لێدوانی ڕۆژنامەوانی

ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ (کۆڤید ١٩) زەبرێکی بەهێزی لەبازاری کار و پڕۆژە بازرگانیەکانی عێراق داوە لە ٢٠٢٠ دا: توێژینەوەی ڕێکخراوی نێودەوڵەتی کۆچ (IOM)، ڕێکخراوی کشتوکاڵ و خۆراک (FAO) و سەنتەری بازرگانی نێودەوڵەتی (ITC)

٢٠ نیسان ٢٠٢١

هەولێر- لەسەرەتای مانگی نیسان، عێراق تۆمارکردنی ٩٠٠٠٠٠ حاڵەتی ڤایرۆسی کۆڤید-١٩ی تێپەڕاند. هەوڵە پێویستەکانی بەرگرتن لەبڵاوبوونەوەی ئەم ڤایرۆسە بووە هۆی کەمکردنەوەی جموجۆڵ وچالاکی ئابووری لەتەواوی ساڵی ٢٠٢٠دا. وا دەخەملێنرێت کە قەیرانی تەندروستیی گشتی ڤایرۆسی کۆڤید-١٩ بەیەکەوە لەگەڵ هەبوونی ئاستەنگی ئابووریی پێشتر و دابەزینی نرخی نەوت بووەتە هۆی دابەزینی ئابووریی عێراق بە ڕێژەی ٩.٥ لە سەد لە ٢٠٢٠ دا.

بۆ پێوانەکردنەوەی زەرەر و زیانەکان و لێکۆڵینەوە لەوەی کە پرۆژەبازرگانیە بچوک و مامناوەندەکان (SMEs) چۆن لەگەڵ کاریگەری ئابووری کۆڤید-١٩ هەڵیانکردووە و مامەڵەیان لەگەڵ کردووە، ڕێکخراوی نێودەوڵەتی کۆچ (IOM)، ڕێکخراوی کشتوکاڵ و خۆراک (FAO) و سەنتەری بازرگانی نێودەوڵەتی (ITC) لەساڵی ٢٠٢٠دا هەڵسان بە ئەنجامدانی توێژینەوەیەکی پانێڵی لەسەر ٨٩٣ پرۆژەبازرگانی بچوک و مامناوەند کە نوێنەرایەتی ١٦ کەرت و ١٥ پارێزگای عێراقیان دەکرد. توێژینەوەکە جەختی خستبووە سەر کەرتی کشتوکاڵ و خۆراک بۆ ئەوەی گۆڕانکاریەکان لە دەرئەنجامەکان دەستنیشان بکات و کاریگەرییەکانیان لەسەر ئەو پڕۆژە بازرگانییانە چین بەراورد بە بازرگانیە ناخۆراکیەکان. داتای سەرەکی کە لەم توێژینەوەیەدا بەکارهاتووە لە ڕووپێوی کۆمپانیاکان بۆ ڤایرۆسی کۆڤید-١٩ی سەنتەری بازرگانی نێودەوڵەتی وەرگیراوە.



ڕاپۆرتە نوێیەکە توێژینەوەی پانێڵی: کاریگەری ڤایرۆسی کۆڤید-١٩ لەسەر پرۆژەبازرگانیە بچوک و مامناوەندەکان لە عێراق نموونەی دەرئەنجامە دۆزراوە سەرەکیەکان لەسەر سێ گەڕی داتاکۆکردنەوە نیشاندەدات کە کاریگەرییەکانی داخستنی سنوورەکان و جموجۆل بەسەر داهات بەرهەمهێنان دامەزراندن پێشان دەدات؛ لەگەڵ دەستگەیشتن بەسەرچاوەکان یاخود توانای فرۆشتنی بەرهەمەکان و ئەو میکانیزمانەی کە بۆ مامەڵەکرن لەگەڵ قەیرانەکە پەیڕەوکراون.



تەقریبەن هەموو کۆمپانیاکانی ناو ئەم توێژینەوە نزمبوونەوەیان لە بەرهەمهێنان یان فرۆشتن بەخۆوە بینیبوو لە نێوان مانگی شباتی ٢٠٢٠، واتە پێش سەرهەڵدانی ڤایرۆسی کۆڤید-١٩، تا کۆتایی هەمان ساڵ. ئەم کۆمپانیایانە هەرلەسەرەتاوە بەدەست زەرەر و زیانە گەورەکانەوە دەیان ناڵاند (تێکڕای نزمبوونەوە %٦٧ تا مانگی حوزەیران). ئەگەرچی تاڕادەیەک داهات لە نێوان مانگی حوزەیران بۆ مانگی تشرینی یەکەم باشتر بووەوە، کەچی هەر نەگەیشتەوە ئاستەکانی سەردەمی پێش بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆڤید-١٩ (کۆمپانیاکان دابەزینیان لە داهات تۆمارکرد بەتێکڕای %٢٣ لە نێوان مانگی شوبات و مانگی تشرینی دووەم). هەروەها پرۆژەبازرگانیە بچوک و مامناوەندەکان توشی قەرزی نوێ بوون بەهۆی بڵاوبوونەوەی ئەم ڤایرۆسە، ئەم قەرزانەش بەشێوەیەکی سەرەکی بەڕێگە نافەرمیەکانی وەکو قەرزکردن لە هاوڕێ یان خێزان بووە.



