆچ هاوبەشی دەکات لەگەڵ ڕێکخراوی نادیە بە مەبەستی بەهێزکردنی ئافرەتان و پرۆگرامەکانی سەرچاوەی داهات

١٢ ئاب ٢٠٢٠

هەولێر ١٢ی ئاب ٢٠٢٠ - لە ٢٠١٤ دا، داعش دەستی کرد بە هەڵمەتێكی جینۆسایدی دژ بە ئێزدیەکان- ئەو کەسانەن کە ئایین نەژادی کەمینەن و زێدی باووباپیرانیان لە شنگالە لە باکووری عێڕاق - وەهەروەها گروپی کەمینەی تر. هێرش بردنی داعش بۆ سەر شەنگاڵ بووە هۆی ئاوارەبوونی زیاتر لە ٣٥٠ هەزار ئێزدی، کە زۆربەیان پەنایان بردووە بۆ هەرێمی کوردستانی عێڕاق.

زیاتر لە ١٠٠ هەزار ئێزدی ئێستا گەڕاونەتەوە بۆ شەنگاڵ وە خەبات دەکەن لە پێناوی دووبارە بنیتنانەوەی ژیانیان. ئەو ئافرەتانەی کە هاوسەرەکانیان لەدەستداوە لە کاتی هێرش کردنی داعش، ئێستا هەوڵ دەدەن بۆ خۆگونجاندن لەگەڵ کاریگەریەکانی ساڵانی ڕابردوو لە رێگەی چاودێری کردنی خێزانەکانیان لە لایەك و هەروەها بەدەستهێنانی بژێوی ژیانیان لە لایەکی تر. هەرچەندە کە یادگاریە بە ئازارەکان زۆربەی کاتەکان هەر لە یاد دەمێننەوە، بەڵام زۆربەی ئافرەتان سەرقاڵی تێکۆشانن لە پێناوی بەدەستهێنانی دادگەرین بۆ ڕزگاربووان وهەروەها هەوڵ دان بۆ گەڕانەوەی ئاشتی و بەدەستهێنانی سەقامگیری لە شوێنی ڕەسەنیان.

لەم بوارەیە، نادیە موراد سەرۆکی دەست پێشخەریەکەی نادیە و خاوەنی خەڵاتی نۆبل بۆ ئاشتی لەساڵی ٢٠١٨ گوتی، "ئافرەتان کلیلی چارەسەری زۆربەی کێشەکانن و دەبێت بەشدار بن لە بنیاتنانی ئاشتی بەردەوام لەنێو کۆمەڵگاکان. لەگەڵ دەنگ و بەشداربوونی ئافرەتان، دەتوانین گۆڕانی بنەڕەتی بکەین لە کۆمەڵگاکانمان. دابین کردنی ئافرەتانی ئێزدی بە پاڵپشتی کردنی بەرجەستە و بەردەوام، توانایان پێ دەبەخشێت بۆ بەشداریکردنی ئەرێنی لە دووبارە پەرەپێدانی کۆمەڵگاکەیان. وەهەروەها گوتی، "هانی لایەنە کاراکانی تری مرۆیی دەدەم کە لە عێڕاق کاردەکەن بۆ وەبەرهێنانی زیاتر لە دووبارە پەرەپێدان لە ناوچەی شەنگاڵ."

هەروەها گێرارد وایت، سەرۆکی نێردەی ڕێکخراوی نێودەوڵەتی کۆچ لە عێڕاق گوتی، "دارایی کەمبەردەستە بۆ گەڕاوەکان بۆ بەدەستهێنانی خوێندن، ڕاوێژکاری و مەشقی پیشەیی وەهەروەها هەلەکانی دامەزراندن." هەروەها گوتی، "پشتگیری کۆمەڵایەتی دەروونی و هەلەکانی بژێوی ژیان کاری یەك لاکەرەوەن بۆ ئەوانەی کە گەڕاونەتەوە بۆ شەنگاڵ."

