لێدوانی ڕۆژنامەوانی

راگەیاندنی جێگری نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق ئینگیبیۆرگ سۆلرۆن گیشلادۆتێر بەبۆنەی رۆژی جیهانیی لەناوبردنی توندوتیژی سێکسی لەشەڕدا

١٩ حوزەیران ٢٠٢١

ئەمڕۆ نێردەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ هاریکاریی عێراق (یونامی) پابەندیی خۆی بۆ لەناوبردنی توندوتیژی سێکسی لە شەڕدا دووپات دەکاتەوە.

بەکارخستنی یاسای ڕزگاربووانی یەزیدی لە مانگی ئاداردا هەنگاوێک بوو بۆ ئاوڕدانەوە لە پێویستییەکانی ڕزگاربووان بۆ ئەو کارەساتانەی کە لەلایەن رێکخراوی تیرۆریستی داعشەوە بەسەریان هاتووە. یاسایەکە دەبێتە مایەی دابینکردنی قەرەبوو و هەروەها خزمەتکردنی ڕزگاربووان و توانای تێکەڵبوونەوەیان بە کۆمەڵگا و جێبەجێکردنی ئەو یاسایەش لەوپەڕی گرینگیدایە. ڕزگاربووان پێویستە لە سوودەکانی ئەو یاسایە بەهرەمەند بن.

من داوا لە دەسەڵاتەکانی عێراق دەکەم کە هەوڵەکانیان چڕ بکەنەوە بۆ دڵنیابوون لەوەی کە تاوانباران بە سزای خۆیان گەیشتوون لەسەر ئەو تاوانە کارەساتبارانەی ئەنجامیان داوە و هەروەها بۆ دڵنیابوونیش لەوەی کە سەرچاوەی پێویست، بەگرتنەخۆی سەرچاوەی مرۆیی و داراییشەوە، بۆ جێبەجێکردنی پێویستییەکانی پەیوەست بە توندوتیژیی سێکسی لەکاتی شەڕدا دابینکراوە.

لەکاتێکدا کە ئێمە یادی ئەم رۆژە گرینگە دەکەینەوە، سەری ڕێز بۆ قوربانیان و ڕزگاربووانی توندوتیژی سێکسی دادەنەوێنین و ستایشی هەموو ئەوانەش دەکەین کە کار بۆ پێشپێگرتن و لێپێچینەوە دەکەن.

 

نوسينگه‌ى راگه‌ياندنى يونامى

نێرده‌ى نه‌ته‌وه‌ يه‌كگرتووه‌كان بۆ هاريكارى عيراق

ڕێکخراوە بەشداربووەکانی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان لەم دەستپێشخەرییە

نێرده‌ى نه‌ته‌وه‌ يه‌كگرتووه‌كان بۆ هاريكارى عيراق
نێرده‌ى نه‌ته‌وه‌ يه‌كگرتووه‌كان بۆ هاريكارى عيراق

ئەو ئامانجانەی لە ڕێگای ئەم دەستپێشخەریەوە پشتگیریان لێدەکرێت