لێدوانی ڕۆژنامەوانی

بەرنامەی خۆراكی جیهانی و سندووقی منداڵانی نەتەوە یەكگرتووەكان بەردەاومن لە پشتگیریكردن و كۆمەكیكردنی منداڵانی قوتابی لە ڕوبەڕوبوونەوەی پەتای كۆڤید – 19 دا

١٦ نیسان ٢٠٢١

بەغداد، 11 نیسانی 2021: لە دەستپێشخەرییەكی هاوبەش دا، سندووقی منداڵانی نەتەوە یەكگرتووەكان ( UNICEF ) و بەرنامەی خۆراكی جیهانی (WFP) ، هەڵدەستن بە پێشكەشكردنی هاوكاری دارایی نەختینەیی، بۆ خێزانەكانی 2400 كچانی قوتابی سەرەتایی لە بەسرە، بۆ پشتگیریكردنیان لە گواستنەوەیان دا بۆ خوێندنی ناوەندی.

سەرەڕای پەتای كۆڤید – 19 و كاریگەرییەكانی ، پرۆژە ئەزموونییەكە، پشتیوانیی كچانی هەرزەكار دەكات لە قەزای شەتولعەرب بۆ بەردەوام بوونیان لە خوێندن و فێربوون لە پۆل یان لە ماڵەكانیان دا.

هاوكارییە داراییەكان كە بە دیناری عێراقی دەدرێت ، یەكسانە بەرامبەر 80 دۆلاری ئەمریكی، یارمەتی خێزانە هەژارو لاوازەكان دەدات لە ڕایی كردنی گوزەرانی منداڵەكانیان دا. سێ بڕ پارە دەدرێتە خێزانەكان لە ماوەی ئەم ساڵی خوێندنی ئەكادیمیدا، بە بەهای گشتی 240 دۆلاری ئەمریكی بۆ هەر قوتابییەك كە لە قوتابخانەدا بمێنێتەوە.

بەڕێز پۆڵ ئێدواردس نوێنەری سندووقی منداڵانی نەتەوە یەكگرتووەكان ڕوونیكردەوەو ووتی:

“لە زۆر كاتدا، دایكان و باوكان كاتێك ناتوانن خۆراك دابین بكەن و بیخەنە سەر مێزی خواردن و پارێژگاری لە بن میچی سەر سەری مناڵەكانیان بكەن ، یاخود ناتوانن خوێندن و فێربوونیان پێشكەش بكەن، كەڵكەڵەی زوو بە شوودانی كچەكانیان دەكەوێتە سەر یان دەیاننێرنە بەر هێزی كار و كاركردن. لە گەڵ ئەو پشتیوانییەی ئێمە پێشكەشی دەكەین، پێكەوە لە گەڵ هاوبەشمان WFP كاردەكەین بۆ یارمەتیدانی دایك و باوكان بۆ پڕكردنەوی ئەو كەلێنە داراییە و نەهێشتنی دەركردنی مناڵەكانیان لە خوێندن ،كاتێك نائومێدانە لە هەوڵی دابینكردنی تێچوون و خەرجییەكانیان دا دەبن “ .

