لێدوانی ڕۆژنامەوانی

ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، کەنەدا و ڕێکخراوی نێودەوڵەتی کۆچ (IOM) بە تەکنەلۆژیا پاڵپشتی حکومەتی عێراق دەکەن بۆ بەھێزترکردنی بەڕێوەبردنی سنوور

١٣ حوزەیران ٢٠٢١

لە میانەی ڕێوڕەسمێک کە لە ١٣ی حوزەیرانی ٢٠٢١ دا بەڕێوەچوو، ڕێکخراوی نێودەوڵەتی کۆچ چوار یەکەی خولاوەی کارڕاییکردنی سنووری (MBPU) بۆ وەزارەتی ناوخۆی عێراق (MoI) دابینکرد، لەوانەش: پشکنەری ماددە کانزاییەکان، ڕادیۆی ئاگادارکردنەوە، دووربین، کەرستەی ئایتی (IT تەکنەلۆژیای زانیاری) و سیستەمی داتا شیکارکردنی (MIDAS) کە لەلایەن ڕێکخراوی نێودەوڵەتی کۆچەوە پەرەی پێدراوە.

ئەم سیستەمەش کوالیتیەکەی بەرزە ، تێچووی کەمە و بەتەواوی لەگەڵ سیستەمی زانیاری بەڕێوەبردنی سنوور دەگونجێت و ڕێگە بە وەزارەتی ناوخۆی عێراق دەدات کە لە تەواوی تۆڕی سنووری دا زانیاریەکانی گەشتیاران وەربگرێت، کارەکانی جێبەجێ بکات، ھەڵبگرێت و شیکاری بکات لە کاتێکی دروست و گونجاودا.

گەیاندن و ڕادەستکردنی ئەو تەکنەلۆژیایانەش بە پاڵپشتی حکومەتی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا و حکومەتی کەنەدا ئەنجامدران، بەشێکی دوو پڕۆژەی بەردەوامی ڕێکخراوی نێودەوڵەتی کۆچن، بۆ ھاوکاریکردنی حکومەتی عێراق لە جێبەجێکردنی پلانێکی گشتگیری بەڕێوەبردنی سنوور بۆ کارئاسانیکردن و ڕێکخستنی کۆچکردنێکی سەلامەت و ئاسایی و ڕێکخراو بەمەبەستی زەمینە سازیکردنی سەقامگیری ئەمنی بەردەوام.

نێردەی گشتی ڕێکخراوی نێودەوڵەتی کۆچ، جیڕارت وەیت گوتی "ڕادەستکردنی ئامێری سیستەمی داتا شیکارکردنی (MIDAS) کە لەلایەن ڕێکخراوی نێودەوڵەتی کۆچەوە پەرەی پێدراوە، وادەکات کە بۆ یەکەمین جار ئەم تەکنەلۆژیایە لە عێراق بکەوێتە کار و کارپێبکرێت، ئەمە ساتێکی گرنگە لە پاڵپشتیەکانی ڕێکخراوی نێودەوڵەتی کۆچ بۆ حکومەتی عێراق ئەمنیەتی نیشتیمانی عێراق دا، ئێمە زۆر سوپاسگوزاری حکومەتی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا و حکومەتی کەنەداین بۆ بەشداریکردنە بەخشندەکانیان، کە وایانکرد ئەو کارە ئەنجامبدرێت."

ئەم دوو پڕۆژەیەش ئەو سنوورە نا توندو تۆڵەی کە وڵاتی عێراق لەگەڵ وڵاتی سوریا ھەیەتی بە ئامانج گرتووە، کە شەڕو ئابڵوقە و گەمارۆکانی چەند ساڵە زۆر بەخراپی کارکردووەتە سەر کۆنتڕۆڵکردنی ئەو سنوورە. قەیرانەکەش بەھۆی دەوڵەتی ئیسلامی (داعش) دروستبوو، ھەروەھا زەحمەتی ھەلومەرجە ئەمنیيەکان، ئاڵنگارییەکان بەردەم بودجەی فیدڕاڵ وایانکرد کە کۆمەڵگە سنوورییەکان بە بێ توانا و بێ ئەو کەرستە و ئامێرانەبن کە بۆ ڕەواندنەوەی نیگەرانیە ئەمنیەکان پێویستن.

