لێدوانی ڕۆژنامەوانی

ژاپۆن پاڵپشتی هاوكاریی خۆراكیی WFP دەكات لە عێراق، لە كاتێكدا پەتای كۆڤید – 19 بەردەوامیی هەیە

٢٥ نیسان ٢٠٢١

بەغداد 25-04-2021: بەرنامەی خۆراكی جیهانی سەر بە نەتەوە یەكگرتووەكان (WFP) ، كۆمەكێكی 6.4 ملیۆن دۆلاری لە حكومەتی ژاپۆنەوە وەرگرت بۆ پشتگیری 40000 ئاوارەی ناوخۆیی لە كەمپەكان دا ، بۆ هاوكاریی خۆراكیی مانگانەیی بۆ ماوەی پێنج مانگ ، و هەروەها یارمەتیدانی 15000 كەسی تریش لە كۆمەڵگە شارستانی نشینەكان دا لە ڕێگەی پرۆژەكانی كارەوە بۆ ماوەی زیاتر لە 10 مانگ.

كۆمەكەكەی ژاپۆن یارمەتی خێزانە ئاوارەكان دەدات لە عێراق دا، هەروەها یارمەتی دروستكردن و بنیاتنانی پرۆژەكانی بژێوی و توانای بەرگەگرتن لە ناوچە شارنشینەكان دا، كە پشتگیری خەڵكانی هەژارو لاواز دەكات بگەڕێنەوە بۆ كاركردن لە ماوەی قەیرانی كۆڤید – 19 دا.

بەڕێز كۆتارۆ سۆزۆكی باڵیۆزی ژاپۆن لە كۆماری عێراق رایگەیاند:



“لە ساڵی 2014 ژاپۆن زیاتر لە 500 ملیۆن دۆلاری ئەمریكی وەك هاوكاری مرۆیی پێشكەش بە خەڵكانی زێانپێكەوتووی قەیرانەكان كردوە لە عێراق دا. سەرباری ئەوەش، ژاپۆن لەم ساڵ دا بڕیاریدا ، پاكێجێكی نوێی هاوكاری پێشكەش بكات لە عێراق دا، بەبڕی 50 ملیۆن دۆلار، كە ئەم پرۆژەیەی WFP یش دەگرێتەوە. هەوڵە بەردەوام و كۆڵنەدەرەكانی WFP ستایش دەكەم لە یارمەتیدانی ئاوارە ناوخۆییەكان و خەڵكانی هەژاردا، لە ڕێگەی دەستپێشخەرییە بژێوییەكانەوە لە ناوچە شارستانی نشینەكان دا. حكومەت و خەڵكی ژاپۆن بەهیوان كە ئەم پرۆژانە ئازار و كوێرەوەرییەكانی ئاوارە ناوخۆییەكان و خەڵكانی هەژار كەمتربكەنەوە ، بەتایبەتی لە ژێر كاریگەرییە مەترسییەكانی كۆڤید – 19 و هەروەها ڕێگا ئامادە بكات بۆ بەرقەراربوونی ئاشتی و داهاتوویەكی پرشنگدار. “

ژاپۆن یەكێك بوو لە بەخشەرە یەكەمەكان، كە كۆمەكیی هەردوو كارە مرۆییە ژیان ڕزگاركەرەكانی WFP كرد، شانبەشانی پرۆژە پەرەپێدەرەكانی لە عێراق دا، بۆ یارمەتیدانی خێزانەكان لە سەرلەنوێ بنیاتنانی ژیانیان دا، كاتێك دەگەڕێنەوە زێدی خۆیان لە كەمپەكانەوە. ئێستا، بەهۆی پشتگیری دەستپێشخەرییە بژێوییەكان لە ناوچە شارستانی نشینەكان دا، كە لە وەڵامدانەوەی كۆڤید - 19 ڕاگەیەنران، ژاپۆن و WFP یارمەتی كەمتركردنی، لە دەستدانی داهاتی ئەو كرێكارانە دەدەن كە پشتیان بە كرێی ، كاری ڕۆژانە یان وەرزیی بەستووە بەهۆی پەتاكەوە و یارمەتیدانیان لە دابینكردنی پێداویستییە خۆراكییە هەنووكەییەكانیان.

بەڕێز عەبدوڕەحمان مەیگاگ، نوێنەری بەرنامەی خۆراكی جیهانی لە عێراق ووتی:

“ئەو كۆمەك و پاڵپشتییە دڵفراوانەی ژاپۆن، یارمەتی بەردەوامیی مانەوەی خێزانەكان دەدات لە كەمپەكان دا، كە پشت بە هاوكارییە مرۆییەكانی WFP دەبەستن، شانبەشانی خێزانە هەژارەكانیش كە لە ناوچە شارستانی نشینەكاندان، كە ئەم جۆرە پرۆژە پەرەپێدانەیان پێویستە لە ناوچەكانیان دا. دەستپێشخەرییە بژێوییەكان لە ناوچە شارستانی نشینەكان دا، مانای ئەوە بوو كە هەزاران بەشداربوو توانای پەیداكردنی داهاتێكیان هەیە بۆ دابینكردنی پێداویستییە خۆراكییەكانیان. لە ژینگەیەكی گۆڕاودا و لە گەڵ بەرزبوونەوەی كەیسەكانی كۆڤید – 19 لە عێراقدا، پاڵپشتییەكەی حكومەت و خەڵكی ژاپۆن، گؤڕانكارییەكی گەورە دروست دەكات لە ژیانی خێزانەكان لە عێراق دا “

ساڵی ڕابردوو، پرۆژەكانی بژێویی لە ناوچە شارستانی نشینەكان دا لە سەرانسەری ووڵاتدا، توانی داهاتی كاتیی بۆ نزیكەی 43000 كەس فەراهەم بكات و هەروەها یارمەتی و باشتركردنی كۆمەڵگە دەوربەرەكانی دا لە رێگەی ناشتنی دار و پاككردنەوەی پاركە گشتییەكان، پاككردنەوەو نوێكردنەوەی قوتابخانەكان، سەنتەرە تەندروستییەكان، هەتیوخانەكان، سەنتەرێكی كەڕ و لاڵ و نابینا، كتێبخانەیەكی گشتی و پاككردنەوەی ڕێگا و دووبارە بۆیە كردنەوەی. پلانی دەستپێشخەرییە هاوشێوەكانیش بۆ 2021 دانراوە.

Sharon Rapose

شارۆن راپۆس

به‌رنامه‌ى خۆراكى جيهانى
به‌رپرسى په‌يوه‌ندييه‌كان و راپۆرت

ڕێکخراوە بەشداربووەکانی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان لەم دەستپێشخەرییە

به‌رنامه‌ى خۆراكى جيهانى
به‌رنامه‌ى خۆراكى جيهانى

ئەو ئامانجانەی لە ڕێگای ئەم دەستپێشخەریەوە پشتگیریان لێدەکرێت