هەر لەم بارەوە، شینزۆ ئابی سەرۆك وەزیرانی ژاپۆن کاتێك چاوی بە نادیە موراد کەوت لە مانگی ئەیلولی ساڵی ٢٠١٩ گوتی، "ئێمە بە شێوەیەکی چالاك پشتگیری لە دووبارە بنیانتنانەوەی ئەو ناوچانە دەکەین کە لە ژێر دەستی داعش ڕزگارکراون بۆ بەدەستهێنانی سەقامگیری لە عێڕاق، وهەروەها بەردەوام کار دەکەین بۆ ڕێگەگرتن لە توندوتیژی سێکسی لە ململانێیەکان و پشتگیری کردنی قوربانیەکان ." شیزۆ ئابی ستایشی چالاکیەکانی نادیە مورادی کرد بۆ پشتگیری کردنی قوربانیان وه منداڵەکانیان لە ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و دەرەوەی ناوچەکە.

حکومەتی ژاپۆن پشتیوانی ڕێکخراوی نێودەولەتی کۆچ لە عێڕاق دەکات کە بە پشکداری دەست پێشخەریەکەی نادیە بەشداریان کرد لە بەرنامەی بەهێزکردنی ئافرەتان وبژێوی ژیان، کە پشتگیری کراوە لەلایەن حکومەتی ژاپۆنەوە. ئامانجی ئەم پڕۆژەیە ئەوەیە کە سیستەمی پشتگیری کردن بەهێز بکات بۆ ئەو ئافرەتانەی کە لەشەنگاڵن وەهەروەها باشتر کردنی بەدەستهێنانی بژێوی ژیان. پڕۆژەکە سەرنج دەخاتە سەر مەشق کردنی بژێوی ژیان و دابین کردنی دایەنگەی کار بۆ ئەو ئافرەتانەی کە کاری بچووك بەڕێوەدەبەن. لە ڕێگەی پەرەپێدانی کاری بچووک بۆ دەستخستنی داهات، ئافرەتە لاوازەکان دەتوانن متمانەو بنیاتنانی کۆمەڵگا وەهەروەها سەربەخۆی ئابووری بەدەست بهێنن. وەهەروەها پڕۆژەکە چالاکیەکانی پشتگیری کۆمەڵایەتی دەروونی دەبەخشێت بە هەمان ئافرەتان لە ڕێگەی سەنتەری کۆمەڵگەیی فرە مەبەستیی کە بەڕێوەدەچێت لەلایەن هاوبەشێکی جێبەجێ کەر، نێردەی ڕێکخراوی ناحکومی دانیمارکی ڕۆژهەڵات، لە شاری شنگال .

بەهێزکردنی ئافرەتان و بەرنامەی بژێوی ژیان بەشێکە لە پڕۆژەیەکی گەورەتر، "سوودوەرگرتن لە یەکگرتووی پەرەپێدانی ئاسایش لە عێڕاق: پشتگیری کردن لە بەدەستهێنانی سەقامگیری لەو کۆمەڵگایانەی کە کارتێکراوی ململانێیەکانن"، یارمەتی داراییان دراوە لەلایەن حکومەتی ژاپۆنەوە.

 نووسينگه‌ى راگه‌ياندنى رێكخراوى نێوده‌وڵه‌تى كۆچ

نووسينگه‌ى راگه‌ياندنى رێكخراوى نێوده‌وڵه‌تى كۆچ

رێكخراوی نێوده‌وڵه‌تیی كۆچ

ڕێکخراوە بەشداربووەکانی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان لەم دەستپێشخەرییە

رێكخراوی نێوده‌وڵه‌تیی كۆچ
رێكخراوی نێوده‌وڵه‌تیی كۆچ

ئەو ئامانجانەی لە ڕێگای ئەم دەستپێشخەریەوە پشتگیریان لێدەکرێت