هەروەها بازاڕی کاریش بەهۆی ڤایرۆسی کۆڤید-١٩ گیرۆدە بوو. بەتێکڕا، ژمارەی کارمەندانی ئەو پرۆژەبازرگانیە بچوک و مامناوەندانە بەڕێژەی %٢٧ کەمیکرد لە نێوان مانگی شوبات تا مانگی حوزەیران. لەمانگی ئابەوە ژمارەی کاردەستکەوتنەوە دەستی بەباشبوونەوە کرد، بەڵام تا کۆتای ساڵی ٢٠٢٠ یش هەر لەخوار ئەو ئاستە مایەوە کە سەردەمی پێش بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆڤید-١٩ هەبوو. ئەمەش ژمارەی کارمەندی نێر و مێ و کارکردنی پارتتایم و فولتایم دەگرێتەوە کە بە تێکرا بەرێژەی %٧ دابەزی لەنێوان مانگی شوبات بۆ مانگی تشرینی دووەم. وێڕای ئەمەش، کەمکردنەوەی کار بەشێوەیەکی کاتی بۆشایی ڕەگەزی/جێندەری لە بازاری کاردا فراوانترکرد. لە مانگی شوبات لە رووپێوی پرۆژەبازرگانیە بچوک و مامناوەندەکان ژمارەی کارکردنی ئافرەت ١ بەرانبەر بە ١٥ پیاوبوو. ئەم بۆشاییە گەیشتە ١ ئافرەت بەرانبەر بە ١٩ پیاو تا مانگی ئاب، بەڵام دواتر بۆ ١ ئافرەت بەرانبەر ١٣ دابەزیەوە لە مانگی تشرینی دووەم ساڵی ٢٠٢٠ دا.



لەماوەی ئەم توێژینەوەیەدا، ئەو میکانیزمانەی کە پرۆژەبازرگانیە بچوک و مامناوەندەکان بۆ مامەڵەکردن و هەڵکردن لەگەڵ زەحمەتیە داراییەکانی بڵاوبوونەوەی ئەم ڤایرۆسە پەیڕەویانکردووە گۆڕاوە. لەسەرەتادا، پرۆژەبازرگانیە بچوک و مامناوەندەکان مووچەی فەرمانبەرەکانیان بڕی، دواتر داوای نەرمی نوواندنیان کرد لە پێدانی مافە داراییەکان و هەوڵەکانی بەرزکردنەوەی بەبازاڕکردن وەکو ستراتیژیەتێکی دیار و بەربڵاو سەریهەڵدا. لەمانگی حوزەیران دا، زیاتر لەنیوەی پرۆژەبازرگانیە بچوک و مامناوەندەکان مەترسی ئەوەیان نیشاندا کە بەشێوەیەکی هەمیشەیی پڕۆژەکانیان بوەستێنن کە لە (%٦٥) بوو. تا مانگی کانوونی یەکەم، نیشاندانی مەترسی وەستانی ئەو پڕۆژانە بۆ کەمتر لە یەک لەسەر سێ کەمبووە (لە%٣١).



هەمان ئەو ٨٩٣ پرۆژەبازرگانی بچوک و مامناوەندانە سێجار لە ساڵی ٢٠٢٠ دا ڕووپێوکراون: لە ٢٢ی حوزەیران بۆ ٧ی تەمموز، لە ٩ بۆ ١٨ی ئەیلوول و لە ٢٩ی تشرینی دووەم بۆ ١٥ی کانوونی یەکەم.



ئەم توێژینەوەیە لەلایەن نووسینکەی نیشتەجێبوون، پەنابەرران و کۆچی سەر بە وەزارەتی دەرەوەی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا و یەکێتی ئەوڕوپاوە پاڵپشتی دارای لێ کراوە.

