٢٤ گه‌نج، كه نوێنه‌رایه‌تیی گه‌نجانی پارێزگای كه‌ركوكیان ده‌كرد، له شاری كه‌ركوك به‌یه‌كه‌وه كۆبوونه‌وه بۆ تاوتوێكردنی دیدی گه‌نج وه‌ك پرسی سه‌ره‌كییان.
له‌مدواییه‌دا، ٢٤ گه‌نج، كه نوێنه‌رایه‌تیی گه‌نجانی پارێزگای كه‌ركوكیان ده‌كرد، له شاری كه‌ركوك به‌یه‌كه‌وه كۆبوونه‌وه بۆ تاوتوێكردنی دیدی گه‌نج وه‌ك پرسی سه‌ره‌كییان له‌و پارێزگایه‌دا.
به ئاماده‌بوونی به‌رپرسی كه‌ركوكی یونامی، خاتو لۆرا رۆمانازی، و پارێزگاری كه‌ركوك به وه‌كاله‌ت، به‌ڕێز راكان جبوری، و چه‌ند به‌رپرس و سیاسه‌تمه‌دار و نوێنه‌رانی یونامی له نوسینگه‌ی به‌شی سیاسی، ئه‌و شانده چالاكانه‌ی گه‌نجان تاوتوێی پرسه‌كانی په‌یوه‌ست به بێكاری و به‌شداریی گه‌نجان له پرۆسه‌ی بڕیارداندا و پشتگیریكردن له پرۆژه‌كانی گه‌نجان و بارودۆخی سه‌قامگیریی ئێستای عیراق و دابینكردنی خزمه‌ته بنه‌ڕه‌تییه‌كانیان كرد به گرتنه‌خۆی مافی خۆێندن و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی و رۆڵی چاودێریكردنی دامودهزگاكانیشهوه.
له‌وته‌ی ده‌ستپێكیدا، خاتو لۆرا وتی "كه‌ركوك پارێزگایه‌كی ئاڵۆزی هه‌م فره نه‌ته‌وه و فره وزه و فره كێشه و هه‌میش ئاسۆیه‌كی گهشیشه بۆ عیراق. هه‌ر بۆیه تاوتوێكردنهكان پێویسته به شێوه‌یه‌كی گشتگر له نێوان ئه‌و پێكهاتانه ئه‌نجام بدرێن بۆ ئاوڕدانه‌وه له میراتی جێماوی عیراقدا. ئه‌مه‌ش هه‌رگیز بێ به‌شداریی گه‌نجان له بواره سیاسی و ئابووری و كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كاندا نایه‌ته دی و هه‌روه‌ها بێ به‌شداری ئێوه‌ش له هه‌وڵه‌كانی ئاشته‌وایی له پێناو زاڵبوون به‌سه‌ر جیاوازییه‌كان و ئاوڕدانه‌وه له نه‌هامه‌تییه‌كان."
كۆنفرانسی گه‌نجان كه له ١٣-١٥ی تشرینی دووه‌می ٢٠١٩ له‌لایه‌ن یونامییه‌وه، به هاوكاریی "لێژنه‌ی ئاشتیی كۆمه‌ڵایه‌تیی و پێكه‌وه‌ژیان" له ژێر چاودێریی نوسینگه‌ی سه‌رۆك وه‌زیران و "رێكخراوی ئه‌مه‌لی عیراقی" ئه‌نجامدرا. چالاكییه‌كه خۆشی به‌گوێره‌ی ئه‌ركی پێ‌سپێردراوی یونامییه له پشتگیریكردنی گه‌نجان و به‌شدارییه گرنگه‌كانیان له وڵات‌دا.