لێدوانی ڕۆژنامەوانی

یەکێتیی ئەوروپا پشتگیریی پرۆگرامی خۆراکی جیهانیی دەکات بە کۆمەکێکی ژیان ڕزگارکەر بۆ خێزانە لاوازەکان لە عێراق

٣٠ تەمووز ٢٠٢٠

بەغداد 30 تەمموز/یۆلیۆ 2020– یەکێتیی ئەوروپا کۆمەکێکی نوێی بە بڕی 5 ملیۆن یۆرۆ پێشکەشکرد بە پرۆگرامی خۆراکی جیهانیی (WFP) سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان کە یارمەتییدەر دەبێت لە پێشکەشکردنی یارمەتیی خۆراکیی بۆ خێزانە عێراقیی و سورییە نەدارەكان بە درێژایی شەش مانگ وەك بەشێك لە وەڵامدانەوەی WFP بۆ پەتای کۆرۆنای نوێ (کۆڤید – 19).

لە عێراق ، پرۆگرامی خۆراكی جیهانیی مەودای چالاکییەکانی فراوانتر کردووە بۆ یارمەتییدان لە وەڵامدانەوەی پێداویستییە خۆراکییەکانی 76.000 پەنابەری سوریی و 280.000 ئاوارەی عێراقیی نەداردا کە لە خێوەتگە -کامپەکاندا دەژین لە سەرتاسەری وڵاتدا و ئەوانەی کە پێداویستییەکانیان زیاتر بووە بە هۆی ئەو پەتا جیهانییەوە.

کۆمیسیاری ئەوروپیی بۆ بەڕێوەبردنی قەیرانەکان ، يانيز لينارزيچ وتی " پشتگیریی یەکێتیی ئەوروپا یارمەتییدەر دەبێت لە کەمکردنەوەی ئەو زەبرەی کە باری لەناکاوی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە خێزانە نەدارەكانی داوە لە عێراق ، بە تایبەتیی ئاوارەکان و پەنابەرانی سوریی کە بەشێوەی ئاسایی پشتدەبەستن بە کرێی ڕۆژانەکان بۆ بژێویی ژیانیان". ئەوەشی وت کە " لەم ساتە وەختە دژوارانەدا ، پێویستە لەسەرمان هاوکاریی بگەیەنینە ئەوانەی بە بێ پارێزگاریی جێهێڵراون و پەرۆش بین بۆ گەیاندنی کۆمەکە مرۆییەکان پێیان".

پەنابەران و ئاوارە عێراقییەکان لە نێو ئەوانەدان کە هەرە زۆرترین زیانیان بەرکەوتووە لەم قەیرانە بەردەوامە ، بەجۆرێك زۆرێك لە خێزانەکان پشتدەبەستن بە کرێکاریی لابەلا و لە کوێرەوەرییدان لە بەڕێکردنی ژیانیان بە داهاتێکی کەم یان بەبێ داهات. ئەوان لە ئێستادا بەشێوەیەکی نیمچە تەواوەتیی پشتدەبەستن بە پشتگیریی مرۆیی.

کۆمەکەکەی یەکێتیی ئەوروپا لە کاتێکی چارەنووسسازدا دێت و یارمەتیی پرۆگرامی خۆراکی جیهانیی دەدات لە دابینکردنی حەواڵەی نەختینەیی مانگانە لە ڕێی مۆبایل یان " کۆبۆنە ئەلکترۆنییەکان"ـەوە لەسەر کارتە تۆمارکراوەکان ، کە کەسەکان دەتوانن کڕینی پێ ئەنجامبدەن لە فرۆشگەکانی بابەتە خۆراکییەکان لە کامپەکاندا.

عەبدولڕەحمان مێیگاگ ، نوێنەری پرۆگرامی خۆراکی جیهانیی لە عێراق وتی " یەکێتیی ئەوروپا هاوبەشێکی هەمیشەیی پرۆگرامی خۆراکی جیهانییە و ڕێوشوێنگەلی گرتۆتەبەر بۆ یارمەتییدان لە هاوکارییکردنی خێزانە ئاوارە و پەنابەرەکاندا کە ئێستا ڕووبەڕووی هەڕەشەی ڤایرۆسی کۆرۆنا و ئاڵنگارییەکانی هەنووکە دەبنەوە". هەروەها وتی " سوپاسی یەکێتیی ئەوروپا دەکەین بۆ ئەم بەشدارییە مرۆییە بەخشندانەیە و بۆ یارمەتییدانی ئاوارە عێراقییەکان و پەنابەرە سورییەکان لەم ساتەوەختە پڕلە پێویستییەدا" .

پرۆگرامی خۆراکی جیهانیی بەردەوامە لەسەر پێشەنگبوون لە " پێدانە نا نەختینەییەکان" کە داهێنراون لە کامپەکاندا لە دیالە و نەینەوا و سەلاحەدین ، وەك ڕێکارێکی خۆپارێزیی دیکە لە کۆڤید-19 ، بەوشێوەیەی کە خێزانەکان دەتوانن خۆراکیان پێ بکڕن لە فرۆشگەکانی کامپەکاندا بە بەکارهێنانی مۆبایلەکانیان. لە هەمان کاتیشدا، پرۆگرامی خۆراکی جیهانیی لەوپەڕی ئامادەییدایە بۆ پێشکەشکردنی سەبەتە خۆراکییە ئامادەکان بۆ خواردن یان " بەشە خۆراکی وەڵامدانەوەی دەستبەجێ" ئەگەر هاتوو دابینکارییەکان بۆ بازاڕەکانی خۆراك ڕاگیران. سەبەتەکانی باری لەناکاو پێداویستییە خۆراکییەکان پڕدەکەنەوە بۆ خێزانێكی پێکهاتوو لە پێنج کەس بۆ ماوەی سێ ڕۆژ.

Sharon Rapose

شارۆن راپۆس

به‌رنامه‌ى خۆراكى جيهانى
به‌رپرسى په‌يوه‌ندييه‌كان و راپۆرت

ڕێکخراوە بەشداربووەکانی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان لەم دەستپێشخەرییە

به‌رنامه‌ى خۆراكى جيهانى
به‌رنامه‌ى خۆراكى جيهانى

ئەو ئامانجانەی لە ڕێگای ئەم دەستپێشخەریەوە پشتگیریان لێدەکرێت