 نووسينگه‌ى راگه‌ياندنى رێكخراوى نێوده‌وڵه‌تى كۆچ

نووسينگه‌ى راگه‌ياندنى رێكخراوى نێوده‌وڵه‌تى كۆچ

رێكخراوی نێوده‌وڵه‌تیی كۆچ
Salah Elhajjhassan

سەڵاح ئەلحاج حەسەن

رێكخراوی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان بۆ خۆراك و كشتوكاڵ‌
ڕێکخراوی خۆراک و کشتوکاڵ FAO | نوێنەر
بەڕێز حاجی حەسەن لوبنانیە و بڕوانامەی دکتۆرای لە بەرهەمە ڕووەکییەکان هەیە لە کۆلێژی کشتوکاڵی زانکۆی دیمەشق لە سوریا. بڕوانامەی ماستەر لە بەرهەمە ڕووەکییەکان و بەکالۆریۆس لە ئەندازیاری کشتوکالی لە زانکۆی ئەمریکی لە بەیروت بەدەستهێناوە .
ئەو لە ساڵی ١٩٨٤ بە ناونیشانی یاریدەدەری توێژەری پێشکەوتوو لە سەنتەری توێژینەوە و پەروەدەکردنی کشتوکالی لە زانکۆی ئەمریکی لە بەیروت دامەزراوە . لە ساڵی ١٩٨٧ تا ١٩٩١ هەماهەنگیکاری بەرنامەی ڕاهێنانی فێرخوازان و هەروەها مامۆستای کشتوکال و باخداری بوو لە فاکوڵتی کشتوکاڵ لە زانکۆی لوبنانی . لە ساڵی ١٩٩١-١٩٩٥ ئەندازیاری کشتوکاڵی بوو لە وەزارەتی کشتوکالی لوبنان لە نووسینگەی بیقاعی هەرێمی لە زەحلە و لەوێش گواسترایەوە بۆ پەیمانگای توێژینەوەی کشتوکاڵی لە وێستگەی تەل عەمارە و بوو بە بەڕێوەبەری بەشی بەروبوومەکان و دواتریش بوو بە برپرسی تاقیگەی بەرهەمە ڕووەکییەکان . لە ساڵی ٢٠٠٢-٢٠٠٦ بەڕێوەبەری وێستگەی توێژینەوەی کەفردان بوو و لە ساڵی ٢٠٠٨ پلەی (زانای سەردانکەر) ی لە سەنتەری نێودەوڵەتی چاکترکرنی گەنمەشامی و گەنم وەرگرت و بووە هەماهەنگیکاری پرۆژەیەک لەگەڵ سەنتەری نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی لە ڤیەنا.
لە ساڵی ٢٠١٠ بووە ڕاوژێکاری وەزیری کشتوکاڵی لوبنان و لە ساڵی ٢٠١١ بوو بە سەرۆکی لێژنەی زانستی دەرمانی قەڵاچۆکردنی ئافاتەکان ، هەروەها سەرۆکی لێژنەی پلازما ڕووەکییەکان و بەڕێوەبەری بەرنامەی گەشەپێدانی کشتوکاڵ و لادێکان بوو ( یەکێتی ئەوروپا خەرجییەکانی بۆ دابین کردبوو) . لە ٢٠١٠- ٢٠١٣ نوینەری لوبنان بوو لە وتووێژەکان لەگەڵ یەکێتی ئەوروپا و میسر و ئەردەن و عێراق. هەروەها بەرێز حاجی حەسەن لە ماوەی کارکردنیدا چەندین ئەرکی بەجێ گەیاندووە ، ئەو نوێنەری پەیمانگای لوبنانی بۆ توێژینەوەی کشتوکاڵی بوو لە چەندین بەرنامە لەگەڵ سەنتەری نێودەوڵەتی توێژینەوەی کشتوکاڵی لە ناوچە وشکەکان و لەگەڵ زانکۆی ئەمریکی لە بەیروت . بەڕێزیان هەماهەنگیکاری پڕۆژەی مەشریق \ مەغریب بوو لەگەڵ سەنتەری نێودەوڵەتی توێژینەوەی کشتوکاڵی لە ناوچە وشکەکان و هەروەها نوێنەرایەتی لوبنانی کردووە لە لێژنەی ئاراستە کردن و هەروەها سەرۆکی لێژنەکانی وەرگرتنی شەکری چەوەندەر و وەگرتنی ئارد بوو. بۆ چەند ساڵێک بەڕێز حاجی حەسەن لە ئامادەکردنی پرۆژەکانی بەرنامەی هەماهەنگی تەکنیکی ڕێکخراوی خۆراک و کشتوکاڵ (FAO TCP) کاری کردووە وەک بەڕێوەبەری نیشتمانی پرۆژەی (FAO TCP) . ئەو لە مانگی کانونی یەکەمی ٢٠١٤ وەکو نوێنەری ڕێکخراوی خۆراک و کشتوکاڵ لە یەمەن دەست بەکار بوو . بەڕێز حاجی حەسەن لە شوێنی بەڕێز ئەلزوعبی بووە نوێنەری ڕێکخراوەکە لە عێراق.

ڕێکخراوە بەشداربووەکانی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان لەم دەستپێشخەرییە

رێكخراوی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان بۆ خۆراك و كشتوكاڵ‌
رێكخراوی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان بۆ خۆراك و كشتوكاڵ‌
رێكخراوی نێوده‌وڵه‌تیی كۆچ
رێكخراوی نێوده‌وڵه‌تیی كۆچ

ئەو ئامانجانەی لە ڕێگای ئەم دەستپێشخەریەوە پشتگیریان لێدەکرێت