لە گەڵ سەرهەڵدانی پەتای كۆڤید – 19 و بەربەست و سنووردارییە پەیوەستدارەكانیدا، لەوانەش داخستنی قوتابخانەكان، توانای مناڵان بۆ فێربوونی تاكەكەسیی ( هەركەس)، پەیوەندیگرتنی كۆمەڵایەتی و هەروەها یاریكردن لە گەڵ هاوڕێكانیان دا بە سەلامەتی لە قوتابخانەكانیان دا و زۆربەی جاریش دەستكەوتنی دڵنیای ژەمە خۆراكێك، هەموو ئەمانە هەڕەشەی لەناوچوونیان لێكرا. لێتوێژینەیەكی بانكی جیهانی كە لە 2020 دا ئەنجامدراوە ئاشكرای كرد، ئەو دەستكەوتانەی كە بەسەختی پەیدابوون لە سەرمایەی مرۆییدا، لە پاشەكشێدان، ئەمەش كاریگەری دەكاتە سەر ئەو هەلە دوورمەودایانەی كە لە داهاتوودا دێنە پێش و لەوانەشە كاریگەری بكاتە سەر توانای قوتابییەكان لە دەستكەوت و قازانج كردن دا . لە ڕاپرسییەكی هاوبەش دا كە لە لایەن UNICEF و WFP لە كۆتاییەكانی 2020 دا ئەنجامدرا، دەركەوت كە لە سەدا 90 دایكان و باوكان، گەڕانەوەی مناڵەكانیان بۆ قوتابخانە لا پەسەندە ، تاوەكو ڕێكارەكانی سووكتركردنی مەترسییەكان كارا و لە ئارادا بن، وەك بوونی سنووربەندی لە ژمارەی منداڵان لە پۆل و گۆڕەپانی قوتابخانەدا، هەبوونی بەردەوامی كارمەندی تەندروستی لە قوتابخانەدا، مانەوە بۆ ماوەی 14 رۆژ لە ئەگەری بەركەوتن و تووشبونی ڤایرۆسەكەدا و ماسك كردنی ناچاری.

بەڕێز عەبدوڕەحمان مەیگاك، نوێنەری بەرنامەی خۆراكی جیهانی لە عێراق ووتی:

”لە ڕێگەی ئەم دەستپێشخەرییەوە، WFP و UNICEF سەرنجیان لە سەر هەژارترینەكانی قوتابیە كچەكان و خێزانەكانیان دەبێت، لە كاتیكی ناسك و چارەنووسسازدا كە مەترسی جیهێشتنی هەتاهەتایی خوێندنیان لێ دەكرێت. WFP و UNICEF سوپاسی ئەڵمانیا و كەنەدا دەكەن بۆ پشتیوانی كردنیان لەم دەستپێشخەرییە، كە لە نەبوونیدا، هەندێك لە كچانی بەسرە، لەوانەیە پێویستییان بە جێهێشتنی قوتابخانە بێت بەشێوەیەكی ناكام و بەپەلە. لە زووترین كاتی گونجاودا، بەرنامەی خۆراكی جیهانی و وەزارەتی پەروەردەوفێركردن ئامادەن بۆ دەستپێكردنەوەی پرۆگرامی خۆراكپێدانی قوتابخانەیی نیشتمانی بۆ پشتیوانی قوتابیە هەژارەكان و خێزانەكانیان لە رێگەی پێشكەشكردنی ژەمە خۆراكبەخشەكانی قویتابخانەییەوە، كە یارمەتی مانەوەو سەرنجڕاكیشانی منداڵان دەدات لە مانەوەیان لە قوتابخانەدا .”

سەرەڕای هاوكارییە داراییەكە بۆ كچان لە لایەن UNICEF و WFP یەوە، بەستەی پشتیوانییەكە، ڕاهێنانی مامۆستایانیش دەگرێتەوە، لە سەر ریبازەكانی ڕەچاوكردنی لایەنی ڕەگەزی لە شێواز و میتۆدەكانی وانە ووتنەوەو فێربوون دا، كە لە ئێستادا بەڕێوەدەچێت لە دوورەوەو بە ئۆنلاین، ئەمەش لە كاتێكدایە كەقوتابخانەكان بە داخراوی ماونەتەوە.

Innocent Kafembe

ئينۆسێنت كافمبێ

سندووقی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان بۆ منداڵان- یونیسێف
پسپۆڕى كارى ديجيتاڵى
Sharon Rapose

شارۆن راپۆس

به‌رنامه‌ى خۆراكى جيهانى
به‌رپرسى په‌يوه‌ندييه‌كان و راپۆرت

ڕێکخراوە بەشداربووەکانی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان لەم دەستپێشخەرییە

سندووقی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان بۆ منداڵان- یونیسێف
سندووقی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان بۆ منداڵان- یونیسێف
به‌رنامه‌ى خۆراكى جيهانى
به‌رنامه‌ى خۆراكى جيهانى

ئەو ئامانجانەی لە ڕێگای ئەم دەستپێشخەریەوە پشتگیریان لێدەکرێت