چارەسەركردنی ئەو بوارانەی كە لاوازن لە عێراق بۆ چاكبوونەوە لە پەتای ڤایرۆسی كۆرۆنا
١١ ئاب ٢٠٢٠
بەغدا، 11 ئاب 2020- شکستی خستنەڕووی ئەو بوارانەی كە لاوازن لە عێراق ئەگەری هەیە ببێتە هۆی زیادبوونی هەژاری سەخت لە وڵاتدا، بەپێی ڕاپۆرتێکی نوێ کە ئەمڕۆ لەلایەن بەرنامەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەرەپێدان لە عێراق خرایە ڕوو.
کاریگەری قەیرانی نەوت و ڤایرۆسی كۆرۆنا لەسەر ئەو بوارانەی كە لاوازن لە عێراق، ناونیشانی ئەم ڕاپۆرتەیە كە باسی لایەنە سەرەکیەکانی ناسکێتی دەکات لەڕووی ئابووری و ژینگەیی و سیاسی و کۆمەڵایەتی و ئاسایشەوە لەگەڵ کاریگەری ئەمانە لەسەر عێراق، لەدۆخی ئەم پەتایەی ئێستادا وە دەرەنجامی قەیرانی نەوت.
ئەم راپۆرتە یەکەمینە لە زنجیرەیەك راپۆرتی سیاسەت كە بەرنامەی نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ پەرەپێدان دایدەڕێژێت لەسەر کاریگەری پەتای ڤایرۆسی كۆرۆنا لە عێراق. ئەم راپۆرتە پێشنیارە سەرەکیەکان دابین دەکات بۆ هاریکاریکردنی حکومەتی عێراق و لایەکانی پەرەپێدانی ناوخۆیی و کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی بۆ پەرەپێدانی ستراتیژیەتەکان کە دەبنە توانادارکردنی عێراق بۆ چاکبوونەوە لە کاریگەریە کاولکارەکانی ئەم پەتایە.
نوێنەری نیشتەجێی بەرنامەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەرەپێدان لە عێراق، زێنە عەلی ئەحمەد، وتی:" لە وڵاتانەی كە لە دۆخێكی ناسكدان، پەیکەربەندی حکومەت و تۆڕی سەلامەتی کۆمەڵگە لاوازن و بە شێوەیەکی ناتەواو پێویستیە بنەرەتیەکانی کۆمەڵانی دۆخناسک دەخەنە روو لە کۆمەڵگەدا. ئەمەش دەبێتە نایەکسایی قوڵتری کۆمەڵایەتی."
هەروەها وتیشی:"ململانێ و گەندەڵیی چەندان ساڵە بۆتە هۆی لەمپەر و پەککەوتنی سەقامگیری عێراق و سڕکردنی بوژانەوەی. هەر لەسەرەتای ئەم پەتایە و قەیرانی نەوت بۆتە هۆی زيادكردنىئەو دۆخە لاوازیەی كە بە وڵاتدا تێپەردەبێت."
"لایەنە جیاوازەکانی ناسێكتی لەم راپۆرتەدا خراوەتە ڕوو وە جەخت کراوەتەوە سەر ئەوەی ناسکێتی عێراق لە دەرەنجامی یەك رووداوی کارەساتبار نیە، بەڵكو چەندان هۆکاری ئالۆز بۆتە کاریگەر خستنە سەر هەموو لایەنەکانی پەرەپێدانی وڵات و ئەمانە لە نزیکەوە دەبێت مامەڵەیان لەگەڵ بکرێت لەکاتی پەرەپێدانی سیاسەتەکانی یارمەتیدانی عێراق بۆ چاکبوونەوە لەم پەتایە. "
"مامەڵە کردن لەگەڵ ناسکێتی عێراق لەڕووی خستنەڕووی ئەم هۆکارە سەرەکیانەوە زۆر گرنگە بۆ بەدەستهێنانی ئەجێندای 2030 و خستنەوەسەری عێراق بۆ ڕێچکەی بوژانەوە و پەرەپێدان. هیوادارین ئەم سیاسەتە ئامڕازێکی بەسودبێت بۆ هاوبەشان لە داڕشتنی سیاسەتی پتەو بۆ چاکبوونەوەی وڵات لەپەتای ڤایرۆسی كۆرۆنا."
ئەم ڕاپۆرتەی سیاسەت، تێگەیشتنێكی فرە ڕەهەندی بۆ دۆخی ناسكێتی پەیرەوە دەكات بنەما لەسەر ئەو چەكمەی كە گەشەپێدراوە لەسەر لەلایەن رێكخراوی هاریكاری ئابووری وپەرەپێدان و داڕێژراوە لەگەڵ دەزگاکانی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراقدا، بە تایبەتی رێكخراوى نهتهوه یهكگرتووهكان بۆ كشتوكاڵ وخۆراك، و رێكخراوى نێودهوڵهتى كۆچ، و رێكخراوى نهتهوه یهكگرتووهكان بۆ كار و سندوقى نهتهوه یهكگرتووهكان بۆ دانیشتوان، و سهندوقى نهتهوه یهكگرتووهكان بۆ منداڵان، و دەزگای نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ یەکسانی رەگەز و بەهێزکردنی ئافرەتان، و بەرنامەی خۆراکی جیهانی و ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی.
راپۆرتی سیاسەتی داهاتووی بەرنامەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەرەپێدان لە عێراق رووماڵی لایەنەکانی پاراستنی کۆمەڵایەتی و سەقامگیری ئابووری بچوك و پێکەوە ژیانی کۆمەڵایەتی و دۆخناسکێتیی ناوماڵ لەخۆ دەگرێت.
ئەم ڕاپۆرتەی کاریگەری قەیرانی نەوت و ڤایرۆسی كۆرۆنا لەسەر ئەو بوارانەی كە لاوازن لە عێراق بەردەستە لە ماڵپەڕی بەرنامەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەرەپێدان لە عێراق.