گەیاندن و ڕادەستکردنی ئەو کەرستانە بەشێکە لە ھەوڵ و کۆششێکی فراوانتر بۆ باشترکردنی ئەمنیەتی سنوور، لەوانەش: جێبەجێکردنی بە مۆدێرنکردنی ژێرخان، گفتوگۆکانی پەیوەست بە کۆمەڵگە، سەکۆیەکانی چارەسەرکردنی کێشە، توانادارکردنی سەپاندنی یاسا و پاسەوانیکردنی سنوور. ئەم ڕێگەیەش یارمەتی باشترکردنی توانای تەکنیکی حکومەتی عێراق دەدات لە وەرگرتن، پشکنین و وەڵامدانەوەی ئەو کۆچبەرانەی کە لە سوریا وە دێن و بەعێراق دا تێدەپەڕن. ھەروەھا توانای کۆمەڵگەکان و بەرپرسان و دامەزراوەکانی عێراقیش زیاتر دەکات تا بە بەیەکەوە دەستنیشانی کێشە و گرفتە ئەمنیيەکانی سنوور بکەن و چارەسەریان بکەن.

حکومەتی عێراق و ھاوبەشەکانی، لەوانەش لێژنەی خاڵە سنوورییەکان، حکومەتە خۆجێییەکان و پارێزگاکان، ڕێکخراوە ناوخۆییەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی و لایەنەکانی دیکە، لە ھەموو قۆناغێکی ئەم پڕۆژەیە بەشداربوونە، بە پلاندانان، دیزاینکردن، جێبەجێکردن، پاڵپشتیکردنی شێوازێکی بەڕێوەبردنی سنووری یەکخراو و یەکانگیر و ھەروەھا بەدەمەوەھاتنی پێویستیەکانی کۆمەڵگە سنوورییەکان.

باڵیۆزی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لە عێراق، ماسیو تولەر گوتی "خۆشحاڵم کە حکومەتی عێراق و ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، لەڕێگەی پاڵپشتیکردنی ڕێکخراوی نێودەوڵەتی کۆچ، بەشێوەیەکی بەردەوام کاریکردووە بۆ باشترکردنی توانای ئەو ھێزە ئەمنیانەی وەزارەتی ناوخۆ کە پاسەوانیەتی سنوور دەکەن." ھەروەھا ناوبراو گوتیشی "ئەم ھەنگاوە دەستپێشخەرییەی کە ئەمڕۆ ئاھەنگی بۆ دەگێڕین بەشێکە لە ھەوڵ و کۆششێکی بەردەوامی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بۆ یارمەتیدانی عێراق لە باشترکردنی تواناکانی چاودێریکردن و کۆنتڕۆڵکردنی سنوور لە خاڵی پشکنینی سەر سنووری قائیم لە پارێزگای ئەنبار و ھەروەھا لە دەروازەی نافەرمی فاو لە پارێزگای نەینەوا دا. ئامێری پشکنینی سیستەمی داتا شیکارکردنی (MIDAS) کە لەلایەن ڕێکخراوی نێودەوڵەتی کۆچەوە پەرەی پێدراوە ئەمڕۆ ڕادەستی دەکەین، سەرەڕای ئەوەش، ئاگادار کەرەوەی ڕادیۆیی و ئامرازەکانی بینینی شەوانە توانای ھێزە ئەمنیە پاسەوانیکەرەکانی سنوور زیاتر دەکەن لە نەھێشتن و ڕێگریکردن، ھەروەھا لە پشکنین لە خاڵە زۆر گرنگەکان بە درێژایی سنووری نێوان عێراق و سوریا."

باڵیۆزی کەنەدا لە عێراق، ئولریک شانۆن گوتی "کەنەدا خۆشحاڵە بە پاڵپشتیکردنی وەزارەتی ناوخۆ و پاڵپشتیکردنی ھەوڵ و کۆششەکانی ڕێکخراوی نێودەوڵەتی کۆچ بۆ باشترکردنی ئەمنیەتی سنووری عێراق لەگەڵ سوریا. ئەم ھاوبەشیکردنەش بەشێکی گرنگە لە بەشداریکردنێکی فراوانتری کەنەدا لە عێراق کە تیایدا ئامانج لێی بەھێزکردنەوەی سەقامگیری و باشتر شکست پێھێنانی بەردەوامی داعشە."

 

 نووسينگه‌ى راگه‌ياندنى رێكخراوى نێوده‌وڵه‌تى كۆچ

نووسينگه‌ى راگه‌ياندنى رێكخراوى نێوده‌وڵه‌تى كۆچ

رێكخراوی نێوده‌وڵه‌تیی كۆچ

ڕێکخراوە بەشداربووەکانی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان لەم دەستپێشخەرییە

رێكخراوی نێوده‌وڵه‌تیی كۆچ
رێكخراوی نێوده‌وڵه‌تیی كۆچ

ئەو ئامانجانەی لە ڕێگای ئەم دەستپێشخەریەوە پشتگیریان لێدەکرێت